خۆری پارتی کاتێ دەرکەوت، شەوەزەنگ کوردستانی گرتبووەوە، بەڵام بە لەدایکبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان، دڕ بەو شەوەزەنگە درا و تیشکی زێڕین بست بە بستی کوردستانی تەنی و مەشخەڵی شۆڕشی کوردایەتی گەیاندە دوا مەنزڵ. پارتی دیموکراتی کوردستان پارتێکی نیشتیمانیی جەماوەرییە، بڕوای بە مافەکانی مرۆڤ، دادپەروەریی کۆمەڵایەتییە، باوەڕی بە فرەیی سیاسی و نەتەوەیی و ئایینی و کولتووری پێکەوەژیانی ئاشتییانە، ئازادییەکان و یەکسانی هەیە، پارتی وەکوو حزبێکی دیموکراتی جەماوەریی پێشکەوتنخواز، نوێنەرایەتیی نەتەوەی کورد و گەلانی هەرێمی کوردستان لە ئێڕاقدا دەکات.
پشتبەستن بە ڕێبازی بارزانیی نەمر، بڕوای بە مافی چارەی خۆنووسین هەیە، لەپێناو مافە ڕەواکانیان لەسەر ڕێبازی بارزانیی نەمر تێدەکۆشێت و سوود لە ئەزموونی گەلانی دیکەش وەردەگرێت پارتی دیموکراتی کوردستان گەورەترین پارتی ھەرێمی کوردستان و پێکهێنەری سەرەکیی حکوومەتە ئەویش لەپای سەرکەوتنی لە هەموو هەڵبژاردنەکاندا، ئەو پارتە بانگەشەی دیموکراسی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی دەکات، لەسەر بنەمای سیستەمێک کە هەموو پێکهاتە ئایینییەکان، هەموو پێکەوە لەسەر بنەمای یەکسانی بژین و بتوانێ بۆ مافی تاکەکان ئازادیی تێدا فەراهەم بکرێت.
پارتی دیموکراتی کوردستان، کە بەهێزترین مەزنترین حزبی کوردستانە، لە 16ی ئابی 1946دا دامەزرا، پارتێکی جەماوەری، کە لە هەموو چین و توێژێکی لەخۆ گرتبوو، بووە قەڵای کوردایەتی، لەژێر سایەی ڕابەر و کەسایەتی و کارێزما، باوکی رۆحیی کورد (بارزانیی نەمر) دامەزرا. پارتی بووە چەترێک بۆ هەموو دڵسۆزانی نەتەوەی کورد، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنانی گەلی کورد، کە دەیانویست شوناسی نەتەوەمان نەهێڵن و بەردەوام کاریان بۆ لەناوبردنی دەکرد، لەم ڕوانگەیەوە، پارتی بڕیاری دا تا دوا هەناسە خەبات بکات، بۆ بەگژداچوونەوەی دوژمنان، کار بکات بۆ گەڕاندنەوەی مافەکانی نەتەوەییمان، لەم لایەنەوە چەندین داستان قارەمانێتییان. تۆمار کرد.
هەر لەم یادە پڕ شکۆیەدا، کە هاوکات ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێزدار سەرۆک مەسعود بارزانییە، بووە ڕۆژێکی گەش لە ئاسمانی کوردستان. سەرۆک مەسعود بارزانی لەتەک باوکی کورد بارزانیی نەمر و شەهیدی سەرکردە ئیدریس بارزانی، شۆڕشی ئەیلوولیان بردە قۆناغێک کە ڕژێمی ئەوسای ئێراقی ناچار کرد لە ساڵی 1970 دان بە مافی ئۆتونۆمی بۆ کوردستان بنێت.
دوای پەشیمانبوونەوەی لە ڕێکكەوتننامەی یازدەی ئادار، شۆڕش دووبارە دەستی پێ کردەوە و بەردەوام بوو، تا ڕێکكەوتننامە شوومەکەی جەزائیر، بۆ ماوەیەکی کاتی شۆڕش ڕاوەستا، دوایی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخوازی گەلەکەمان لەژێر سەرکردایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی دەستی پێ کرد، کە چەندین داستان و نەبەردیی تۆمار کرد، لەوانە داستانی خواکوڕک، کە سەرۆک مەسعود بارزانی چەند وتەیەکی پێشکەش بە پێشمەرگەکان کرد، ئەوکات پێشبینیی گۆڕانکارییەکانی کرد لە گۆڕەپانی ناوچەکە و کوردستان بەتایبەتی، تا لە ساڵی 1991 بە سەرکردایەتیی بەرەی کوردستان ڕاپەڕین کرا ، کە سەرۆک مەسعود سەرۆکی بەرەی کوردستان بوو، هەر سەرۆک بارزانی بوو لە کۆیە یەکرمین جار دوای راۆەڕین باسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی كرد و هەر سەرۆک مەسعود بارزانی بڕیاری ڕیفراندۆمی دا. بۆیە لەم یادە پیرۆزەدا، سڵاو بۆ گیانی بارزانیی نەمر و کاک ئیدریسی جوانەمەرگ و گشت شەهیدانی کوردستان دەنێرین و تەمەندرێژی بۆ سەرۆک مەسعود بارزانی دەخوازم.