“گرێی خه‌رجیی فیعلی، ته‌ڵه گه‌وره‌كه‌ی یاسای بودجه‌ی ئێراق، كه‌ی دانراو چۆن پشكی هه‌رێمی پێوه كرا؟”
تاكو ساڵی 2013 له یاساكانی بودجه‌ی ئێراقدا پشكی هه‌رێم له كۆی خه‌رجییه‌كانی ئێراق، له‌پاش لێده‌ركردنی خه‌رجییه سیادییه‌كان دیاری ده‌كرا، ئه‌وكات ڕێژه‌ی پشكی هه‌رێم 17% بوو، به‌ڵام به‌هۆی زۆری خه‌رجیه سیادیه‌كان و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌رجیه‌كانی حاكیمه‌ش ڕاسته‌وخۆ به كاش نادرێنه حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌ربۆیه هه‌میشه له‌بری 17% حكومه‌تی هه‌رێم ساڵانه به تێكڕایی نزیكه‌ی 11%ی ڕاده‌ست ده‌كرا. ساڵی 2014 ئێراق یاسای بودجه‌ی نه‌بوو، به‌ڵام له‌و ساڵه‌دا به‌غدا پشكی بودجه‌ی هه‌رێمی بڕی به‌و پاساوه‌ی كه هه‌رێم نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا ناكات. له تشرینی 2014 ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌رێم ڕۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خۆی و 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ی بۆریه‌كانیه‌وه ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات بۆ فرۆشتنی له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیه‌وه، له‌به‌رامبه‌ر پێدانی پشكی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه، ئه‌م ڕێككه‌وتنه له‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2015ی ئێراقدا چه‌سپێنرا، به‌و پێیه ده‌بو مانگانه زیاتر له (1) ترلیۆن و (300) ملیار دینار له‌بودجه‌ی ئێراق بدرێت به حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕه نه‌وته‌دا.
ڕێككه‌وتنه‌كه و یاساكه‌ی بودجه كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام له‌مانگی 1ی 2015 دا به‌غدا ته‌نها 250 ملیار دیناری بۆ هه‌رێم نارد له‌مانگی 2 یش ته‌نها 491 ملیار و له مانگی 3 ته‌نها 527 ملیار، به‌غدا سه‌ره‌تا هه‌ندێ پاساوی لاوه‌كیی بۆ ئه‌وه ده‌هێنایه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له دوو مانگی سه‌ره‌تادا هه‌رێم كه‌متر له بری دیاریكراو نه‌وتی هه‌نارده‌كردوه، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا كۆكبون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕێككه‌وتنه‌كه به‌رده‌وام بێت ئه‌وه‌بو له‌مانگه‌كانی نیسان و مایسی هه‌مان ساڵدا هه‌رێم ته‌واوی پا‌به‌ندیانی جێبه‌جێكرد، به‌ڵام به‌غدا هیچ كات نیوه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یشی بۆ هه‌رێم نه‌نارد كه له یاسای بودجه‌دا بۆی ته‌رخان كرابوو به‌ڵكو بۆ ئه‌و مانگانه ته‌نها 488 ملیاری نارد پاشتر له‌وه‌یش 10%ی لێ بڕی. ئه‌وه‌بو ڕێكه‌وتنه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه و یاسای بودجه جێبه‌جێ نه‌كرا، بۆ ئه‌وه‌یش ئه‌و كات زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسی و فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانی له په‌رله‌مانی هه‌ێم و ئێراقیش هاوڕا بوون. هۆكاری هه‌ره سه‌ره‌كیی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی به‌غدا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه كه خودی به‌غدا به‌مه‌به‌ست له یاساكه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2015 دا بڕگه‌یه‌كی دانابو بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌ڕای ڕاده‌ستكردنی نه‌وت و جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی تریش هێشتا بتوانێت به‌پێی یاساكه كه‌متر له نێوه‌ی شایسته‌ی هه‌رێم بنێرێت، ئه‌و بڕگه‌یه‌ش كه له خاڵی دوه‌م له ماده‌ی (10)دا دانرابوو، بریتیبو له‌وه‌ی كه به‌شی هه‌رێم دیاری بكریت له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌رجیه فیعلیه‌كانی ئێراق پاش لێده‌ركردنی خه‌رجیه سیادییه‌كان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی ئێراق خه‌رجیه فیعلیه‌كانی ئێراق له‌تێكڕای ساڵانی ڕابردوو له (70%) تێنه‌په‌ڕیون بۆیه ئه‌و بڕگه‌یه ئه‌وكات و ئێستاش ئامرازێكه بۆ ئه‌وه‌ی 30%ی كۆی بودجه ئێراق به‌ده‌ربكرێت له هاوكێشه‌ی هه‌ژماركردنی پشكی هه‌رێم، له كاتێكدا له 40%ی كۆی بودجه‌كه‌یش كه بریتیه له خه‌رجیه‌كانی سیادی و حاكیمه ئه‌وانیش له هاوكێشه‌ی هه‌ژماركردنی پشكی هه‌رێم به‌ده‌رده‌كرێت، هه‌ربۆیه له‌ساڵی 2015ه‌وه تا ئێستا له ناوه‌رۆكی یاساكانی بودجه‌ی ئێراقدا ئه‌وه چه‌سپێنراوه كه ته‌نها 30%ی بودجه‌ی عێراق پشكی هه‌رێمی لێ ده‌درێت.
