• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
هه‌ینی, ئایار 9, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    سەرکردە و جەماوەر

    سەرکردە و جەماوەر

    سەردانەکەی مەسرور بارزانی و گووتەکانی جۆو بایدن

    ململانێکانی چین و ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ساڵی ٢٠٢٥

    خەونی سوریایەكی یەكگرتوو كۆتایی هاتووە ؟

    حكومەتێكی مەركەزی یان فیدڕاڵی

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 108

    ڕۆژی جیهانی کتێب

    ڕۆژی جیهانی کتێب

    جەنگ لە ئەقڵییەتی کوردا ( هەقیقەتی جەنگ لای کلاوسڤیتز)

    کێبرکێی جیهانی لەپێناو دووبارەداهێنانی دەوڵەتدا

    پەیوەندی نێوان جوگرافیا و زمان

    جینۆسایدی كورد و گەشتوگوزاری ڕەش

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 107

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    ئەنفال … چیرۆکی قڕکردنی کورد لە باشووری کوردستان

    ڕانانێك بۆ کتێبی (ترس وەک دياری)

    ڕانانێك بۆ کتێبی (ترس وەک دياری)

  • شــیکار
    نزیکەی هه‌شت سه‌د هه‌زار ساڵ لەمەوبەر تەنیا 1%مرۆڤایەتی ڕزگاری بووە

    دۆزینەوەی لوسی؛ پەردەلادان لەسەر گۆڕان  و پەرەسەندنی مرۆڤ

    سەرە قەڵەمێك لەمەڕ هەڕەشەی هایبرید لەسەر هەرێمی كوردستان

    سەرە قەڵەمێك لەمەڕ هەڕەشەی هایبرید لەسەر هەرێمی كوردستان

    چاویلکەی زیرەک

    چاویلکەی زیرەک

    گەشتوگوزاری ڕەش؛ جیهان لەبەردەم ڕەوتێكی نوێی گەشتوگوزاریدا

    گەشتوگوزاری ڕەش؛ جیهان لەبەردەم ڕەوتێكی نوێی گەشتوگوزاریدا

    نزیکەی هه‌شت سه‌د هه‌زار ساڵ لەمەوبەر تەنیا 1%مرۆڤایەتی ڕزگاری بووە

    نزیکەی هه‌شت سه‌د هه‌زار ساڵ لەمەوبەر تەنیا 1%مرۆڤایەتی ڕزگاری بووە

    ئێراق لە دیکتاتۆریی نەژاد-ناوەندیی بۆ مەزهەب-ناوەندیی

    ئێراق لە دیکتاتۆریی نەژاد-ناوەندیی بۆ مەزهەب-ناوەندیی

    تێڕامانێك لەسەر دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریكا

    تێڕامانێك لەسەر دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریكا

    ئایا ئەوەى لە غەززە روودەدات جینۆسایدە؟

    ئایا ئەوەى لە غەززە روودەدات جینۆسایدە؟

    چەمكی دەستێوەردانی مرۆیی و بڕیاری 688

    چەمكی دەستێوەردانی مرۆیی و بڕیاری 688

    کاریگەری ئیدارەی نوێی ئەمریکا لەسەر کۆتایی هاتنی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا

    کاریگەری ئیدارەی نوێی ئەمریکا لەسەر کۆتایی هاتنی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا

  • ئــــابووری
    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    داتای زەبەلاح

    داتای زەبەلاح

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

    سه‌رچاوه‌ به‌پیته‌کانی نه‌وت و غاز له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان

    سه‌رچاوه‌ به‌پیته‌کانی نه‌وت و غاز له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان

    مۆدێرنیتە و مۆدێرنیزاسیۆن

    مۆدێرنیتە و مۆدێرنیزاسیۆن

    بەرەو پیاچوونەوەی ڕیشەیی بە پرۆسە نەوتییەکان لەهەرێمی کوردستان

    بەرەو پیاچوونەوەی ڕیشەیی بە پرۆسە نەوتییەکان لەهەرێمی کوردستان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی و سەرەتاکانی دەرکەوتنی بیری کەمالیزم

    کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی و سەرەتاکانی دەرکەوتنی بیری کەمالیزم

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

    ڕەوشی خوێندنی ئایینی و فەرمی شاری سلێمانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕەوشی خوێندنی ئایینی و فەرمی شاری سلێمانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    نووڕۆژ (نەورۆز)؛ مێژووی دێرین و نەریتی لەبیرکراو: به‌شی یه‌كه‌م

    نووڕۆژ (نەورۆز)؛ مێژووی دێرین و نەریتی لەبیرکراو: به‌شی دووه‌م و کۆتایی

    نەورۆز وەک جەژنی نەتەوەیی کورد

    مافی چارەی خۆنووسینی كورد لە دیدی كۆمۆنیستانەی حیزبی شیوعی ئێراقدا

    مافی چارەی خۆنووسینی كورد لە دیدی كۆمۆنیستانەی حیزبی شیوعی ئێراقدا

    هەڵەبجە؛ ئاوێنەیەک بۆ ناسینی خۆمان و دوژمنان

    هەڵەبجە؛ ئاوێنەیەک بۆ ناسینی خۆمان و دوژمنان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كورد برای منن

    كورد برای منن

  • چاوپێکەوتن
    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    سکارمیتا؛ لەنێو شاعیرانی هەردوو ئەمەریکا و چیلی، نێروادا بە شاعیری دڵخوازم دەمێنێتەوە

    سکارمیتا؛ لەنێو شاعیرانی هەردوو ئەمەریکا و چیلی، نێروادا بە شاعیری دڵخوازم دەمێنێتەوە

    ئەمبەرتۆ ئیکۆ؛ هەمیشە پێم وایە کتێبێکی باش لە خودی نووسەر بلیمەتترە

سەرەکی ئینسکلۆپـیدیا کەسایەتیەکان

مستەفا مەلا حەمەمین، ئەحمەدئاوایی

عەبدوڵا مەلا ئەحمەد لەلایەن عەبدوڵا مەلا ئەحمەد
ئه‌یلول 17, 2023
لە بەشی کەسایەتیەکان
0 0
A A
مستەفا مەلا حەمەمین، ئەحمەدئاوایی
0
هاوبەشکردنەکان
61
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“یادگارێكی ئایینی و نیشتیمانی بە بەرۆكی مێژووی هۆرامانەوە”

“پێش باس”

باسی بنەماڵەی مەلا حەمەمین و مێژووی گوندی ئەحمەدئاوا، دوو دووانەی لێك دانەبڕاون، ناكرێت باس لە یەكێكیان بكەیت و ئەوی تریان بە فەرامۆشی بسپێری، چونكە ئەم بنەماڵەیە كە تا ئێستایش بە بەرفراوانی ماون، نەك هەر دێرینترین بنەماڵەی ئاوایی ئەحمەدئاوان، بەڵكو دێرینترین بنەماڵەی ناوچەكەن، كە لقەكانیان، هەورامانیان تێپەڕاندووە و بە پەڕاگەندەيی لە حەوزەی شارەزووریشدا هەن. ئەحماوا، بەم ناوەوە مێژووەكەی زۆر كۆن نییە، ئەوانەی هاتوونەتە ئەم گوندە (بە بنەماڵەی منی نووسەری ئەم وتارەیشەوە) زۆربەمان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانەوە هاتووین، بەشێكی زۆری دوای ئەوەی شێخانی نەقشبەندی باخەكانی ئەحماوا ئەكڕن ئەوان ئەیانهێنن بۆ باخەوانی، بیرم دێ‌ لە نەوەدەكانی سەدەی ڕابردووی زاینیدا زۆرجار لەسەر بەردەنوێژەكانی مزگەوتی ئەحمەدئاوا ئەم باسانە ئەهاتنە ناوەوە، خوالێخۆشبوو خاڵم “سەیید محەمەد سەیید صەدرەدین دەرەمەڕی” دەیگوت: تەنها من و حەمەی مەلا حەمەمین لەم ئاواییەدا ئێراقین، هەمووی ئێرانییە،  دواتریش بە قوڵاخە مێژووییەكانم و لە لاپەڕەكانی دیرۆكی ئەحماوا و هەوراماندا ڕاستی ئەم قسەیەم دەستكەوتەوە. بۆیە پێش باسكردنی ژیان و هۆنراوەكانی خوالێخۆشبوو “مستەفا مەلا حەمەمین”، بەركوڵێك لەمێژووی ئەحمەدئاوا و ئەم بنەماڵە دێرینە دەنووسینەوە.

“گەڕانەوە بۆ مێژوویەكی دێرین”

بێگومان (ئەحمەدئاوا)ـی، ئێستا ئێمە دەتوانین تا ڕادەیەك مێژووی نزیكەی (150) ساڵێك لەمەوبەری بنووسینەوە،  ئەوەی پێش ئەو مێژووە ناڕۆشنی زۆری تێدایە، بەڵام گومان لەوەدا نییە كە جێگای ئەم گوندە بە درێژایی مێژوو ئاوەدان بووە، خەڵك تێیدا نیشتەجێ‌ بوون، بەڵام ئاواییەكە هەڵگری ناوی تر بووە، بوونی گۆڕستانی (عەبووشەمامان) و تەنانەت ناودێی ئێستا كە زۆرینەی گۆڕی لەمێژینەیە و ئەگەر خاكەكەی هەڵدەیتەوە پڕ لە ئێسك‌ و پروسكی كۆنە، سەلـمێنەری ئەم ڕاستییەن و كۆنی و دێرینی ئەم ئاواییە دەسەلـمێنن، تەواوی گۆڕەكانیش ڕوو بەقیبلەن و گومان ناهێڵنەوە كە دانیشتوانی مسوڵماننشینی سەردەمی ئیسلامن، گوندەكە سەبارەت بەو مێژووە دێرینە لەچوارچێوەی ئەو شارە گەورەدایە كە گەڕیدە و مێژزونووسی گەورە “ئيبن موهەلهەل” باسی دەكات كە لە ساڵانی دەوروبەری (350)ـی، كۆچیدا، واتە: نزیكەی (1100) ساڵ لەمەوبەر هاتووە و دیویەتی و لە مێژوونامەكەیدا باسیكردووە.

ئەمە هەموو لەلایەك، لەلایەكی تریشەوە بەندە بەپێی بەدواداچوونەكانی خۆم گومانم بەلای ئەوەدا دەچێت كە ئەو مێژووە چەند لاپەڕەییە نایابەی كە عەللامە “مامۆستا مەلا عەبدولكەریـمی مودەڕیس”، لەپەڕتووكی (بنەماڵەی زانیاران)دا، ل272 – 289 نووسیویەتی و دەڵێت: سەیید ئیبڕاهیم لەنەوەی ئیمام موسای كازم نسیبی كەوتۆتە گوندی (جەوراوا) لە نێوان گۆڕستانی (باواناوز) و (گوندی سەرگەت) و پاشان  لەسەر فەرمانی شێخەكەی گواستویەتییەوە بۆ گوندی (زان زان) لەبەردەم سەرچاوەی زەڵمدا و لە خواری سەرچاوەكەوە، وەك خۆی گوتویەتی: لەوێ‌ نیشتەجێ‌ بووم و كردم بەزێد و نیشتیمانی خۆم،  ئاوی سەرچاوەی زەڵم زۆر بوو، باخ و بێستانی لەبەردەمدا ئەكرا، لەنزیكی گوندی (زان زان) ئەشكەوتێك هەبوو كردم بە خەڵوەتخانەی خۆم بۆ بەندەیی كردن بۆ خوا. (جا ئەم هۆنەرەی ئێستا باسی لێوە دەكەین، واتە: مستەفای مەلا حەمەمین، لە بنەڕەتدا وەچەی مەلا جەلالی گەورەی خوڕماڵییە، مەلا جەلالیش وەچەی ئەو سەیید ئیبراهیمەیە).

لەڕوانگەی ئەو كورتە مێژووەوە وای بۆ دەچم مەبەستی لە گوندی (زان زان) ئەم جێگایەی ئەحماوای ئێستایە، چونكە ئەم جێگایە هەم بۆ باخ و هەم بۆ بێستان و زەراعەتیش دەشێت، مەبەستی لە گوندی (زان زان) زەڵمەكۆن، یاخود زەڵزەڵە نییە، كە لەبەرامبەر زەڵمەوەیە، چونكە ئەوێ‌ تەنها بۆ باخ‌ و باخات دەشێت و جێگای بێستان و زەراعەتی نییە،  مەبەستی لەو ئەشكەوتەیش یان (ئەشكەوتی عەوداڵان)ـە، كە بەمانای خواویستان دێت، یان (ئەشكەوتی شیرین)ـە، كە لەبەرامبەری گوندەكەی ئێستاوەیە. پاشان سەیید ئیبراهیم دەڵێت: هۆگری خەڵكی (زان زان) بووم، لەگەڵ خەڵكی دێهاتی ناوچەكەیشدا ناسراویم پەیدا كرد، مزگەوتێكی بچووكم كردەوە،  خۆیشم هەر لە ئەشكەوتەكەدا بەندایەتیم دەكرد. پێم وایە مەبەستی لەو مزگەوتە بچووكە هەر مزگەوتی (پیـرە غەریبە) بێت، كە مێژوویەكی زۆر كۆنی هەیە، دەیان ساڵ ئەو مزگەوتە  تا ئەم دواییانەیش بەدەست بنەماڵەی مەلا حەمەمینی ئەحماواوە بووە،  لەم بنەماڵەیە مەلا محەمەد هەیە، (كە كوڕەزای مەلا جەلالە، مەلا جەلالیش نەوەی سەیید ئیبراهیمە)، كە لە سەرگەت نیشتەجێ‌ بووە، ئەم مەلا محەمەدە كچی شێخ عەبدولكەریم سەرگەتیی هێناوە، دوو كوڕی لێی بووە، یەكێكیان عەبدولڕەحمانە، باوكی مەلا مەحموود، ئەوی تریان مەلا عەبدوڵڵای ناو بووە، باوكی مەلا حەمەمینی ئەحماوا.

“كورتە باسێكی زانایەتی و پایەبەرزی مەلا عەبدوڵڵا”

ئەم مەلا عەبدوڵڵایە مەلایەكی زانا و بەناوبانگی سەردەمی خۆی بووە، لە مزگەوتی كۆنی پیرەغەریبە لە ئەحماوا مەلا و مودەڕیس بووە، فەقێ‌ لە هەموو لایەكەوە هاتوون و لە خزمەتیدا دەرسیان خوێندووە، زۆرجار كە مزگەوتی گەورەی خورماڵ بێ‌ مەلا كەوتووە، فەقێكان هاتونەتە ئەحمەدئاوا و لە خزمەت مەلا عەبدوڵڵادا وانەكانیان خوێندووە، هەروەها زۆرجار لە هاویناندا لەگەڵ فەقێكانی چووە بۆ (هەوارگەی هانە نەوتی) لە بەردەم بیارەدا، تا فێنكی كردووە لەوێ‌ ماونەتەوە، لەوێش بەردەوام وانەی بە فەقێكان وتووەتەوە، دەگێڕنەوە جارێكیان بە فەقێكان دەڵێت: نابێ‌ بخەون، تا كۆششێكی باش ئەكەن،  وانەكانتان لەبەر ئەكەن! من ئەچم بۆ بیارە و دێمەوە، تا دێتەوە وادیارە درەنگ دەكات، دەبینێت فەقێكان خەوتوون، بەڵام كانییەكە هەر خوڕەی ئاوەكەی دێت، لێرەدا مەلا عەبدوڵڵا دەڵێت: (هانە نەوتی؟)، كە بە شێوەزاری هۆرامیيانە واتە: كانییەكە نەخەوتووی؟ مەبەستی ئەوە بووە هەموو فەقێكان خەوتوون، لەكاتێكدا پێی وتبوون: نەخەون، تا دەرسەكانیان باش ڕەوان ئەكەن، كەچی خەوتوون، و بەڵام كانییەكە هەر خوڕەی دێت و نەخەوتووە، ئەڵێن: ناوی ئەو هەوار و كانییە ئا لەو فەرمایشتەوە هاتووە.

ئەم مەلا عەبدوڵڵایە دوو كوڕی هەبوون، مەلا حەمەمین و ئەحمەد. لەكاتێكدا لە دەوروبەری جەنگی یەكەمی جیهاندا ئینگلیزەكان هێرشیان هێناوەتە ئەم ناوچەیە، یەكێك لە كوڕەكانی مەلا عەبدوڵڵا بە ناوی “ئەحمەد” لە سوخنی پیرە غەریبە بە فیشەكی ئەوان شەهید كراوە، لەو كاتەیشدا كتێبخانە دێرینەكەی مەلا عەبدوڵڵایشیان سوتاندووە، جا من بۆ خۆم  كاتى خۆی  گوێم لە پیاوە بە تەمەنەكانی ئەحمەدئاوا بووە كە ئێستا هیچكامیان لە ژیاندا نەماون، دەیانگوت: ئەو فیشەكی ئینگلیزانە كەوتبووە بەر سینگی (ئەحمەدی مەلا عەبدوڵڵا) و كلیلی مزگەوت و مەدرەسەكە كە لە گیرفانی سنگیدا بووە، لەگەڵ فیشەكەكە چووەتە ناو سنگییەوە. مەبەستم لێرەدا ئەوەیە؛ ئەو كتێببخانە و مزگەوت و مەدرەسەیە ئەوەندە ناوەند و شوێنێكی گرنگ بووە و ئەوەندە كەرەستە و پەڕتووك و شوێنەواری گرنگی تێدا بووە، لەو سەردەمەدا كلیلی هەبووە و كلیلەكەیش هەمیشە لای ئەو بنەماڵەیە بووە. دواتر مەلا حەمەمین، كە دەكاتە كوڕی مەلا عەبدوڵڵا خاتوو عالیەی هێناوە، كە ئامۆزای خۆیەتی، خوشكی ئەو مەلا مەحموودەیە ناومان هێنا، دوو كوڕی لەدوا بەجێماون، یەكەمیان: (كاك مستەفا)یە، كە شاعیرێكی بەتوانا بووە، و ئێستا لە باس‌ و خواسداین لەسەری و دووەمیان (كاكە حەمەیە، كە ناسراوبوو بە مەلا دانا)، و هەردووكیان ژیانئاواییان كردووە.

مامۆستای مودەڕیس لەپەڕتووكی (بنەماڵەی زانیاران)دا، درێژە چیرۆكێك لەبارەی ئەم سەیید ئیبراهیمەوە دەهێنێت، (كە باپیرە گەورەی ئەم بنەماڵەیەیە) پوختەكەی ئەوەیە فەرمانڕەوای ئەوكاتەی خورماڵ (مەلیك بەدر) كچە تاقانەكەی خۆی عەنبەر لە سەیید ئیبراهیم مارە دەكات و لەو خاتوونە ئەم كوڕانەی هەبوون-:

(1)  سەیید بیلال، كە ئارامگای لە بنی پەڵگە.

(2) سەیید محەمەد، كە ئارامگاكەی بە (داری سەیید محەمەد) ناسراوە،  لەنێوان گوندەكەی ئێستا و بنی پەڵگدایە.

(3) سەیید شێردڵ، كە بە (بابازەردەڵە) ناسراوە، و ئارامگاكەی لەپشتی گوندەكەوەیە.

(4) سەیید حەسەن.

(5) سەیید حسێن.

بێگومان بوونی ئارامگای سێ‌ لە كوڕەكانی سەیید ئیبراهیم، واتە: (بیلال و سەیید محەمەد و بابازەردەڵە) لە دەوروبەری ئێستای گوندی ئەحمەدئاوادا، سەلـمێنەری ئەو ڕاستییەن كە ئەمانە نیشتەجێی گوندێك بوون كە ئێستا ئەحمەدئاوای نوێی لەسەر بنیات نراوە، یاخود گوندەكە زۆر نزیكە بووە لەم جێگایەوە، كە یان لە سوخنی پیرە غەریبەدا بووە، یان لە چەقی باخی شێخدا. شیاوی باسە مامۆستا “مەلا عەبدولكەریـمی مودەڕیس” ئەم زانیارییانەی لەپشت قورئانێكەوە وەرگرتوون كە دەستنووسی سەیید ئیبراهیم بووە، لە ساڵی (530) كۆچیدا دەستی كردووە بە نووسینەوەی ئەم قورئانە، دواتر مەلا محەمەدی كوڕی مەلا مستەفای كوڕی مەلا جەلالی گەورەی خورماڵ، پاراستویەتی، زۆر زانیاری مێژوویی نایابیشی خستۆتەسەر.

كەواتە لەم بەركوڵەوە دەركەوت مێژووی نوێی بنیاتنانی گوندی ئەحمەدئاوا بۆ دەوروبەری ساڵانی (1865)ـی، زاینی، واتە نزیكەی (150) ساڵێك لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، كە مەرحوم حاجی شێخ ئەحـمەد شەمسەدینی نەقشبەندی، كوڕی شێخ عوسـمان سیـڕاجەددینی تەوێڵە، ڕەحـمەتی خودا لە خۆی و باوكی، ئاوەدانی كردۆتەوە، هەر بەم هۆیەشەوە بە (ئەحمەدئاوا) ناوی دەركردووە، (بەڵام پێش ئەم ڕێكەوتە ئەحمەدئاوا هەر گوند بووە، بەڵام هەڵگری ناوی تربووە). حاجی شێخ ئەحمەد لە ژیانی باوكیدا هەر لە تەوێڵە بووە، پاش كۆچی دوایی باوكی كە تەمەنی 17 ساڵان بووە، دێی ئەحـمەدئاوای ئاوەدان كردۆتەوە و كردوویە بە نشینگەی خۆی، حاجی شێخ ئەحمەد لە ساڵی (1307 ك – 1889) لە ئەحمەدئاوا بە نەخۆشی چاوەقوڵە و لە تەمەنی (47) ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە. جا لەم مێژووەوە دەركەوت، بنەماڵەی مەلاحەمەمینی ئەحماوا، دێرینترین بنەماڵەی ئەو گوندە و ناوچەكەن، مامۆستای مودەڕیس لەو پەڕتووكەیدا درێژتریش لەبارەیانەوە دوواوە، كاك مستەفا مەلا حەمەمین یەكێكە لە شاعیر و ئەدیبەكانی ئەم بنەماڵەیە، كە لەم باسەدا پوختەیەك لە ژیان و هۆنراوەكانی دەخەینەوە یاد.

“مستەفا كوڕی مەلا حەمەمینی كوڕی مەلا عەبدوڵڵا”، لە نەوەی مەلا جەلالی گەورە، لە ساڵی (1940) لە گوندی ئەحمەدئاوا هاتۆتە دنیاوە، هەر لە منداڵییەوە لەلای باوكی دەستی بە خوێندن كردووە، دواتریش ماوەیەك لە مزگەوتی گەورەی خورماڵ لەلای زانای پایەبەرزی ئەو سەردەمە “مامۆستا مەلا سەیید عارفی چۆڕی” وانەی زانستە ئاینییەكانی خوێندووە، وشانبەشانی خوێندنی حوجرە، خراوەتە قوتابخانە وخوێندنی سەرەتایی له خورماڵ، و پاشان ناوەندی و ئامادەیی لە شاری هەڵەبجە تەواو كردووە، ناوبراو لە سالی (1960) له (پەیمانگەی سەربازی بەغداد – الـمعهد الفنّي للمعدّات الـمخابراتیة) وەرگیراوه، دوای تەواوكردنی ئەم قۆناغە، لەبەر لێهاتوویی و شارەزایی لەگەڵ کۆمەڵێك فێرخوازی تردا حكومەتی ئەوكات دەیاننێرێته وڵاتی ئەردەن، چوار ساڵ لە هەمان پسپۆڕیدا لەوێش دەخوێنێت، بەڵام دواتر لەبەر بیـروڕای سیاسی و كوردایەتی لە ساڵی (1970) دەگیرێت و ڕەوانەی زیندانە دوورە دەستەكانی باشوری ئێراق دەکرێت، ماوەیەكی زۆر بێ‌ سەروشوێن دەبێت، تا دواجار لە ساڵی (1975) لە زیندان ئازاد دەکرێت. كاك مستەفای شاعیر، بە زمانی عەرەبی و زاراوەی سۆرانی و شێوەزاری هۆرامی شیعری نووسیوە و زمانەكانی (عەرەبی) و (كوردی) و (فارسی) و (ئینگلیزی) زانیوە، هۆنراوەكانی زیاتر نیشتیمانین، هەروەها هۆنراوەی ئایینی و گاڵتە‌وگەپیشی نووسیون، بڕێك لە هۆنراوەكانی لە گۆڤاری (ئاوێنە)، لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و لە سەردەمی ئاوارەییدا چاپ و بڵاوكراونەتەوە.

ناوبراو هەمیشه دڵسۆزییەكی زۆری بۆ گەل ونیشتیمان و شۆڕشەکانی کورد هەبووه، بەردەوام بە نووسین و قەڵەم و هۆنراوەكانی بەرەنگاری دوژمنان و خۆفرۆشانی ئەو سەردەمە بۆتەوە، بەرگری لە مافی ڕەوای ووڵات و گەلەكەی كردووە، خۆشەویستییەكی ئێجگار زۆری بۆ نیشتیمانەكەی و سرووشتی وڵاتەكەی هەبووە، كاتێك كاك مستەفا لە ساڵی (1988) دوای کیمیابارانی شاری هەڵەبجه وهەورامان و ئەو دەڤەرە ئاوارەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان-ئێران دەبێت، تا ساڵی (2004) لەوێ‌ دەمێنێتەوە، و لەوێ‌ و لەو غوربەتەدا زیاتر هۆنراوەكانی لە گەنجینەی خەیاڵیدا جۆش ئەخۆن، بەم هۆیەوە دەیان هۆنراوە لە یادی نیشتیمان و زێدەكەی خۆی، وكیمیابارانی هەڵەبجە و مەزڵومیەتی گەلی كورد، بێدەنگی ئەو كاتەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا دەهۆنێتەوە ودەنووسێت:-

نموونەیەک لە شیعرە نیشتیمانییەكانی كاك مستەفا:-

سەوزە گیا و ئاوی گوڵزاری بەهار

شیفایە بۆ دڵ، بۆ عیشقی بیمار

لێیان وورد بەرۆ بە گۆشە چاوێ‌

وای لە بەهەشتا بۆ ماوەی تاوێ‌

 ئەوسا ئەزانی كە پەروەردگار

چەن جوانی كردووە… دەشت ‌وكۆی بەهار

گوڵاڵان چاومەست، مەلان بە ئاواز

سەیری یەك ئەكەن، هەردوو وەك دڵخواز

گەشتی پەروانە بۆ باخچەی گوڵان

دەمەو بەیانی چریكەی بوڵبوڵان

هاژەی بەفراوان قاسپەقاسپی كەو

ئەڵێن مەر مردوون؟ هەڵناسن لە خەو!

ئەوە بەهارە دەشت وكێو شادن

پەروانە وبوڵبوڵ.. بۆ گوڵ ئازادن

تەنها من بێ‌ تۆی.. خەم تەم، وهەڵم

دوور لە (ئەحماوا)، وسەرچاوەی (زەڵم)

نموونەیەکى تر…

ئەی شاهۆ دەی کۆن، وەشییەكەی ساڵان

جوانی من وتۆ کێدا وە تاڵان

کۆن سوورهەڕاڵە.. کوا گاوگۆڕاڵت

کوا پێقەی نەچیـر.. کوا بەقە لاڵت؟

کوا سوورهەڕاڵە، ئەی کۆن گوڵ چنوور

کوا ڕیزە دەوار.. جافی شارەزوور

کۆنێ نازارێ بە لارولەنجە

شاهۆ تۆ  ژنیت؟سۆتەن هەڵەبجە!

نموونەیەک لە شیعرە ئايینییەكانی كاك مستەفا:-

ئەم پارچە هۆنراوەیە لە ئاوارەییدا بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەرەوە (درودی خوای لەسەر بێت) نووسیویەتی، هەر ئەو كاتیش لە ساڵی (1990 ز) لە بڵاوكراوە كوردییەكانی شاری سەقزدا لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بڵاوكراوەتەوە، ئەمەیش دەقی هۆنراوەكەیە:

بــە نـاوی خــودای گــەورە ومــیهــرەبان

دامــەزرێــنــەری زەمـــین وئــاســــــمـــــــ.ــان

خــالقــی ئــــادەم لـــە خـــاک ولە ئــــــــــــــــاو

کــە لە ئەســڵی ئەو.. موحەمەد خــولـــقاو

لـە پــێش موحەمەد ئەنـــــــبیا و ڕەســــــــــوڵ

بە دەیان هــــــەزار ئاشکــرا ومـەجــهـــــــول

هــە تـا ساڵــی فــیل ڕەبیعولئەووەل

ولــد الهدی.. خاتــم الـمــرســـل

لــەولاک – لەولاک سوڵتانی سەرمەد

خــاتــم الـمرســـــــــل، یــانی موحەمەد

پـێــش ئەو هــەموویان ئەستێرەی شەو بوون

شـوعلەیان کـەمبوو، وەک چرای خەو بــوون

بــەڵام موحەمەد ڕۆژی ڕونـــاکــــــــە

دیـــنــی ئـیـــسلامە.. ڕەوایـــە.. پــــــاکــە

کاروانی پێشڕەو .. گشت کاروانــانـــە

لە مەحشەر شــافــیـع مــسوڵمـانـــانـە

خـاوەنی صیفات ئەرز وئـاسمانە

چون خۆشەویستی زاتـــی یــەزادنە

ئەرز وئاســمان، وچەم، ودەریـا وئـاو

مــانگ وئەستێـرە لەگەڵ خۆرەتــاو

ئەمــيان بە کاغـەز ، ئــەویــان بە جەوهەر

ڕەش و وشکـیـانکــە بە نــووســـین یــەکســەر

هـەمــووی تەعریــف وباســی پـــەیـــامبــەر

تـــــە واوی نــاکـــات.. الــلّــە أکــــبر

“ژیانئاوایی”

دواجار شاعیر و ڕوناكبیر، “مستەفای مەلا حەمەمین” دوای ژیانێكی پڕ لە كەندوكۆسپ و ئاوارەیی، (وەكوو هەموو شاعیرانی تری سیاچارەی كورد).. لە ڕێکەوتی (17 – 1- 2018) ژیانئاوایی دەكات، تەرمەكەی لە گۆڕستانی (عەبووشەمامان) لە دامێنی (ئەحمەدئاوا)دا، ئەسپەردەی خاكی نیشتیمان دەكرێت، وە لەدوای خۆی بەشی دیوانێكی باش هۆنراوەی نایابی جێهێشتوون، ئومێدەوارم چاپ وبڵاوبكرێنەوە، وبۆ هەمیشە وەك یادگارێكی ئەدەبی لە پەڕتووكخانەی كوردیدا لەنگەر بگرن.

* بۆ نووسینی ئەم وتارە، زۆر سوودم لە زانیارییەكانی (كاك عەبدوڵڵای مەلا دانا.. كوڕی كاكە حەمەی مەلا حەمەمین)، و(كاكە باخەوانی كاك مستەفای مەلا حەمەمین) وەرگرتووە، جێگەی دەسخۆشی وسوپاس و ڕێزن.

٭ پوختەیەكی ئەم ووتارە نێردراوە بۆ (ئینسكلۆپیدیای هەڵەبجە)، كە بڕیارە (زانكۆی هەڵەبجە)، و(ناوەندی خاڵ) پێكەوە.. لە چەندین بەرگدا وەشانی بكەن.

پۆستی پێشوو

گۆڕانكاریەکانی كەش و هەوا​

پۆستی داهاتوو

ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

عەبدوڵا مەلا ئەحمەد

عەبدوڵا مەلا ئەحمەد

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

داشل هامیت، ئەو ئەو شیوعییە ئەمریکییەی “ڕۆمانی ژانر تاوان”ی داهێنا
کەسایەتیەکان

داشل هامیت، ئەو ئەو شیوعییە ئەمریکییەی “ڕۆمانی ژانر تاوان”ی داهێنا

ئایار 2, 2025
27
حه‌سه‌نى قزڵجى؛ له‌ ئه‌ده‌بیاته‌وه‌‌ بۆ حیزبى توده‌ و زيندان
کەسایەتیەکان

حه‌سه‌نى قزڵجى؛ له‌ ئه‌ده‌بیاته‌وه‌‌ بۆ حیزبى توده‌ و زيندان

نیسان 28, 2025
83
 تۆماس كۆهن و پێكهاته‌ی شۆڕشی زانستی
کەسایەتیەکان

 تۆماس كۆهن و پێكهاته‌ی شۆڕشی زانستی

شوبات 28, 2025
85

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئه‌یلول 2023
د س W پ ه ش ی
 123
45678910
11121314151617
18192021222324
252627282930  
« ئاب   تشرینی یەکەم »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە