بوونى نەوت و گاز، هەروەها کانزاى تریش، یەکێکى تر لە دەرفەتەکانى گەشەسەندنى ئابوورى هەرێمى کوردستانە، بەتایبەت بوونى گاز وەک سەرچاوەیەکى گرنگى وزە کە کاریگەریى گەورەى هەیە لە ئێستەى ئابوورى جیهاندا و پێگەو دەرفەتێکى کەم وێنە بەهەرێمى کوردستان دەبەخشێت، ئەوەش ئەگەر بەشێوەیەکى دروست و ژیرانەو ستراتیجیانە و دەوڵەتیانە مامەڵە لەگەڵ ئەو سەروەت و سامانە کراو توانرا سود لە دەسەڵاتە فیدراڵیەکان وەربگیرێت بۆ بەدەستهێنانى پشتیوانى وەبەرهێنانێکى دروست لە نەوت و گازو کانزاکانى تر.
“سامانی نهوت و گاز لەهەرێمى کوردستان”
کوردستان سامانێکی زۆری ههیه له نهوت و گاز. به پێوانهی پسپۆران نەوتى (یهدهگی) کوردستان به 45 ملیار بۆشکه (نزیکهی 7.2 × 109 م3) مهزەندە دهکرێت، بهمهش کوردستان به شهشهمین وڵات له یهدهگی نهوتی له جیھان دادهندرێت. دهرهێنانی نهوت له ھەرێمی کوردستان لە ناوهڕاستی 2007 دهستی پێکرد، لهدوای ئهوهی که حکومهتی ههرێمی کوردستان ئهو خاك و زهوییانهی که رژێمی بهعسی ئێراقی ڕابووردوو له کوردی داگیر و زهوت کردبوون، لهشارهکان لەدواى ڕاپەڕین جەماوەرى خەڵکى هەرێمى کوردستان گەڕاندیانەوە سەرهەرێمى کوردستان . له ناوهڕاست 2007 حکومهتی ههرێمی کوردستان داوای له کۆمپانیا بیانییهکان کرد بۆ وهبهرهینان له 40 کێڵگهی نهوتی نوێ، به هیوای زیاترکردنی بهرههمهێنانی نهوت له ناوچهکانی ههرێم له چهند ساڵانی داهاتوو بۆ پێنج توانای بهرههمهێنانی ئێستا، که نزیکهی یهك ملیۆن پۆشکه له ڕۆژێك (160.000 م3).
لهپاڵ نهوت کوردستان سامانی بنزهوی گازیشی زۆره، که ڕێژهکهی ئهو گازهی که لهگهڵ نهوته زۆرتره له 2.800 م3 (100 × 1012 پای سێجا). ئهو کۆمپانیایانهی که تاكوئێستاش له کوردستاندا کاردهکهن، له بووارهکانی گهڕان و دهرهێنانی نهوت و گاز بریتین له کۆمپانیای ئیكسون مۆبیل، تۆتال، شێفرۆن، تاليسمان ووزه، گاز پرۆمی روسی، گێنهل ووزه، ههنت ئۆيل، گۆلف كيستون بترۆلیۆم، ماراسۆن ئۆيل و دانا غاز.
“کێشەکانى هەناردەى نەوتى کوردستان”
پێنج مانگ بەسەر بڕیاری راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک تێدەپەڕێت بە کاریگەریی بڕیارەکەی دەستەی نێوبژیوانیی پاریس قەبارەی زیانەکە دەگاتە چوار ملیار و 758 ملیۆن و 160 هەزار دۆلار. تورکیا کێشەی لەگەڵ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە نییە، بەڵام بەپێی سەرچاوە تورکییەکان، ئەنقەرە دەیەوێت حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو قەرەبووە بداتە حکومەتی ئێراق کە دادگەی نێوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس بڕیاری لەبارەوە داوە. کێشەیەکی دیکەش سکاڵای ئێراقە دژی تورکیا سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان .
بڕیاری مانگی ئاداری دادگا کە، کە بووە هۆکاری راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک بۆ دەرەوە لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە کە دەبێت حکومەتی تورکیا 1.5 ملیار دۆلار بداتە ئێراق، ئەوەش وەکو قەرەبووی ئەو زیانەی لەو وڵاتەی داوە لە بەرامبەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە بێ رەزامەندیی بەغدا لە ساڵانی 2014-2018، یەکێک لەو بابەتانەی لە 23 و 24ـی ئەم مانگە لە کۆبوونەوەی شاندی تورکیا بە سەرۆکایەتیی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەغدا و هەولێر باسی لێوەکرا، هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بوو لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە، تورکیا هەوڵدەدات یارمەتیدەربێت بۆ ئەوەی حکومەتی ئێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە رێکبکەون. پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ماوەیەکە لە کۆبوونەوەکانی نێوان بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و ئێراق و کۆبوونەوەکانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتیش دا بە وردی گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
سەرۆکوەزیرانی ئێراق لەوبارەیەوە دەڵێت لە 25-03-2023ـەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا وەستاوە. ئەو بڕە پارەیەی ئێمە داوامان دەکرد تورکیا وەکو قەرەبوو بمانداتەوە، ئێستا دوو ئەوەندەی ئەو پارەیە زیانمان کردووە لە وەستانی نەوتەکە؛ بۆیە دەبێ نەرمییەک لەسەر ئەو بابەتە بنوێنین و بە شێوازێک لەگەڵ تورکیا رێکبکەوین.
تورکیا شەش مەرجی بۆ ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم دیار کردووە:-
یەکەم:- راگرتنی رێککەوتنی نەوت بە غازی نێوان ئێران و ئێراقە، چونکە تورکیا و هەرێم لە ماوەی رابردوو رێککەوتنی نەوتیان بۆ ماوەی 50 ساڵ واژۆکردووە.
دووەم:- مەرجی تورکیا دانوستانکردنە لەسەر ئەو بڕە قەرەبووەی تورکیا دەبێت بیداتەوە ئێراق بەرامبەر بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە لە ماوەی ساڵەکانی رابردوو.
سێیەم:- مەرجییان کشاندنەوەی سکاڵای دووەمی ئێراق لە دادگای نێودەوڵەتی لەسەر قەرەبووەکانی ماوەی ساڵەکانی 2018 بۆ 2022.
چوارەم:- داشکاندنی نرخی نەوتە بۆ تورکیا بە بڕی 13دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک و جگە لەوەش تورکیا داوا دەکات ئێراق بەردەوام بێت لە پێدانی کرێی گواستنەوەی نەوت بە کۆمپانیای بۆتاشی تورکی لە کاتێکدا کرێی گواستنەوەی هەر بەرمیلە نەوتێک حەوت دۆلارە. کۆتا مەرجیش لە ئەستۆگرتنی خەرجی و تێچووی چاکردنەوەی ئەو بۆرییە نەوتەیە کە نەوتی هەرێمی کوردستانی پێ هەناردەدەکرێت لە تورکیاوە، واتە خەرجی چاکردنەوەی بۆریەکە لە ئەستۆى حکومەتى ئێراقە، بەپێی رێککەوتنەکە؛ دەبێت ئێراق بەردەوام بڕە نەوتێکی دیاریکراو بە بۆریی نەوتی کەرکووک جەیهان دا بنێرێت، ئەگەر ئێراق ئەوە نەکات دەبێ قەرەبوو بداتە تورکیا.
لەو هەموارەدا کە ساڵی 2010 لە گرێبەستەکەدا کرا و تانەر یڵدز، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی ئەو کاتی تورکیا و حوسێن شەهرستانی، وەزیری نەوتی ئەو کاتی ئێراق واژۆیان لەسەر کرد، وەزارەتی نەوتی ئێراق بە تەنیا نوێنەری دەوڵەتی ئێراق ناسێنراوە و ناوی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی نیشتمانیی ئێراق ناسراو بە سۆمۆ و کۆمپانیای نەوتی باکووری ئێراق وەکو دامەزراوە فەرمییەکانی وەزارەتەکە هاتوون بۆ سەرپەرشتیکردنی پڕۆسەی گواستنەوە و فرۆشتنی نەوت لە بەندەری جەیهان.
رۆژی 23-5-2014 بە تۆمەتی ئەوەی تورکیا پێشێلی ئەم گرێبەستەی کردووە، لایەنی ئێراقی پەنای بردە بەر تۆمارکردنی سکاڵا دژی تورکیا لە دادگەی نێوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس. هاوکات ئەنقەرە پلانی نییە ئەو 1.5 ملیار دۆلارە بداتە بەغدا کە دادگەکە بڕیاری لەبارەوە داوە و لەجیاتی ئەوە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات پارەکە بدات و هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە ئەو لایەنەی لە هەناردەکردنەوەی نەوتەکە سوودمەندی یەکەمە هەرێمی کوردستان خۆیەتی.
“دەرئەنجام”
لە کاتی تیشک خستنە سەر ئایندەی دوور بۆسەرچاوەکانى وزە، کە پەیوەست دەبێت بە گەشەی بەردەوامی دانیشتوان و گەشەی ئابووری، بە مانای گەشەکردنی خواست لەسەر وزە بە جۆرە جیاوازەکان، بە شێوەیەکی سەرەکی لە ئابوورییە تازە پێگەیشتوەکاندا، دیارترینیان خێراترین وڵاتانی ئاسیای گەشەسەندووە، لەنێوانیاندا نەوت، کە دەمێنێتەوە لەسەر لوتکەی سەرچاوەکانی وزە، بەپێی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، خواستی جیهانی تا ساڵی ٢٠٤٠ بەردەوام دەبێت لە گەشەکردن.
مرۆڤ لەکاتی ڕۆشنایی لەسەر ئایندەی دوور، دەبێت ئەو ڕاستییە لەبەرچاو بگرێت کە بەرهەمهێنانی کێڵگە نەوتییەکان کەمە، بەو پێیەی هیچ بیرە نەوتێک نییە کە ئایندەیەکی نادیار هەبێت، بەڵکو هەر بیرێک تەمەنی پێشوەختەی هەیە و کۆتاییەکەی دیاریکراوە بەهۆی تەندروستی تەکنیکی بیرەکەوە و لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵەکاندا بەرهەمهێنانی نەوتی ئاسان بۆ دەرهێنان کەم دەبێتەوە. ئابووری هەرێم زیاتر و باشتر گەشە دەسەنێت ئەگەر بێت و پشت بەکەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری ببەستێت بۆئایندە، بۆئەوەی چیتر ئابوورییەکی ڵێڵ و ناڕونی نەبێت وەک ئەوقەیرانە داراییەی کە چەند ساڵێکە هەرێمی تێکەوتووە بە هۆی دابەزینی نرخی (نەوت)وکێشەکانى لەگەڵ حکومەتى ناوەند بەهۆکارى نەبونى یاساى نەوت وگاز.
بوونى کەش و هەواى گونجاو، سرووشتێکى لەبار، خاکى بە پیت، ئاوى شیرین، کوردستان دەرفەتى گەورەى هەیە بۆ گەشەسەندنى کەرتى کشتوکاڵ و گەشت و گوزارو ئاژەڵداریى، کە گەشەسەندنى ئەم بوارەو وەبەرهێنان تیایدا یەکێک لە بوارەکانى بەهێزى ئابورى هەر وڵاتێکن، لەم ڕووەوە کوردستان دەرفەتى ئەو گەشەیەى هەیە ئەگەر ئیدارەیەکى باش کارى لەسەر بکات .