به‌م پێیه كۆی بودجه‌ی ئه‌مساڵی ئێراق كه بڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی (199) ترلیۆن دیناره پاش لێده‌ركردنی خه‌رجیه‌كانی سیادی و حاكیمه و ڕه‌چاوكردنی ڕێژه‌ی خه‌رجیی فیعلیی ئێراق ته‌نها 30% واته كه‌متر له (60) ترلیۆن دیناری ده‌مێنێته‌وه بۆئه‌وه‌ی شایسته‌كانی هه‌رێمی لێ بدرێت، واته 12.67% جارانی (60) ترلیۆن دینار ده‌كرێت كه ده‌كاته نزیكه‌ی (7) ترلیۆن و (600) ملیار دینار بۆ كۆی ساڵی 2023، نه‌ك ئه‌و بڕه‌ی كه له خشته‌كانی یاسای بودجه‌دا هاتوه‌و زیاتره له (16) ترلیۆن دینار. ئه‌مه‌یش به واته‌ی ئه‌وه‌ی كه له چواچێوه‌یه‌كی یاساییدا ڕاده‌ستكردنی كۆی نه‌وت و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری داهاته نانه‌وتیه‌كانی هه‌رێم به‌ڕامبه‌ر به كه‌متر له 4%ی بودجه‌ی ئێراق، به‌ڵی كه‌متر له 4%ی كۆی بودجه‌ی ئێراق بۆ 14%ی هاووڵاتیانی ئێراق كه له هه‌رێمدان.
ئه‌مه هۆكارێكی هه‌ره سه‌ره‌كی بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه له ساڵی 2015ه‌وه تا ئیستا هیچ كات جێبه‌جیكردنی یاساكانی بودجه‌ی ئێراق به‌و جۆره‌ی به‌غدا ده‌یه‌وێت له‌قازانجی هه‌ریمی كوردستان نه‌بێت، هه‌رێمیش تا ئه‌و كاته‌ی توانای هه‌نارده‌كرن و فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی هه‌بووه نه‌چووه ژێرباری جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه به‌و جۆره‌ی كه به‌غدا ده‌یویست. هه‌رێم خۆی نه‌وته‌كه‌ی ده‌فرۆشت و وه‌كو پێویستیش ئه‌و گرفته‌ی بۆ خه‌ڵك ڕوون نه‌كردووه‌ته‌وه و هه‌وڵی پێویستیشی نه‌ده‌دا بۆ دروستكردنی تێگه‌یشتنی هاوبه‌شی لایه‌نه كوردستانیه‌كان و چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه. جێگه‌ی خۆیه‌تی لێره‌دا ئاماژه به‌وه بده‌ین كه ئێستا به‌پێی ناوه‌رۆكی یاسای بودجه‌ی ئێراق بۆ 2023 هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێژه‌ی 12% به‌شداری ده‌كات له پێكهێنانی كۆی داهاته ئاسایی و نائاساییه‌كانی ئێراق به‌ڵام ته‌نها كه‌متر له 4%ی بودجه‌كه‌ی پێ ده‌درێت.
“ئایا ئه‌م جۆره به‌كارهێنانه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی خه‌رجیی فیعلی دروسته؟”
هه‌ر له‌ساڵی 2015ه‌وه تاكو ئێستا ئێمه زیاتر له ده جار له وتار و لێدوان و نووسینه‌كانماندا نادروستیی ئه‌و بابه‌ته و مه‌ترسییه‌كانیمان ڕوونكردووه‌ته‌وه و پێمان وابووه؛ كه پشت به‌ستن به خه‌رجی فیعلی وه‌ك بنه‌ما بۆ خه‌رجكردنی ته‌رخانكراوه‌كانی هه‌رێم له‌ناو یاسای بودجه‌ی ئێراقدا هه‌م نامۆ و نه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی بودجه‌ی گشتی و ژمێریاریی حكومی هه‌میش شیاوی جێبه‌جێكردن نیه، چونكه هه‌مو ژماره‌كانی یاسای بودجه خه‌مڵێنراون و نابێت له یاسای بودجه‌دا باس له ژماره‌ی فیعلی بكرێت وه‌ك چه‌مكێكی سێنتراڵ و وه‌ك بنه‌مای ته‌رخانكردن. ئه‌و ژماره خه‌مڵێنراوانه‌ی له‌یاسای بودجه‌دا داده‌نرێن له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره فیعلیه‌كانی ساڵانی ڕابووردو و چه‌ند اعتیباریكی تر دیاری ده‌كرێن. له‌قۆناغی ئاماده‌كردنی بودجه و له میانه‌ی پرۆسه‌ی خه‌مڵاندندا، خه‌رجیه فیعلییه‌كانی چه‌ند ساڵێكی ڕابردوو له‌گه‌ڵ هی شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای كۆتاساڵی پێش ئاماده‌كردنی بودجه‌كه، ڕه‌چاو ده‌كرێن وه‌ك یه‌كێك له بنه‌ماكانی خه‌مڵاندن بۆ بودجه‌ی نوێ، به‌م جۆره هه‌ر له قۆناغی ئاماده‌كردنی بودجه‌دا پاش كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی خه‌مڵاندن ئیتر خه‌رجیی فیعلی ڕابردوو هیچ ڕۆڵیكی نامێنیت و له‌ناو بودجه‌ی ئاماده‌كراودا هیچ جێگه‌یه‌كی نابێته‌وه.
ته‌رخانكردن له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌رجی فیعلی هه‌مان ساڵیش ناكرێت و نه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ ڕێساكانی بودجه‌ی گشتی و ژمێریاریی حكومی شیاوی جێبه‌جێكردن نیه، له‌م ڕووه‌وه تووشی ئیشكالی لۆژیكی و ته‌كنیكی و مه‌نهه‌جی ده‌بێت، چونكه له‌كاتی جێبه‌جێكردنی بودجه‌دا خه‌رجیی فیعلی بۆ هه‌مان ساڵ له ئارادا نیه، هه‌روه‌ك پێشتریش ڕونمان كرده‌وه هی ساڵانی پێشتریش نابێته پێوه‌ر.
ئه‌گه‌ر بڕیار بێت ته‌رازوی پێداچونه‌وه‌ی مانگانه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌كار بهێنرێت، ئه‌وه‌یش نه‌گونجاوه و گرفتی زۆره و شیاوی جێبه‌جێكردن نیه، ته‌رازوی پێداچونه‌وه‌ی یه‌كگرتوی حكومه‌ت بۆ هه‌ر مانگێك له پاش كۆتا ڕۆژی مانگه‌كه‌وه زیاتر له 15-20 ڕۆژی ده‌وێت تاكو ئاماده ده‌كرێت و یه‌ك ده‌خرێت، لێره‌دا ناكرێت هه‌مو جارێك ته‌مویل كردنی هه‌ر مانگێكی هه‌رێم 40- 50 ڕۆژ دوابخرێت تاكو ته‌رازوی پێداچونه‌وه‌ی یه‌كگرتوی ئێراق ئاماده ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رایی خه‌رجیی فیعلی ئێراق بۆ ئه‌و مانگه چه‌ند بووه. دیاره كه بڕی خه‌رجیی فیعلی هه‌رمانگێكێش له‌گه‌ڵ مانگێكی تردا جیاوازه و زۆرجار بڕی جیاوازیه‌كه‌یش گه‌وره‌یه بۆیه به‌پێی ئه‌و شێوازی كاركردنه بێت، ده‌بێ بۆ هه‌موو مانگێك ئه‌م رێكارانه بگیرێنه‌به‌ر. له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌وانه‌یشدا ته‌رازوی پیداچونه‌وه‌ی مانگانه گوزارشت له خه‌رجیی فیعلیی ڕاسته‌قینه ناكات، چونكه و پێشینه‌و بارمته و حساباتی ته‌واو نه‌كراو و كیشه‌ی زۆر له‌و ته‌رازوه‌دا هه‌یه.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیش له خه‌رجیی فیعلی هه‌مو ساڵه‌كه‌یه، ئه‌وه خه‌رجیی فیعلیی دروست له ژمێره‌ی كۆتایی ده‌رده‌كه‌وێت، دوا ڕۆژ بۆ ماوه‌ی ژمێره‌ی كۆتایی فه‌رمانگه‌كان بۆ هه‌ر ساڵێك ده‌كه‌وێته 31/1ی ساڵی داهاتوو، پاش ئه‌وه‌یش ڕێكخستنی ژمێره‌ی كۆتایی یه‌كگرتوو و پێداچونه‌وه و په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن دیوانی چاودێریه‌وه چه‌ند مانگێكی تری پێده‌چێت و نزیك ده‌بێته‌وه له مانگه‌كانی كۆتایی ساڵی داهاتوو، ئیدی چۆن ده‌كرێت له‌كاتی پێدانی شایسته‌ی هه‌رێمدا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بكرێته پێوه‌ر؟ ئه‌مه‌یش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئێراق 13 ساڵه ژمێره‌ی كۆتایی نیه. به‌گشتی ئه‌م ڕێكاره‌ی به‌غدا بۆ پێدانی پشكی هه‌رێم ده‌یگرێته‌به‌ر ته‌واو سه‌یر و نامۆیه به پرنسیپه‌كانی ژمێریایی حكومی و دنیای دارایی گشتی و بودجه.
به‌پێی هه‌موو ڕێسا و نه‌ریت و پره‌نسیپه‌كان ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه كه هه‌مو یه‌كه‌كانی خه‌رج كردن مافی وه‌رگرتنی ته‌رخانكراوی په‌سه‌ندكراوی ناو یاسای بودجه‌یان هه‌بێت و ته‌رخانكراوه‌كانیان بۆ دابین بكرێت، ئینجا له پاش كۆتاییی هاتنی ماوه‌ی یاسایی خه‌رجكردن ئیدی به‌پێی ژمێره‌ی كۆتایی، یان به‌پێی ڕاپۆرت و ده‌رخسته داراییه‌كانی تر(له‌كاتی نه‌بوونی ژمێره‌ی كۆتایی) به‌راوردی بڕی ته‌رخانكراو و بڕی فیعلی بكرێت و به‌پێی یاسا و ڕێسا داراییه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جیاوازیه‌كان بكرێت. له هیچ كاتێك و به‌هیچ پاساوێك نابێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ته‌واوی مافی خه‌رجكردنی هه‌رێمێك یان ته‌نانه‌ت فه‌رمانگه‌یه‌كیش له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌رجكردنی فیعلیی شوێنێكی تر یان فه‌رمانگه‌یه‌كی تر دیاری بكرێت، ئه‌مه كرده‌یه‌كی نامۆ و بێ وێنه‌یه له‌دنیای دارایی گشتی و بودجه‌دا.
( سه‌باره‌ت به‌و ڕێژه‌یه‌ی خه‌رجیی فیعلیی ئێراقیش كه له‌ڕاپۆرته‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی ئێراقدا هاتووه؛ زۆر جێگه‌ی تێبینیه‌و به‌دروستی نازانین و له‌ده‌رفه‌تی تردا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، لێره‌دا نه‌مان ویستوه سه‌رنجی خوێنه‌ر له‌سه‌ر مه‌به‌ستی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م نووسینه دوور بخه‌ینه‌وه)