پێوەری هەژاری: تیکراێ داهاتی هەژار هەژارکردن بە ٣.٢ دۆلار (سێ دۆلار و بیست سەنت داهات بۆ هەر رۆژێک) کەمتر لەمە بە هەژار هەژمار دەکرێت. داتای بانکی نێودەوڵەتی میسر: ساڵی ٢٠١٨، پتر لە ٢٦.١٪ لە ژێر هێلی هەژاریدابوونە. لە کاتێکدا لە خودی میسر سێ دۆلار و هەشتا سەنت بۆ رۆژێک دیارکراوە.
جیبوتی: یەک دۆلار و نەوەت سەنت بۆ هەر تاکێک رۆژێکدا. بەم پێیە بە تێکڕا ١٧.١٪ی دانیشتوان لە هەژاریدا دەژین. لە لادێیەکان رێژەکە دەگاتە ٦٢.٦٪. داتای سەرووتر بە هۆی کۆرنا لە زۆربەی وڵاتەکان لەبەردەست نییە.
ئێران: لە ئێران داتای فەرمی هەژاریی نییە. حکومەت دەیشارێتەوە بانکی جیهانی پێنج دۆلار و نیو دەهاتی بە هەر رۆژێک دیارکردوە. بەم پێیەش بە پێی داتای ٢٠١٧ کە دۆلار هەرزانتر بوو، نرخی بەنزین گران نەبببو و کۆڕۆنا نەهاتبوو ١١٪ خەڵک لە ژێر هێلی هەژریدا دەژیان. ئیستا بە پێی هەندی داتا نافەرمییەکان گەیشتووەتە ٤٨٪.
ئێراق: وەک ئێران داتای دروستی نییە. بانکی جیهانی ناتوانێت پیورەی پارەی بۆ دیار بکات بە هۆی ناسەقامگیریی و جەنگ. خودی ئیراق لە ساڵی ٢١٠٢، هێلی هەژاری بە کەمتر لە ١١١ هەزار دینار لە هەر مانگێک بۆ کەسێک داهاتی هەبێت بە هێلی هەژاری هەژمارکرد. پێشبینی دەکرێت ئاستەکە ئێستا ٣٣٪ دەربازی کردبێت.
ئەردەن: لە ٢٠١٩، رێژەی هەژاری ١٥.٧٪ بوو بە مەرجێک هەر کەسێک لە رۆژێکدا ١.٩٠٪ (یەک دۆلار و نەوەد سەنت) داهاتی هەبێت بە هەژار هەژمار ناکرێت. مۆراکۆ: هێلی هەژاری سێ دۆلار و بیست سەنت داهات لە رۆژێکدا، واتە لە مانگێک ١٠٠ دۆلار. هیلی هەژاری ٧.٧٪.
تونس: هێلی هەژاری سێ دۆلار و بیست سەنت داهات لە رۆژێکدا، واتە لە مانگێک ١٠٠ دۆلار. هیلی هەژاری ٣٪. داتاکانی تونس جێگەی باوەرپێکردن نین. چونکە لە باکوری رۆژئاوا ٢٨.٤٪، لە رۆژئاوای ناوەڕاست ٣٠.٨٪، لە کەنەرکانی رۆژهەڵاتی باکور ١١.٦٪ لە رۆژ رۆژهەڵاتی ناوەراست ١١.٤٪ ە.
غەزە و کەناری رۆژئاوا: غەزە ٥٣٪، کەناری رۆژئاوا ١٤٪ داهات بۆ هەر تاکێک لە رۆژێکدا بە ٥.٥ (پێنج دۆلار و نیو هەژمارکراوە).
یەمەن: لە ٢٠١٤، ٤٨.٦٪ دانیشتوان لە ژێر هێلی هەژاریدا بوونە. داتا لەم وڵاتە بوونی نییە. هێلی هەژاری بە یەک دۆلار و نەوەت سەنت داهات لەم وڵاتەدا هەژمارکراوە. سەرچاوە، داتاکانی بانکی جیهانی ٢٠٢٠ ئەگەر کۆرۆنا، وشکەساڵی، جەنگی ئۆکراینا و رووسیا، شەڕە ناوخۆییەکان و گەندەڵی و دابەزین و هەڵبەزینی نرخی نەوت، رێگەوبان، قوتابخانە و دوور و نزیکی لە بنکە تەندروستییەکان، چۆنیەتی دابەشکردنی داهات لە نێوان گوند و شار و چینەکان و چەندین فاکتەریتر بەم پێوەرانە زیادبکەین، دەزانین کە رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقیا لە چ دۆزەخێکدا دەژیت.
بۆ سەرقاڵکردنی گەلانی ئەم ناوچەیە نوخبە و پارتە سیاسییەکان شیوازی جۆراوجۆریان هەیە، وەک دژایەتیکردنی رۆژهەڵات، نانەوەی کێشەی ئایینی، هەڵگیرساندنی کێشەی خێلەکی و زمانەوانی. سەیرکەن زۆربەی هەرە زۆری خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە ئیستادا بە بابەتە ئاینییەکان یاخود زمانییەکان سەرقاڵکراون. زۆرترین داهات بە پێی پیوەری بانکی جیهانی پێنج دۆلار و نیو لە رۆژێکدا بۆ کەسێک دیارکراوە. واتە ئەگەر ئەم برە پارەیەت هەبێت هەژار نیت. کەچی کەم تاکێک لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا هەیە کە دوو یان سێ کەسیتر بەخێو نەکات.
ئەمە جیا لە پرسەکانی جەنگ و کێشەکانی تەندروستی و کەمی خزمەتگوزارییەکان کە هاوڵاتی دواجار پێویستە یان پارەیەکی زۆر بدات یان بۆ چارەسەری بچیتە وڵاتانی دراوسێ. بێنە بەرچاو، تا ٢٠٢٥، کە نزیکەی ٣٠٪ خاکی ناوچەکانی پاکستان، ئەفغانستان، ئێران، ئێراق، سوریا، ئەردەن، یەمەن، فەڵەستین،میسر و… تووشی دیاردەی بە بیابانبوون یاخود وەبەر لافاوکەوتن دەبن و مەترسی بۆسەر ئاسایێشی خۆراکیان دروستدەبێت، وێنەی هەژاری چی لێبەسەر دێت؟
کێشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بابەتی لەچک سوتاندنێک یاخود چونە مزگەت یان نەچوونە مزگەوتێک زۆر گەورەترە، لە کاتێکدا کە ئەوروپا بەرەو مەترسی سەرکەوتنی حزبە رادیکالە راستڕەوەکان دەچێت، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو مەترسی سەرکەوتنی میلیشیاییە رادیکالەکان دەچێت. دوو وێنەی جیاواز بۆ پێکدادانێکی حەتمین.