• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
شه‌ممه‌, حوزه‌یران 21, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    چی دەبارەی کۆبوونەوەی G7 دەزانی؟

    چی دەبارەی کۆبوونەوەی G7 دەزانی؟

    دەربارەی ساختە هەواڵ

    ئەگەر جەنگی ئەتۆمی بەرپا بێت، مرۆڤایەتی چی بەسەر دێت؟

    کاریگەری دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگای چین لەسەر هەرێمی کوردستان

    کاریگەری دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگای چین لەسەر هەرێمی کوردستان

        سیناریۆکانی بەردەم ئایندە: ئێمە بەرەو کوێ دەچین!؟

    لەبارەی میناکانی بەسرەو گەرووی هورمزەوە؛ دەرفەتێکی تر بۆ کورد

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 111

    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    بۆچی ئێران بەم ڕۆژە گەیشت؟

    ئێران و ئیسرائیل؛ لە ململانێ و هەڕەشەوە بۆ جەنگی ڕاستەقینە

    ئێران و ئیسرائیل؛ لە ململانێ و هەڕەشەوە بۆ جەنگی ڕاستەقینە

    بەغدای دوێنێ و بەغدای ئیمرۆ؟؟؟

    بەغدای دوێنێ و بەغدای ئیمرۆ؟؟؟

    ئەمریکا و هەرێم؛ هاوپەیمانییەکی ستراتیژی یان پەیوەندییەکی کاتی؟

  • شــیکار
    چەمکی دیپلۆماسییەت

    چەمکی دیپلۆماسییەت

    پەنجایەمین دانیشتنی G7؛ لێکەوتە و ئالنگارییەکان

    پەنجایەمین دانیشتنی G7؛ لێکەوتە و ئالنگارییەکان

    حەشدی شەعبی؛ لە نێوان هەڵوەشانەوە و بەردەوامبوون

    حەشدی شەعبی؛ لە نێوان هەڵوەشانەوە و بەردەوامبوون

    کێشەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی فیدڕاڵی ئێراق

    کێشەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی فیدڕاڵی ئێراق

    خۆپیشاندانەکانی ئەمریكا  لە دژی سیاسەتەکانی کۆچبەری

    خۆپیشاندانەکانی ئەمریكا لە دژی سیاسەتەکانی کۆچبەری

    بەهەشتى سەر زەوى لەبەرداشى سێ هێزى ئەتۆمیدا

    بەهەشتى سەر زەوى لەبەرداشى سێ هێزى ئەتۆمیدا

    بارودۆخی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرێنی دەردەکەوێت

    بارودۆخی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرێنی دەردەکەوێت

    مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

    مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

    ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی

    ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی

    لوتکەی عەرەبی ئێراق؛ کێشەی ناسنامە لە نێوان قووڵایی نەژادیی و ئایینزایی

    لوتکەی عەرەبی ئێراق؛ کێشەی ناسنامە لە نێوان قووڵایی نەژادیی و ئایینزایی

  • ئــــابووری
    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    داتای زەبەلاح

    داتای زەبەلاح

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی و سەرەتاکانی دەرکەوتنی بیری کەمالیزم

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

    ڕەوشی خوێندنی ئایینی و فەرمی شاری سلێمانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕەوشی خوێندنی ئایینی و فەرمی شاری سلێمانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كورد برای منن

    كورد برای منن

  • چاوپێکەوتن
    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    سکارمیتا؛ لەنێو شاعیرانی هەردوو ئەمەریکا و چیلی، نێروادا بە شاعیری دڵخوازم دەمێنێتەوە

سەرەکی بـــیر و ڕا

ساڵیادی کۆچی دوایی گەورە هونه‌رمه‌ند عه‌لی مه‌ردان

ئاریان سەڵاحەدین لەلایەن ئاریان سەڵاحەدین
ته‌مموز 25, 2023
لە بەشی بـــیر و ڕا
0 0
A A
ساڵیادی کۆچی دوایی گەورە هونه‌رمه‌ند عه‌لی مه‌ردان
0
هاوبەشکردنەکان
25
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

٢٤-٧ لە ساڵیادی کۆچی دوایی گەورەهونه‌رمه‌ند و مامۆستای مه‌قامات و به‌سته‌ عه‌لی مه‌ردان ( 1904_1981)

هه‌ركات باس له‌ دنیای مه‌قام و به‌سته‌ی كوردی ده‌كرێت، ڕاسته‌وخۆ ناوی هونه‌رمه‌ندێكی گه‌رمیانی، پاشای مه‌قام خوێندن مامۆستای به‌سته‌ ( عه‌لی مه‌ردان) به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت، هونه‌رمه‌ندێكه‌ كه‌ تاڵ و سوێری و كوێره‌وه‌رییه‌كانی ژیان په‌لی گرت و خستییه‌ سه‌ر ئه‌و ڕێیگایه‌، ئه‌ویش دنیا جوانه‌كه‌ی به‌سته‌و مه‌قام بێژی یه‌، ده‌بێت مه‌قام چڕین تواناو لێهاتوویی گه‌ره‌ك بێت؟!

بێگومان مرۆڤی خۆی گه‌ره‌كه‌ و ده‌بێت خاوه‌نی خه‌سڵه‌ته‌ به‌رزه‌كانی مه‌قام چڕین بێت، مامۆستا عه‌لی مه‌ردان هه‌روا له‌خۆوه‌ نه‌یفه‌رمووه‌ ( مه‌قام مرۆڤی دڵ ناسكی ناوێت، به‌ڵكو مرۆڤی دڵ ڕه‌قی گه‌ره‌كه‌، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ده‌توێنێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ پته‌و گه‌شاوه‌ بێت ده‌یكاته‌ خۆڵه‌مێش، هیچ كات مه‌قامم له‌ده‌م ده‌رنه‌چووه‌ به‌گریانه‌وه‌ نه‌بێت)، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئازار و سه‌ختی چه‌شتنه‌ زۆر وه‌ستایانه‌و مامۆستایانه‌ درێژه‌ی به‌كاره‌ پیرۆزه‌كه‌ی مه‌قام خوێندن دا، مامۆستا عه‌لی مه‌ردان نه‌ك هه‌رمه‌قام بێژه‌، به‌ڵكو مه‌قام زان و مه‌قام ناسیش بووه‌، چه‌ندین ده‌نگبێژ له‌سه‌ر شێوازو قوتابخانه‌ هونه‌رییه‌كه‌ی مامۆستا عه‌لی مه‌ردان فێری چڕینی مه‌قامات بوون و بوونه‌ هونه‌رمه‌ند، نه‌ك به‌ته‌نها له‌ناو نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیدا، به‌ڵكو له‌ناو هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌بیشدا، له‌پاڵ چڕینی ئه‌م مه‌قامه‌ چێژ به‌خش و ئارامكه‌ره‌وه‌ی ڕۆحه‌دا…

له‌به‌ر چاوی به‌د (مه‌قامی ماھوور)

چه‌ند جارم ووت (مه‌قامی ھه‌مایۆن)

با یادم كا فریادم كه‌ (مه‌قامی ھیجران)

ڕه‌نجی بێوه‌رم‌ (مه‌قامی به‌یاتی شور)

ڕاسته‌ی خیابان (مه‌قامی ئه‌ڵاوه‌یسی)

لێم یاخی (مه‌قامی ئای ئای)

له‌به‌ر نازی چاو بازان (مه‌قامی خورشیدی)

ئه‌ی مانگ (مه‌قامی به‌یات)

چی بكه‌م (ماقامی نه‌وا)

دڵ له‌ حه‌سره‌ت (مه‌قامی ئورفه‌)

مه‌مكوژه‌ گیانه‌ به‌ ھیجران (مه‌قامی ده‌شت)

به‌ داوی زۆڵفت (مه‌قامی ڕاست)

به‌ غه‌مزه‌ی چاوی مه‌خموری (مه‌قامی نه‌وا).

مامۆستا عه‌لی مه‌ردان به‌سته‌شی فه‌رامۆش نه‌كردووه‌ و خه‌رمانێكی پڕ به‌ره‌كه‌تی خستۆته‌ سه‌رگه‌نجینه‌ی ئاوازو سترانی كوردی…

(تۆ و تاره‌كه‌ت، خاوه‌ن په‌رچه‌م، بولبول، چاو ڕه‌شه‌، ئای چه‌ندم خۆش ئه‌وێ، دیسان هاته‌وه‌، شیرین كه‌لامه‌، گیانه‌ به‌سیه‌تی، یاریكه‌ ڕاكه‌ پێكه‌نه‌، خۆم وعوده‌كه‌م، كه‌تان كه‌تانه‌، مێوڵێ و دێلێژه‌، ئه‌سمه‌ر، وه‌ره‌ قوربان، ھۆ برای جوتیار، له‌یلێ، ڕه‌نجی بێوه‌رم، ھه‌وری له‌ قه‌دی ئاڵاوه‌، بەده‌نگی خۆش بمھێنه‌ جۆش، كه‌ ئه‌و جوانه‌، ئه‌ڕۆی ئۆغر، دایم دڵ تۆی ئه‌وێ، مامه‌، كه‌ی دێته‌وه‌، له‌ خرنه‌ خرنه‌، ھه‌تا مردن، ئه‌ڵوه‌ن ناوت شیرینه‌، ھه‌ر تۆم ئه‌وێ تۆ، مینا گیان، له‌ كه‌له‌ ده‌نگی ساز دێ، شه‌و ڕۆژ، گۆڵه‌ باخ، ده‌ھه‌سته‌، كراس كوده‌ری ئاوریشم، سه‌د جار به‌و مانگه‌، كۆڵان به‌ كۆڵان).

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خودی مامۆستا عه‌لی مه‌ردان ئاوازدانه‌ر و هۆنراوه‌ی بۆ گۆرانییه‌كانی داناوه‌، به‌ڵام فۆلكلۆری ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌یاد نه‌كردووه‌ و كێوماڵی به‌نێو دیوانی شاعیره‌ نه‌مر و خامه‌ به‌رزه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مانیشدا كردووه‌ وه‌ك خۆی ده‌فه‌رمووێت ( له‌شاعیرانی به‌ناوبانگ له‌وانه‌ی لووتكه‌ی به‌رزی شیعری كوردییان گرتبوو، منیش شیعر و هه‌ڵبه‌سته‌كانیانم بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ ده‌هێشته‌وه‌و ده‌مخسته‌ خانه‌ی نه‌مرییه‌وه‌، به‌دانانی ئاواز بۆیان، یان به‌ وتنیان له‌ گۆرانی و مه‌قامی ڕه‌سه‌ن و به‌سۆز و جۆشدار، گۆرانییه‌كانم شیعره‌كانیی به‌رزتر ده‌كرده‌وه‌ و هه‌روا شیعره‌كانی ئه‌وانیش فه‌ڕ و نرخی گۆرانییه‌كانی منیان زیاتر ده‌كرد، ئه‌مه‌ش شانازی و زیندوویه‌تیه‌كی تر بوو بۆ هه‌ردوكلامان) (1).

گۆرانی (چی یه‌ ئه‌ی گوڵ، هۆنراوه‌ی ئه‌حمه‌د موختار جاف)، (چه‌پكه‌ گوڵ بۆ ست فاتمه‌، هۆنراوه‌ی ئه‌حمه‌د هه‌ردی)، (بێره‌ كوردستان ، هۆنراوه‌ی ئه‌سیری) ،(نیشتمان ، هۆنراوه‌ی دلشاد مصرف)، (ئه‌ڕۆی ئۆغر، هۆنراوه‌ی گۆران)،(ئه‌مان مردم ، هۆنراوه‌ی مسته‌قابه‌گی كوردی )،(بلبل ئه‌خوێنی ، هۆنراوه‌ی شێخ له‌تیف شێخ مه‌حمود ) و…تاد.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ خۆڕسك و ڕه‌سه‌نه‌ی وڵاتی كورده‌واری، له‌گه‌ڕه‌كی به‌رته‌كیه‌ی شێخ عه‌لی تاڵه‌بانی له‌شاره‌ دێرێن و ئازیزه‌كه‌ی كوردستان، شاری كه‌ركووك ساڵی (1904) چاوی به‌ژیان هه‌ڵهێناوه‌، باوكی ناوی ( قادر عوسمان)بووه‌، له‌بنچینه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر شێخه‌كانی (به‌رزنجه‌)و خه‌ڵكی گوندی(كانی سارد)ی ناوچه‌ی شارباژێڕ بووه‌. دایكیشی ناوی (شاناز)بووه‌ له‌شاری كه‌ركووك به‌دنیا هاتووه‌، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا سه‌ربه‌عه‌شیره‌تی (زه‌نگه‌نه‌)یه‌ له‌تیره‌ی (برایم غوڵامی).

هونه‌رمه‌ند عه‌لی مه‌ردان له‌ته‌مه‌نی شه‌ش‌ ساڵیدا وه‌ك منداڵانی تر نه‌بوو زۆربه‌ی كاته‌كانی له‌كۆڵان و یاری كردن به‌ڕێ كردبێت، به‌ڵكو خراوه‌ته‌ به‌رخوێندن، به‌ڵام له‌ (حوجره‌)له‌ته‌ كیه‌ی (شێخ عه‌لی تاڵه‌بانی)له‌ لای مامۆستا (مه‌لا ساڵح) له‌و ته‌كییه‌یه ‌قورئانی پیرۆزی خه‌تم كردووه‌، دوای ئه‌وه‌ (گوڵستان، بوستان، ناگه‌هان، ئیسماعیل نامه‌، باغه‌بانی و چه‌ند كتێبێكی بچوكی سه‌ره‌تایی تری وه‌ك فارسیی و توركیی و عه‌ره‌بیی خوێندووه‌) (2).

دوای ئه‌وه‌ی به‌باشی فێری ته‌جویدی قورئان خوێندن بووه‌، زۆرجار له‌بری مامۆستا مه‌لا ساڵح به‌ده‌نگه‌ خۆشه‌كه‌ی قورئانی بۆ هاوڕێ كانی خوێندووه‌، ئه‌و عه‌شقه‌ی بۆ قورئان ڕۆژ به‌رۆژ له‌لا شیرینتر ده‌بێت، ماڵیشیان نزیك ته‌كیه‌ بووه‌ به‌به‌رده‌وامی سه‌ردانی ته‌كییه‌ی كردووه‌ له‌وێ گوێی ئاشنابووه‌ به‌ ده‌نگ و ئاواز و سرووته‌ ئاینییه‌كان و چێژی لێوه‌رگرتووه‌.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ته‌مه‌نی منداڵیدا له‌سۆزی باوك بێ به‌ش ده‌بێـت (عارف محه‌مه‌د شوان)ی خاڵی ده‌یباته‌ لای خۆیی له‌ گوندی (له‌یلان)داڵده‌ی ده‌دات، لێره‌وه‌ ژیانی لێوڕێژ له‌چه‌رمه‌سه‌ری و نه‌هامه‌تی و چه‌وساندنه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات له‌لایه‌ن خاڵیه‌وه‌، تاته‌مه‌نی (16) ساڵی له‌لای خاڵی ده‌مێنێته‌وه‌ و دواتر ڕووده‌كاته‌ گوندی (حه‌فته‌غار) ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌مێنێته‌وه‌ و پاشان قۆناغ به‌قۆناغ هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت و له‌شاری به‌غداد ده‌گیرسێته‌وه‌، به‌هۆنراوه‌ ئه‌و ژیانه‌ پڕ چه‌رمه‌سه‌رییه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌…

سه‌رخۆم هه‌ڵگرت و ڕاست چوومه‌ به‌غداد

بێ كه‌س بێ پاره‌ بێ قه‌وم و ئیمداد

به‌بێ پاره‌ و پوول گیرفان چۆڵ و هۆڵ

سه‌ر له‌گریان و حه‌زین و كڵۆڵ

بێ ئیش و بێكار ئه‌سوڕامه‌وه‌

به‌سكێ برسی ئه‌گه‌ڕامه‌وه‌ …  

ناوچه‌ی گه‌رمیان به‌گشتی، ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌ مه‌قامی ڕه‌سه‌نی كوردی، هه‌رگوندێك له‌و ناوچه‌یه‌ خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی و خاوه‌نی مه‌قامی خۆیه‌تی، ئه‌و دوڵه‌مه‌ندییه‌ له‌ مه‌قام و مه‌قام بێژان له‌و ناوچه‌ گه‌رمه‌سێره‌دا بێگومان ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر مامۆستا عه‌لی مه‌ردان داناوه‌ (له‌دیوه‌خانی شێخ حه‌سیب تاڵه‌بانی كابرایه‌كی ئاوازخوان هه‌بوو ناوی ( خدلا بارام چاوه‌ش)بوو، یه‌كه‌مین جار له‌وه‌وه‌ فێری مه‌قامی (ئه‌ڵڵاوه‌یسی) بووم، له‌هه‌مان كاتا تێكه‌ڵ به‌به‌زمی ئاوازی (هۆره‌و ئای ئای و خاوكه‌ر و قه‌تار) بووم به‌ده‌م ته‌مووره‌ لێدانه‌وه‌، كابرایه‌كی تریش هه‌بوو ناوی ( كامل ته‌په‌لۆیی) بوو ئه‌ویش فێری گه‌لێ ئاوازی كردم) (3).

ئه‌م مێردمنداڵه‌‌ ساده‌و ساكاره، په‌روه‌رده‌ی ده‌شته‌كه‌ی گه‌رمیان، قوتابی به‌رده‌ستی مه‌قام چڕ و به‌سته‌ بێژانی ڕه‌سه‌ن وخۆڕسك و بێ خه‌وشی گه‌رمیانه‌، خودی خۆشیی سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو له‌مپه‌ره‌ سه‌ختانه‌ی به‌رده‌می ژیانی كۆڵی نه‌داو كۆشش و ته‌قه‌لایه‌كی بێ ووچانی دا تا گه‌یشته ‌دوائه‌نجام و ببێته‌ پێشه‌نگی مه‌قام و به‌سته‌ی كوردی.

له‌ساڵی (1932) مامۆستا عه‌لی مه‌ردان سه‌ردانی ڕادیۆی به‌غدا ده‌كات به‌مه‌به‌ستی خوێندنی مه‌قام و به‌سته‌، له‌هه‌مان ساڵدا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ (یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی مۆسیقای عه‌ره‌بی) له‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی مصر له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی مه‌قامبێژی ئێراقی (محه‌مه‌د قوبانچی) له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ژه‌نیار به‌شداری ده‌كات له‌و گه‌شته‌یدا هونه‌رمه‌ند چاوی به‌كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی و هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌ب ده‌كه‌وێت.

هونه‌رمه‌ند و مامۆستا عه‌لی مه‌ردان، له‌سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی په‌خشی كوردی له‌ڕادیۆی كوردی به‌غدا (1939)دوای یه‌كه‌مین بێژه‌ری په‌خشی كوردی ڕادیۆی به‌غداد (كامیل كاكه‌مین ،1912_16/4/1987) مامۆستا عه‌لی مه‌ردان دووه‌مین كه‌سه‌ له‌ڕادیۆی كوردی به‌غدا خزمه‌تی كردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ پێشتر له‌ڕێی كۆمپانیاكانی گرامه‌فۆن، له‌سه‌ر قه‌وان مه‌قام و به‌سته‌ی تۆماركردووه‌، به‌ڵام له‌ڕادیۆی كوردی به‌رده‌وامی ده‌دا به‌ڕێبازه پیرۆزه‌كه‌ی هونه‌ر و تێكه‌ڵاو به‌ هونه‌رمه‌ندانی ته‌واوی كوردستان ده‌بێت، په‌یوه‌ندیه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نداندا دروست ده‌كات و هاوكارو كارئاسانیان بۆ ده‌كات بۆ تۆماركردنی به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانیان، هه‌روه‌ها هاوكارو پشتیوانی زۆر له‌هونه‌رمه‌ندان ده‌كات و ئاوازیان بۆ داده‌نێـت، خودی هونه‌رمه‌ند ڕێژه‌یه‌كی زۆری مه‌قام و به‌سته‌ به‌زمانی شیرینی كوردی، هه‌روه‌ها توركی تۆماركردووه‌، ئه‌مڕۆ بۆته‌ جێی شانازیی و ئه‌رشیفێكی به‌نرخ بۆ هونه‌ری كوردی، یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ندی كورده‌ له‌ساڵی (1948) له‌ئیستگه‌ی لوبنان، ئوردن و شام به‌زمانی كوردی گۆرانی و سروودی نیشتمانی خوێندووه‌.

له‌ساڵی (1961 و 1962)دووجار هونه‌رمه‌ند و مامۆستا عه‌لی مه‌ردان ده‌چێته‌ وڵاتی ئێران، شاره‌كانی (تاران و كرماشان) له‌ شاری كرماشان له‌گه‌ڵ ئۆركێسترای ڕادیۆی كرماشان چه‌ند گۆرانییه‌ك تۆمارده‌كات (مامۆستا عه‌لی مه‌ردان ده‌رباره‌ی شاری كرماشان ده‌فه‌رموێت : كرماشان شارێكی كوردستانییه‌ و زۆریش شیوه‌ی كه‌ركوك ئه‌دات. له‌هاوینی ساڵی (1961) مامۆستا عه‌لی مه‌ردان سه‌ردانی شاری كرماشان ده‌كات و ده‌چێته‌ ڕادیۆی كوردی كرماشان، دوای تۆماركردنی گۆرانیه‌ك و مه‌قامێك گۆرانی (گوڵه‌باخ) دواتر به‌یاوه‌ری به‌ڕێز كاك محه‌مه‌دی كه‌مانگه‌ر تا دره‌نگانێكی شه‌و به‌نێو شاری كرماشاندا ده‌گه‌ڕێن له‌دره‌ئه‌نجامی ئه‌و گه‌ڕانه‌ مامۆستا عه‌لی مه‌ردان به‌كاك محه‌مه‌دی كه‌مانگه‌ر ده‌ڵێت (من له‌م شاره‌دا خۆم به‌غه‌ریب نازانم ئه‌ڵێی تێیدا ژیاوم، كرماشان شارێكی كوردستانییه‌ و زۆریش شیوه‌ی كه‌ركوك ئه‌دات)(4).

هونه‌رمه‌ند و مامۆستا عه‌لی مه‌ردان تا توانی خزمه‌تی به‌هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌ی كرد، به‌داخه‌وه‌ له‌ساڵی (1980) دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ زه‌حمه‌ت و تێكۆشانه‌ هونه‌رییه‌، دووچاری نه‌خۆشیی ده‌بێت و هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن و نه‌خۆشیی كه‌نه‌فتی ده‌كات، به‌ڵام هه‌میشه‌ حه‌زو ئاره‌زوو و خولیای خزمه‌تكردن و سه‌ركه‌وتنی هونه‌ریی كوردی بووه‌، بورهان قانع ده‌ڵێت (چه‌نده‌ها جار له‌ خۆیم بیستووه‌ و وتوویه‌تی: بۆیه‌ حه‌ز ئه‌كه‌م زۆر بژیم بۆئه‌وه‌ی بتوانم زۆرتر خزمه‌تی هونه‌ری گۆرانی كوردی بكه‌م) (5).

له‌ماوه‌ی ژیانی هونه‌ریدا گه‌لێك جار خه‌ڵات كراوه‌و و بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی پێ به‌خشراوه‌، به‌داخه‌وه‌ كاتێك به‌خزمه‌تی گه‌یشتم ته‌مه‌نی هه‌ڵكشا بوو و هه‌روه‌ها نه‌خۆشیش بوو توانای ئاخاوتنی نه‌بوو زۆر بێهێز و لاواز بوو، له‌یادمه‌ له‌ڕێكه‌وتی (14/5/1981) دوایین سه‌ردانی هونه‌رمه‌ندو‌ مامۆستای مه‌قام و گۆرانی كوردی عه‌لی مه‌ردان بۆ شاری سلێمانی به‌یاوه‌ری هونه‌رمه‌ند (حسێن عه‌لی، 1925_18/7/1991)و كاك عه‌بدولقادری كوڕی له‌و ڕێكه‌وته‌ كۆڕێك بۆ مامۆستا عه‌لی مه‌ردان هۆڵی نه‌قابه‌ی كرێكارانی سلێمانی سازكرا، به‌هاوكاری به‌ڕێزان ئازاد عه‌بدولواحید، مه‌حمود زامدارو كه‌مال ڕه‌ووف و مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی، له‌كۆڕه‌كه‌دا به‌داخه‌وه‌ مامۆستا عه‌لی مه‌ردان باری ته‌ندروستی زۆر خراپ بوو نه‌یده‌توانی قسه‌ بكات وه‌ هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ حسێن عه‌لی قاچی شكابوو له‌گه‌چدا بوو) به‌داخه‌وه‌ ئه‌وە دواین گه‌شتی بوو بگه‌ڕێته‌وه‌ كوردستان، ئه‌گه‌ر چی مامۆستا عه‌لی مه‌ردان هونه‌رمه‌ندێكی نه‌خوێنده‌وار بوو، به‌ڵام زۆر خزمه‌تی به‌نه‌ته‌وه‌كه‌ی كرد و تێكۆشا، هونه‌ره‌ به‌رزه‌كه‌ی بۆته‌ ناسنامه‌ی گه‌وره‌ترین مه‌قامبێژی گه‌لی كورد له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه‌ تائێستا.

به‌داخه‌وه‌ ئه‌و هونه‌رمه‌ند و مامۆستا مه‌قامبێژه‌ی كورد، مامۆستا عه‌لی مه‌ردان له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی، ڕێكه‌وتی (24/7/1981) له‌نه‌خۆشخانه‌ی (ابن النفیس)ی شاری به‌غداد، چاوه‌كانی بۆهه‌میشه‌ داده‌خات و ژیانئاوایی له‌ مه‌قام و به‌سته‌ و هونه‌ر و جگه‌رگۆشه‌كانی كرد، مامۆستا عه‌لی مه‌ردان له‌گه‌ڕه‌كی به‌رته‌كیه‌ له‌شاری كه‌ركووك له‌دایكبووه‌، به‌ڵام له‌مێژبوو له‌ ژیانیدا ئاواتی بوو بۆ هه‌میشه‌ ته‌رمه‌كه‌ی بێته‌وه‌ گرده‌كه‌ی سه‌یوانی شاری سلێمانی، گۆڕستان و جێ نزرگه‌ی هونه‌رمه‌ندان و شاعیران و ڕۆشنبیران و نووسه‌ران و كه‌سایه‌تی و تێكۆشه‌رانی كورد بووه‌، ئه‌ویش هیوا و ئاواتی بووه‌ له‌ته‌ك ئه‌و كه‌ڵه‌ مرۆڤانه‌دا بخرێته‌ ناوئامێزی خاكی پیرۆزی كوردستانه‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ (24/7/1981) ته‌رمه‌كه‌ی به‌ره‌و كوردستان به‌ڕێده‌خه‌ن و له‌گۆڕستانی شێخ محێدین له‌ شاری كه‌ركووك ئه‌سپه‌رده‌ی خاكی پیرۆزی كوردستانی ده‌كه‌ن.

دروود و سڵاو بۆ گیانی پاكی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ به‌رزو نه‌مره‌ی تا مه‌قام و به‌سته‌ بوونی هه‌بێت، مامۆستا عه‌لی مه‌ردان بوونی هه‌یه‌و خۆیی و هونه‌ره‌كه‌ی زیندووه‌.

جه‌مالی ده‌لاك 24/7/2023 هه‌ولێر.

سه‌رچاوه‌:

(1 و 4) كتێبی _ گه‌ڵای پایز ، بیره‌وه‌ری عه‌لی مه‌ردان ، ئاماده‌كردنی عه‌بدولقادر عه‌لی مه‌ردان ، (191).

بیره‌وه‌رییه‌كانی كاك محه‌مه‌دی كه‌مانگه‌ر

لاپه‌ڕه‌ (311 )

تێبینی / مامۆستا عەلى مەردان خۆى دەفەرموێت مانگى 8/1962 سەفەرم کرد بۆ ئێران .

(2 و3 و5)كتێبی گۆرانیه‌كانم ، عه‌لی مه‌ردان ، به‌رگی یه‌كه‌م ، لاپه‌ڕه‌ ( 6 و 15).

پۆستی پێشوو

دەرهاویشتەکانی پەیمانی لۆزان

پۆستی داهاتوو

یادێک لە (گیوموکریانی)

ئاریان سەڵاحەدین

ئاریان سەڵاحەدین

نووسەر و بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری

پەیوەندیداری بابەتەکان

ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند
بـــیر و ڕا

ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

حوزه‌یران 18, 2025
31
چی دەبارەی کۆبوونەوەی G7 دەزانی؟
بـــیر و ڕا

چی دەبارەی کۆبوونەوەی G7 دەزانی؟

حوزه‌یران 17, 2025
110
دەربارەی ساختە هەواڵ
بـــیر و ڕا

ئەگەر جەنگی ئەتۆمی بەرپا بێت، مرۆڤایەتی چی بەسەر دێت؟

حوزه‌یران 16, 2025
30

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ته‌مموز 2023
د س W پ ه ش ی
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31  
« حوزەیران   ئاب »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە