دەوڵەت چیە؟
دەوڵەت لە دیدی “هۆبز”دا:
لە ڕوانگەی بیرمەندی ئینگلیزی “تۆماس هۆبز” دەوڵەت دروستكراوی دەستی تاكە لە دەرەنجامی گرێبەستی كۆمەڵایەتی. بە واتایەكی دیكە، هۆبز سەیری دەوڵەت دەكات وەك ئەوەی كیانێكی دروستكراوە و مروڤ هێناویەتییە بوون. واتە دەوڵەت گەشەیەكی سروشتی نییە، بەڵكوو پەیدابوونێكی دروستكراوە لە لایەن مرۆڤەكانەوە. لێرەوە هۆبز ئەوە دەردەبڕێت كە دەوڵەت لە بەرامبەر تاكەكاندا دەسەڵاتی ڕەهای هەیە. بە ڕای هۆبز مرۆڤەكان لە دۆخی “بێدەوڵەتی”دا چارەنووسیان دیار نییە؛ واتە تەنیا لەناو دەوڵەتدا مرۆڤەكان چارەنووسیان دیارە، چونكە بە ڕای هۆبز پێش دروستبوونی دەوڵەت، كۆمەڵگە لە دۆخی سروشتیدایە.
دەوڵەت لای ڕۆسۆ:
فەیلەسووفی فەڕەنسی “ژان ژاك ڕۆسۆ” پێی وایە دەوڵەت، مرۆڤەكان لە قۆناغ و حاڵەتی سروشتییەوە دەگوازێتەوە بۆ قۆناغی كۆمەڵگەی ڕێكخراو. بۆ گەیشتن بەو حاڵەت و مەبەستەیش، دەبێت ئەو دەوڵەتە لە ڕێگەی پەیمانێكی كۆمەڵایەتییهوه لە نێوان تاكەكانی ئەو كۆمەڵگەیەدا بێتە دی و خاڵی هەرە گرنگی ئەو پەیمانەیش، دەبێت بریتی بێت لەوەی دەوڵەت مافی تاكەكانی كۆمەڵگە دابین بكات و ئازادییەكانیان بۆ فەراهەم بكات.
ڕیفراندۆم چیە…؟
ڕیفراندۆم هەنگاوێكی یاساییە بۆ بەدەستهێنانی داواكاریەكی جەماوەری و میلی لەهەر كۆمەڵگایەكی مرۆڤایەتیدا ،جا ئەو ئامانج و مەبەستە یاسایی و دەستوری بێت یان پەیوەست بێت بە چارەنوس و ئایندەی كۆمەڵگاكە یان وڵاتەكەوە.ڕیفراندۆم مێژوویەكی نزیكەی 200ساڵەی هەیە كە لە وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریكی و دونیادا پیادە كراوە بۆ زۆرێك لەمەسەلەكان كە پێویست بكات ڕای زۆرینەی جەماوەری لەسەر وەربگیرێت.وەك شێوازێكی دیموكراسی ڕاستەوخۆ. ڕیفراندۆم (گشتپرسی) مەسەلەیەكی گرنگ و هەستیارە چونكە پەیوەستە بە ئایندەی تاك بەتاكی كۆمەڵگاوە هەربۆیە پێویست دەكات كە كۆدەنگیەكی نیشتیمانی و سیاسی و جەماوەری بۆ مسۆگەر بكرێت.
یەکێک لە سەرچاوەکانی بەدبەختی و نەهامەتی کورد لە جیهاندا بریتیبووە لە بێبەشبوونی لە چانسی بە دەوڵەتبوون.
لەوەتەی مێژوو هەیە کورد خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات و لەپێناوەدا یەک دەریا خوێنی ڕشتوە، لە دژیشدا داگیرکەرانی تورک و عەرەب و فارس ئەوەی کراوە و نەکرێت، پێیان کردوین! بەڵام هەتا ئەمڕۆش ئێمەی کورد هەربێبەشین لەو مافە سروشتیەی خۆمان!
کە بێگومان هۆی سەرەکی نەگەیشتین بەو مافە زۆرە، بەشێکی زۆری پەیوەندی هەیە بە کورد خۆیەوە کەمن تەنها دوو خاڵ دەستنیشان دەکەم کە یەکێکیان جەوهەری و سەرەکیە.
یەکەم: نەگرتنی کورد خۆی بووە!
دووەم: کە هیچی لەو کەمتر نییە، نەبونی ستراتیژێکی راست و رەوانی کوردانە بوە، کە رێگەی نەداوە بەئاشکرا و بی پێچ و دەوران کورد داوای مافە سەرەکیەکانی خۆی بکات، کە سەربەخۆییە.
دوای ئەوەی لە ڕیفراندۆم ، زۆرینەی ڕەهای خەڵکی هۆشمەند و تێکۆشەر و خەباتکاری کوردستانی باشوور، بەوپەڕی ئازادییەوە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانی و ئاواتە دێرینەکەی پرۆسەی دەنگدانی کردە ڕۆژی جەژن و ئاهەنگ بۆ سەربەخۆیی،” بڕیاری ئهنجامدانی ڕیفراندۆم كهسیی نهبوو، بڕیارێكی ھهمهلایهنه بوو، 93%ی خهڵكی كوردستان به بهڵێ دهنگیان دا و پرۆسهكه سهركهوتوو بوو. بڕوایشم وایه، داھاتووی گهلی كوردستانی پاراست. ڕاسته ھهندێك بهربهست له قۆناغی دوای ڕیفراندۆم هاتنه پێش، بهڵام ئیرادهی گهلی كوردی زیندوو كردهوه.
بەڵام لێکەوتەکانی دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ئەم ڕاستیەیی پێ نیشانداین کە کورد چەند دڵخۆشە بەشکست پێ هێنانی ئەنجامی کۆتایی ڕیفراندۆم. چونکە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەلایان حیزبێکی دیارکراو کە بەتایبەت” پارتی دیموکراتی کوردستان “سەرپەرشتی دەکرا، بە ڕابەرایەتی ” مەسعود بارزانی.”بۆ گەلی ئێمە ڕوون بویەوە هێشتا خاوەن دەروونێکین هەستی خۆ بەکەم زانین و پاشکۆیەتی ودرێژەی هەیە، کەوایە ئەم بەربەریەتەیی و خۆخۆریە لەنێو کوردا بۆتە حاڵەت، کە پاشخانێکی مێژووی هەیە.
ئەبێت دیدو تێروانیمان بۆ پڕسەی نەتەوەی بە ڕێگایێکی ڕاستدا گوزەربکات، ئەبێ بیرێکی نەتەوەی ڕاستەقینە لە مێشک و دەروونی تاکەکاندا بڕوێت و باوەڕیان وابێت نەتەوە لە پێش خواستی کەسی و حیزبیەوەیە کە بەداخەوە لە ئێستایی ئێمەدا ئەم تێروانینەی کە هەیە لە ئاستێکی لاوازدایە لەبەرانبەر دەوڵەت و نەتەوە و نیشتمان.
بەڵام “تەنیا ئەو کەسەی کە دایکی نییە دەزانێ بێ دایکی مانای چییە، ئەو کەسەش کە دەوڵەتی نییە دەزانێت بێ دەوڵەتی مانای چییە”