• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
هه‌ینی, ئه‌یلول 12, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    هەموو شتێک دەربارەی دزینی زانیاری

    کوشتنی چارلی کیرک و کۆتایی سیاسەت لە ئەمریکا

    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    لێدانی دەوحە: چی، چۆن، بۆ؟

    نیشتمان و دەسەڵات لەیەکتر جیاوازن: نەوەک لە ئێراق لە ئەفغانستانیش نابێت

    ڕۆڵی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) لە بەڕێوەبردنی کۆچ لە کوردستان

    سەردانەکەی مەسرور بارزانی و گووتەکانی جۆو بایدن

    پاریس پێشوازی لە قارەمانێتی پێشمەرگە دەکات، پەیامێک لە دڵی ئەوروپاوە

    دوژمنی ژیر لە دۆستی نەزان باشترە

    دوژمنی ژیر لە دۆستی نەزان باشترە

    كەسایەتی شۆڕشگێر لە دۆگمایی مەسیحی ئەرێك فرۆمدا

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    شەڕی ناوخۆ یان برا کوژی

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 116

    جیهان لە قۆناغێکی ناجێگیر و پڕ ململانێدا

    پارادۆکسی خوێندنەوە و نووسین لە نێوان نووسەری مرۆڤدۆست و نووسەری بکوژ

    بۆچی هەموومان سیاسین؟

  • شــیکار
    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی سێیەم

    ڕێککەوتنی ئازەر و ئەرمەن دەربارەی کۆریدۆری زەنگەزور و لێکەوتەکانی لەسەر ئێران و تورکیا

    قەیرانی ئۆکراین و ئاسایشی خۆراکی جیهان

    قەیرانی ئۆکراین و ئاسایشی خۆراکی جیهان

    بایەخ و جیاوازی سیستمەکانی هەڵبژاردن

    بایەخ و جیاوازی سیستمەکانی هەڵبژاردن

    پێشكەوتنی هەژموونی ئەمریكا لە سوریا و لوبنان چی دەگەیەنێت؟

    ڕێکخستنی هێزە چەکدارەکان و ڕۆڵیان لە دەوڵەتى فیدڕاڵیدا

    تەکنۆلۆجیای بلۆک چەین چیە؟

    تەکنۆلۆجیای بلۆک چەین چیە؟

    گرووپە چەکدارەکانی ئێراق چ ڕۆڵیکییان هەیە لە هەڵبژاردنەکان؟

    جەنگی دوانزه‌ ڕۆژە؛ شکستێکی تاکتیکی بەڵام سەرکەوتنێکی ستراتیژیک بۆ ئیسرائیل

    سەردەمی ترەمپ-ی رێککەوتنەکان کۆتایی هات؟

  • ئــــابووری
    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

    چارەنووسى کورد لە گەمەى نێودەوڵەتیدا

    چارەنووسى کورد لە گەمەى نێودەوڵەتیدا

    پەیوەندی کورد و سیستەمی میرنشینی؛ ڕۆڵ و کاریگەرییه‌كه‌ی  

    “حاجی قادری کۆیی” نیشتیمانێک لە تاراوگە

    “حاجی قادری کۆیی” نیشتیمانێک لە تاراوگە

    ئاڵنگارییەکانى بەردەم بیرى نەتەوەیی کوردی لە هەرێمى کوردستان

    کوشیم؛ یەکەمین ناوی تۆمارکراو لەمێژوودا

    کوشیم؛ یەکەمین ناوی تۆمارکراو لەمێژوودا

    دۆخی ئێستای ئەدەبیاتی کوردی بە وەرگێڕانی ئینگلیزی

    دەروونناسیی شۆڕش؛ ئاوڕدانەوەیەکی دەروونناسانە لە شۆڕشەکانی کورد

    پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی

    گەڕان بەدوای مێژووی فەرمانڕەوایی نەتەوەیەكی خاوەن شارستانییه‌تدا

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

  • چاوپێکەوتن
    ڤێرجینیا وۆڵف

    ڤێرجینیا وۆڵف

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

سەرەکی بـــیر و ڕا

ئەم هەویرە ئاو زۆر دەکێشێ

عەبدولکەریم شێخانى لەلایەن عەبدولکەریم شێخانى
ئاب 16, 2023
لە بەشی بـــیر و ڕا
0 0
A A
ئەم هەویرە ئاو زۆر دەکێشێ
0
هاوبەشکردنەکان
66
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

ئەم پەندە بۆ کارێک، یان قسەو باسێک بەکاردێت کە زۆر بخایەنێت و کاتی زۆری بوێت. منیش دەڵێم: ئاخر منێکی قوڕبەسەر کە تا ڕادەیەک هەوڵ و تەقەلای کەسانی دڵسۆز و جەرگسۆزی کورد و زمانەکەیم دیوە، دەبینم ئێستا بە پاچ و دوودەو و خاکەنازى کەمزانی، لەو قەڵا سەخت و پتەوە بوونەتە وەستا و دەیانەوێ بیڕووخێنن و قەڵایەکی بناغە شلوشلۆقى بناغە نەچەسپاو لە جێی ئەو بنیات بنێن، خەمی پێ دەخۆم و هیچم لەدەست نایە ئەوە نەبێ لەسەرئەم سەکۆیە ڕوو لە ئێوەى دڵسۆز بکەم و دەردە دڵی خۆم بکەم.

ئاخر تێکدەر زۆر و بنیاتنەر کەمن، بۆیە ئێمە دەرەقەت یان وەک هەندێک دەڵێن دەروەست نایەین، چونکە ئەوان دەزگاى زل و پارەداری ڕاگەیاندنیان لەبەر دەستە. شتەکان زۆرن کە دەبێ باس بکرێن وهەتا یەک دوانێک باس دەکەیت، سێ چوارێکی دیکەو زیاتریش قیت دەبنەوەو پیاو پێ ڕاناگا. بە داواى لێ بوردنەوە وەک ئەسپێ تەکاندنی جارانم دێتە بەرچاو.

لە سییەکان و چلەکان و تا سەرەتاى پەنجاکانى سەدەی ڕابوردوو پزڵێک( مێروویەک ـــ حەشەڕەیەک) هەبوو پێێان دەگوت ئەسپێ.کەس نەبوو بە دەوڵەمەند و هەژارەوە ئەسپێ لەناو جل و بەرگیدا نەبێ. گەرای ئەسپێ کە شتێکی سپی بچووک بوو پێی دەگوترا ڕشک. ڕشک و ئەسپێ دوانەیەکى لێک دانەبڕاو بوون. ئەسپێی سەر ڕەش بوو. زۆر ئاسایی بوو کە دەتدیت کەسێک ئەسپێ بە جلک و بەرگیدا هەڵدەگەڕێ و چونکە هەموو کەس هەیبوو، خەڵکی ئەو بێزەیان لێ نەدەکردەوە. دەروێشە پیس و پۆخڵە ئەسپیونەکان کە بە حاى و حووى مێشکی خەڵکیان بردبوو مەلاى گەورەی کۆیە ئاوەها باسیان دەکات:

بەڕیشـی پان پرچــى پــڕ لە ئەســپێ

بناغەی ئیشی کوردان چۆن دەچەسپێ

زستانان ئەوانەی ئاگردانیان هەبوو ئەوا جلەکانیان دادەکەند بە پشکۆ ئاگرەکانیان دادەگرت و دەیانتەکاند، ئیدى قرچ و هووڕ ئەسپی دەکەوتنە ناو ئاگرەوە. ئەوانەی تەندووریان هەبوو، شەوان دۆست و خزم دەچوونە سەر تەندوور جلەکانیان دادەتەکاند و لە ڕووی دەرونییەوە هەستیان بە جۆرە ئاسوودەییەک دەکرد، بەڵام هەر بنەبڕ نەدەبوو، ماشەڵلا ئەسپێ زۆر بە بەرەکەت بوو و کۆتایی نەدەهات.

بۆ جل شۆردن زیاتر دوو جۆر سابوون هەبوو (شەمماش)کە لەشیوەى شەشپاڵوودا بوو، ئەوی دیکە (بەزی)کە لە بەزى مەڕو ماڵات دروست دەکرا جل و بەرگی پێ خاوێن نەدەبووەوە، بۆیە ڕشک و ئەسپێ هەر زیادیان دەکرد. بەڵام لە ساڵێ ١٩٥١ و ١٩٥٢ ( دەرمانێک پەیدابوو پێێان دەگوت ( دى. دى. تى)ئەوە هەرچی جڕوجانەوەر هەبوو وەک مشک دووپشک و مار و قالۆچەو سیسرکە هەموویانی کوشت.

جگە لەوەش جۆرە سابوونێکی تۆز پەیدابوو لەناو پاکەتدا، یەکێکیان پێیان دەگوت ( تاید )و ئەوی دیکە ناوی (سێرف)بوو، ئێستاش خەڵکی بە هەموو سابوونێکی تۆز دەڵێن تاید. بەڕاستی ئەو تۆزانە قڕانیان خستە کێچ و ڕشک وئەسپێ و خەڵک تارادەیەکی زۆر حەسانەوە و ئێستاش لەگەڵدا بێ باوەڕ ناکەم کەس ئەسپێ لە جڵ و بەرگیدا هەبێ، مەگەر کاتی خۆی پێشمەرگەى قوڕبەسەر لەبەر بێ خزمەتی و نەبوونی شوێنی خۆ شۆردن یان جڵ شۆرین، ئەسپێ تێی دابوون، یان ئەوانەى لە زیندانە تەنگ وپیسەکانی بەعسی فاشی خزێنرابوون.

ببونە خانەخوێیەکی چاک بۆ ئەسپێ. ئەم ڕیس گوریسەم بۆ ئەوە هێنایەوە کە هەوڵ دان بۆ پاک کردنەوەى زمانی کوردی لەو هەموو ناپاکییەى لێی دەکرێ، بەداخەوە وەکو تەکاندنی جلی پڕ لە ئەسپێ وایە لەسەر ئاگردا. ئێستا هەندێک لە هەڵگرانی بڕوانامە زمانزانەکانیان خستۆتە کونەوە و خۆیان شؤڕەسواری مەیدانی جلیتبازین و زمانی کوردییان کردۆتە گۆی مەیدان بە قاشوەکانیان بە ئارەزووى تێی کەوتوون و ئەم بەر و ئەو بەری مەیدانی پێ دەکەن. دەڵێن قسە دێ و قسە ڕادەکێشێ، بۆیە لە ڕووەوە شتێکتان بۆ دەگێڕمەوە.

پێم وایە ساڵی ١٩٧٨ بوو مامۆستا هێمن ڕۆمانێکی(مارک تۆین) ئەمریکایی لە فارسییەوە کردبوو بە کوردی و بۆی ناردم بیدەم بە زانکۆی سلێمانی تا بۆی چاپ کەن. منیش بردم بۆ لای خانم دکتۆر کوردستان موکریانی و مەبەستەکەم تێ گەیاند.

گوتى سکاڵانامەیەکی بۆ بنووسە و ئیمە هەوڵێ بۆ دەدەین. ئەو سەردەمە تەنیا دوو سێ دکتۆری زمانی کوردی لە زانکۆی سلێمانی هەبوون و هەولێر زانکۆی لێ نەبوو. منیش ئەوەى دکتۆر کوردستان داواى کرد جێ بەجێم کرد و ڕۆمانەکەم جێ هێشت.

دواى نزیکەى دوو مانگ مامۆستا هێمن نامەیەکی بۆ ناردم و گوتبووى ئەرێ چارەنووسی ڕۆمانەکە بەکوێ گەیشت. هەستام چوومە لاى خانمى دکتۆر کوردستان، گوتی بڕۆ بۆ مەڵبـەندی ڕۆشــنبیریی زانکۆ. خوا لێ خۆشبوو حەمە فەرەج بەرپرسی مەڵبەندەکە بوو. گوتی بە داخەوە بڕیاربۆ چاپ کردنى نەدراوە و دراوەتە دکتۆرێکی پسپۆڕی زمان و ئەویش لەسەرى نووسیوە زمانە کوردییەکەی خراپە و بە کەڵک نایە. تووشی هێدمە بووم، ئاخر چۆن کوردییەکەى هێمن خراپە.

گوتم: ئەو دکتۆرە کێیە، گوتی ئەمە نهێنییە و ناکرێ پێتی بڵێم. زۆرم پێ ناخۆش بوو و پێ داگریم کرد، سەرەنجام کاک حەمەفەرەجی خوا لێ خۆشبوو گوتی ئەگەر بەڵێنم بدەیتێ ناوەکەى بەکەس نەڵێی تەنانەت بە مامۆستا هیمنیش پێت دەڵێم. بەڵێنم پێ دا و ناوەکەی پێ گوتم، چونکە وا دیار بوو ئەویش ئەو ڕایەی دکتۆری بەدڵ نەبوو.

من ئەو دکتۆرە لە دوورەوە دەناسم و تا ئێستا نووسینێکی ئەو دکتۆرەم لە هیچ گۆڤارو ڕۆژنامەیەک نەدیوە و بەردێکی نەخستۆتە سەر داری نووسینی کوردى ئەوە نەبێ کە وانەکە بە خوێندکارانی بەشەکەی خۆی دەڵێتەوە و ئەمەش کارێکی گران نییە. نامەیەکم بۆ مامۆستا هێمن نارد و بۆم نووسیبوو مامۆستا، بەداخەوە لای ئێمە فیتوو بە برای بێ لێو لێ دەدەن( هەندێک کەس لێوى سەرەوەیان دوو بەش یان دوو پارچەیە و ناتوانن لێویان خڕکەنەوە و فیتوو لێ بدەن و پێیان دەڵێن سێ لچ).

ڕۆمانەکەت دراوە بە دکتۆرێکی زمانی کوردی و زمانەکەی تۆی بەدڵ نەبووەو هێلێ بەژێر ئەو وشە کوردییە ڕەسەنانەدا هێناوە کە ئەو ماناى نەزانیون و گوتوویەتی کوردییەکەی باش نییە. لەو سەرو بەندەدا لەبەر ئەوەى مامۆستا هێمن هەستی بە کەمێک نەساغی کردبوو، لە نەخۆشخانە نواندبوویان.

خوا لێ خۆشبوو کاکە حەمەی مەلا عەبدولکەریم چووبوو بۆلاى و ئەویش نامەکەى منی پیشان دابوو، کاکە حەمە لە پاشکۆ کوردییەکەی ڕۆژنامەى( العراق )دا گوتارێکی نووسی بەناوی( تۆ بڵێی هێمن کوردی نەزانێ ). ئەوەیە حاڵی زمانی کوردی بە دەست هەندێک هەڵگری بڕوانامەوە و دڵنیام لەوەى ئەگەر نمرەکەمیی سەگباب خێو نەبایە، ئەوانە هەرگیز نەدەچوون بۆ زمانی کوردی، بەڵام ڕووى نمرەکەمی وناچاری ڕەش بێت.

ئێستاش پێش ئەوەى بڕۆم، گوتم با لە هەندێک وشە بدوێین.

+ برادەریک نووسیویەتی و دەپرسێ وشەى (ئارينۆک )لە Areca nut نەهاتیە ؟ بۆ ئەو لەیەک چوونانە وشە زۆرن کە پێکیان بگرین. عارەبێک گوتی: جارێکیان تەلەفۆنم بۆ ماڵێک کرد ژنێک وەڵامی دایەوە، نەمن لەئەو دەگەیشتم و ئەویش لەمن. گوتی (دایخە)، منیش گوتم بسم اللە لێش (دایخە ). سەیر کەن دایخەى ژنەکە واتە قەپاتی کە و دایخەی عەڕەبەکەش واتە گێژم و سەرم دەسووڕێ. خۆ هەردووکیان وەک یەک دەخوێنرێنەوە، بەڵام مانایان جیایە. وشەى باڵ بە تورکی واتە(هەنگوین ) کەچى هەمان وشە بە کوردی مانایەکی دیکەی هەیە. قۆناغ بە کوردی واتە ( مرحلة ) و بە تورکی واتە میوان.

لە پۆلی چواری دواناوەندی لە هەولێر مامۆستای زمانی ئینگلیزیمان خوا لێ خۆشبوو (عصمت طه کەتانى) برازاى شەهید (عیزەت عەبدولعەزیزیەکێک لە چوار ئەفسەرە شەهیدەکە )بوو. لە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی خراپ نەبووم.

ڕۆژێکییان لێم پرسی: بۆ تەنیا دەڵێین alon ئەى بۆ (فرید بە مانای تاک و بێ وێنە دەڵێین چى. وشەکەى لەسەر تەختەی ڕەش نووسی و گوتی لێت تێک نەچێ هێچ پەیوەندییەکی بە وشە عەرەبییەکەوە نییە.. unique دەخوێنرێتەوە (ینیک) دیاریشە ئەو وشەیە بە عەڕبی مانای چیە. ئارینۆک “لەتکە نۆک” لەتک ناون بۆ جۆرە نۆکێکی دەنک ورد کە دەکرێتە قیووڵییەوە و بەو قبووڵییەش دەڵێن ( نێرگزی) چونکە زەرد و سپییە.

وشەى تقلید لە زمانی عەرەبیدا بۆ زۆر شت بەکار دێت . بۆ نموونە، تقلید واتە لاسایی کردنەوە،لاسا کردنەوە، دەمەلاسکە کردنەوە. تقلید واتە باو. دەڵێی ئەمە تقلیدە واتە باوە و خەڵک پەیڕەوەى دەکەن.

تقلیدی، واتە یابەتێک یان شتێکی کۆن کە ئێستا باوى نەماوە و دەکرێ بڵێین کۆنباوە ( کەونباوە). ئەو وشە عەرەبییە لە زمانی کوردیدا چەند واتایەکی هەیە .

دەڵێن برووسکەیەکم بۆ نارد. ئەمە لە ( برق)ى عەرەبییەوە هاتووە. بۆ ئەو جۆرە نامەیە عەرەب کردوویانە بە ( برقیە), بەڵام ئێمەی نەزان هەر دەڵێین برووسکە. دەبێ ئێمە بەو نامانەی خێرا وەک برووسکە دەگــەن بڵێین ( برووسکەنامە )، چونکە ئەگەر تۆ برووسکەی بۆ بنێری، واتە ( برق )ی بۆ دەنێریت و بەرقی تێ دەگری هەر وەک حەزرەتی مەحوی دەڵێ:

لە پاداشتی قسەى ساردا هەمە ئاهو هەناسەى گەرم

کەسێ شێتانە بەردم تێ گرێ من بەرقی تێ ئەگرم

خزمینە پێم وابێ لێرە بەجێتان دەهێڵم و با چیدیکە سەرودڵتان نەگرم، بەڵام بڕوا بکەن بەرۆکتان بەرنادەم و خوا یاربێ دێمەوە، چونکە گەڵێک شتم پێ ماوە دەمەوێ بیانگەیەنم. خوای گەورە پشت و پەناتان بێ.

پۆستی پێشوو

ئەم وەک کورد ب دوو شێوازان ھاتینە داگیرکرن ژ لایێ دوژمنان ڤە

پۆستی داهاتوو

روژئاڤایێ كوردستانێ د ناڤبەر كەڤانا ئەمریكا و توركیا

عەبدولکەریم شێخانى

عەبدولکەریم شێخانى

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

هەموو شتێک دەربارەی دزینی زانیاری
بـــیر و ڕا

کوشتنی چارلی کیرک و کۆتایی سیاسەت لە ئەمریکا

ئه‌یلول 12, 2025
9
چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە
بـــیر و ڕا

لێدانی دەوحە: چی، چۆن، بۆ؟

ئه‌یلول 10, 2025
22
نیشتمان و دەسەڵات لەیەکتر جیاوازن: نەوەک لە ئێراق لە ئەفغانستانیش نابێت
بـــیر و ڕا

ڕۆڵی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) لە بەڕێوەبردنی کۆچ لە کوردستان

ئه‌یلول 7, 2025
14

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئاب 2023
د س W پ ه ش ی
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
28293031  
« تەموز   ئیلول »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە