تکایە با چیتر فێڵتان لێنەکرێت، با چیتر بازرگانی بە تەندروستیتانەوە نەکریت
تکایە..! چیتر هیچ گیراوەیەکی ڕووەکی یان ئامادەکراوی ڕووەکی وە یان هەرشتێک بەناوی دەرمانی سروشتی یان گژوگیای سروشتی( Herbal) بەبێ ڕاوێژی پزیشک یان پزیشکی دەرمانساز بەکارمەهێنن، چونکە کاریگەری لاوەکی (side effect)زۆری هەیە لەسەر تەندروستیتان. لەگەڵ سودەکەی کۆمەڵێک زیانت پێدەگەیەنن کە هەستیشی پێناکەیت! بەتایبەتی ئەوانەی بۆ مەبەستی دابەزاندنی کێش و کێشەی قەبزی و کێشەی سێکسی و کێشەی نەخۆشیە درێژخایەنەکان وەک نەخۆشی شەکرە بەكار دەهێندرێن.
بۆ نمونە :-
– ئەوانەی بۆ مەبەستی چاڵاکی سێکسی لە مارکێت و شوێنە نافەرمییەکانی بەناوی دەرمانی گیایی و گژوگیای سروشتی پێتان دەفرۆشرێت، هێندە جوان لەشوشەی گچكە (بچوك) کراون و ڕازاونەتەوە حەزت دەکەیت بخۆیت، ئینجا هەیانە پاکێتی حەبە، هەیانە تۆزی ناو ئاوە، بۆ نمونە هەیە ناویان لێنایە هەنگینی پاشا (royal honey) ئەوە چەند جۆری هەیە کەس نازانێ چییە، ئاگاداربن زۆربەیان بڕێکی زۆر زۆر لەدەرمانی چالاکی سێکسی تێدایە کە ڕێگە پێنەدراوە ئەو بڕە زۆرانە بخوڕێت. وەک (sildinafil) لەوانەیە 1000 ملیگرامی تێدابی یان (tadalafil)لەوانەیە 450 ملیگرامی تێدابێ، زۆر بە خێرایی و زۆر بە باشی کاردەکەن، بەلام ڕەنگە بەخێرایی توشی جەڵتەی دڵت بکەن و بەخۆشت ڕانەگەی دەبی هەردەم و دەست بتگەێننە سەنتەری دڵی لۆ ئەوەی زوو بە زوو چارەسەرت بکەن، ئەویش ئەگەر پێڕابگەی زوو بتگەیننە ئەوێ بەس هەندەک نەبی کە فەحس کراینە و بڕەکەی تێیدایە ئاساییە ئەویش ئەگەر نەخۆش نەبی، دەنا دەبی هەشیاربی (هۆشیاربی) زۆری نەخۆی، وا باشترە ڕاوێژ لەگەڵ دكتۆرەکەت یان دكتۆری دەرمانساز بکەی.
– هەندێ چای بەناو سروشتی هەنە لەو شوێنانە و جار جار لەسەر مێز و عارەبانەکانیش هەنە بۆ دابەزاندنی قەڵەوی بەکاردێن و لەسەر پاکێتەکەی شتێک نوسرایە و لەناو مادەکانیش شتی دیکەی تێدایە هەندەکیان دەرمانی ڕێگەپێنەدراوی تێدایە کە توشی کێشەی دڵت دەکات وەک (sibutramin)کە چەند ساڵە ڕێگە پێنەدراوەو بەکارناهێندرێت، یان لە سەری نوسرایە پەلکە گیای سینای (senna leaves)تێدایە بزانە لەناو ئەو پەلکە گیایە مادەی (senoside) هەیە بۆ قەبزی سوودی زۆرە، بەڵام دەبێ دەرمانساز و دکتۆر بۆت بنوسن ئەویش جار جار بەکاربێ لەکاتی زۆر پێویست نەک بە دائیمی و زۆر، چونکە توشی ووشک بونەوەت دەکات و ڕۆژانە بەکارهێنانی وات لێدەکات کرمە جوڵەی ڕیخۆڵەت سست ببێ و تەنها بەو شتانە و بە دەرمانی هاندەری قەبزی بچیە سەرئاوێ و سکت دەربچێ، ئەوەش ڕەنگە ببێتە هۆی (سەرەتانی)کۆڵۆنی یان ڕیخۆڵەکان، وەک لە چای توووووت هەیە !؟ و خەرک لۆ دابەزاندنی کێشیان بەکاریدەینن.
– هەندەک شتی دیکە هەیە بەشێوەی حەب دروست کرایە لەسەری نوسرایە بەس ماددەی سروشتی تێدایە پێت دەرێ بۆ دەبەزاندنی شەکرەی یەکاو یەکە، کاکە نەکەی پێی باوەڕکەی ئەوە دەرمانی (metformin) تێکردیە ئەو کارخانە چیە، لەباتی 500 ملگم یان 1000 ملگم ، هەستایە چووە 5000 ملگم ی تێکردیە ئەگەر بخۆی شەکرەت لە 400 دەینیتە 80 ی بەس پاش مانگەکی دەبی وەسیەتی بکەی، چونکە هەر دوو کلیەت ڕادەگری ڕەنگە فاتیحەت لۆ بخینن و تازیەکی گەرمت لۆ دانێن.
– ئەوجا ئەو کارخانە چیانە، هەندەک جاران هەر لە مارێ لەگەل پیرەژنی خۆی دەچن کەپسولی بەتاڵ پەیدادەکەن و پڕی دەرمانی (metformin) زیاتر لە 2000 ملیگرام یان هەندەک دەرمانی دیکەی شەکرەی وەک (glemipride یان glibinclamide) لەگەر هەندەک پەلکە کەرەوزی، یان شفتی گوژارک، هەتا ڕەنگی کەسک ببی و بەناوی دەرمانی سروشتی، پێت برێ هیچ زەرەر و زیانی نیە بە مستە (كۆمەڵە)پارەکی پێت بفرۆشن، پاشان چت لێ دێ دەرێ قسمەتە دیارە خوا بەسەری کردیەوە.
هەی غەریب لۆ خۆت بڕۆ دختۆری واز لەو ساختە چیانە بینە و فێری لەخۆت مەکە و خۆت بەرامبەر بەخوداش تاوان بار مەکە بەوەی کە ئیهمالی بەرامبەر تەندروستی ولاشەت.