جه‌وهه‌ری فۆتۆگرافی چییه؟ چۆن جیاوازه له میدیاكانی دیكه؟ ڕۆلان بارت ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه؛ فۆتۆگرافی په‌یوه‌سته به مردن و ناڕه‌سه‌نایه‌تیی و توانای برینداركردنی بینه‌ره‌وه. ئایا تا ئێستا هه‌ندێك فۆتۆ، هه‌ستێكی وه‌سفنه‌كراویان له تۆدا دروست كردووه؟ ئه‌گه‌ر وایه، ئه‌وا تۆ ته‌نیا نیت. بۆ “ڕۆلان بارت” باشترین فۆتۆكان ئه‌وانه بوون بینه‌ریان بریندار ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌م میكانیزمی بریندار كردنه، به‌ڕاستی چۆنه؟ بۆچی بارت پێی وایه په‌یوه‌ندی به مه‌رگه‌وه هه‌یه؟ له‌م بابه‌ته‌دا ئێمه به‌دوای “بارت”دا ده‌چین تا ڕیشه‌ی فۆتۆگرافی وه‌ك دیسپلینێك له خۆیدا بدۆزینه‌وه.
“فۆتۆگرافی پێش ڕۆلان بارت”
به به‌راورد به‌و ته‌مه‌نه كورته‌ی هه‌یه‌تی، ڕه‌خنه‌گران فۆتۆگرافی وه‌ك ئامرازێك بۆ خزمه‌ت كردنی بابه‌تێكی دیكه ده‌یبینن (ئامڕازێك له پێناو ئامانجێك). له‌م بارودۆخه‌دا ڕه‌خنه له‌سه‌ر دوو بنه‌مای سه‌ره‌كی شیكار ده‌كرێت، به‌وه‌ی فۆتۆگرافی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنه‌یه‌یی گرتوویه‌تی، جا ڕووداوێكی مێژوویی یان ڕیكلام یان مۆده بێت، په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی به كۆمه‌ڵگاوه شی ده‌كرێته‌وه، یان ڕه‌خنه له لایه‌نه ته‌كنیكییه‌كان، باسه ڕه‌خنه‌ییه‌كان له‌سه‌ر ڕه‌وته مێژووییه‌كه‌ی فۆتۆگرافی یان له‌سه‌ر ژانره‌كان یان دیمه‌نی سرووشتی و فۆتۆی ڕۆژنامه‌وانی بوون، به‌گوێره‌ی ئه‌مه بێت فۆتۆگرافی هه‌رگیز وه‌ك میدیاییه‌ك یان ئامانجێك له خۆیدا نه‌ده‌بینرا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌ده‌ب و سینه‌ماوه هه‌ر له‌م چواچێوه ڕه‌خنه‌ییه‌دا بوو “ڕۆلان بارت” له ساڵی1980 “كامێرا لۆسیدا”ی بڵاوكرده‌وه و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی دایه‌وه “جه‌وهه‌ری فۆتۆگرافی چییه” كه به‌ر له‌و به دروستی وه‌ڵام نه‌درابوویه‌وه.
“جه‌وهه‌ری فۆتۆگرافی چییه؟”
به مانایه‌كی دیكه ئه‌و توخمه چییه هه‌موو وێنه‌كان ڕێكده‌خات؟ میدیا له بواره جیاوازه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وك سینه‌ما جیا ده‌كاته‌وه؟ چ وێنه‌یه‌ك جیاوازی ده‌كات؟ بارت لێكۆڵینه‌وه‌كانی به ئاراسته‌ی دۆزینه‌وه‌ی “فۆتۆگرافی چی نییه” ده‌ست پێ كرد، چۆن جیاوازه له بواره‌كانی دیكه، له ساڵی 1964 “ڕۆلان بارت” وتارێكی بڵاوكرده‌وه و ئه‌وه‌ی خسته ڕوو: “فۆتۆ به شێوه‌یه‌كی میكانیكی ده‌گیرێت، نه‌ك به شێوه‌یه‌كی مرۆیی” ئه‌گه‌ر نیگار كێشان به نمونه وه‌ربگرین، كاتێك نیگاركێشێك له‌به‌رده‌م قاپێك میوه‌دا داده‌نیشێ و ده‌ست به وێنه‌كێشانی ده‌كات له‌سه‌ر كانفاسه‌كه‌ی، وێنه‌ی كۆتایی دێته ده‌ره‌وه لێكدانه‌وه‌یه‌كی مرۆییه بۆ واقیع، قاپی میوه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی مرۆڤانه ده‌گیرێت، نیگاركێش ڕاسته‌قینه ده‌بات و ده‌یگۆڕێت بۆ نا ڕاسته‌قیه، له‌به‌رانبه‌ردا كاتێك فۆتۆگرافه‌ر كرته له‌سه‌ر دوگمه‌ی وێنه‌گرتن ده‌كات، پڕۆسه‌كه ته‌نها میكانیكییه. هیچ گۆڕانكارییه‌كی هونه‌ری له واقیعدا بۆ ناڕاسته‌قینه نیه، وه‌ك چۆن وێنه‌كه به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی وشه‌یی واقیعه، بێگومان هونه‌رێك هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێكهاته‌ی شته‌كان به دروستی، هه‌روه‌ها له پڕۆسه‌ی ده‌ستكاریكردندا ده‌توانرێت ڕووناكی و ڕه‌نگ بشێوێندرێن، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كی زیاتری هونه‌ری هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م توخمانه بتوانرێت كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بێت ئه‌وا ئه‌و شته‌ی وێنه‌ی گیراوه وه‌ك خاڵێكی ڕاسته‌قینه و جێگیر ده‌مێنێته‌وه، به‌م شێوه‌یه فۆتۆكه به‌رده‌وامه له بوون به كۆپییه‌كی میكانیكی واقیع. به‌م واتایه ده‌توانین بڵێین: له كاتێكدا وێنه‌كان ئاماده‌ن، به‌ڵام تابلۆكان نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن.
“فۆتۆگرافی پێش-كولتوور”
له ساڵی 1964 “ڕۆڵان بارت” چه‌ند نووسین و سه‌رنجێكی دا ده‌رباره‌ی فۆتۆگرافی و گوتی “فۆتۆگرافی په‌یامێكه به‌بێ كۆد”
ڕه‌نگه ئه‌مه له‌سه‌ره‌تادا كه‌مێك ئاڵۆز ده‌ربكه‌وێت به‌ڵام ده‌توانرێت چه‌مكه‌كه ڕوون بكرێته‌وه، بۆ نمونه ته‌ماشای ڕۆمان بكه‌ن؛ ده‌ق (هه‌ڵبژاردنی وشه- پێكهاته) نیشانده‌رن بۆ ئه‌و شت و كه‌س و ڕووداوانه‌ی ده‌ق باسی ده‌كات. ئاماژه‌ی ئه‌و شێوازه‌ی نووسه‌ره كه (ئاماژه) به مرۆڤ و ڕووداوه‌كان ده‌كات (یاخود ئه‌وانه‌ی ئاماژه‌یان پێ كراوه) له ڕۆماندا به داهێنانی نووسه‌ره‌كه دیاری ده‌كرێت، به واتایه‌كی دیكه ده‌توانن كاریگه‌رییان له‌سه‌ر نیشانه‌كراوه‌كان هه‌بێت به‌و شێوه‌یه‌یی كه ئاره‌زووی ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌توانین بڵێین: له نێو ڕۆماندا په‌یوه‌ندییه‌كی كراوه له نێوان نیشاندار و نیشاندراو و نیشانه‌كراوه‌كاندا هه‌یه، به‌هۆی ئه‌مه‌وه‌یه‌وه بوار بۆ لێكدانه‌وه‌ی جیاواز ده‌كاته‌وه.
به‌ڵام له فۆتۆگرافیدا په‌یوه‌ندی نێوان نیشانده‌ر و نیشانه‌كراو جیاوازه، وه‌ك پێشتر گوتمان “فۆتۆیه‌ك به شێوه‌یه‌كی میكانیكی ده‌گیرێت، نه‌ك مرۆیی” ئه‌وه كۆپییه‌كی وردی ڕاسته‌قینه‌یه، وێنه‌ی سێوێك ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و سێوه كه وێنه‌ی گیراوه، واته وێنه‌كه نوێنه‌رایه‌تی سێوه‌كه ناكات به‌ڵكو پێشكه‌شی ده‌كات، بۆشایی نێوان ڕاسته‌قینه و نا ڕاسته‌قینه ئۆبێكت و نوێنه‌رایه‌تی، ده‌توانین لێكدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆ بكه‌ین له فۆتۆگرافیدا بوونی نییه، وه‌ك چۆن واقیعی شته وێنه‌گیراوه‌كه جێگیره لێكدانه‌وه‌ی ئێمه‌یش بۆی جێگیره.
“ئایا ده‌توانرێت وێنه‌یه‌ك لێك بدرێته‌وه -شیكار بكرێت؟”
ئه‌گه‌ر “بارت” شیكارییه‌كی بۆ ئه‌مه بكردایه، كاریگه‌رییه‌كی زیانبه‌خشی بۆ فۆتۆگرافی ده‌بوو، ئه‌گه‌ر فۆتۆگرافی ته‌نیا تۆمارێكی دڕنده بێت كه (چی هه‌یه/چی بووه) ئه‌وا وێنه‌كه له ئاوێنه‌ی واقیع زیاتر نییه و هیچی نییه بیڵێت، هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵناگرێت، پێویسته كولتوور پێشمه‌رجی لێكدانه‌وه‌كه بێت، به‌و پێیه ئه‌گه‌ر وێنه‌كان هیچیان نه‌بێ بۆ گوتن ئه‌وا شوێنه‌واره‌كانی كولتوورین، چونكه لێكدانه‌وه ته‌نها له ڕووی كولتوورییه‌وه كاریگه‌ری هه‌یه، بۆیه چی دیكه ناتوانین مانای وێنه‌كان به‌و شێوه‌یه لێكبده‌ینه‌وه كه ئه‌مه سه‌پاندنی هه‌ڵوێستێكی كولتوورییه، ئه‌مه‌ش بۆ فۆتۆگرافی وه‌ك فۆڕمێكی هونه‌ری زیانبه‌خشه، به‌ڵام ئه‌م ئه‌نجامه دژایه‌تی ئه‌زموونه‌كانی خۆمانه له بواری فۆتۆگرافیدا. “ڕۆلان بارت” چاره‌سه‌رێكی خسته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی چی بكرێت؟ ئه‌و ده‌یگوت نه‌بوونی خودی كۆد ده‌بێته كۆدی فۆتۆگرافی مانای نیشانه‌كردنی وێنه‌یه‌ك ده‌بێته بابه‌ته‌كه، واته ئه‌و شته‌ی وێنه‌ی ده‌گیرێت پێویستییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ییه به پێچه‌وانه‌ی تابلۆیه‌كه‌وه كه ده‌توانریت دیمه‌نه‌كه خه‌یاڵی بكرێت، ئۆبێكتی وێنه‌كه به پێویستی ده‌زانێت بوونی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش واقیع و ڕابردوو به‌سه‌ر وێنه‌كه‌دا ده‌سه‌پێنێ به پێچه‌وانی ئه‌ده‌ب و سینه‌ماوه “بارت” گوتی فۆتۆگرافی ئه‌وه ده‌گرێت و ئاماژه‌ی پێ ده‌كات كه به پێویستی ده‌زانێت له واقیعدا هه‌بێت.
“ئه‌زموونی بابه‌ته‌كه”
بارت له ساڵی 1980 ده‌ڵێت: كاتێك به پۆز و كه‌ش و فشه‌وه له‌به‌رده‌م كامێرایه‌كی فۆتۆ ده‌وه‌ستین ئه‌وا ئێمه چوار شێوازی خۆمان ئه‌زموون ده‌كه‌ین ئه‌وانیش (1/پێمان وایه ئێمه‌ین، ده‌مانه‌وێت ئه‌وانی دیكه وا بیربكه‌نه‌وه ئێمه واین، 3/فۆتۆگرافه‌كه پێی وایه ئێمه‌ین، 4/فۆتۆگرافه‌ر ئێمه بۆ مه‌به‌ستی كاره‌كه‌ی به‌كار ده‌هێنێت) له ئه‌نجامدا ئێمه مه‌یلی ئه‌وه‌مان هه‌یه هه‌ست به ناڕه‌سه‌نایه‌تی بكه‌ین له‌كاتی گرتنی وێنه‌یه‌ك به پۆزه‌وه، وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موو جارێك له‌به‌رده‌م عه‌ده‌سه‌ی كامێراكه تووشی قه‌یرانی بچوكی شوناسمان بینه‌وه، وه‌ك “بارت” خۆی ده‌ڵێت ” نه سوبێكت و نه ئۆبێكتم، به‌ڵكو ئۆبێكتێكم كه هه‌ست ده‌كات ده‌بێته ئۆبێكت، دواتر ئه‌زموونی به‌خشینه‌وه‌یه‌كی بچوكی مردن ده‌كه‌م” (ئه‌م به‌خشینه‌وه بچوكانه‌ی مردن) چه‌مكێكی سه‌ره‌كیه بۆ “بارت”، مردن توخمێكی بنه‌ڕه‌تی فۆتۆكه‌یه بۆ سوبێكت و بۆ بینه‌ر.
“ئه‌زموونی بینه‌ر”
له‌كاتی دیاریكرنی شوێنی جه‌وهه‌ری فۆتۆگرافی، “بارت” سه‌رنجی له‌سه‌ر ئه‌زموونه‌كانی بینه‌ر بوو، بینه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه ته‌ماشای وێنه‌كه ده‌كات، بۆ بینه‌ر دوو خاڵی جیاواز له وێنه‌كه‌دا هه‌یه (ستۆدیۆ و خاڵی كۆتایی). به بۆچوونی “بارت” ستۆدیۆ شوێنێكه بۆ ئاره‌زوویه‌كی بێ خه‌م، سه‌رنجڕاكێشی جۆراو جۆر، سه‌لیقه‌یه‌كی بێ ئه‌نجام، به ڕوونی ئه‌زموونی ستۆدیۆ ده‌رئه‌نجامی تێگه‌یشتنه‌كانی كولتووره كه وا ده‌كات دوو ئاست دیاری بكه‌ین (یه‌كه‌م: مه‌به‌ستی فۆتۆگرافه‌ر؟ دووه‌م: كاریگه‌رییه‌كانی وێنه‌كه) كولتوور ڕێگه‌م پێ ده‌دات هه‌موو وێنه‌یه وه‌ك نمونه‌ی شتێك بینم، بۆ نموونه فۆتۆیه‌ك، هه‌ژاری و كاری منداڵان نیشان ده‌دات، ڕه‌نگه سه‌رنجی من بۆ پیشاندنی نایه‌كسانی بێت و ئاماژه‌یش به مه‌به‌ستی فۆتۆگرافه‌ره‌كه بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی سیسته‌می ئابووری پێویستی به گۆڕانكاری هه‌یه، به‌م مانایه وێنه‌كه پێویستی به زانیارییه‌كانی كولتوور هه‌یه تا سه‌رنجڕاكێش بێت و وه‌ك نمونه‌ی كێشه‌یه‌ك بیبینێ، بۆیه ستۆدیۆ له دوو ئاستی مانادار كار ده‌كات: ئاماژه پێكراو و واتادار.
مانای ئاماژه پێكراو ته‌نها فۆتۆی ئه‌و شته‌یه ده‌یگرێت، ئه‌م سێوه، ئه‌و پاشایه، هه‌ژاره‌كان…هتد. له به‌رانبه‌ردا مانای واتادار ئه‌وه‌یه كه وێنه‌كه له هێماسازیدا ئاماژه‌ی پێ ده‌كات، بۆ نمونه كه هه‌ژاره‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتێكی سته‌مكاردا ده‌ژین پێویستیان به گۆڕانكارییه،.
فۆتۆیه‌ك، برینداربوون و دۆخی نا له‌باری خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له جه‌نگدا ده‌گرێت(وه‌ك نمونه بۆ چه‌مكی گشتگیركراوی دڕنده‌یی جه‌نگ) ئه‌وا چه‌مكێكی كولتووریی كارده‌كات، لێره‌دا مانای ئاماژه‌پێكراو و واتادار دیاره، له‌به‌رانبه‌ردا باری دووه‌می وێنه‌كه به ڕێككه‌وته، فۆتۆگرافه‌كه مه‌به‌ستی نییه له‌وێ بێت، ئه‌مه خاڵی كۆتاییه له‌لای “بارت” پانكتۆم له زمانی لاتینیدا به مانای بڕین و برینداركردن دێت، له فیلمی “كامێر لوسیدا” نموونه‌ی پانكتۆمێكی تیایه؛ پیاوێك ناپارێزراوه تا ده‌گاته گۆچانی كوڕێكی گه‌وره، ئه‌مانه هه‌مووی تایبه‌تمه‌ندی ڕووداوه‌كان و كاردانه‌وه‌ی چاوه‌ڕواننه‌كراو له بینه‌ردا دروست ده‌كه‌ن، خاڵی كۆتایی نادیاره و به ڕێككه‌وته و وه‌ڵامێكی سۆزداری قووڵتر له بینه‌ردا ده‌ورووژێنن، ئه‌مه‌یه ئێمه بۆ هه‌ندێك وێنه ڕاده‌كێشێت له‌ده‌ره‌وه‌ی مانای ئاماژه‌پێكراو و واتادار، به ڕوونی ده‌توانین بڵێین: ستۆدیۆ سه‌رنجی ئه‌قڵ ده‌دات له كاتێكدا خاڵی كۆتایی سه‌رنجی هه‌سته‌كان ڕاده‌كێشێت.
“ڕۆلان بارت؛ فۆتۆگرافی، كات و مردن”
له به‌شی دووه‌می فیلمی “كامێرا لوسیدا” بارت جۆرێكی دیكه‌ی پانكتۆم ده‌ناسنێت پێمان، كه خودی كاته “ئه‌م ده‌ستپێكه نوێیه چی دیكه فۆڕم نییه، به‌ڵكو چڕییه، كات-ه” بیرۆكه‌ی كات له هه‌موو فۆتۆیه‌كدا ئاماده‌یه، ده‌وترێت وێنه كات به‌ستوو ده‌كات (كات ڕاده‌گرێت)، به‌ڵام ڕاستیدا ئه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سرووشتی به‌رده‌وام و بێ وه‌ستانی كاته، كاتێك ته‌ماشای وێنه‌ی ناسراوێك (خزمێك) ده‌كه‌ین ده‌زانین به له‌به‌رچاوگرتنی جه‌وهه‌ری فۆتۆگرافی به‌شێوه‌یه‌كی به‌ڵگه‌نه‌ویست ئه‌م كه‌سه بوونی هه‌بووه، به‌بینینی ئه‌و وێنه‌یه له ئێستادا بیرمان دێته‌وه، ئه‌م كه‌سه ده‌مرێت یان پێشتر مردووه، جگه له‌وه‌ش تێده‌گه‌ین ئه‌م ئیستایه‌یی ته‌ماشای وێنه‌كه ده‌كه‌ین له داهاتوودا ده‌بێته ڕابردوو، ئێمه‌ش ده‌مرین. هه‌موو وێنه‌یه‌ك؛ ڕابردوو ئێستا و داهاتوو تێكه‌ڵ ده‌كات و كات به‌رجه‌سته ده‌كات، ئاماژه به مه‌رگ ده‌كات، ئه‌م گۆڕانكارییه له خاڵی كۆتاییدا وه‌ك خودی ئه‌زموونی بابه‌تی بینه‌ر تێده‌په‌ڕێنێت، له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه بینه‌ری سه‌ربه‌خۆ بوونی هه‌یه، ئه‌و سوبێكته‌ی وێنه‌ی گیراوه به‌ڕاستی بوونی هه‌بووه و ڕۆژێك دێت ده‌مرێت، ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه بینه‌ر زیادی ده‌كات، وه‌ك (ئه‌وان نیشانه‌كانه‌ی ئیمپراتۆریان تێدایه، ئه‌وان له داهاتوودا ده‌بن به شت …. هتد، له‌م یه‌كتر بڕینه‌دا؛ ڕابردوو ئێستا و داهاتوو ده‌بینن، خاڵی كۆتایی له فۆتۆگرافیدا ده‌رئه‌نجامی جه‌وهه‌ری فۆتۆگرافییه كه پێشتر هه‌بووه جگه له‌و ناوهێنان و ئه‌و وه‌سفانه‌ی بینه‌ر بۆ فۆتۆكه‌ی ده‌هێنێت،
له كۆتاییدا؛ وێنه‌كان برینداركه‌رن، ورده‌كاری ڕێككه‌وته‌كانیان تێدایه ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ن و مه‌ترسیدارن، ئه‌وانه‌ی هه‌سته‌كانمان ڕاده‌گرن، له‌ده‌ره‌وه‌ی سوبكێتیڤییه‌تی هه‌سته‌كانمانه‌وه‌ن، ته‌وه‌رێكی یه‌كگرتووی كاته و واتای مردنه، به‌ڕاستی بریندارمان ده‌كات، ئه‌گه‌ر جارێك خۆت له وێنه‌یه‌كدا وون كرد، بیر له “رۆلان بارت” و ستۆدیۆ و پانكتۆم بكه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له‌و هه‌سته وه‌سفنه‌كراوه تێ بگه‌یت.
ماتیۆ فیتزجێراڵد
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه؛ هێمن عوسمان عه‌بدوڵڵا
سه‌رچاوه:
https://www.thecollector.com/roland-barthes-philosophy-of-photography/?fbclid=IwAR1LMWLVOUVOVX-FYx4ouImsIBw2nW8En52hmRKdSCx-HD-8wPBlNRh5mrI