“ڕانانێک بۆ فیلمی ڤیدیۆ درۆم”
پێویست ناکات ئامارەکانی زێدەڕۆیی تەماشاکردنی تەلەفیزۆن دووبارە بخەینە ڕوو، ئێمە کاتێکی زۆرمان بەسەر برد لە چاولێکردن لە شاشەیەک، لە لایەک بەفیڕۆدانی کات، لە لایەکی تر ئەمە لە کاتێکدا گەر پڕۆگرامەکانی هۆشداری و زانیاریش بن، ئەی چی دەبێت گەر پڕۆگرامەکانی ناڕەحەتی و ئازاری سێکسی بن؟ ئایا نابێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی هاوسۆزیمان؟ یان ساردمان ناکەنەوە لە پەیوەندییە مرۆییە ڕاستەقینەکان؟ بیرکردنەوەکانمان لاواز ناکەن و توانای چالاکییە کۆمەڵاتییەکانمان کەم ناکەنەوە؟
هەموو ئەو پرسیارانە و چەندین پرسیاری تریش لە میانەی خوێندنەوە فیلمەکەی “دەیڤید کرۆنێنبێرگ کەنەدی” بە ناوی “ڤیدیۆ درۆم” دێتە ڕێمان، چونکە فیلمەكه لە میانەی نیشاندانی سۆپەرهیرۆیەکی بزێو، ڕەخنە ئاڕاستەی میدیا دەکات، هەروەها لە کەمترین ماوەی چرکەکانی کۆتایی تەقینەوەکەدا، خێرا دەیپەرێژێتە سەر پووچەڵکردنەوەی.
چەندین ساڵ بەر لەکرانەوەی تەکنەلۆژیا، فیلمەکە بە گێڕانەوە نافەرمی و شلەکەی کاری لەسەر تاوانی داهاتوومان دەکرد، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کرانەوەی تەکنەلۆژیا بەو بەربڵاو ڕێکنەخراوەییە بە جۆرێک کار لەسەر لە پێشکەوتنی مرۆییمان دەکات، کە بە هۆیەوە ئاستەنگێکی گەورە لەبەردەم توانای مێشکمان دروست دەکات، واتە بەم توخمە ترسناکەی لەچوارچێوەی فیلمەکەدا بەیان کراوە، تێدەگەین ئێمە لەبەردەم چ بازدانێکی گەورەی بایۆلۆژیداین بۆ دواوە، ئیتر مێشک وەک داینامیکێکی سەر سوڕهێنەر خۆی دەهاڕێت، کارێک دەکات کە زیان بە خۆی بگەیەنێت، چونکە هەر خۆی بەرهەمی ئەو پێشکەوتنەیە و هەر خۆشی ناتوانێت دەرباز بێت لێی، یانی فیلمەکە باسی ئەوەمان بۆ دەکات چۆن نا ئاگایمان بەهۆی کارکری پیشەی مێشکەوە هاندەدرێت، ماکس ڕێن بەشداری دەکات لە دروستکردنی سیگناڵێکی بەرنامەیەکی دەریایی بە ناوی “ڤیدیۆ درۆم” کە کار لەسەر بڵاو کردنەوەی تووندوتیژی و ئەشکەنجەدانی سێکسی دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش هاوڕێیەکی ئاگادار دەکاتەوە کە سەرپەرشتی کارەکە بکات، ئیدی لێرە بە دواوە بابەتەكه دەبێتە بابەتێکی فەلسەفی و بە چەندین پرسیاری میدیایی ناوپۆش دەکرێت.
میدیا ئەرکی لە گواستنەوەی زانیاری دەبێتە هۆی هاندانی نائاگایی، یان بە شێوەیەکی تر میدیا بانگەشە بۆ هەلومەرجێک دەکات کە تیاییدا مرۆڤ خاڵییە، خاڵیبوون لەو پەڕی تێریدا، کولتووری ڕۆژئاوا لای وایە دابەزیووەتە پەناگەیەک، مرۆڤ تەواوی پێوویستییە گرنگەکانی لەبەردەستدایە، بۆیە میدیا بە ئەرکی خۆی دەزانێت یەکێک لە مانشێتە گەرمەکانی بکاتە خزمەت بینەرانی و پێیان بڵێت: هەندێک شتی گرنگ ماوە بەدەستی بێنن، وەک “زۆر هاندانی سێکسی”. یاخوود چێژ بینین لە ئازاردانی سێکسی وەک لە کۆنتێکستێکی فیلمەکەدا هاتووە، کە ژنێک بە قامچی لالەیەن کەسێکەوە لێی دەردێت.
بەکاربەری ڤیدیۆ هاندراوە سێکسییەکان بوێری دەدەنە خۆیان، بە تاقیکردنەوەی ڕێگا تازەکەیان بۆ چێژ بینین، هەمیشە بەشێک لە چێژ بینین؛ لە تاقیکردنەوەی شتی نوێدایە. بەڵام ئایا هەموو شتێکی نوێ نەزنراو نیە؟ دوو ڕیان نیە و بۆشی نیە ئازار بەخش بێت؟ دەڵێن لای بوودییەکان بەختەوەری لە ڕازیبوون و دانپێدانان لە ئازار دایە، ستۆییکەکان مامەڵەیەکی ئەخلاقی لەگەڵ ئازاردا دەکەن، بەوەی ئازار لەخوددا هەست پێدەکەن، ئازار بۆ ئەوان جۆرێکە لە زاڵبوون، گەر مرۆڤ وانەکات بەختەوەر ترە، مرۆڤی تەسلیم هەمیشە دڵخۆشترە بەڵام ئایا ئەمە تەنیا دیدگای ستۆیکەکانە، ئەم ڕازیبوونە؟ یان وەک بوودییەکان دەبێت ئازارمان خۆشبووێت؟ “کرۆنێنبێرگ” لە فیلمەکەیدا بە تەنیا لەژێر هەردوو قوتابخانەی بوودی و ستۆییکەکان ناسوڕێتەوە، بەڵکوو لەژێر قوتابخانەیەکی تردا دەسوڕێتەوە کە گەڕانەوەیە بۆ چێژ لەناو ئازاردا، ئەوەی دەخوازیت نەیبیستی تێکەڵ بەیەک دەبن، لەناو یەکدا یەکێکیان هەست پێدەکرێت، ئەوی تریان پاشکۆیە، چێژەکە لەوەیە نازانیت ئایا ئازار زاڵدەبێت یان چێژ؟ تۆ ئازار دەبینیت کاتێک کەسێک زلەیەک لە شوێنی هەستیارت بدات، بەڵام هەر ئەم شوێنە هەستیارە خۆی بەرکەوتە لەگەڵیدا چێژە، ئەوەی ڕوون نییە لە کۆتاییدا کامیان بۆ تۆ دێتە پێش. لەدەرەوەی جیهانی سینەما بەگشتی یان لە هاندراوە سێکسییەکاندا بە تایبەتی، ئازار و چێژ لەم لەناو یەک بووندا نین، بەڵکوو پێکهاتەیەکی تەواو سەربەخۆن، ئازار هەبێت چێژ نییە و چێژ هەبێت ئازار نییە، ڕەنگ بێت زۆر بەمان ئەو ئیدۆمە کوردییەمان بیستبێت کە دەڵێت دوای هەموو خۆشییەک نا خۆشییە.
مردنی مەسیح بێنە پێش چاوت، بە تایبەت باس لە جەستەی مەسیح دەکەم، کاتێک ئەو برایەوە بۆ ئاسمان هیچ کەم لە وەهمەکان مردنی ئەوییان پشت ڕاست نەکردەوە، بە پێچەوانەوە فانتازیاکان نەک قایل نەبوون بە مردنی، بگرە ئاماژەیان بە گەڕانەوەشی دەکرد، بە شێوەیەک مرۆڤ سەری دەسوڕما کە شتێک نەمرێت چۆن ئیماکانی گەڕانەوەی هەیە؟ چۆن زیندوو دەگەڕێتەوە؟ من ئەو هەڵە تێگەیشتنەی شوێنکەوتووانی مەسیح وەک جیهانی هاندراوە سێکسییەکان دەبیینم، ئەوانیش کاریان لەسەر مردنی جەستە نییە، هێندەی کاریان لەسەر ئەوەیە چێژ لە جەستەیەکی مردوو ببینن، ئەوەش جۆرێک لە گۆڕینی شوناسی چێژە کە دابەزیووەتە سەر ناوەڕۆک، لەم کاتەدا تۆ جەستەکە لە زیندوو بووندا دەماڵیت، تووشی شێرپەنجەی دەکەیت و نەخۆشتر و برسیتر و نامۆتر و کوشندەتر و پەراوێزتر دەیبینیت، تا تێپەڕینی کات لەخۆتدا وات بۆ بێنیتە پێش چاو کە ئەمە ئاوێنەیەکە لە تۆ، وەک دەزانین هەموو ئەم سیفەتانە، هی مرۆڤی پۆستمۆدێرنەن، بۆیە نامۆیەک لەگەڵ نامۆیەک چێژی زیاتر دەبینێت، نەخۆشێک و نەخۆشێک، پەراوێزێک لە گەڵ پەراوێزێکی تر. تۆ وردە ورده تێبگە ئەمانە لە نەفیکراوی کۆمەڵگان و لە پاشخانێکی تووندوتیژی سێکسیدا بەیەک دەگەن، ئاشکرایە ئەم تووندوتیژییە مانای دەربڕینی پەراویزییە، یان دەتوانم بڵێم بازاڕێکە تا وەسوەسەکان لەگەڵ یەکدا مامەڵە بکەن، بۆیە ئەم کولتووری زەلیلکردنە، هەر لە خودی مەسیحیشەوە سەرچاوەی گرتووە، کاتێک دەیگووت “زلەیەکیان لای ڕاستت دا، لای چەپتی بۆ ببە پێش”.
لە خوددا هەموو کاتێک نەگوتراوەکان قەتیس دەبن، بەڵام لە ئاکاردا جێبەجێ دەکرێن، مەسیح ئاگادار بوو لەوەی کە قسەی پێ ناوترێت، بەقەد ئەوەی زلەی لێ دەدرێت، بۆیە هیچ کاتێک پێمان ناڵێت چۆن و لەسەر چی لێی دەدرێت، لە کاتێکدا ئەو مەسیحە! بەڵکو دەڵێت: لێت دەدرێت، وەک چۆن ئەو ناڕازەیەتییە حاشا هەڵنەگرە لەلایەن مەسیحەوە هیچ باوەڕپێکراو نیە، بە هەمان پاساو لە جیهانی زیاد-هاندراوە سێکسیەکانیشدا باوەڕپێکراو نییە، کەسێک بە قامچییەک لێت دەدات، نازانیت بۆ لێت دەدات، تۆش چێژ لەو لێدانە دەبینیت، ڕەنگیش بێت لەو کاتەدا تۆ مەسیح بیت، وا قبووڵتە؟ “دەیڤید کرۆنێنبێرگ” بەم پاساوە بەردەوامی بە فیلمەکەی دەدات، گوایە ئارەزوو بازاڕێکی پەرشوو بڵاوە، ئەم پەڕشوو بڵاوییەش هۆکارەکەی مەسیحە، چونکە ئەو دەسترازەکە لەجیهانی بیرکردنەوە دەترازێنیت و ناڵێت ئەگەر لەسەر ئەوە لێی دایت، دەڵێت لێی دایت، دەکرێت بۆیەش وای گوتبێت تا وەک باوکێک دەرنەکەوێت، تەواوی ڕێگە و شوێنەکەمان بۆ دابنێت، چونکە لەو ڕۆژانەدا خوودی مەسیح باوک بوو، زۆر کاتیش خوا بوو.
فیمنیستەکان وابیردەکەنەوە کاتێک بیرو باوەڕی خانمان بە باڵادەستی پیاواندا دەگیرسێتەوە، قەرداربوونێکی جەستەیی دروست دەکات، یان دەکرێت ناوی بنێین ئالودەبوونی جەستەیی، کە هیچ جۆرە پاراستنێکی دادپەرەوەری ناهێڵێت، هەمیشە ژنان زەلیلتر دەنوێنن، هەر بۆیە لەم ڕوانگەیەوە فیمنیستەکان داوای قەرەبوو دەکەن، بۆ دادپەرەوەری هەوڵدەدەن، هەرچەند گرفتەکە لەوەدا خۆی مانفێست ناکات، کام لەوان باڵاترن، چونکە لە هاندانە سێکسییەکاندا هەمیشە زەلیلەکە چێژ، زیاتر وەردەگرێت، بەڵام باوەڕی فیمنیستەکان لەم چوارچێوە کاتییە کورتەدا نییە.
هەر کاتێک باس لە فیلمەکەی “دەیڤید کرۆنێنبێرگ” دەکرێت، ڕانان و قسە و باسی جیاوازی لەسەر دەکرێت، هەر خۆشی دووبارە تەماشا کردنەوەی فیلمەکە دەبێتە هۆی دەرخستنی لایەنی شاراوەتری فیلمەکە، چونکە فیلمەکە بۆ هەندێک تووندوتیژییەکی سێکسی بەرچاوە و بۆ هەندێک چێژە لە شتە تاقینەکراوەکان، بۆ بەشێکی تر دەچێتە خانەی نیشاندانی سێکس وەک خەون، واتا جیا لەوەی کە سێکس چالاکییەکی جەستەییی بایۆلۆژییە، مرۆڤ و بونەوەرانی تر بە ناچاری ئەم چالاکییە ئەنجامدەدەن، سێکس خەونیشە و ڕەفتارێکی سرووشتییە بۆ زۆربوونی زاوزێی کۆمەڵایەتییمان. کەوابوو مادەم سێکس بەشێکە لەگەشەکردنی بوونیادی جۆریمان، بۆیە دەکرێت سێکس وەک خەون ناوەڕۆکی پێکهاتەمان لەخۆ بگرێت.
دەتوانێت ئەزموونێکی گشتی ڕاستەقینەش بێت، لە لایەکی دی سێکس دەتوانێت خزمەت بە مەبەستی جۆراوجۆر بکات لە دەرەوەی زاوزێ کردن، وەک دروستکردنی ئینتیما و بەهێزکردنی پەیوەندی سۆزداری نێوان هاوبەشەکان. جگە لەوەش دەتوانێت سەرچاوەی چێژ و ڕەزامەندی جەستەیی بێت. بەڵام زۆر گرنگە بە بەرپرسیارانە و بە ڕەزامەندی هەردوولا لە سێکس نزیک ببینەوە. بەکارهێنانی سێکس بۆ مەبەستی ئیستیغلالکردن یان زیانبەخش، گونجاو نییە و دەکرێت نایاسایی بێت. زۆر گرنگە بەشداری چالاکییە سێکسییەکان بکەیت بە ڕێزگرتن و ڕەچاوکردنی خۆشگوزەرانی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان. پەیوەندی و ڕەزامەندی لایەنی سەرەکی پەیوەندی سێکسی تەندروستن، مرۆڤەکان دەتوانن خەون یان خەیاڵیان هەبێت سەبارەت بە چالاکییە سێکسییەکان. خەون و خەیاڵەکان بەرهەمی خەیاڵی ئێمەن و دەتوانن کۆمەڵێک سیناریۆی بەرفراوان لەخۆ بگرن، لەوانەش سیناریۆی سێکسی.
ئەم خەون و خەیاڵانە بەشێکی ئاسایین لە سێکسییەتی مرۆڤ و دەتوانێت ڕێگەیەک بێت بۆ تاکەکان بۆ گەڕان بەدوای ئارەزوو و تامەزرۆیی لە هەستەکانیاندا. بەڵام جیاوازیکردن لە نێوان فانتازیا و واقیع و نزیکبوونەوە لە ئەزموونە سێکسییەکان بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە و بە ڕەزامەندی یەکتر لە دۆخە ڕاستەقینەکانی ژیانیدا زۆر گرنگە.
ئایینی مەسیحی کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کۆمەڵگاکانی ڕۆژئاوا هەبووە، هەڵوێست و باوەڕەکانی سەبارەت بە سێکس لە قاڵب داوە. بە درێژایی مێژوو زۆرجار فێرکارییەکانی مەسیحی جەختیان لەسەر خۆ بە دوور گرتن و پاکیزەیی و پیرۆزی هاوسەرگیری کردووەتەوە. ئەم فێرکارییانە ڕۆڵیان هەبووە لە داڕشتنی نۆرمەکانی کۆمەڵگا لە دەوری سێکس، بەرەوپێشبردنی بۆچوونێک کە چالاکیی سێکسی دەبێت بۆ هاوسەرگیری و بە پلەی یەکەم بۆ زاوزێ تەرخان بکرێت. بەڵام زۆر گرنگە ئاماژە بەوە بکەین؛ کە لێکدانەوە و پراکتیزەکانی ئایینی مەسیحی دەتوانن لە نێوان ئایینە جیاوازەکان و تاکەکانی باوەڕداراندا جیاوازییەکی زۆریان هەبێت. ڕەنگە هەندێک لە کۆمەڵگا مەسیحییە مۆدێرنەکان بۆچوونێکی پێشکەوتووتریان هەبێت لەسەر سێکس و ڕەنگە جەخت لەسەر گرنگی ڕەزامەندی و پەیوەندی تەندروست و ڕەفتاری سێکسی بەرپرسیارانە بکەنەوە. وەک هەر بابەتێکی ئاڵۆز، زۆر گرنگە کە دیدگا جۆراوجۆرەکان لەبەرچاو بگرین و تێبگەین کە باوەڕ و هەڵوێستی تاکەکان بەرامبەر بە سێکس دەتوانێت لە ژێر کاریگەری تێکەڵەیەک لە هۆکارەکاندا بێت، لەوانە کولتوور، ئایین، ئەزموونە کەسییەکان و نۆرمەکانی کۆمەڵگا.
لە بەستێنی کۆتایدا نزیک دەیبنەوە لەوەی بڵێین؛ کۆمەڵگای خۆرئاوایی بە یارمەتی مەسیح دەکرێت شوێن پێی لەسەر ململانێ سێکسییە جەستەییەکان کەم بووبێتەوە، وەک “فرۆید” ئاماژەی بۆ کردووە بە قۆناغی سەرکوتکردن، کە تیایدا کۆمەڵگا زۆرجار ئارەزوو و غەریزە سێکسییەکان لە سەرکوت دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی چەندین شێوەی ململانێی دەروونی و سەرکوتکردن، هەڵبەت لێرەدا میدیا ئەو ئەرکی سەرکوتکردنە دەگرێتە ئەستۆ، “دەیڤید کرۆنێنبێرگ” زەنگی مەترسیدارترین کۆمەڵگا لێدەدات، کە بووەتە قوربانی هاندراوە سێکسییەکان، بەردەوام ئێمە لەژێر هەڕەشەی ئەو کەسانەداین کە تۆوی چالاکییە جەستەییەکانیان لە ئێمەدا توڕ دەدەن و ئێمە بە ئارەزووەکانمان جڵەو دەکەن، تا خۆیان پێگەیان لە کۆمەڵگادا سەرتر بێت، کەسایەتیان باڵاتر و ژیانیان زامنتر بێت، لێرە لە کوردستان، جۆرێک لە قۆناغی مۆدێلگەرایی تەشەنەی کردووە و بۆتە هۆی زەلیلکردنی گەنجەکانمان، لەم ڕوانەگەیەوە ئێمە لەبەردەم قۆناغێکی ترسناکداین، چونکە جۆرێک لە هاندراوە سێکسییەکانمان تیێدا چالاک کراوە و ناتوانین بە ئاسانی بە ڕەگەزی بەرامبەرمان بگەین، من پێشبینی دەکەم ساڵانی داهاتوو ئەم سەرکوتکارییە سێکسسیە ببێتە هۆی نانەوەی پشێووی و ملاملانێی توند لەنێو گەنجاندا.
سهرچاوهكان:
- videodrom.David Cronenberg.1983.
- Bread Willam. The Arist as Monester. The cinema of david coneberg Tornoto,Buffalo University of Toroto press c 2006.
- Travis N.,(ed) 2003 Evolution, Gender, and rape, cambridge:MIT Press.
- Sigmund Freud “The Interpretation of Dreams,” which was first published in 1899.