کەسێکی تەمەن سەد ساڵ، بە ئاسانی سەفەر ناکات، ئەگەر ئامانجێک لە پشتیەوە نەبێت؟ بەڵام هێنری کیسنجەر نامۆ نیە بە چین. لە سەرەتای هاتنی بۆ کۆشکی سپی لە ساڵی ١٩٦٩، نیکسۆن بڕوای وەها بوو کە دەبێت پەیوەندی لە چیندا دروست بکات بۆ ڕکەبەرایەتی سۆڤیەت. ماویش مەترسی لە سۆڤیەت زیاتر بوو هەتا ئەمریکا، بەڵام هەوڵەکان بە ئاسانی فەراهەم نەدەبون. کیسنجەر لە ساڵی ١٩٧٠وە دەستی بە هەوڵدان کرد، پاکستانییەکان باشترین کەناڵ بوون، هەرچەندە کیسنجەر لە پاریس و بۆخارستیشەوە هەوڵی دەدا.
پاشان لە ڕێگای پاکستانەوە پەیام هات کە ماو و وەزیری دەرەوە پێیان باشە پێشوازی لە شاندێکی ئەمریکی بکەن. یەکێک لە ڕوداوە نهێنییەکان، بەڵام مایەی پێکەنین و سەرسوڕمان، ئەوەیە کە کیسنجەر بە نهێنی دەچێتە پاکستان، پاشان بە شۆفێری کوڕی یەکێک لە وەزیرەکانی پاکستان دەبرێت بۆ فڕۆکەخانە هەتا وەک هاوڵاتییەکی ئاسایی بە نهێنی سەفەر بکات بۆ چین.
ئەمە بوو بە سەرەتای پەیوەندییەکی پتەوی نێوان چین و کیسنجەر. لە ئەنجامدا کیسنجەری کردە کەسێک کە لە هەموو دیپلۆماتەکانی تری دونیا زیاتر کاریگەری هەبێت لە سەر گەمەی زلهێزەکان.
ئەم سەردانە لە سەردانەکەی ئەم ڕۆژانەدا وەک مۆدێل و یادەوەریی و پەیام ئامادەیی هەبوو.
پاش وازهێنانی لە کاری حکومەت کیسنجەر لە بڕی ئەوەی بچێتە خانەیەکی بیر، ناوەندێکی ڕاوێژکاری بۆ کۆمپانیان گەورەکان دروستکرد کە پەیوەندی هەیە لە گەڵ خانەی بیری ویڵسندا. ماوەیەک لەمەوپێش من کارێکی بچوکم بۆ کردن دەربارەی چۆنێتی بیرکردنەوەی نوخبەی ئێراقی بەرامبەر چین، ئەوان لە ڕێگای خۆیانەوە ناردیان بۆ هەشت هەزار ئیمێڵ.
هەندێکی تر دەڵێن، چین بە هەڵە تێگەیشتبوو کە گوایە ئەمریکا بەرەو داڕمان دەڕوات، ئێستا کە دیدی گۆڕیەوە دەخوازێت بەرە و ئەمریکا بێتەوە.
پێشوازی زۆر گەرمی کیسنجەر ئاماژەیەکی دیپلۆماسییە کە چینییەکان مۆدێلی ئەویان بۆ پەیوەندی چین و ئەمریکا پێباشە.
بەڵام بە دڵنیاییەوە زۆر بواری تریش هەن.