لە بەرەبەیانی ١٦ ی ئۆکتۆبەردا، جیھان بەدەم ئامادەسازییەکانی سوپای ئێراق بەئاگاھاتەوە، ئەو سوپایەى خۆی سازکردبوو بۆ سەندنەوەی شاری کەرکوک، کە تەنیا چەند سەدکیلۆمەترێک دوورە لە باکوری بەغداد.
پڕۆسەکە بریتی نەبوو لە سەندنەوەی شارەکە لە چنگی داعش، بەڵکو، بریتی بوو لە وەرگرتنەوەى شارەکە لە کوردەکان. سێ ساڵ بەرلەو بەروارە (١٦ ى ئۆکتۆبەر)، داعش سەرکەوتوو بوو لە چونە ناو خاکی ئێراقەوە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە دژی تیرۆریستان کەوتە جەنگەوە، توانی کەرکوک بپارێزێت. لەوساتەدا، حکومەتی ئێراقی، بە ناچارى ئەو فاکتەى قبوڵکرد، بەڵام، لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٧دا، جارێکی دیکە، حکومەتی ناوەند کەوتەوە سەروبەندی کۆنترۆڵکردنەوەى بیرە نەوتەکانى کەرکوک.
دوای ئەوەی کەحکومەتی ھەرێمى کوردستان، لەھەڵوێستێکی مێژوویدا، بەدیاریکراوى لەمانگی سێبتیمبەرى ٢٠١٧، ڕیفراندۆمی ئەنجامدا، واشنتۆن داوای لە حکومەتی ناوەندی کرد کە ھیچ کاردانەوەیەکى سەربازی لە دژی کوردەکان ئەنجام نەدات، بەڵام، سوپای ئێراق، بە ھاوبەشی میلیشیا شیعەکان وپشتگیری تورکیا، بەرەو شاری کەرکوک پێشڕەوییان کرد.
لەو زنجیرە ڕووداوانەدا، کە کۆی پڕۆسەی بە دەستهێنانى دەسەڵات وبەڕێوەبردنى ململانێ بوو لە ناوچەکەدا، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کاراکتەرێکی سەرەکی بوو، بەڵام، تێنەگەیشتن لە ھاوکێشە ئاڵۆزەکانی ناوچەکە، بووە هۆى زیان گەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتەو ھاوپەیمانەکانی. لە ڕاستیدا، تێگەیشتنی واشنتۆن سەبارەت بە کوردەکان، تەنیا لە چوارچێوەی جەنگی دژ بەداعشدا بوو، نەگەیشتبووە ئاستی دەستھەڵگرتن لە ئێراقێکى یەکگرتوو، هەروەها یەدەکە نەوتییە دەوڵەمەندەکانى ئەو وڵاتە.
وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەردەوام شکستی ھێناوە لە تێگەیشتن لەو ڕاستییەی کە سەربەخۆی کوردستان، مەترسییەکی ڕاستەخۆیە بۆسەر سەقامگیرى وسیاسەتی وڵاتانی دراوسێی ھەرێمی کوردستان، جا ئەو دراوسێیانە دۆستى وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بن، یان نەیار. لە ھەمانکاتدا، پێویستە سیاسەتی ئەمریکا بە ئاڕاستەیەک بێت کە لەچوارچێوەیەکی فراوانتردا لە بابەتی سەربەخۆی کوردستان بروانێت، کوردەکان، تەنیا ئامڕازیک نەبن بۆ بەگژداچونەوەى داعش. هەروەها ولاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، نەیتوانیوە لەوە تێبگات، کە سەربەخۆی کوردستان، وەک مەترسییەک لەسەر سیاسەت وئارامی ھاوسێکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە سەیردەکریت.
لەگەل سەرھەڵدانی داعش، کوردەکان نەتەوەیەکی باوەڕپێکراو بوون. بە تایبەتی دوای ئەوەی سەرکەوتوو بوون لە ڕووبەڕووبونەوەى پەتاى داعش، کوردەکان لەو پڕۆسەیەدا، شان بە شانی ئەمریکییەکان دەجەنگان، کاریگەری وتوانای کوردەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، ھەرچەندە کە خاوەنی ناسنامەیەکی سەربەخۆ نەبوون، بووە ھۆی ئەوەی کە شایستەی پشتگیری بن لەلایەن ڕۆژئاواوە.
خاڵی وەرچەرخان لەوەدایە، کە زۆربەی کوردەکان خوازیاری دەوڵەتێکی سەربەخۆن. لەگەڵ ئەوەشدا کە حکومەتی ھەریم وەک متمانە پێکراوێکى سەرەکی دەردەکەوت، بەڵام لە ڕۆژئاوا بەشێوەیەک لە شێوەکان دابەشبوونی ناو ھێزە کوردییەکان، بەهەند وەرنەدەگیرا. تەنانەت لەوکاتەشدا، کە سوپای ئێراق، ئامادەسازی دەکرد بۆ سەندنەوەى کەرکوک، پارتە سیاسییە سەرەکییەکانی کوردستان، لە نێوخۆیاندا ھاورانەبوون لەسەر دیاریکردنی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ حکومەتی ناوەندا. چەندین دەیەیە، کاراکتەرە ھەرێمایەتییە سەرەکییەکانی ناوچەکە وەکو: ئێران، سوریا، تورکیا، ئێراق، سوودیان لەو دابەشبوونەی ھێزە کوردییەکان بینیوە، ئەوەش بە مەبەستی بە یەکدادانی ھێزە کوردییەکان. لە هەمانکاتدا وەک کارتێکى فشار، بەرامبەر بەیەکترى بەکاریان ھێناون. بڕیاربەدەستانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دەستەبژێرە ڕاگەیەندکارانى ئەو وڵاتە، ئەم بابەتەیان بەھەند وەرنەگرتووە و گرنگی ئەوتۆیان پینەداوە. لە ھەمانکاتدا، کوردەکانیان وەک ھاوپەیمانێک وێناکردووە لە دژی داعش. ئەم تێگەیشتنە سەرزارەکییە نابێتە ھۆی پێکھێنانی سیاسەتێکی دیبلۆماسی کاریگەر.
لە ڕاستیدا، ئەمەبووە ھۆی دەرکەوتنی سیاسەتێکی دوفاقی ئاڵۆز، لە کاتێکدا کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا شانازیان بەجەنگاوەرە کوردەکانەوە دەکرد، لە ھەمانکاتدا دژایەتی سەربەخۆی کوردانى دەکرد. لە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، گومان لەوەدا نییە کە حکومەتی ھەریم، ئەم بابەتە بەکاردەھێنێت لە میانەى گفتوگۆکانیدا. لە ڕاستیدا، ھەندێک لە بیرمەندە ڕۆژئاواییەکان لە ئێستادا سەرقاڵی ئەوەن کە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاى دەربخەن کە: پێویستە وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، ئەو قەرزەی کەوتۆتە سەرى دەرهەق بە کوردەکان بیداتەوە، هەربۆیە پێویستە چیتر بەشێوەیەکی سادە لە داخوازی کوردەکان نەڕوانرێت، هەروەها تێروانینێکی وردترى ھەبێت سەبارەت بە بەڵێنەکانی سەربەخۆی کوردەکان لە داهاتوودا.
پێویستە لەناو زھنییەتی وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، بەشێوەیەکی دیکە سەیرى “کوردستان” بکرێت، لە لای زۆربەی ئەمریکییەکان، کوردستان تەنیا وەک باکوری ئێراق سەیر دەکرێت، واتە ئەو ناوچەیەى کە زۆربەی کوردەکان دانیشتوانەکەى پێکدەهێنن، هەروەها لە ڕووی ئیدارییەوە لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بەڕێوەدەبرێن، بەڵام، کوردەکان بەشیوەیەکی فراوانتر لە کوردستان دەڕوانن، کە کوردەکانی وڵاتانی: ئێران وسوریا وتورکیاش دەگرێتەوە، بە لای کوردەکانەوە، ئەو سنورانە سنوری دەستکردن ودەوڵەتی نەتەوەیی نوێ دایڕشتووە، ھەروەھا بەلای کوردەکانەوە، کوردستانی سوریا بە ڕۆژئاواى کوردستان ، ئێران بە ڕۆژھەلاتى کوردستان وناوچە کوردییەکانى تورکیا بە باکور وھەرێمی کوردستان بەباشور ناودەبرێت.
پیدەچێت واشنتۆن بێ ئاگابێت لە مێژووی ئاڵۆزی کوردەکان، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام دووپاتی دەکاتەوە کە جەخت لەسەر جەنگی دژ بەداعش مەبەستی سەرەکی ئەوانە لەو ناوچەیەدا، بەڵام پیناچێت کە کاراکتەرە ھەرێمایەتییەکان ھیچ جیاوازییەک بەدی بکەن لە نێوان تاکتیکەکانی ولاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەناوچەکەدا وھەماھەنگییەکانی لەگەڵ ھیزە کوردییەکاندا، بەتایبەتی لەبواری سەرلەنوێ داڕشتنەوەی ستراتیژی ناوچەکە. لەم نێوەندەدا، ئێران پڕۆژەی سەربەخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی وەک پڕۆژەیەکی کۆلۆنیالی ڕۆژئاوایی لێکدایەوە، ھەروەھا پێی وابوو کە ئەوە پڕۆژەی دروستکردنی “ئیسرائیلێکی نوێیە” لە ناوچەکەدا. بەھەمانشیوە، تورکیا گومانی ھەبوو لەیارمەتییەکانى وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، بۆ کوردانی ڕۆژئاوا لەسوریا.
واشنتۆن ھیچ بەرژەوندییەکی نەبوو لە ماوەی شەری داعشدا، سەرزەنشت کرا بەوەی کە دەستکەوتی نەبو تیایدا: لەھەمانکاتدا، ھەوڵەکانی چڕ کردبوو لە دەوڵەتە ھەرێمییەکان و کوردەکاندا. چاودێری دەکرد لەوەی کەراستەوخۆ ئێراق چەک بۆ حکومەتی ھەریم ڕەوانە بکات، بەڵام بە حکومەتی ھەرێمیشی وتبوو لە ھەیمەنی بەغداد بمێننەوە. چەکدارکردنی ھیزەکانی پەیەدە لە سوریا و یارمەتیدانی تورکیا لە شەڕی پەکەکە لە ئێراق. ئەم دووفاقییە پێدەچێت دڵنیایی زیاتر بدات بە ئەمریکا، بەڵام سیاسەتی تیکەڵ بەتەواوی بریتییە لەشکستى خۆیی. یارمەتی ئەمریکا بۆ کوردەکان بووە هۆى ئەوەی ترس لای ئەنکەرە و بەغداد و تەهران دروستبکات، بەڵام ئەمە بەس نییە بۆ دڵنیایی جیگیربوونی دۆخی ئەم دەوڵەتانە و لەوانەیە بەرپەچدانەوەی کارەساتاوی لێ بکەوێتەوە. بە بارێکی تردا پیشکەشکردنی ھیچ ڕێگایەکی دیکە بۆ کوردەکان و یاخود دوژمنەکانی تەنھا ھۆکارێک دەبێت بۆ ئالۆزبوونی کێشەکانی داھاتوو. ستراتیژییەتەکە وەک خۆی گرنگ نییە، کارەکتەرە ھەرێمایەتییەکان بەردەوام چاڵ بۆ یەکدی ھەلدەکەنن، ئامانجیان گرنگیدانە بە سوپاسکردنی ئەمریکا، بەم شێوەیە بریتی دەبێت لە چالاککردنی ھەر مامەڵەیەک لە نێوان ئەمریکا و کوردا.
ئەوەی ئەمریکا پێویستیەتی بریتییە لە ستراتیژیەتێک، پەیوەندییەکی دوورمەودا لەگەل کوردا کە دەڕوانێتە بەربەستەکانی کە دێتە ڕێگای لە ناوچەکەدا. ئەمەش مانای ئەوە نادات کە جێبەجێکردنی ستراتیژیەتێک ھێندە ئاسان بێت بۆیان. پێویستی بەسیاسەتێکی قوڵ و دارایی و سەربازی ھەیە لە رۆژھەڵاتی ناوەراستدا. ھەندێک ھاوکاری پێدەچێت گونجاو نەبێت لەگەل زۆربەی ئەمریکییەکاندا ئەوانەی کە ھەوڵی زۆریانداوە بۆ نیشتیمانسازی.
پێویستە ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ بڕیاری سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان، بۆ نمونە دڵنیای بدات لەوەی کە کوردستان نابێتە دەوڵەتێکى شکستخواردوو. بۆ ئەم دەستکەوتە کوردەکان خۆیان پێویستە بە شێوەیەکی جددی کار بکەن بۆ چەسپاندنی سیستەمی دیموکراسی لەم ڕێگەیەوە ئەمریکا دەتوانێت یارمەتیدەربێت. ڕاستکردنەوەی سیاسەتە ھەڵەکانی حکومەتی ھەریم، کارێکی ئاسان نابێت.
گرنگ نییە ئەمریکا چ سیاسەتێکی دەبێت، بەڵام ھەوڵی زیاتر لەڕووە ھەرێمێییەکەیەوە بنرێت تا ھاوکارییەکانی ئەمریکا بەردەوام بیت. لەگرنگترین وسەرەکیترین ھەوڵیش بریتییە لەنەھێشتنی ترسی دوای جەنگی داعش لەئێراق و دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەک بۆ سنوردارکردنی زیاتر دەستێوەردانی ئێران. ھەوڵێکی دیکە رازیکردنی تورکیا و ھاوپەیمانەکانی ناتۆیە بەوەی کە دان بنێن بەسەربەخۆیی کوردەکان لە ئێراقدا.
لەکۆتاییدا، دووبارە پێناسەکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ ھەر لایەنێکی کوردیدا واتە دووبارە رێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ ھەر یەک لەئێران و ئێراق و سوریا و تورکیا. بەمانایەکی تر، لەگەڵ تەواوی ناوچەکەدا. لە ھەریەکێک لەم سیناریۆیانەدا بریاردەرانی سیاسی دەبێت ھەڵسەنگاندن بکەن بۆ ترس وبەھاکان، بەڵام پێش ئەم ھەوڵانە دەکرێت لە وتارى گشتیدا بڕیاربەدەستان وشارەزیانیان دەست بکەن بەگفتوگۆی ڕاستگۆیانە سەبارەت بەکورد دواى لەناوبردنی داعش وئازایەتی کورد. دەبێت سوپاسی میژووی ئالۆزی بزوتنەوە کوردییەکان بکرێت، ھەروەھا ھەردوو بواری بەرژەوەندییەکانی ھاوڵاتیانی کورد و ئاستی بەرپرسیارێتی ئەمریکا بۆ سیستەمی دەوڵەتداری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەهەند وەربگیرێت. ئەمە بڕیارێکی زەحمەتە، بەڵام گونجاویشە بۆ دەوڵەتیکی زۆر بەھیزی جیھان.