“گه‌ڕان بۆ گۆشه‌نیگای سێیه‌م”
له‌م ڕۆژانه زۆر بابه‌ت له‌سه‌ر “د.فه‌رهاد پیرباڵ” به‌هۆی قسه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی که بۆی هاتووه‌ته پێش نووسراو و بڵاو کرایه‌وه، ئه‌م بابه‌تانه دابه‌ش ده‌بن به سه‌ر دوو ئاڕاسته‌ی گ‌شتیدا، ئاڕاسته‌ی یه‌که‌م ڕه‌تکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌رپه‌ڕانه بوو و ئاڕاسته‌ی دووه‌میش پشتگیریی و داکۆکیکردنێکی سه‌رپه‌ڕانه که هه‌ر دوو ئاڕاسته‌که به‌ده‌ر نه‌بوون له جۆرێک ده‌مارگرژی و تووڕه‌یی که ئه‌مه‌ش پیشانده‌ری ده‌رکه‌وتنی دووباره و چه‌ندباره‌ی تێڕوانین و زه‌ینییه‌تی سووژه‌ی کورد له هه‌مبه‌ر ڕه‌خنه‌کردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی دیارده‌کاندایه که له نێو که‌وانه‌ی ئه‌مپه‌ڕ و ئه‌وپه‌ڕدا قه‌تیس ماوه و به‌ر له‌وه‌ی دیالۆگێکی به‌رهه‌مهێنه‌ر دروست ببێت دڵئێشان و بڕیار و حوکم ڕه‌ها له دایک ده‌بێت.
به‌داخه‌وه ئه‌مه یه‌کێک له گرێکانی بیرکردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیریی و تێڕوانینی ڕه‌خنه‌گرانه و هه‌ڵسه‌نگدانه‌کانی زۆربه‌ی زۆری ڕۆشنبیر و نووسه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و کوردیشه به تایبه‌تی. ئه‌مه‌ش له چه‌ندین قۆڵه‌وه به‌رهه‌می پێکهاته‌ی کو‌لتووریی و هه‌ژاریی نه‌ریتی هزری و دوالیزمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسییه که کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕؤشنبیرانیش داناوه و بوونه‌وه‌رێکی به‌رهه‌م هێناوه یان سه‌د له سه‌دی شته‌کانی ده‌وێت یان هیچی ناوێت، به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه هیچ له لۆژیکی مه‌عریفه‌ی زانستی به مانای زانسته مرۆییه‌کان نێزیک نییه و زیاتر له‌و لۆژیکه ده‌چیت که منداڵێک به شێوه‌ی کاتی له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا پێڕه‌وی لێ ده‌کات تا گه‌وره ده‌بێت و ده‌زانێت به‌و قۆناغه ده‌ڵێن منداڵی، قۆناغێک که یان هه‌موو شتێکی ده‌وێت یان هیچی ناوێت و ده‌تۆرێت، ئه‌م لۆژیکه به شێوه‌یه‌کی سه‌یر له سووبژیکتیڤیته و زه‌ینییه‌تی زۆرێک له ئێمه‌دا له قه‌واره و فۆرمی ڕه‌خنه‌گرتنێکی رادیکاڵی ئایدیایستی یان به‌رگریکردنێکی ڕه‌های وشک و تووندئاژۆدا خۆی ده‌رده‌خاته‌وه.
دیاره ئه‌م ڕێچکه‌یه له خزمه‌ت به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفیدا نییه چون گریمانه‌ی هه‌ر به‌رهه‌مهێنانێکی مه‌عریفی دروستکردنی دیالۆگێکی نه‌رم و هێواشه به پاڵپشتی چه‌مک و مه‌عریفه و ئارگۆمێنت که ته‌عبیر له گۆشه‌نیگایه‌کی پته‌و و دوور له په‌ڕگیری و هه‌ڵگری ئه‌گه‌ر و ئیمکان بکات و به‌م شێوه‌یه شتێک له کرده‌گه‌رێتی و جێبه‌جێکردن بۆ ئێمه مسۆگه‌ر بکات، ئه‌گینا هه‌ر تاکێکی ئاسایی له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا و له دۆخی گه‌ڕیانی ئازادی زانیاری و ئه‌گه‌ره به‌ربڵاوه‌کانی مه‌عریفه له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان(سه‌ره‌ڕای جۆرێک بازاڕگه‌رێتی و زانیاریی درۆینکه و سه‌رلێشێواویی و ته‌نانه‌ت خه‌مۆکیش وه‌کوو لێکه‌وته‌ی دۆخی ئاواهیی ئه‌م لایه‌نه) ده‌توانێت ئه‌مپه‌ڕ یان ئه‌وپه‌ڕی ئایدیایه‌ک بگرێت و به‌داخیشه‌وه زۆربه‌ی به‌کارهێنه‌رانی وڵاتانی پێشنه‌که‌وتوو ئاڕاسته‌یان هه‌ر ئه‌وه‌یه و ئه‌مه‌ش گرێپووچکه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی تووندتویژیی و تووندئاژۆیی له زۆربه‌ی جومگه کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسییه‌کانی ئه‌م وڵاتانه‌یه. که‌واته ڕێگه‌ی نێونجی و گۆشه‌نیگای سێیه‌م که هاوسه‌نگییه‌ک له نێوان سوبژه و ئوبژه واته ئایدیا و واقیع یان سوبژیکتیڤیته و پراکتیکدا دروست بکات ئه‌و تێڕوانینه‌یه که کۆی به‌رجه‌وه‌نی ڕووداو یان دیارده‌که ببینێت به وردی و شێوازناسانه هه‌ڵیسه‌نگێنێت و ئه‌وجار ڕه‌خنه‌کانی بخاته ڕوو و ڕاپێچی ئه‌وه‌ش پێشنیاره‌کانی، ئه‌گینا په‌سه‌ندکردنی ڕه‌ها و موتڵه‌ق یان ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ڕه‌ها و موتڵه‌ق له کوێی پێکهاتێکی ئه‌قڵانی و ئاوه‌زمه‌ندانه‌دا جێی ده‌بێته‌وه؟ که‌واته هه‌ڵبژاردنی ڕێگایه‌کی میانه‌ڕۆ و نێونج که هه‌م ڕه‌خنه‌کان ئاڕاسته بکات و هه‌میش خه‌ساره‌کان ده‌ستنیشان کات و هه‌میش خاڵه سه‌رکه‌وتوو و باشه‌کانیش ببینێت پێویستییه‌کی مێژووییه و به‌م ڕێگایه‌دا قه‌یرانه‌که پێناسه ده‌کرێت و ئه‌وجار هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ ده‌درێت! سه‌ره‌تا با بپرسین فه‌رهاد پیرباڵ کێیه؟
“فه‌رهاد پیرباڵ کێیه؟”
گومان له‌وه ناکرێت که “فه‌رهاد پیرباڵ” که‌سایه‌تییه‌کی کاریگه‌ری کورده، ئه‌م کاریگه‌رییه زیاتر له ئاستی پۆپیولار و جه‌ماوه‌ریدایه، جیاواز له به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌کان و توێژینه‌وه‌کانی که ده‌کرێت وه‌کوو “گوتاری تایبه‌ت” پێناسه‌ی بکه‌ین ئه‌وا ئیتر ئه‌و به گشتی له ناو گوتارێکی پوپیلار و ڕه‌شه‌خه‌ڵکانه‌دا ئیش ده‌کات. که‌واته ده‌کرێت که‌سایه‌تیی کردارییانه‌ی ئه‌و له دوو خانه‌ی “گوتاری تایبه‌تی” و “گوتاری گشته‌کی” پێناسه بکرێت. وه‌کوو وتم تا شوێنیک په‌یوه‌سته به گوتاری تایبه‌تیی ئه‌وه‌وه ئه‌و زیاتر ئه‌دیبه و له پله‌ی دواتریشدا لێکۆڵه‌ره، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه فه‌یله‌سووف نییه وه‌کوو خۆی و هه‌ندێ ڕؤژنامه‌نووس باسی لێوه ده‌که‌ن، گوتاری تایبه‌تی ئه‌و لە نووسینی ڕۆمان و شانۆنامە جیاوازەکانی لەوانە “مولازم تەحسین و شتی تریش…!”، “حەشیشە کێشەکان”، “منداڵباز” و “سانتیاگۆ دی کۆمپۆستیلا” تاکوو شیعرە پێرفۆرمێنس و نواندنئامێزەکانی خاڵی جیاوازی و ڕچەشکێنانەی خۆی بەرجەستە کردووە، زۆرێک لەو بۆرمه باوانه‌ی ئەو دەیشکێنێت دەکرێت وەکوو ناڕەزایەتییەک لە دژی کولتووری چەقبەستوو و پێشنه‌که‌وتووی کۆمەڵگا پێناسە بکرێت، واتە کاتێک لە رۆمانی مولازم تەحسین و شتیتریشدا ڕەوایەتێکی تازە لە ئەخلاق و قەیرانی ئەخلاق دەکات ئێمە لەگەڵ دونیای ئەدەب و ئیمکاندا بەرەو ڕووین و کارێکی تایبەتە و لەسەر جوانی و ناجوانییەکانی دەشێت بە پارێز و تێڕامانەوە قسە بکەین.
ئەگەرچی هەر ئەو کاتیش کە ئەم کتێبەی بڵاو کردەوە کەوتە بەر کۆمەڵێک هەڕەشە و زەختی کۆمەڵایەتی و سیاسیش و تا ئاستی ڕێگرتن و مەترسیی گیانیش ڕۆشت تاکوو بە بڕیاری مام جەلال لە قەوارەی نامەیەکدا کێشەکە هێور بوویەوە و لانیکەم پشت گوێ خرا. ئەم حاڵەتە لە زۆربەی نووسین و چالاکی و هەڵوێست و کرداری پیرباڵدا بەدی دەکرێت. بۆیه کاتی ئەوەیە بە بیر خۆمانی بهێنینەوە کە ئەو لە هەولێر لە دایک بووە بەڵام لە پاریس خوێندوویەتی و لە پێکدادانی دوو کو‌لتوور و دوو وڵات و دووشاردا کەسایەتی رۆشنبیرانەی درووست کراوە و گەشەی کردووە. ڕوو و لایه‌نه ئه‌ده‌بی و تۆژینه‌وه‌ییه‌که‌ی “فه‌رهاد پیرباڵ” واته گوتاره تایبه‌ته‌که‌ی زیاتر له هه‌موو لایه‌ن و سیماکانی دیکه‌ی ئه‌و جێگه‌ی تێڕامانه و په‌سه‌ندکراوتره، به‌ڵام کاتێک ئێمه دێینه سه‌ر گوتاری پۆپیولار و ڕه‌شۆکیانه یان گوتاری گشته‌کی، ئه‌و ئیتر فه‌رهادی بیرکه‌ره‌وه نییه به‌ڵکوو به سه‌یاره‌که‌ی ده‌کێشێت به بینایه‌کی حوکومیدا چونکه ئیش و کاره‌کانی به‌دڵ نییه! یان میز ده‌کات به دیواری زانکۆ‌دا که خۆی وانه‌ی تێدا وتووه، ئه‌وه‌ش له وڵاتێک‌دا که نه فه‌ره‌نسایه و نه به‌رلین و نه واشنتۆن به‌ڵکوو هه‌رێمێکی بێ ده‌وڵه‌ت و له‌رزۆکه که جومگه‌کانی په‌روه‌رده‌ی له حاڵی دروستبووندان، هێشتا به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌وپه‌ڕی خۆیاندا پێڕه‌ییان لی ده‌کرێت، که‌سانی شه‌رمنۆک و ئایینی و به‌پارێز و هه‌موو جۆره فیگور و فۆرمێکی بیرکردنه‌وه‌ی تێدا ده‌بینرێت، ئایا ئه‌وان ده‌بێت ئه‌م میزکردنه به دیواری زانکۆ‌دا وه‌کوو شتێکی ڕه‌مزی ته‌فسیر بکه‌ن؟ ئایا ئه‌گه‌ر ڕه‌مزییه نابێت کاریگه‌ریی قووڵی هه‌بێت؟ هه‌میشه ڕه‌مزه‌کان کاریگه‌ریی بێ سنوور و ده‌ره‌کاتیان ده‌بێت به‌ڵام ئایا ئه‌و به‌و شێوه ڕه‌مزییه توانی دۆخی په‌روه‌رده و زانکۆ بگۆڕێت؟ ئایا ختووکه‌ی وێنه و وێنای دیبۆک بوونی خۆی له زه‌ینی تاقمێک له خه‌ڵکدا نادات؟
کولتووری کوردی لە زۆربەی شار و بەشەکانی کوردستان کەلتوورێکی شەقڵنەشکا و تایبه‌ت به به‌ها نه‌ریتییه‌کانی خۆیه‌تی و ئێستەش بە تۆخی لە ژێر کاریگەریی ئایین و ڕوانینی کولتووری کۆنباوە. ئه‌م گوتاره گشته‌کییه کاتێک له لایه‌ن پیرباڵه‌وه پێڕه‌و ده‌کرێت، هه‌میشه یان زۆر جار لێکه‌وته‌ی خراپی ده‌بێت و سه‌ره‌تاش به ده‌ربڕینه جنێوئامێزه و بێڕێزییه‌کانییه‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌ن، له جوێن به ده‌سه‌ڵاتدارانی کورده‌وه بگره تاکوو هه‌ندێ سیاسی یان به‌رپرس و مامۆستای زانکۆ، من ئێسته‌ش له بیرمه له گفت و گۆیه‌کی ته‌له‌ڤیزیۆنی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و بیرمه‌ند؛ ئه‌بووبه‌کر حه‌سه‌نی ڕه‌وانشاد دا چه‌ند بێڕێزییه‌کی کرد و ئه‌بووبه‌کر به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه جووڵایه‌وه و ئێسته‌ش وه‌کوو خوێنه‌ر و ڕه‌خنه‌گری کاره‌کانی هه‌ر دووکیان شه‌رم ده‌مگرێت که پیرباڵ ئه‌وه‌ی ده‌رهه‌ق به کاک به‌کر کرد. بۆیه ده‌شێت بڵێین ئه‌و دۆخێکی دابه‌شبوون و هه‌لاهه‌لاکراوی هه‌یه وه‌کوو زۆرێک له ئێمه، به‌ڵام بۆچی هیچ که‌سێکی دیکه وه‌کوو ئه‌و له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستاندا ده‌رنه‌که‌وتووه؟ ئایا به مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و له هه‌موو ئه‌و نووسه‌رانه زیره‌کتر و جیاوازتر و ئه‌بقه‌ریتره؟ بێگومان نه‌خێر.
هۆکاره‌که‌ی ئه‌و گوتارسازییه گشته‌کی و ڕه‌شۆکیانه‌یه که پێڕه‌وی لێ ده‌کات که بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێت له هه‌ندێ شوێنیش‌دا کاریگه‌ری هه‌بووه وه‌کوو خۆپیشاندنان دژ به شه‌ڕی ناوخۆ و له زۆر شوێنیش‌دا به‌ره‌و گاڵته‌جاڕی و تووندوتیژیی کۆمه‌ڵایه‌تیی ڕۆیشتووه وه‌کوو سه‌ردانه‌که‌ی بۆ مزگه‌وتی شێخی چۆلی و دواتر لێدانکردنی یان ده‌رکه‌وتنی له پاش ڕیفراندۆمی گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و 16ی ئۆکتۆبه‌ر له ناو خه‌ڵک و هه‌ندێ ته‌شهیرکردن به چه‌ند که‌سایه‌تییه‌ک، بۆیه ئێمه له گوتاره تایبه‌ته‌که‌ی ئه‌ودا که ئه‌ده‌ب و توێژینه‌وه‌کانێتی ناوزڕاندن تووڕه‌یی ته‌شهیر نابینین، به‌ڵام له گوتاره گشته‌کیی و ڕه‌شۆکیانه‌که‌یدا هه‌موو ئه‌مانه له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا ده‌رده‌که‌ون و خۆیان پیشان ده‌ده‌ن، زۆر که‌سیش لارییان له‌وه نییه که ئه‌و ده‌بێ زیاتر ڕێزی بگیرێت و له ئاسته مه‌عنه‌وییه‌که‌شدا به‌ڕای من خه‌ڵکی کوردستان به زۆرینه چ له باشوور و چ له ڕۆژهه‌ڵات ڕێزیان لێ گرتووه و حورمه‌تیان بۆ داناوه به‌ڵام ئایا ئه‌و لایه‌نه نه‌رێنیانه‌ی گوتاره گشته‌کی و ڕه‌شۆکییه‌که‌ی له لای خۆیه‌وه دیارن؟ تاکوو بتوانێت بیریان لێ بکاته‌وه و پێیاندا بچێته‌وه و چاره‌سه‌رێک بدۆزێته‌وه؟
قەت ناکرێت رۆڵی ئەم پیاوە لە داهێنانە ئەدەبی و لێکۆڵینەوەیی و تەنانەت کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانی نکووڵی بکرێت، بەڵام وەک وتم کۆمەڵێک هەڵسوکەوتی ئەم ساڵانەی دوایی ئەو، گومان لە سەر ئەقڵی باو(نه‌ک ئه‌قڵی ڕه‌ها)ی وەها پیاوێک درووست دەکات، کاتی خۆی لە شوێنێکدا و ساڵانێک لەمەوپێش کە هێشتا گەنج بوو، گوتبووی: کاتێک کە من گەیشتمە تەمەنی چل ساڵان ئیدی بە مرۆڤێکی ئاقڵم مەزانن و حیسابێکی وا بۆ قسەکانم مەکەن. هەر ئەم بابەتە لە لایەن پێشکەشکارێکی بەرنامەیەک بە ناوی “بەڕاشکاوی” کەناڵی ئێن ئار تی لێی کرا، کاک ڕێبوار پرسی: “تۆ گوتووتە ئەگەر تەمەنم لە ٤٠بەرەو سەرەوە ڕۆشت ئیدی گوێم بۆ مەگرن و ئەقڵم ڕەنگە تەواو نەبێت، ئێستا تۆ لە سەرووی چلی، ئێمە گوێت بۆ بگرین؟ نەیگرین؟ باوەڕ بە ئەقڵت بکەین؟ نەیکەین؟” پیرباڵ لە وەڵامدا گوتی: بەڵی من ئەم قسەیەم کردووە، بەڵام ئێستە کە بیر دەکەمەوە وا تێدەگەم “هێشتا هەر بەکارە مێشکم” ئەم دۆخەی کە بە گشتی لە لایەنی ئەدەبی و هونەری و داهێنەرانەی پیرباڵ تیشکمان خستە سەری و ئاماژەمان بە لایەنی دژەباو و ناباوی هەندێ هەڵس و کەوتیشیدا، ئەم پرسیارەمان لا درووست دەکات کە ئایا پیرباڵی ڕاسته‌وینه کامەیە؟ و ئێمه له‌سه‌ر کام پیربال قسه ده‌که‌ین؟ ئەدیبێکی داهێنەر و نیگارکێشێکی جیاواز و چالاکێکی ڕچەشکێن؟ یان دەمهەراشێکی تووڕە و جنێو فرۆشێکی ئاژاوەگێڕ؟
ئێمە هیچ بڕیار یان داوەرییەک نادەین و ناکەین، بەڵام مافی خۆمانە پرسیار ئاراستەی دوو جۆرە هەڵسوکەوتی دژ لەیەک و پێچەوانە بکەین. بە ڕاستی “فەرهاد پیرباڵ” کامەیانە؟ ئه‌مه ڕاسته که ده‌شێت هیچیان نه‌بێت و هه‌ر دووکیشیان بێت، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نه گشته‌کی و ڕه‌شۆکییه‌ی ئه‌و هه‌م دژی قازانج و پێگه‌ی ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌تی و هه‌میش دژی دۆخی گشتیی کۆمه‌ڵگای کوردییه به تایبه‌تی له دۆخێک‌دا که دوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری باشوور له ناکۆکی دان و ئه‌و به‌م شێوه‌یه خۆی ده‌کات به سووته‌مه‌نی جۆرێک کێبڕکێی میدیایی و سیاسیی که دووره له هه‌موو پره‌نسیپ و دیسیپلینه‌کانی ئه‌و وا له ڕۆمان و شانۆنامه‌کانیدا باسی کردوون، ئه‌و که‌سێکی به‌ڕێز و به ڕاده‌ی خۆیشی ئه‌دیب و هونه‌رمه‌نده، به‌ڵام ئه‌م لایه‌نانه‌ی که مه‌ترسیی بۆ سه‌ر پێگه و کارئه‌کته‌ر و لایه‌نه دره‌وشاوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی ئه‌ون و هه‌روه‌ها مه‌ترسیشن بۆ دۆخی گشتیی کوردستان له ئاستی سیاسی و کو‌لتوورییه‌وه، ده‌بێت بیریان لێ بکاته‌وه، به‌ڵام ئایا بۆ ئه‌و ئه‌مه ده‌پۆڕێت یان ئێمه قسه‌که‌ی خۆی و پرسیا‌ره‌که‌ی ڕێبواری پێشکه‌شکار بهێنینه‌وه مێشکی خۆمان؟