“پێشهڕۆک”
ڕه‌نگه یه‌کێک له پرس و بابه‌ته هه‌ر گرینگه‌کان که ئێمه له پرۆسه‌ی نه‌ته‌وه‌سازیدا ده‌بێت هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین و به قووڵیی لێی ڕابمێنین ئه‌و لێکدانه باو و له هه‌مانکاتدا سواوه‌ی”کوردبوون”ه که ڕووبه‌رێکی زۆر له نووسین و ئاخاوتنه‌کانی ئێمه‌ی داگیر کردووه و له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌لاله‌تێکی ڕوون و چوارچێوه‌یه‌کی دیاریکراوی نییه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی “کوردبوون” له‌و سیاقه نه‌ریتی و کلاسیکییه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و به دوای فۆرم و ناساندن و تایبه‌تمه‌ندیی نوێی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت، هاوکات له سه‌رێکیشه‌وه ده‌لاله‌ته بۆ ئه‌و قه‌یرانه به‌رده‌وامه‌ی که ئێمه وه‌کوو سووژه‌ی کورد له ناسینی خۆمان و پێناسه‌کردنی خۆمان وه‌کوو هه‌ر فۆرمێک له بوونی مرۆیی‌دا هه‌مانه. کوردبوون ته‌نها فۆرمێکی ناو چوارچێوه ئایدۆلۆژییه سیاسی و ئایینییه‌کان نییه و ناشبێت وای دابنێین ئه‌م ئایدۆلۆژییانه تواناییه‌کی ته‌واو و لێهاتوویان له پێناسه‌کردنی کوردبووندا هه‌یه.
له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بوه‌ستین ده‌بێت بپرسین ئایا “کوردبوون” ته‌نها پرسیارێکه له ناو مه‌نزوومه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌خوازیی و ئایدۆلۆژیای ناسیۆنالیزمدا ده‌رده‌که‌وێت؟ پێش له ناسیۆنالیزم له جوگرافیای کوردستان و جوگرافیای کۆنی ناوچه‌که چ ئایدۆلۆژیایک زاڵ بووه و سیسته‌می چهمکداڕێژی و مانابه‌خشیی چۆناوچۆن بووه؟ ئایا پێویسته بۆ دیاریکردنی ده‌لاله‌ت و مانای کوردبوون بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رده‌مه کۆنه دیرۆکییه‌کانی ناوچه‌که و قۆناغی ئیمپراتۆرییه‌ته زه‌به‌لاحه‌کان؟ ئایا هه‌ر شتی وا ده‌کرێت و ئێمه ئه‌و ڕێگایه‌ی گه‌ڕانه‌وه و ده‌رهێنانی ده‌لاله‌ته بهرمهبهستهکانمان به ڕاسته‌ڕێیه‌کی هه‌مواری ناو مێژوودا ده‌ڕوات و بواری له به‌رده‌مه؟ ئایا له‌و سه‌رده‌مه کۆنانه‌دا کوردبوون، عه‌ره‌ببوون فارسبوون و تورکبوون هیچ مانا و پێگه‌یه‌کیان هه‌بووه؟ له ژێر تیشکی ئه‌م پرسیارانه هه‌وڵ ئه‌ده‌م گرینگ‌ترین مانا و تایبه‌تمه‌ندی کوردبوون باس بکه‌م.
“گوتاری نه‌ناسراوی سه‌رده‌مه کۆنه‌کان”
له پێش سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام که دواتر تا کۆتایی جه‌نگه جیهانییه‌کان و ڕووخانی ئیمپراتۆریای عوسمان که به “پیاوی نه‌خۆشی ئه‌ورووپا” ناوی ده‌رکردبوو، به‌ڵام به‌ر له نه‌خۆشکه‌وتن هه‌ژموونی و هه‌یمه‌نه‌ی مادی و مه‌عنه‌وی به‌شێوه‌یه‌کی تاقانه و تاکانه به سه‌ر کۆی جوگرافیای ئیسلامی و ناوچه‌که‌دا سه‌پاندبوو، بێگومان عه‌ره‌ببوون و کوردبوون و فارس و تورکبوون به‌م واتایه‌ی ئێسته که ده‌لاله‌ت له نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت واته سیسته‌مێکی سیاسی که له سه‌ر کۆمه‌ڵێک پێناسه و خوێندنه‌وه و بنه‌مای مێژوویی له سه‌رده‌می مۆدێڕن‌دا پێکهاتووه، نه‌بوو به‌ڵام به‌تاڵ نه‌بوو له جۆرێک نه‌ته‌وه‌خوازی و نهتهوهپهرهستییهک به مانا کلاسیک و به‌ده‌وییه‌که‌ی، له به‌شیک له ئایه‌تی 13ی سوره‌تی حوجهراتی قورئانی پیرۆزدا ده‌خوێنینه‌وه: ان اکرمکم عند الله اتقاکم واته به‌ڕێزترینی ئێوه لای خودا بهتهقواترینی ئێوه‌یه، مانای کۆی ئایه‌که به گشتی و کورتی ئه‌مه‌یه که هیچ که‌سێک له مرۆڤه‌کان له عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م لای خوا سه‌رتر نیین مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی که بهتهقواترن، ئه‌م ئایه‌ته جیاواز له ئاماژه به تهقواداربوون وه‌کوو به‌هایه‌کی مه‌عنه‌وی و شه‌رعیی ئیسلامیی ئاماژه‌شه بۆ هه‌بوونی جۆره تێڕوانینێکی خۆسهرتربینانه یان تێڕوانینێک پێس ئیسلام یان له کاتی ده‌رکه‌وتنی ئیسلامدا هه‌بووه که عه‌ره‌ببوون و عهجهمبوون دیاری ده‌کات و له ڕێگه‌ی چه‌مکی ته‌قوا له‌و ئایه‌ته‌ی قورئانه‌وه به‌رپه‌رچی دراوه‌ته‌وه، واته به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان نه‌ته‌وپه‌رستیی ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئایا نه‌ته‌وه‌په‌رستی لای عه‌ره‌ب به قورئان بنه‌بڕ کرا؟ با له‌م پرسیاره‌ش بیر بکه‌ینه‌وه.
هه‌موومان ده‌زانین کاتێک پێغه‌مبه‌ر نامه‌که‌ی نارد بۆ ئه‌وه‌ی خهسرهوپهروێزی ساسانی بانگهێشتی ئیسلام بکات، خه‌سره‌و نامه‌که‌ی دڕاند و به تهتهرهکهی وت: “تۆ له بیابانی چۆڵ و هۆڵ و به بۆنی وشتر و بزن هاتووی که ڕێگه‌ی ڕزگاریی پیشانی شای ئێران بده‌ی.” خودی ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌و پێداهه‌ڵشاخان و گرژبوونه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی سه‌رده‌می کۆنه، پێش هاتنی ئیسلامیش له ململانێی نێوان ماده‌کان و هه‌خامه‌نشییه‌کان سه‌رێتی فارسه‌کان به‌رده‌وام له ڕێگه‌ی پاشاکانیانه‌وه هه‌وڵی بۆ دراوه و وه‌کوو له مێژوودا هه‌یه یه‌کێک له پاشاکانی هه‌خامه‌نیشی به‌ناوی که‌مبووجیه له سه‌ره‌مه‌رگدا به هاوڕی و جێگره‌وه‌کانی ده‌ڵێت: “هیچ کات بوار مه‌ده‌ن ماده‌کان(کورده‌کان) به‌سه‌رتاندا زاڵ ببنه‌وه دووباره!” مێژوو له ڕاستیدا پڕه له‌م بابه‌تانه، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست بێت به مێژووی کۆنه‌وه و به تایبه‌تی مێژووی کۆن و که‌ونارای ئێرانه‌وه هه‌رچی بابه‌ت له‌باره‌ی ماده‌کانه‌وه هه‌یه یان له لایه‌ن ئه‌و مێژوونووسه بیانی و ئێرانییه فارسانهوه نه‌نووسراون یان له کاتی وه‌رگێڕانیاندا سڕاونه‌ته‌وه بۆ نموونه ئه‌گه‌ر چاو له کتێبی “ئاناباس”ی گه‌زه‌نفۆن بکه‌ین له نوسخه فارسییه‌که‌یدا له هه‌ر کوێ باسی کورد و کاردوخکراوه، کراوه به هۆزی نه‌ناسراو یان ئاماژه‌یه‌کی لێڵ و لاوه‌کی له باتی کورد هاتووه.
به‌ڵام وه‌رگێڕانه کورده‌که‌ی که له زمانی سه‌ره‌کی واته یۆنانی کۆنه‌وه وه‌ریگێراوه ئه‌مانه‌ی وه‌کوو خۆی وه‌رگێڕاوه و وه‌رگێڕی کارامه کاک “عه‌لی فه‌تحی” له پێشه‌کیدا به‌وردی تیشکی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش له سه‌رده‌می نوێی ده‌وڵه‌تی مۆدێڕنی ئێرانییه‌وه له ده‌وره‌ی ره‌زا خانی میرپه‌نج تاکوو ئێسته‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیشه‌وه، هه‌رچییه‌ک سووسه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی تێدا بێت ئاسه‌وارێک له ماده‌کان و شوێنپێیه‌ک له مێژووی کۆنی کوردی تێدایه، ته‌لبه‌ند کراون و ناهێڵن نه زانکۆکان و نه لێکۆڵه‌ره‌کانی بواری ئاسه‌وارناسی و نه لێژنه‌کانی ئاسه‌وارناسیی ده‌ره‌وه‌ش نێزیک و توخنیان بکه‌ون، مێژووی کۆنی ماده‌کان به ئه‌منی کراوه، هه‌ر وه‌کوو چۆن دۆخ و دۆزی کورد له ئێران ته‌واو ئه‌منی کراوه و سه‌رده‌مێک سروودێکی شۆڕشگێڕانه‌ت به ورته بوتایه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرای و لێپێچینه‌وه‌ت لێ ده‌کرا! ئه‌م هه‌ستی نه‌ته‌وه‌په‌رستییه هه‌ر له مێژه هه‌بووه به‌ڵام له شێوازه مۆدێڕنه‌که‌یدا و له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌دا (Nation-state) و به ته‌کنه‌لۆژیا و چه‌کی مۆدێڕن، سنوور و که‌وشه‌نی جیاوازی تاقی کرده‌وه.
له دونیای مۆدێڕن‌دا نه‌ته‌وه‌په‌رستی گه‌یشته چڵه‌پۆپه و فاشیزمی و نازیسم و شۆڤێنیسم و جۆره‌کانی دیکه‌ی ئهویدیسڕینهوه و خۆپه‌رستییه‌کی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی تاقی کرده‌وه، ئه‌مه‌ش خۆی ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕه‌گه‌ز و زه‌مینه مێژووییه کۆنه‌یه که هه‌لی بۆ ده‌رکه‌وتن و ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و ئایدۆلۆژیا جیاوازانه‌ی که ئاره‌زووی خۆپه‌رستی و سڕینه‌وه‌ی ئه‌ویدی و باوه‌ڕ به حه‌قبێژی و ڕاست‌بێژیی ڕه‌های خۆیان هه‌بوو، ڕه‌خساند.
“کورد و کوربوون له‌م هاوکێشه‌یه‌دا”
وه‌کوو له سه‌ره‌وه تیشکم خسته سه‌ری؛ دوای کووده‌تای کورۆشی هه‌خامه‌نیشی دژی ئاستیاگ؛ دوا پاشای ماد که به پێی گێڕانه‌وه‌ی “جۆرج ڕاولینسۆن” ته‌نها کووده‌تایه‌کی سه‌ربازیی نه‌بووه و هاوکات دژبه‌ری و کووده‌تایه‌کی ئایینیش بووه، دژی ئایینی میترائیسم که پێش له‌وه‌ی زه‌ره‌ده‌شت باو ببێت وه‌کوو ئایینێکی گشتگیر ماده‌کان (کورده‌کان) سه‌ر به میترائیزم بوون، و دواتر که ده‌سه‌ڵاتی هه‌خامه‌نیشی جێگیربوو هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه وه‌کوو فۆبیایه‌ک دژی ماده‌کان هه‌ر ئاسه‌وارێک وا په‌یوه‌ست بوون به ماده‌کانه‌وه یان شوێنیان نه‌ما یان که‌مترین ئاسه‌وار تا ئێسته‌ش بینراوه‌ته‌وه و ئه‌م فۆبیایه له سه‌رکوتکردنی به‌ردیا یان گئومات له لایه‌ن داریوشی ههخامهنیشییهوه له چڕترین حاڵه‌تی خۆیدا ده‌رکه‌وتووه و له سه‌ر کێوی بێستوون هه‌ڵکۆڵراوه.
تا ئه‌و شوێنه‌ی هه‌ندێ گێڕانه‌وه‌ی مێژوویی و ئاسه‌واری کۆن پێمان ده‌ڵێن: وێنا و وێنه ڕاسته‌قینه‌که‌ی کورد له مێژووی که‌ونارادا به ژێر کۆمه‌ڵێک گه‌ردوتۆزی سمی ئه‌سپی ئیمپراتۆرییه‌ته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی پاش ماده‌کانن، چ ئیمپراتۆرییه‌ته کۆنه‌کانی وه‌کوو هه‌خامه‌نیشی و ساسانییه‌کان و چ ده‌سه‌ڵاته ئیسلامییه‌کانی پاش ئه‌وان وه‌کوو ئه‌مه‌وی و عه‌باسیی تا سه‌فه‌وی و ئه‌فشاری شیعه‌ی ئێرانی و فارسگه‌را. له‌م ڕه‌وته دوور و درێژه مێژووییه‌دا؛ کورد له ژێر ته‌راتێنی شه‌ڕی ئایینی و سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مانه پلیشاوه‌ته‌وه و خزێنراوه‌ته په‌راوێزه‌وه، ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی که ئێمه به‌شێکی زۆر له ده‌رکه‌وته‌ی بوون و دیاره‌ده‌ی مه‌عنه‌وی و ڕۆحیمان به‌مانا هیگیلییهکهی له چوارچێوه‌ی ئه‌ده‌بدا و به‌تایبه‌تی له قه‌واره‌ی شیعری عارفان و بیرمه‌ندانی یارساندا چڕ کراوه‌ته‌وه هۆکاره‌که‌ی بۆ ئه‌م په‌راوێزخستن و گۆشهگیرکرنه درێژخایه‌نه بگه‌ڕێته‌وه، بێگومان ئێمه ئێستاش وێنایه‌کی ڕوونمان له مێژووی که‌ونارای خۆمان نییه، به‌و مانایه‌ی نا که ئێسته کۆمه‌ڵێک توێژینه‌وه له زانکۆکان پێشکه‌ش بکرێت و له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی که ئێمه سۆمه‌ری بووین یان نه‌بووین تێز و نامه بخه‌نه ڕوو به‌ڵکوو مه‌به‌ستم یاده‌وه‌رییه‌کی گشتیی و ده‌سته‌جه‌معییه که خاڵی کۆکه‌ره‌وه‌ی ئیراده‌یه‌که به‌ناوی ئیراده‌ی کۆیی، یان له قۆناغ و فۆرمی پێشکهوتوتریدا ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکی پێستهنووسراوی هورموزگان ڕمان ئاته‌ران کوژان و…هتد بده‌ین دیاره هه‌ستکردن به کوردبوون وه‌کوو خاڵی جیاکه‌ره‌وه له‌وانی دی واته له عه‌ره‌بانی موسڵمان که ئه‌و سه‌رده‌مه به‌پێی ئه‌م به‌ڵگه مێژووییه هێرشیان کردووه و هه‌موو شتێکیان خاپوور و داگیر کردووه، هه‌بووه و زۆر زه‌قیش بووه، ئه‌م ڕۆحه کوردانه‌یه دواتر له ئه‌حمه‌دی خانی و مه‌لای جزیری و خانای قوبادی و حاجی قادری نه‌مر و…ده‌گاته چڵه‌پۆپه‌ی خۆی.
“وشیاریی وه‌کوو که‌ڵه پێوه‌ر”
له‌و سه‌رده‌مانه‌ی کۆندا ڕه‌نگه له ئاستی ده‌سه‌ڵات و هێزه‌کانی ئیمپراتۆریدا جۆره وشیارییه‌کی به‌رته‌سک بۆ پاراستنی خاک و قه‌ڵه‌مڕه‌و هه‌بووبێت ئه‌گینا وه‌کوو گوتارێکی گشتگیری فره‌جه‌مسه‌ر که ته‌عبیر له هه‌موو جومگه‌کانی بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌وانه کو‌لتوور، زمان، فیکر، ئایین و هه‌موو مه‌عنه‌ویاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بکات ئه‌مه له سه‌رده‌می مۆدێڕند هاته ئاراوه، سه‌رده‌مێک که کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان و دواتر ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێک هات، له نه‌زمی نوێ‌دا به‌هۆی ئه‌و په‌رته‌وازه‌کردن و گۆشهگیرکردنهوهیهوه، ده‌نگی کورد نه له کۆنگره‌ی پاریس‌دا گه‌یشت و نه سیڤه‌ر هه‌ر بۆیه لۆزان و سایکس پیکۆ ئه‌م ڕۆژه شومانهیان بۆ ئێمه دروست کرد که ده‌بێت تا ئێستاش باسی برایه‌تی له گه‌ڵ شۆڤێنییه‌کان و خوێنمژان و خوێنخۆرانی ڕۆڵه‌کان و داگیرکه‌رانی خاک و وڵاتمان بکه‌ین! له چوارچێوه‌ی گوتاری ناسیۆنالیزم و سیکۆلاردا بزووتنه‌وه کوردییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م هیچیان به‌ده‌ر نه‌بوون له ده‌لاله‌ته‌کانی دهرهواژهی کوردایه‌تی ته‌نانه‌ت چه‌په‌کانیش، ڕه‌نگه له تاکتیک و جووڵانه‌وه‌دا خێڵه‌کیبوون و زۆر جار به‌رته‌سکبوون و خۆجێیبوون دیار بووبێت، به‌ڵام له بنه‌مادا مافی چاره‌ی خۆنووسین و پێداگریی له کوردبوون وه‌کوو بوونێکی فره‌جه‌مسه‌ر ناوک و کاکڵه‌ی ئایدۆلۆژییه کوردایهتیکارهکانی سه‌ده‌ی بیسته‌م پێک دێنیت، به‌داخه‌وه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌م بزووتنه‌وانه یان له لایه‌ن ئه‌و زلهێزانه‌وه یان به‌هۆی نه‌بوونی نه‌خشه‌ڕێگای چروپڕ و هه‌مه‌لایه‌نی کورد خۆیه‌وه تووشی شکست و له‌خوێن گه‌وزان بوونه، به‌ڵام ئه‌مه هیچ کات ڕه‌تکه‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی نییه که له سه‌ر بنه‌مای وشیارییه‌کی چوارچێوه‌دار ده‌رکه‌وتووه، به ئاڕاسته‌ی ئاوه‌ها وشیاری و له ڕێچکه‌ی ئاوه‌ها ڕه‌وتێکدا چه‌مک و ده‌سته‌واژه‌ی “کوردبوون” له لایه‌ن ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نووسانی لانیکه‌م دوو ده‌یه‌ی دواییدا به‌کار هێنراوه.
به‌ڵام به‌کارهاتنی ئه‌م ده‌سته‌واژه و لێکدانه که‌وتووه‌ته ئاقارێکی بایۆلۆژیک و کوێرانه‌وه و به بێ هیچ تیۆریزه‌کردن و پێناسه‌کردنێکی جیدی و ئاوه‌زمه‌ندانه هه‌ندێ شت له‌سه‌ر که‌سانێک ده‌وترێت و دهکوردێنرێن که له بنه‌مادا ناکرێت بخرینه ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه. وه‌کوو تا ئێره ڕوونم کرده‌وه جه‌وهه‌ر و ڕۆحی کوردبوون خودئاگایی و وشیارییه، حاجی قادری کۆیی و شێرکۆ بێکه‌س دوونموونه‌ی کۆن و نوێی ئه‌م کوردبوونهن که له دوو قۆناغی جیاوازی مێژوویی، سیاسی و کولتووریدا کوردبوونیان مانیفێست کرد، وشیارییه‌ک که هه‌ڵگری بیری ڕه‌خنه‌یی و ته‌نانه‌ت ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ به‌های دژه کوردانه و دژه کۆمه‌ڵگایانه‌ی هه‌ناوی کورد خۆی بوو. ئێسته لێره و له‌وێ له ئێران و توران که‌سێک ده‌رده‌که‌وێت و له پڕێکدا ده‌نگۆیه‌کی لێ بڵاو ده‌بێته‌وه که کورده(کارم به‌وه‌ی نییه تا چه‌ند ئه‌م ده‌نگۆیه ڕاسته) و ئیتر کوردبوون دونیای تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌ته‌نێت، ئه‌م بابه‌ته له‌باره‌ی ترامپ و جۆ بایدن؛ دوو سه‌رۆککۆماری یه‌ک له دوای یه‌کی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاوه گوترا، دیاره ئه‌م پێناسه‌یه له کوردبوون و ئه‌م به‌کارهێنانه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی کوردبوون سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ناو هه‌ڵپه و په‌رێشانییه‌کی سایکۆلۆژیدا ده‌ژی بیریشی نه‌کردووه‌ته‌وه کوردبوون چییه؟ ئه‌مانه ده‌بێت له خۆیان بپرسن کوردبوون وشیاریهکه یان کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندی بایۆلۆژی و فیزیۆلۆژیک؟
ئه‌گه‌ر وشیارییه‌که نه‌بێت ئه‌وا وای دانێین بایدن هه‌ر خه‌ڵکی که‌رکووک یان کرماشان یان هه‌ڵه‌بجه‌یه واته وه‌کوو خوێن کورده و به نه‌ژاد دێته‌وه سه‌ر ئێمه به‌ڵام بایدن چ دهرهوهستییهکی به کیشه‌کانی کورد و مێژوو و دۆزه‌که‌یه‌وه هه‌یه؟ هه‌مان شت له‌باره‌ی ترامپیش ڕاسته، ئه‌گه‌ر کوردبوون کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندی بایۆلۆژی و په‌یوه‌ست به خانه‌کانی ناو له‌ش بێت مه‌گه‌ر ئێمه کۆمه‌ڵێک زۆر جاش و مستهشارمان نه‌بوون که به جه‌سته‌یه‌کی کوردانه‌وه ڕۆحی کوردیان ئه‌نفال کرد؟ مه‌گه‌ر مه‌لای خه‌تێکان و ته‌ها محێدین مهعروفهکان به جه‌سته و خوێن کورد نه‌بوون و ئاو و هه‌وا و ژینگه‌ی کوردستانیان هه‌ڵنه‌مژیبوو و نه‌ژیابوون تێیدا؟ وه‌ڵامه‌که زۆر ڕوونه، به‌ڵام چونکه به ههڵپهههڵپه ئێمه ده‌که‌وینه ناو به‌کارهێنانی زۆری چه‌مکه‌کانه‌وه خۆمان نازاین به‌ره‌و چ ئاقارێکی قوڕاوی و زۆنگاوێکی کوشنده هه‌نگاو هه‌ڵده‌هێنین! نموونه‌ی هه‌ره تازه‌ی سه‌فه‌ری خاتوونێک به ناوی “یاسه‌مه‌ن”ه بۆ یه‌کێک له وێستگه فه‌زاییه‌کان که ئه‌م خاتوونه نه به بایۆلۆژی و نه به سایکۆلۆژی به حه‌وت پشت ههڵناپێکرێت و ناگات به کورد که‌چی به‌شێکی زۆر له ڕۆژنامه‌نووسان و ڕۆشنبیرانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵات له زوڕنایان دا و له‌و سه‌رکه‌وتنه بێ وێنه‌یه‌ی کورد خۆشحاڵییان ده‌ربڕی.
ئه‌م جۆره خوێندنه‌وه و گێڕانه‌وه‌یه بۆ کوردبوون ڕووکه‌شبینی و هه‌ڵپه‌یه‌کی سایکۆلۆژیی سووژه و مه‌عریفه‌خوازی کوردییه که تا ئێسته‌ش کۆمه‌ڵێک ده‌یتا و گێڕانه‌وه‌ی نابه‌رهه‌مهێن و زیانبه‌خشی به‌رهه‌مهێناوه به‌وه‌ی که له ڕێگای ڕاسته‌قینه‌ی کوردبوون لامان ده‌دات، له‌ولاوه‌ش تۆ کۆچه‌ر بیرکار و بێهرووزی بووچانیت هه‌یه که له خه‌می کوردبووندا کوڵاون و ئه‌مه فۆرمه ڕاسته‌قینه‌که‌ی کوردبوونه، چون له ناو وشیارییه‌کی تۆخ و ناخکوڵێندا ده‌ژین و ده‌گێڕنه‌وه.