• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
سێ شه‌ممه‌, ئایار 13, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    ڕەخنەی شین

    ڕەخنەی شین

    سەرکردە و جەماوەر

    سەرکردە و جەماوەر

    سەردانەکەی مەسرور بارزانی و گووتەکانی جۆو بایدن

    ململانێکانی چین و ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ساڵی ٢٠٢٥

    خەونی سوریایەكی یەكگرتوو كۆتایی هاتووە ؟

    حكومەتێكی مەركەزی یان فیدڕاڵی

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 108

    ڕۆژی جیهانی کتێب

    ڕۆژی جیهانی کتێب

    جەنگ لە ئەقڵییەتی کوردا ( هەقیقەتی جەنگ لای کلاوسڤیتز)

    کێبرکێی جیهانی لەپێناو دووبارەداهێنانی دەوڵەتدا

    پەیوەندی نێوان جوگرافیا و زمان

    جینۆسایدی كورد و گەشتوگوزاری ڕەش

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 107

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    ئەنفال … چیرۆکی قڕکردنی کورد لە باشووری کوردستان

  • شــیکار
    کۆڵۆنیالیزم؛ ڕووخساریی داگیركارییە كلاسییەكییەكەی ڕۆژئاوا

    نزیکەی هه‌شت سه‌د هه‌زار ساڵ لەمەوبەر تەنیا 1%مرۆڤایەتی ڕزگاری بووە

    دۆزینەوەی لوسی؛ پەردەلادان لەسەر گۆڕان  و پەرەسەندنی مرۆڤ

    سەرە قەڵەمێك لەمەڕ هەڕەشەی هایبرید لەسەر هەرێمی كوردستان

    چاویلکەی زیرەک

    چاویلکەی زیرەک

    گەشتوگوزاری ڕەش؛ جیهان لەبەردەم ڕەوتێكی نوێی گەشتوگوزاریدا

    ئێراق لە دیکتاتۆریی نەژاد-ناوەندیی بۆ مەزهەب-ناوەندیی

    تێڕامانێك لەسەر دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریكا

    ئایا ئەوەى لە غەززە روودەدات جینۆسایدە؟

    ئایا ئەوەى لە غەززە روودەدات جینۆسایدە؟

    چەمكی دەستێوەردانی مرۆیی و بڕیاری 688

    چەمكی دەستێوەردانی مرۆیی و بڕیاری 688

  • ئــــابووری
    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    داتای زەبەلاح

    داتای زەبەلاح

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

    سه‌رچاوه‌ به‌پیته‌کانی نه‌وت و غاز له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان

    مۆدێرنیتە و مۆدێرنیزاسیۆن

    مۆدێرنیتە و مۆدێرنیزاسیۆن

    بەرەو پیاچوونەوەی ڕیشەیی بە پرۆسە نەوتییەکان لەهەرێمی کوردستان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی و سەرەتاکانی دەرکەوتنی بیری کەمالیزم

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

    ڕەوشی خوێندنی ئایینی و فەرمی شاری سلێمانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕەوشی خوێندنی ئایینی و فەرمی شاری سلێمانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    نووڕۆژ (نەورۆز)؛ مێژووی دێرین و نەریتی لەبیرکراو: به‌شی یه‌كه‌م

    نووڕۆژ (نەورۆز)؛ مێژووی دێرین و نەریتی لەبیرکراو: به‌شی دووه‌م و کۆتایی

    نەورۆز وەک جەژنی نەتەوەیی کورد

    مافی چارەی خۆنووسینی كورد لە دیدی كۆمۆنیستانەی حیزبی شیوعی ئێراقدا

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كورد برای منن

    كورد برای منن

  • چاوپێکەوتن
    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    سکارمیتا؛ لەنێو شاعیرانی هەردوو ئەمەریکا و چیلی، نێروادا بە شاعیری دڵخوازم دەمێنێتەوە

    ئەمبەرتۆ ئیکۆ؛ هەمیشە پێم وایە کتێبێکی باش لە خودی نووسەر بلیمەتترە

سەرەکی بـــیر و ڕا

سلێمانی، مێژوویەک لە پێکەوەژیان

عه‌تا مه‌حموود لەلایەن عه‌تا مه‌حموود
ئه‌یلول 28, 2023
لە بەشی بـــیر و ڕا
0 0
A A
ناوی خوازراو
0
هاوبەشکردنەکان
53
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

یەکێک لە گەڕەکە کۆنەکانی سلێمانی، کە مێژووی بنیاتنانی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دروستبوونی سلێمانی، گەڕەکی “سابونکەران”ە، دیارە ناوی گەڕەکەکە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە لە ساڵانی زوودا دانیشتوانەکەی سەرقاڵی پیشەی درووستکردنی سابوون بوون، ئەم گەڕەکە لە ئێستادا لە سەنتەری شاردایە و دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی سەرای سلێمانییەوە، لە کۆمەڵێک کۆڵانی باریک و پێچاوپێچ پێکهاتووە، لە نێو یەکێک لە کۆڵانە باریکەکاندا کڵێسایەک  هەیە بەناوی « مریەم عزەراء – مرەیەمی پاکیزە»، بە بێ باسکردنی ئەم کڵێسایە و ئەم گەڕەکە کە بە گەڕەکی مەسیحییەکان ناسراوە، مێژووی شار بەشێکی گرنگی ناتەواو دەبێت، چونکە هەر لە کۆنەوە ئەم شارە شوێنی نیشتەجێبوونی هەڵگرانی ئایین و بیروڕا جیاوازەکان بووە، دوو گەڕەکی گەورەی ئەم شارە،  ئێستاشی لەگەڵدا بێت بە گەڕەکی جولەکان و گەڕەکی مەسیحییەکان ناسراون، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە لە گەڕەکی جولەکان، هەڵگرانی ئایینی جولەکە نیشتەجێبوون، بەڵام لەسەردەم و باردۆخێکی تایبەتدا کە لەم وتارەدا بواری باسکردنیمان نییە، سلێمانییان بەجێهێشتووە، گەڕەکی مەسیحییەکانیش شوێنی نیشتەجێبوونی کۆمەڵێک خێزان و بنەماڵەی هەڵگرانی ئایینی مەسیحی بوون، مەسیحییەکان بەشێکی ڕەسەن و دێرینن لە خەڵکی شار و تا ئێستا لەم شارەدا نیشتەجێن.

گەر بمانەوێت باس لە ڕابردووی شار بکەین و لاپەڕەکانی مێژووی هەڵبدەینەوە، دەبێت لە بنەماڵەی بابانەکانەوە دەستپێبکەین، کەچۆن شاریان بنیاتناوە و دەسەڵات و حوکمڕانی ئەمارەتەکەیان تێدا دامەزراندووە، گەڕەکەکانی مەڵکەندی و کانی ئاسکان و دەرگەزێن و سەرشەقامیان درووستکردووە، وەک چۆن  باس لە سەرچنار، چیایی  گۆیژە و ئەزمڕ و گڵەزەردە، کارێزی وەستا شەریف و مامەیارە و گردی سەیوان، بەردەرکی سەرا و مزگەوتی گەورە دەکەین و ئاماژە بە ڕۆڵ و پێگەی پیاوچاک و کەسایەتی و شاعیران و ناودارانی ئەم شارە دەدەین، دەبێت باسی کڵێسای مرەیەم و چەند کەسایەتییەکی مەسیحیش بکەین، کە لە ڕابردوودا خزمەتیان بەم شارە کردووە. بەنموونەی: کەسایەتییەکی وەک “کەریمی عەلەکە”  کە کاری بازرگانی کردووە و دەست و دڵێکی فراوانی هەبووە و یارمەتی هەژارانی داوە و لە حکومەتەکەی شێخ مەحمودا یشدا، وەزیری دارایی بووە، دکتۆرە ”نەوال ئیسحاق” ی دەرمانساز، کە کچەزای کەریمی عەلەکە بووە و دەرمانخانەی “سلێمانی”هەبووە، ساڵانێک خزمەتی بە نەخۆشەکان کردووە،  “خاتوون میخائیل یونان” ناسراو بە سستەر خاتوون، کە یەکەم مامانی ڕێگەپێدراوبووە و زۆرێک لە منداڵانی ئەم شارە  لەسەر دەستی ئەودا لەدایکبوون،  شەوان بە نهێنی و بەناوی مامانییەوە تەداوی و تیماری پێشمەرگەی برینداری کردووە. قەشە یوسف پەری کە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە گەشەدان بە کولتووری پێکەوە ژیان و فراوانکردن و پێشخستنی کڵێسەکە، هونەرمەندان ولیەم یوحەننا، فرەنسیس داود و چەندانی تر.

“کڵێسای مریەمی پاکیزە”

ئەم کڵێسایە لە ساڵی (١٨٦٢ز) لەسەر دەستی ( شەماس یەڵدا) دا درووستکراوە، سەر بە کەنیسەی (کاسۆلیکی کلدانە) لە خۆشەویستی (مرەیەم) دایکی پەیامبەر (عیسا)وە بەم ناوە وە ناونراوە، هەر لە خۆشەویستی بۆ دایکی پەیامبەر، لە بەغدا و سوریا و ئیتاڵیا، بەم ناوە وە «مریەم عەزراء» کڵێسا هەیە.

“چۆنێتی درووستکردنی”

وەک باسدەکرێت، لە نێوان دەوڵەمەند و کەسایەتی و بازرگانەکانی شاردا کۆمەک کۆکراوەتە بۆ درووستکردنی ئەم کڵێسایە، لە نێو بازرگان و دەوڵەمەندەکاندا، هەڵگرانی ئایینی ئیسلام و جولەکە و مەسیحیش هەبووە، هەموویان پێکەوە بەشداربوون لەبنیاتنانیدا. هەر بۆیە لە سەرەتاوە تا ئێستا بۆتە ڕەمزی پێکەوە ژیان. ئەگەر سەرنج بدەین لەم گەڕەکەدا بەدووری چەند سەد مەترێک لە کڵێسەکەوە منارە و بڵندگۆی چەند مزگەوتێک دەبینرێت وەک مزگەوتی هەمزاغا و تەکێی تاڵەبانی و …هتد، کە ئەمەش شوێنی خوداپەرستی هەڵگرانی ئایینی ئیسلامە، ئەوەش هەر ئاماژەیەکە بۆ جیاوازی بیروڕا و ئایین و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە. واتە مەزاری پێکگەیشتنی ئایینە جیاوازەکان بووە، چونکە هەر لە کۆنەوە لە گەڕەکەکانی دەوروپشتی کڵێسەکەدا هەڵگرانی هەر سێ ئایینە ئاسمانییەکە (ئیسلام و مەسیحی و جولەکە) نیشتەجێبوون، پێکەوە ژیانی ئاشتیانە هەبووە و ئەو پیرۆزییەیان پاراستووە.

لەسەرەتادا درووستکردنی کڵێساکە بەم شێوەیەی ئێستای نەبووە، گومەزی هەبووە، لە جەنگی جیهانی یەکەمدا بەر بوردومان کەوتووە و شێوەی خۆی لەدەستداوە، لە کاتی خۆیدا سەر بە (ئەبرەشییەی کەرکوک) بووە کە ئەوکات قەشە (عەمانوئێل) دەبێتە قەشەی فەرمی کڵێسەکە و سیستمی کەنیسەی تێدا دادەمەزرێنێت. دوا بەدوای ئەوە لە حەفتاکان قەشە (یوسف پەری) بە فەرمی دەبێتە قەشەی کڵێسکە و چەندین خزمەتی کردووە بۆ سەرجەم ئایینە جیاوازەکانی شار. دوای ئەوە (مەتران عبەدولئەحد ڕەبان) هاتووە کە خەڵکی شەقڵاوە بووە کەسێکی ناسراو بووە، سەربەخۆیی وەردەگرێت لەسلێمانی و تا ساڵانی دوایی لەوێ دەبێت، لەساڵانی کۆتایی هەشتاکاندا نۆژەنکراوەتەوە و لە ساڵی (٢٠٠٢) دوچاری ڕووداوی  سوتان دەبێت و جارێکی تر نۆژەن دەکرێتەوە، لە ساڵی (٢٠١٢) ەوە ئەنجومەنی ڕاهیبان ئەم کڵێسەیان وەرگرتووە لەسەر دەستی قەشە (پاولۆ ئۆلیۆ)  لە ئیتاڵیا، ئەم ئەنجومەنەیان دامەزراندووە و کڵێسەکیان وەرگرتووە، وایان لێکردووە ببێتە نیمچە مۆزەخانەیەک، یاخود شوێنێکی کلتووری بۆ سەردانکەران. ئێستا خولەکانی فێربوونی زمان و وێنەکێشان و مۆسیقا، بە خۆبەخشی یان بە پارەیەکی کەم و بەبێ جیاوازی بۆ هەموو کەسێکی شارەکە دەرگای کراوەیە. لە هەموو سەردەمەکاندا و بەتایبەت لە کاتی کۆڕەو و ڕاپەڕیندا شوێنی یارمەتیدانی ئاوارە و خەڵاکانی بێ لانە و کەم دەرامەت بووە. لە ئێستادا قەشە (ئەبو یانز) لە ئەڵمانیاوە هاتووە، سەر بە ئەنجوومەنی ڕاهیبانە، سەرپەرشتی دەکات. ئامانجیان ئەوەیە ببێتە شوێنی کاری مرۆیی و خۆبەخشی و پێکەوە ژیان بێ جیاوازی ئایینی.

لە نێو کڵێسەکەدا، گۆڕستانێک هەیە، گۆڕی چەند کەسێکی ئینگلیزی لێیە، کارمەندی درووستکردنی بەنداوی دوکان بوون، کە کۆچی دواییان کردووە لەوێدا نێژراون، لەگەڵ گۆڕی قەشەیەک و چەند کەسایەتییەکی شاری سلێمانی کە لەکاتی خۆیدا لێرەدا نێژراوون.

“قەشە یوسف پەری”

لە ساڵانی شەستەکان بۆ حەفتاکان، یوسف پەری دەبێتە قەشەی کڵێسەکە، درێژە بەو پێکەوە ژیانە دەدات، بەو پێیەی خۆی ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی بووە، چەند موڵکێکی نزیک لە کڵێسەکە وەردەگرێتەوە، کە لە بنەڕەتدا موڵکی کڵێسەکە بوون، بە کرێیەکی زۆر کەم و ڕەمزی داوێتی بە خەڵکی ئایینە جیاوازەکان، بەوەش داهاتێک بۆ کڵێسەکە دروستدەکات، تاوەکوو پێویستی بەکەس نەبێت و بەو داهاتە کاروبارەکانی کڵێسەکەی پێ بەڕێوەبەرن. لە سەردەمی (قەشە یوسف پەری)دا، کڵێسەی مەریەم تیپی سروودی دامەزراندووە، کە هونەرمەندان  (ولەیەم یۆحەننا) (فەرید عیسا) ( ئەلبێرت عیسا) و (فرەنسیس داود) سەرپەرشتییان کردووە، لەساڵانی حەفتاکاندا، کاتێک شۆڕش و بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد لە دژی ڕژێمی ئەوکات لە قۆناغی شۆڕش و بەرگریکردندا بووە،  لەنێو بنمیچی هۆڵی نوێژکردنەکەدا شوێنی خۆحەشەردانی بۆ ئەو کەسانە درووستکردووە کە لە سەربازی هەڵهاتوون و یاخود کەسانی سیاسی و یاخی لەدەسەڵات بوون، هەر لەسەردەمی قەشە یوسفدا، کڵێسەکە چەند گەشتێکی زانستییان بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی سلێمانیدا ئەنجامداوە، هەر بۆیە، سەردەمی سەرپەرشتیکردنی ئەم قەشەیە بە سەردەمی زێڕینی کڵێسەکە دادەنرێت. لە ساڵی (٢٠٠٣) قەشە یوسف لە فەڕەنسا کۆچی دوایی دەکات، لەسەر وەسێتی خۆی، کە وەسێتی کردبوو لە شاری سلێمانی و لەنێو کڵێسەکەدا بنێژرێت، بە ئاڵای کوردستانەوە تەرمەکەیان هێنایەوە و لە نێو کڵێسەکەدا بە خاکیان سپاردووە.

“بەراوردێک و خۆزگەیەک”

لە شاری باترۆن، لە لوبنان، ناوچەیەکیان هەیە کە هاوشێوەی گەڕەکی سابوونکەران، کۆمەڵێک گەڕەکی کۆن و باریک و پێچاوپێچە، خانووەکانی ساڵانی پێشوویان وەک خۆی ماوەتەوە، کڵێسەیەکی لێیە کە مێژووەیەکی کۆنی هەیە، ئەوان توانیاویانە بیکەنە سەرچاوەیەکی باشی داهات بۆ دانیشتوانی گەڕەکەکە، کۆمەڵێک قاوەخانە و کافتریای لێیە، کورسی و مێزیان لەبەردەم دوکانەکانیان بە دیزانێکی جوان ئاوێتە بە ئینجانە و گوڵ و گوڵزار داناوە. کۆمپانیاکانی گەشتووگوزار بە پاس گەشتیارەکان دەبەن تا دەروازەی گەڕەکەکە، لەوێوە ئیتر بواری ئەوە نییە ئوتۆمبێل بە کۆڵانەکاندا تێپەڕێت، کۆمەڵێک ماتۆڕی سێ تایییان ئامادەکردووە کە هەر ماتۆڕێک، سێ کەس سەردەخەن بە بڕی (١٥) دۆلار، واتە هەر یەک کەس و (٥) دۆلاری لێوەردەگرن و بە کۆڵانە باریکەکاندا پیاسەی پێدەکەن، دیمەنی خانووە کۆنەکان و کڵێسەکە، کە دیوارەکانی لە بەردی گەورە گەورە درووستکراوە، سەرنجی گەشتیارەکان ڕادەکێشێت، بەم کارەش جگە لەوەی دەرفەتی کاریان بۆ دەیان گەنجی خاوەن ماتۆڕ درووستکردووە، دوکاندار و قاوەخانە و کافتریاکانیش سوود مەند دەبن لە گەشتیارەکان. ئاو و چا و قاوەش دەفرۆشن.

کاتێک گەڕەکی سابونکەران و کڵێسەکە دەبینم، بیردەکەمەوە و دەڵێم: دەکرا و دەمان توانی سوود لە دیزاینی خانووە کۆنەکان و کڵێسەی ئەم گەڕەکە کە مێژووی بنیاتنانی زیاتر لە (١٥٠) ساڵە، وەربگرین بۆ کارێکی هاوشێووەی شاری باترۆن، کە جگە لەوەی خەڵکی گەڕەکەکە سوودمەند دەبوون و چەندین دەرفەتی کاریان دەستدەکەوت، لە هەمان کاتیشدا پاراستنی مێژوو شوێنەوار و شارستانییەتی خۆمانە، بەڵام بەداخەوە هەر لە نێو کۆڵانە باریکەکانی ئەم گەڕەکەدا کە هاتووچۆی ئۆتۆمبیڵ تێدا ئەستەمە و کارێکی گرانە، بەدەیان خانووم بینی کە تێکدرابوون و کرابوون بە پارکی ڕاوەستاندنی ئۆتۆمبیل! بەم کارەش بەشێک لە جوانی و دیمەنەکۆنەکانی گەڕەکەکەیان شێواندووە!

تێبینی/ بەسوپاسەوە، بەشێک لە زانیارییەکانم لە هاوڕێم ئالان پەری وەرگرتووە.

پۆستی پێشوو

گشتپرسی

پۆستی داهاتوو

دەرچوون لە ئێراق: بەشی 70

عه‌تا مه‌حموود

عه‌تا مه‌حموود

پەیوەندیداری بابەتەکان

ڕەخنەی شین
بـــیر و ڕا

ڕەخنەی شین

ئایار 12, 2025
15
سەرکردە و جەماوەر
بـــیر و ڕا

سەرکردە و جەماوەر

ئایار 7, 2025
100
سەردانەکەی مەسرور بارزانی و گووتەکانی جۆو بایدن
بـــیر و ڕا

ململانێکانی چین و ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ساڵی ٢٠٢٥

ئایار 7, 2025
20

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئه‌یلول 2023
د س W پ ه ش ی
 123
45678910
11121314151617
18192021222324
252627282930  
« ئاب   تشرینی یەکەم »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە