دیسان دادگای بەناو فیدرالی ئێراق بڕیاری ڕاگرتنی گەڕانەوەی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی دا، سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی بڕیاری لەسەر داوە بێگومان هەموو ڕێکەوتنێک لە نێوان هەردوولا کراوە، هیچ کێشەیەک نییە، بەڵام ئەوەی ڕوودەدات لەدادگای فیدرالی تەنها دژایەتی پارتییە، دژی هەموو پرەنسیپەکان و ئەو ڕێکەوتنانەیە کە لەلایە هەرێم و لایەنی حکومەتەکەی سودانیەوە، بەڵام کێشەکەیان گەورەکردوو،ە چونکەچەند سکاڵایەک دژی سوودانی بڕیاری گەڕانەوە پارتی هەیە، بۆیە بڕیارەکان جێبەجێ ناکرێت، بەڵام دادگای فیدرالی ئەیەوێت ورەی حکومەتی ئێرانی پێ بەرز بکاتەوە، کەنزیکی مەرگ بۆتەوە.
هەڵەی حکومەتی هەرێم نییە، ئێران کەوتۆتە گێژاوێک ناتوانێ چارەسەری بکات، خەڵکی ئێرانیش داوای ژیانێکی دیموکراسیانەدەکەن، بەڵام دیارە دادگای فیدرالی هیچ کات بڕیاریان لە دەست خۆیان نیە، بەڵکو ئێران وەک داشی دامە یاریان پێ دەکات.
ئەو دادگایە محکمەی الثوره ی هێنایەوە یادمان ئەویش تەنها ناوێک بوو هیچی تر هەموو بڕیارەکان لەلای سەدامی دیکتاتور دەردەچوو، بەڵام ئێستا لە جێگای سەدام چەندین ئایتواللە ی ئێرانی دادگا بەڕێوەدەبەن دژبە گەلی کورد و گەلانی ئێراقیش.