• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 24, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    تەڵەکەی حەلبووسی

    سووریا لەبەردەم دووڕیاندا

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    مەرسومەکەی شەرع؛ گۆڕانی ڕاستەقینە یان تاکتیکی کاتی؟

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 125

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    سەردەمی کۆیلە – دکتاتۆرەکان

    ئازادبوونی مەحموود پاشا لە بەڵگەنامەیەکی قاجارییدا

    ئێران؛ چارەی قەیران بە قەیرانی نوێ

    هەرێمی كوردستان لە سياسەتی ماندووكردن بەرەو سياسەتی لەناوبردن

    دەستگیركردنی سەرۆكی فەنزوێلا ولێدانی ئێران

    ڕاپەڕین و هەڵبژاردن و مێژوو

    حەلەب – نمونەیەک  بۆ دۆزی کورد

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    شەڕی دوو دەوڵەت بەرامبەر دوو گەڕەک

    بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆک وەزیرانی ئێراق؟

    ڕیالیستی ترەمپ به‌رانبه‌ر ڤەنزوێلا

    ڕونکردنەوەی مادەی 68 ى دەستووری ئێراق

  • شــیکار
    جوگرافیا و جوگرافیای سیاسی

    جوگرافیا و جوگرافیای سیاسی

    سیناریۆکانی بەردەم ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران؛ گوشارە نێودەوڵەتییەکان و ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکان

    داهاتووی ئێران بەرەو کوێ دەڕوات؟

    داهاتووی ئێران بەرەو کوێ دەڕوات؟

    دۆخی یەمەن؛ لە قەیران و ململانێوە بۆ ئەگەری لەتبوون

    گرنگی لۆبیکردن بۆ کورد لە جیهانێکی ئاڵۆزدا

    ئایا بازاڕى ئێران کۆتایى بەدەسەڵاتى پیاوانى ئایینی دەهێنێت؟

    هەڵوەشانەوەی میلیشیا چەکدارەکانی ئێراق لە نێوان فشاری ئەمریکا و بێ دەنگی ئێران

    هێز وەکو جێگرەوەی یاسا و نەریتە دیپلۆماسییەکان؛ دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادورۆ وەکو نمونە

    هەڵوێستی ڕووسیا، ئەمریکا و ئیسرائیل لەبه‌رانبه‌ر نفوزی سەربازی تورکیا لە سوریادا دوای نەمانی ڕژێمی ئەسەد

    کاریگەری گازی دەریای قەزوین لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و یەکێتی ئەوروپا

  • ئــــابووری
    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    پیلانگێڕییە هەرێمییەکە دژی کورد بەردەوامە

    وەڵامی “كورد كێیە” لە دیدی تۆماس بوا-وه‌

    مێژووی نکۆڵیکردن لە بوونی شوناسی نەتەوەیی کورد

    ڕۆڵی هۆزە ناودارەکان لەبواری مێژووی كولتووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی نەتەوەی کورد

    بووژاندنه‌وەی ئابووری و بازرگانی له‌ شاری سلێمانی لەلایەن جووله‌كه‌کانەوە

    قوتابخانەی ڕوشدییە؛ موڵکی و سەربازی شاری سلێمانی

    بوونیادنانی ناسنامە لە نێو نەوەی نوێی کورد؛ ناسنامە وەک بەرخۆدان

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی یەکەم

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی دووەم

    ژن، ژیاندۆستی و ئەویدی لە شیعری هێمن-دا

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤێرجینیا وۆڵف

    ڤێرجینیا وۆڵف

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

سەرەکی شــیکار

خولی نوێی سەرۆک کۆماری ڕەجەب تەیب ئەردوغان لەبەردەم ئاڵنگارییەکاندا

م. تەحسین وسو عەبدوڵڵا لەلایەن م. تەحسین وسو عەبدوڵڵا
ته‌مموز 23, 2023
لە بەشی شــیکار
0 0
A A
خولی نوێی سەرۆک کۆماری ڕەجەب تەیب ئەردوغان لەبەردەم ئاڵنگارییەکاندا
0
هاوبەشکردنەکان
38
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە سەختترین هەڵبژاردن توانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت کە لە ماوەی دوو دەیەی دەسەڵاتیدا ڕووبەڕووی بووەتەوە و توانی بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە دەسەڵاتەکەی درێژ بکاتەوە. لە خولی نوێی سەرۆکایەتیدا ئەردۆغان ماوەی دەسەڵاتی خۆی بۆ نزیکەی چارەک سەدە درێژتر دەبێتەوە، ئەو قۆناغە لە مێژووی مۆدێرنی کۆماردا هیچ سەرکردەیەکی تورکیا پێشی نەکەوتووە. بڕیارە ئەمە دوا خولی ئەردۆغان بێت، چونکە دەستووری تورکیا ڕێگە نادات سەرۆک کۆمار خۆی بۆ خولی سێیەم کاندید بکات و ئەردۆغان خۆی پێشتر داوای کردبوو کە بۆ دواجار لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا پشتیوانی لێ بکەن. لە پێنج ساڵی داهاتوودا  ئەردوغان ڕووبەڕووی شەش تەحەدای گەورە ده‌بێتەوە، بە جۆرێک ئەم شەش تەحەددییە وەک تاقیکردنەوەیەکی سەخت بەدی دەکرێت لەبەردەم پڕۆسەی سیاسی تورکیادا.

“یەکەم: تەحەددییە ئابوورییەکان”

ئەو ڕێنێسانسە ئابوورییە گەورەیەی کە ئەردۆغان لە ماوەی دوو دەیەی دەسەڵاتی خۆیدا دروستی کرد، ئەو چەکە بوو کە لە ڕێگەیەوە توانی ڕووبەڕووی نەیارەکانی ببێتەوە و نزیکەی شانزە جار لە هەڵبژاردنەکاندا لەسەر یەک  سەرکەوتن بەدەستبهێنێت. ئەردوغان توانی تورکیا بخاتە لیستی بیست گەورەترین ئابووری جیهان و سنوورەکانی چینی ناوەند فراوانتر بکات کە بووەتە بنکەی سەرەکی پشتیوانی جەماوەری. هەروەها پڕۆژەی گەشەپێدانی بەرفراوانی بە ئەنجام گەیاند، وەک پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و دامەزراوە خزمەتگوزارییە حکومییەکان و، پەرەپێدانی پیشەسازی بەرگری ناوخۆیی کە ئێستا کێبڕکێ لەگەڵ پیشەسازییە بەرگرییەکانی وڵاتە گەورەکان دەکەن. بەڵام پاشەکشەی ئابووری، کە وڵات لە سەرەتای دەیەی ڕابردوو دەستی پێکرد، کە بە شێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ نائارامی ناوخۆیی وەک ناڕەزایەتییەکانی تەقسیم لە ساڵی ٢٠١٣ و هەوڵی کودەتا سەربازییە شکستخواردووەکەی ساڵی ٢٠١٦ و گێژاوی جیۆپۆلەتیکی دەورووبەری، هەروەها لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا. لە ئێستادا وڵات لەبەردەم دووڕیانێکی هەڵاوساندایە کە نزیکە لە سەدا ٤٥، کورتهێنان لە باڵانسی بازرگانیدا، دەرچوونی بەردەوامی وەبەرهێنانە بیانییەکان و تەحەددای ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیان لێکەوتووەکان کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی ڕابردووەوە وێران بوون، و تێچووی ئاوەدانکردنەوەکە بە نزیکەی سەد ملیار دۆلاری ئەمریکی مەزەندە دەکرێت.

ئەردۆغان هەوڵدەدات لە ڕێگەی پێکهێنانی ستافێکی نوێی ئابووری بۆ سەرپەرشتیکردنی بەڕێوەبردنی سیاسەتی ئابووری لە پێنج ساڵی داهاتوودا، چارەسەری ئەم تەحەددایانە بکات و پێدەچێت لە ئێستاوە توانیبێتی ئەم ئەرکە جێبەجێ بکات چونکە باگراوەندێکی باشی هەیە کە پشتی پێ ببەستێت، بەڵام پێش هەر شتێک دەبێت دەسەڵاتی فراوان بە بەرپرسە ئابوورییە نوێیەکان بدات بۆ کارکردن. ڕاسپاردنی “مەحمەت شیمشەک” وەزیری دارایی و خەزێنەی دەوڵەت، ئاماژەیەکی بەهێز دەبێت بۆ سرووشتی ڕێبازی نوێی ئابووری ئەردۆغان لە قۆناغی داهاتوودا. دابەزینی بەهای لیرە لەم ساڵانەی دواییدا ئاستەنگی ژیانی زیاتری بۆ زۆرێک لە هاووڵاتیان دروستکردووە، بەڵام ئەردۆغان هەوڵی کەمکردنەوەی تێچووی گرانبەهای ژیانی داوە بە خەرجکردنی بەخشندەیی بۆ پاکێجی هاندانی ئابووری و بەرزکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و زیادکردنی کەمترین کرێ. بەڵام ئەم چارەسەرانە زیاتر لە دەرمانی ئازارشکێن دەچوو. بە لەبەرچاوگرتنی دابەزینی یەدەگی دراوی بیانی تورکیا لەگەڵ کورتهێنان کە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتە زیاتر لە سەدا ٦ی بەرهەمی ناوخۆیی و فشارەکانی سەر لیرە، تووندکردنەوەی سیاسەتی دراوی ڕەنگە بژاردەیەکی حەتمی بێت بۆ سنووردارکردنی هەڵاوسان. زانراوە ئەردۆغان زۆر دوژمنایەتی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود دەکات، بەڵام ڕەنگە ئەمجارە لە توندکردنەوەی سیاسەتی دراودا نەرمتر بێت.

“دووەم: ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیان لێکەوتووەکان”

ئەردۆغان ڕووبەڕووی تەحەددای ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیان لێکەوتووەکانی باشووری وڵات دەبێتەوە لە ئەنجامی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی مانگی شوبات ئەم ساڵدا تووشی بووە. بە لەبەرچاوگرتنی تێچووی زۆری ئەم پرۆسەیە، ڕەنگە لە ماوەی داهاتوودا فشارە داراییەکان لەسەر گەنجینەی دەوڵەت گەورەتر بکات، بەڵام ئەردۆغان ئەزموونێکی بەرفراوانی هەیە لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو جۆرە تەحەددییانە.

جێگای سەرنجە، بەشێکی زۆری دانیشتوانی ئەو ناوچانە لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی سەرۆکایەتی و پەرلەمانیدا دەنگیان پێداوە، چونکە تا ئێستاش پێیان وایە ئەو تاکە کەسە توانای زیندووکردنەوەی ناوچەکانیان و ئاوەدانکردنەوەی ماڵە وێرانبووەکانیان هەیە. زۆرێک لە شارەزایانی ئابووری لەسەر ئەوە کۆکن کە تورکیا پێویستی بەهێنانی وەبەرهێنانی بیانی هەیە بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە وێرانبووەکان. لەبەرئەوەی وەبەرهێنانە دەرەکییەکان بەزۆری کاریگەریی تووندی لەسەر سرووشتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تورکیا هەیە، ڕێگەی گەڕانەوەی ئەو وەبەرهێنانانە بە داڕشتنی سیاسەتێکی نوێی دەرەکیدا تێدەپەڕێت کە لەسەر بنەمای پرەنسیپی باشترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە سەرمایەیان لەبەردەستدایە، وەک وڵاتانی کەنداو و ڕۆژئاوا.

“سێیەم: ڕێکخستنەوەی بارودۆخی ناوخۆیی”

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ جاری سێیەم لەسەر یەک سەرکەوتوو بوو لە سەرکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماریدا، بەڵام سەرکەوتنی ئەم دواییە بە هەموو پێوەرەکان ناوازە بوو. نەک لەبەرئەوەی کەوتە ژێر هەلومەرجی سەختی سیاسی و ئابووری ناوخۆیی، بەڵکو لەبەرئەوەی بڕیارە دوا کێبڕکێی هەڵبژاردن بێت کە لەسەر ئاستی شەخسی خۆی کاندید بکات. ئەردۆغان کە بە تامەزرۆییەوە تاجی سەر چارەک سەدەی دەسەڵاتەکەی بە سەرکەوتنەکان دادەنێت، دەبێت مامەڵە لەگەڵ تەحەددییەکی دیکەدا بکات کە نوێنەرایەتی دەکرێت بە ڕێکخستنەوەی ماڵی ناوەوەی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار و ئامادەکردنی سەرکردەیەکی نوێ کە بتوانێت سەرکردایەتی پارتەکە بکات لە دوای کۆتایی هاتنی خولی سێیەمی ئەردۆغان لە ئەگەری ئەوەی کە بڕیار بدات خۆی لە چالاکییە سیاسییەکان دوور بخاتەوە، ئەردۆغان کەسایەتییەکی سەرکردایەتی دیارە لە مێژووی مۆدێرنی سیاسەتی تورکیادا، زەحمەتە سەرکردەیەکی دیکە بە ئاسانی بتوانێت مۆدێلێکی هاوشێوەی ئەو مۆدێلەی ئەردوغان پێشکەشی کرد بێنێتە کایەوە، چ لەسەر ئاستی سەرکردایەتی حزب یان لەسەر ئاستی بەڕێوەبردنی وڵات. چاوەڕوان دەکرێ لە خولی نوێدا بەشێکی زۆری هەوڵەکانی لەسەر ڕێکخستنەوەی ماڵی ناوەوەی حیزب چڕ بکاتەوە.

“چوارەم: نۆژەنکردنەوەی شارەوانییە گەورەکان”

 پارتی داد و گەشەپێدان لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی پێشووی ساڵی ٢٠١٩ تووشی پاشەکشەیەکی گەورە بوو، کاتێک سەرۆکایەتی هەندێک شارەوانی گەورەی وەک ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە بە ئۆپۆزسیۆن لەدەستدا. ئەردۆغان لە یەکەم وتارەکەیدا دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی دووەمی سەرۆکایەتی لە ٢٨ی ئایاردا، پێشتر هەڵمەتی خۆی بۆ وەرگرتنەوەی ئەو شارەوانییانە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانیدا دەستیپێکردووە کە بڕیارە وایە ٣١ی مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت. سەرکەوتنی گەورەی هەڵبژاردنەکان لە ١٤ و ٢٨ی ئایاردا، لەگەڵ پاشەکشەی گەورە بۆ ئۆپۆزسیۆن، یارمەتی ئەردۆغان دەدات بۆ بەرزکردنەوەی چانسی پارتی دەسەڵاتدار بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی هاوشێوەی هەڵبژاردن لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی داهاتوودا. سەرەڕای ئەوەش، ڕێگای گەیشتن بە سەرکەوتنێکی دیکەی هەڵبژاردن لە خولی نوێی سەرۆکایەتی ئەردۆغان سەرەتا بە چارەسەرکردنی ئاستەنگە ئابوورییەکان و چارەسەرکردنی مەلەفی پەنابەرانی سوریا بە تایبەتی بۆ ئەوەی دانیشتوانی ئەو شارانە قەناعەت پێبکەن کە ئایندەیەکی خۆشگوزەران بۆ ئەوان تەنیا لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدان دەتوانێت بێتەدی.

“پێنجەم: دەستوورێکی مەدەنی و مڵکەچکردنی تەواوی سوپا”

لەو کاتەوەی ئەردۆغان دەسەڵاتی وەرگرتووە، سێ هەموارکردنی دەستووری کردووە کە لە ساڵی ٢٠١٧دا بە گواستنەوە بۆ سیستەمی سەرۆکایەتی گەیشتە لوتکە، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە تەماحێکی گەورە بەدیبهێنێت کە بریتییە لە دامەزراندنی دەستوورێکی تەواو مەدەنی. هەوڵەکانی لە خولی نوێی سەرۆکایەتیدا لەسەر گەیشتن بەم ئامانجە دەبێت کە دوو دەیە هەوڵەکانی ئەردۆغان بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتی مەدەنی و چەسپاندنی ملکەچی سەربازی بۆ دەسەڵاتی سیاسی دەگاتە لوتکە.

“شەشەم: تەحەدای سیاسەتی دەرەوە”

ئەردۆغان لە ماوەی دوو دەیەی دەسەڵاتی خۆیدا توانی ناسنامەیەکی نوێی جیۆپۆلەتیکی بۆ تورکیا بنیات بنێت لەسەر بنەمای گۆڕینی بۆ دەسەڵاتێکی سەربەخۆ و کەمکردنەوەی پشتبەستنی بە ڕۆژئاوا لە بوارە گرنگەکانی وەک ئاسایش، ووزە، بازرگانی و ئابووری. یەکێک لە تایبەتمەندییە هەرە دیارەکانی سیاسەتی دەرەوەی تورکیا لە دەیەی ڕابردوودا، دوکتورینی هاوسەنگی بوو کە ئەردۆغان لە داڕشتنی پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا و ڕۆژئاوا پەسەندی کرد. پێشتر سەرکەوتوو بووە لە چەسپاندنی ئەم ڕێبازە، بەڵام لە ژێر ڕۆشنایی ساڵێکی پڕ لە گێژاودا کە کێبڕکێی نوێی جیۆپۆلەتیکی نێوان زلهێزەکان بۆ داڕشتنی نەزمی جیهانی زاڵ بووە، سیاسەتی دەرەوەی تورکیا لە ساڵانی داهاتوودا ڕووبەڕووی فشاری زیاتر دەبێتەوە، بەتایبەتی لەلایەن ڕۆژئاواوە، کە دەیەوێت تورکیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا کەم بکاتەوە. پێناچێت ئەردۆغان ملکەچی ئەم فشارە بێت، بەو پێیەی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ ڕووسیا بۆ تورکیا هێشتا گرنگە. بەڵام دەبێت ڕێگەیەک بدۆزێتەوە بۆ هاوسەنگی زیاتری هاوبەشی لەگەڵ مۆسکۆ و ڕۆژئاوا.

لە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی باشوور، گەورەترین تەحەددی بەردەم ئەردۆغان لە قۆناغی داهاتوودا مەلەفی سوریایە بە تایبەتی، چەند مانگێک لەمەوبەر ئەنقەرە دەستیکرد بە دانوستان بە ناوبژیوانی ڕووسیا لەگەڵ ڕژێمی سوریا بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی، بەڵام هێشتا بەردەوامی ئامادەبوونی سەربازی خۆی لە باکوری سوریا بە پێویستییەک بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی خۆی لەم وڵاتە و گەڕاندنەوەی پەنابەران و پێشخستنی پرۆسەکە دەبینێت لە یەکلاییکردنەوەی ململانێیە سیاسییەکانی سوریا.

 تورکیا لە ساڵی ٢٠١٧دا لە چوارچێوەی پلاتفۆرمی ئاستانەدا لەگەڵ ڕووسیا و ئێران هاوبەشی کرد، ئەردۆغان سەرکەوتوو بوو لە دروستکردنی چوارچێوەیەک کە یارمەتی وڵاتەکەی بدات باشتر لە سوریادا بجوڵێت بۆ کەمکردنەوەی کاردانەوەی ململانێکان لەسەری و بتوانێت فشار بخاتە سەر پڕۆژەی جوداخوازی لە یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت. پێدەچێت تورکیا لە داهاتوویەکی نزیکدا لەم چوارچێوەیەدا بەردەوام بێت لە جووڵە و پێدەچێت لە ئێستاوە بتوانێت داواکارییەکانی بەسەر ئەکتەرە سەرەکییەکانی هاوکێشەی سوریادا بسەپێنێت، بەتایبەتی ڕووسیا و ئێران و تا ڕادەیەکی کەمتریش ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

هەروەها لیبیا وه ک یه کێک له و بابەته ناوچەییانه دەردەکەوێت کە ئەردۆغان ناچار دەبێت سیاسەتێکی ​​ڕوون بگرێتەبەر کە بەرژەوەندییەکانی تورکیا لەم وڵاتە بپارێزێت و پێگەی خۆی لە ململانێی جیۆپۆلیتیکی لەگەڵ یۆنان و باشووری قوبرس لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بە هێزتر بکات. هەروەها تورکیا لە ڕێگەی ئاشتەوایی لەگەڵ میسردا زیاتر دەتوانێت ڕۆڵێکی کارا و ئەرێنی لە لیبیا بگێڕێت، ئەمەش لە بەرامبەردا چوارچێوەیەکی نوێ بۆ هاوکاری نێوان ئەنقەرە و قاهیرە بۆ پێشخستنی ئاشتی لەم وڵاتەدا دروست دەکات.

پۆستی پێشوو

پەیمانی لۆزان و پاراستنی ئەزموونی هەرێمی کوردستانی ئێراق

پۆستی داهاتوو

لۆزان لە فنجانی قاوەیەکی ئیسپریسۆدا

م. تەحسین وسو عەبدوڵڵا

م. تەحسین وسو عەبدوڵڵا

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

جوگرافیا و جوگرافیای سیاسی
شــیکار

جوگرافیا و جوگرافیای سیاسی

كانونی دووه‌م 23, 2026
19
سیناریۆکانی بەردەم ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران؛ گوشارە نێودەوڵەتییەکان و ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکان
شــیکار

سیناریۆکانی بەردەم ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران؛ گوشارە نێودەوڵەتییەکان و ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکان

كانونی دووه‌م 21, 2026
35
داهاتووی ئێران بەرەو کوێ دەڕوات؟
شــیکار

داهاتووی ئێران بەرەو کوێ دەڕوات؟

كانونی دووه‌م 21, 2026
50

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ته‌مموز 2023
د س W پ ه ش ی
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31  
« حوزەیران   ئاب »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە