ئه‌وانه‌ی تۆزێک یاده‌وه‌ریی مێژووییان بێت، ده‌زانن که هونه‌ر و شۆڕشی کوردی به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدا بوونه، ئه‌مه نه‌ک ته‌نها له هاوکێشه‌ی دوو گۆشه‌ی هونه‌ر-شۆڕش ئه‌م ده‌رکه‌وته‌یه دیار ده‌که‌وێت، به‌ڵکوو ده‌توانین بڵێین هونه‌ر جومگه‌ی سه‌ره‌کیی بوونی کورد و کوردستان له سه‌رتاپای جوگرافیای گه‌وره‌که‌یه‌وه بووه، ڕاستییه‌کی تاڵ یان شیرین یان ڕه‌نگه مزر هه‌یه، که ئه‌ویش ئه‌مه‌یه زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ده‌وروبه‌ر زیاتر ئێمه به هونه‌ر و هه‌ڵبه‌ت مێژووه‌وه ده‌ناسن، ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه نییه له پانتای سیاسه‌ت و شۆڕشدا چالاک نه‌بووین، به‌ڵکوو به‌و مانایه‌یه که هونه‌ر وه‌کوو فۆرمێک له فۆرمه‌کانی وجوودی کورد سه‌رچاوه‌یه‌کی که‌ونینه و دێرین بووه، هونه‌ری کوردی له گۆرانی، به‌یت و لاوک و حهیرانهوهڕا ده‌ست پێده‌کات و هه‌ڵپه‌ڕکی و جۆره جیاواز و جوانه‌کانی و ته‌نانه‌ت ته‌ونکردن و شیعر و هه‌ڵبه‌ت و …دهگرێتهی خۆی.
بۆیه له‌م هاوکێشه‌یه‌دا هێنده هونه‌ر مێژووی دێرین و کۆڵه‌که‌کانی پته‌و و قاییمه ڕه‌نگه شۆڕش و سیاسه‌ت لای ئێمه وا نه‌بێت، ئه‌گه‌ر چاوێک بگێڕین به‌و پێناسه‌یه‌ی که نه‌ته‌وه‌کانی ده‌وروبه‌ر له ئێمه هه‌یانه زیاتر به گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕکێ و ئه‌ده‌به‌که‌مانه‌وه ناسراوین و له سه‌ده‌ی نۆزده و بیستدا ئه‌گه‌رچی چه‌ندین شۆڕش و سه‌رکرده‌ی شۆڕشگێڕ و هه‌زاران شه‌هید هه‌بوونه به‌ڵام قورسایی هونه‌ر وه‌کوو جومگه‌یه‌کی سه‌ره‌کیی وجوود و ڕۆح و زه‌ینییه‌تی کورد حاشاهه‌ڵنه‌گره، به‌ڵام جیاواز له‌و دوو گۆشه‌یه‌ی وجوودی کورد، واته هونه‌ر و شۆڕش، سیاسه‌تیش به‌مانایه‌ک پیی له‌ناو هاوکێشه و کایه‌که‌دایه. بۆیه هاوکێشه‌که‌ی سه‌ره‌وه له سێ گۆشه‌ی ئاواهی به ڕیز پێک دێت: هونه‌ر، شۆڕش، سیاسه‌ت. جیاوازی دانان له نێوان شۆڕش و سیاسه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه که ڕوونی ده‌که‌مه‌وه.
شۆڕش دۆخێکی سه‌رتاسه‌ری بووه که به درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م به سه‌ر هه‌موو کوردستاندا زاڵ بووه، یان ده‌توانین بڵێین سه‌پێنراو بووه، ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه ده‌خێزێت که کوردستان له لایه‌ن کۆلۆنیالیستان و داگیرکه‌رانه‌وه داگیر کرابوو و خه‌ڵک و خاکه‌که‌ی ده‌چه‌وسێنرانه‌وه و ده‌ستدرێژییان ده‌کرایه سه‌ر، بۆیه وه‌کوو ده‌ڵێن له هه‌ر شوێنێک چه‌وساندنه‌وه و داگیرکاری هه‌بوو، ڕابوون و شۆڕشێکیش ده‌بێت، شۆڕش به‌م واتایه به‌رگری له خاک و خه‌ڵک و نیشتمان له هه‌مبه‌ر داگیرکاری و ده‌ستدرێژیی دوژمناندایه، خودی ئه‌مه‌ش له ڕوویه‌که‌وه ڕۆحی زوڵمنهویستی و دژه‌داگیرکاریی کورد ده‌سه‌لمێنێت و پێمان ده‌ڵێت که ئێمه ته‌نها به‌رگریمان له کیان و بوونی خۆمان کردووه، وه‌کوو ئه‌وه‌ی له هه‌موو وڵاتانی دراوسێ و داگیرکه‌ردا هه‌یه هێرشمان نه‌کردووه‌ته سه‌ر خاک و خه‌ڵکی هیچ وڵاتێک، کانیاو و دار و دره‌خت و جۆگه‌له و ڕووبار و باڵنده و ئاسمانی هیچ وڵاتێکمان نه‌خستووه‌ته مه‌ترسی و ده‌ستی ڕه‌شمان بۆ نه‌بردوون، له‌م نه‌وا بێگه‌رد و جوامێرانهیهدا هونه‌ر هه‌میشه هاوده‌نگی شۆڕش بووه، ئێمه ئه‌گه‌ر تۆزێک خه‌رمانی یاده‌وه‌ری خۆمان هه‌ڵده‌ینه‌وه به‌شێکی زۆرمان به تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، گۆرانی و سرووده شۆڕشگێڕانه‌کان بوون یاده‌وه‌رییه‌کی ده‌سته‌جه‌معی و گشتییان بۆ دروست کردین و کوردستان وه‌کوو شاوشه و شاچه‌مکی دونیای زه‌ین و هه‌ستمان جێگیر بوو.
په‌یوه‌ست به‌م لێکهه‌ڵپێکرانه‌ی شۆڕش و هونه‌ر و ڕه‌گئاژۆبوونی گوتاری کوردستانی له زاکیره و یاده‌وه‌ریی ده‌سته‌جه‌معیماندا ئێمه ده‌توانین چه‌ندین وشه و تێرمی باڵا ده‌ربهێنین که به داخه‌وه دواتر له پانتای سیاسه‌ت و قۆناغی سیاسه‌تدا هه‌ندێ لایه‌ن دهلالهتهکهیان به‌لاڕێدا برد و له‌و چاوگه زوڵاڵ و لهقووڵه ڕه‌سه‌نه‌ی خۆی ترازاندیان، یان لانیکه‌م زه‌خت و خه‌ساریان لێ دان، ده‌سته‌واژه و وشه‌گه‌لی وه‌کوو پێشمه‌رگه، نیشتمان، خاک، ئاڵا، شه‌هید، شاخ، کانی، دایک و…ده‌یان ده‌سته‌واژه‌ی دیکه که به شێوه‌ی ڕه‌مزی یان واقیعی ده‌لاله‌ت له پڕوزه و خرۆشبوونی ئه‌و گوتاره ده‌که‌ن و هونه‌ری کوردیش به جوانیناسانهکردنیان، ته‌عبیری له شۆڕش و شۆڕشگێڕی کردووه، سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر چاوێک به مێژووی هونه‌ری گۆرانیماندا بخشێنین زۆربه‌ی ده‌نگ و سیما هونه‌رییه‌کانی سه‌رده‌م و قۆناغی شاخ ئێسته‌ش وه‌کوو سه‌رچاوه و کۆڵه‌که‌ی ڕه‌سه‌ن ماونه‌ته‌وه و هونه‌رمه‌ندان یان به‌شێکی زۆریان که لاساییکه‌ره‌وه‌ن له ڕاستیدا نه‌یانتوانیوه ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕێنن، بۆ نموونه (ته‌حسین ته‌ها و ئه‌یاس زاخۆیی) وه‌کوو دوو هونه‌رمه‌ندی نیشیمانپهروهر، کێ توانیوێتی ته‌نانه‌ت به سه‌رکه‌وتووییش لاساییان بکاته‌وه؟ یان دوای (حه‌مه جه‌زای ڕه‌وانشاد و ناسری ڕه‌زازی) چه‌ند ده‌نگی دیکه وێنه‌ی ئه‌وان هه‌ڵکه‌وتوون و ده‌نگی خه‌ڵک و نیشتمان بوون؟ دیاره مه‌به‌ستی من نکۆڵیکردنی لێهاتوویی و توانایی کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندی نوێ نین به‌ڵام ڕاستییه‌کیش هه‌یه و ئه‌مه‌یه که به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌مه ناتوانین بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکه‌ین که زیاتر سه‌رکه‌وتوو و پێشکه‌وتووین، ئه‌م خهسارهم باسکرد له دووتوێی ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه‌دا، تاکوو بێمه سه‌ر گۆشه‌یه‌ی کۆتایی هاوکێشه‌ی به‌رباسم که ئه‌ویش سیاسه‌ته.
به‌داخه‌وه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێت له‌م قۆناغه‌دا سه‌ره‌ڕای کۆمه‌ڵێک بووژانه‌وه و ده‌سکه‌وت و سه‌ربه‌رزی به‌ڵام له ئاستی هونه‌ردا ئێمه خه‌سارمان دیت، ئه‌ویش به سێ هۆکار یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که سیاسه‌تێکی هونه‌ریی پشتبه‌ستوو به مێژووی هونه‌ری شاخ و شۆڕشمان نه‌بوو یان ئه‌گه‌ر هه‌بوو زۆر بره‌وی پێ نه‌درا و له ئاستی جه‌ماوه‌ری و گشتیدا که‌متر ده‌رکه‌وت و ده‌رده‌که‌وێت. هۆکاری دووه‌م به‌بازاڕیکردنی هونه‌ر که هونه‌ری له به‌ها مه‌عنه‌وی و به‌رزه‌کانه‌وه گواسته‌وه بۆ ماده‌خوازی و پارهتهوهری، دیاره پاره و هونه‌ر ده‌توانن ته‌واوکه‌ری یه‌کتری بن و ته‌نانه‌ت هونه‌رمه‌ندێکی پاره‌دار باشتر پێش بکه‌وێت له هونه‌ره‌که‌یدا به‌هۆی زهنگینبوونییهوه به‌ڵام به‌داخه‌وه لێره به هه‌ر هۆکارێک بوو وا ده‌رنه‌چو و به‌شێکی زۆری وزه و توانستی گه‌نج و ده‌نگه هونه‌رییه‌کانمان له گه‌عده‌کان و به‌ندبێژیی و شه‌ڕه‌به‌ند که له راستیدا شهڕجنێو و بێڕێزیگهلی سه‌یر و سه‌مه‌ره و دوور له کو‌لتوور و شارستانییه، به‌فیڕۆ چووه. هۆکارێکی دیکه ده‌شێت دۆخه‌که هه‌م له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌م له ڕووی ئه‌منی و سیاسییه‌وه تووشی قه‌ڵشت و دابڕان بکات به‌سیاسیبوونی هونه‌ره، یان به‌سیاسیکردنی هونه‌ره، دیاره لێره‌دا ئه‌و هاوکێشه‌یه‌ی نێوان هونه‌ر و شۆڕش به‌رقه‌رار و جێگیر نییه به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی هه‌یه گیرخواردنی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ند له به‌رداشی نێوان ململانێی سیاسی و حیزبییه و ئه‌مه ڕچه‌ی قه‌ڵشتی کۆمه‌ڵایه‌تی داده‌نێت و مه‌ترسییه‌که بۆ سه‌ر یاده‌وه‌ری ده‌سته‌جه‌معی و کیانی کوردی به گشتی.
به‌ڵام ئه‌مه سه‌رێکی گه‌وره‌ی هاوکێشه‌که‌یه و سه‌رێکی سه‌رکیی دیکه‌ی ستراتیژی هونه‌رمه‌ندانه له نێوان ئه‌م گۆشانه‌ی هاوکێشه‌که‌ی سه‌ره‌وه که باسم کرد. ئه‌ویش ئه‌ته‌کێت و ئاکار و ڕه‌وشتی که‌سی هونه‌رمه‌نده، بۆ نموونه‌ی هونه‌رمه‌ند ناسری ره‌زازی له‌و هۆنراوانه‌ی که هه‌ڵیبژاردوون بۆ گۆرانییه‌کانی یان خۆی دایناون ژن هه‌میشه ڕۆڵێکی پێشه‌نگ و به‌رزی هه‌یه، له پاڵ نیشتمان و وڵات‌دا و له کرده‌وه‌شدا ئێمه ده‌بینین که ئه‌و له‌م دواییانه و له به‌رنامه‌یه‌کی هونه‌ریدا ده‌ستی هونه‌رمه‌ندێکی ژن ماچ ده‌کات و له وه‌ڵامی هه‌ندێ ڕه‌خنه‌ی سه‌یر و نهرێتیشدا ده‌ڵێت ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی من به‌هایه‌که دایکم فێری کردووم له مناڵییه‌وه که ڕێز له ژن بگرم، خودی ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی و دونیای هونه‌ره‌که‌ی هاوتا و هاوقه‌باره دێنه‌وه و هه‌م له‌گه‌ڵ کولتووری کوردی‌دا گونجاوه و هه‌میش هه‌ڵگری ڕۆحێکی سه‌رده‌میانه‌یه. ئه‌مه ته‌نها نموونه‌یه‌که که بڵێم ڕه‌وشت و هه‌ڵسوکه‌وتی هونه‌رمه‌ند ده‌توانێت جۆره پێوه‌ندییه‌کی باش یان خراپ له گه‌ڵ کۆڵه‌که‌کانی ئه‌و سێ گۆشه‌یه‌ی هاوکێشه‌که‌ی سه‌ره‌وه دروست بکات و ئه‌ویش هه‌مان ئه‌و به‌هایانه که سه‌دان ساڵه کۆمه‌ڵگای ئێمه له فۆرم و خه‌یاڵدانێکی ئه‌خلاقی و ئینسانی‌دا پێناسه‌ی کردووه و پێی ژیاوه، له‌و لاوه‌ش ئێمه ده‌یان به‌ناو هونه‌رمه‌ند ده‌بینین که ڕه‌نگه هه‌ڵبه‌ستی فولکۆریس بڵێنه‌وه به‌ڵام له ڕووی ژێستی هونه‌ری و ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ئێمه ناتوانین به‌رگرییان لێ بکه‌ین و وردوردهش له درێژایی زه‌مه‌ندا ئه‌و به‌شه گچکهیهش له هونه‌ر به‌ریان که‌وتوو به‌پێی پێوهرانێکی دیکه بڕیار و قه‌زاوه‌تی له‌سه‌ر ده‌کرێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه ته‌نها ڕه‌هه‌ندی ئاکاری کۆمه‌ڵایه‌تییه و ڕه‌نگه به پێی ڕه‌هه‌ندی سیاسیی زۆر زه‌ق و خهسارساز نه‌بێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندێکی له فه‌زایه‌کی دوو جه‌مسه‌ریی سیاسی‌دا له باتی پێڕه‌وکردنی به‌ها شۆڕشگێڕی و نیشتیمانییه‌کان بداته لانی سیاسه‌ت و لایه‌نگری له‌م باڵ و ئه‌و باڵ ئه‌وه هه‌م هونه‌ره‌که‌ی ده‌باته ژێر پرسیار و هه‌م کهساتیشی له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕووبه‌ڕووی گومان ده‌کاته‌وه، ئێسته ئێمه گه‌عده‌ی زۆر و زه‌به‌ند ده‌بینین که لایه‌نێک له پشتییه‌وه‌یه‌تی ئه‌گه‌ر له‌م حاڵه‌ته‌دا گۆرانیبێژ له به‌ها شؤڕشگێڕی و نیشتیمانییه‌کان لا نه‌دات ئه‌وا خاڵێکی دره‌وشاوه له ئاسته سیاسییه‌که‌شدا بۆ خۆی تۆمار ده‌کات و ڕه‌نگه هه‌ر ببێت به ئه‌کتێکی جوولهساز و کارامه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا و ته‌نانه‌ت گوتاری سیاسیش.
له حاڵه‌تێکی دیکه‌دا ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند له به‌ها گشتییه‌کان لا بدات و له ناو بازنه‌ی به‌ها به‌رته‌سکه‌کاندا بسووڕێته‌وه و ده‌لاله‌ته‌کانی نیشتمان و شۆڕش و هونه‌ر به یه‌ک ئاقاردی دیاریکراودا ببات بێگومان هیچ ئاسۆیه‌کی زه‌مه‌نی و ئه‌گه‌ر نه‌لێین نه‌مری ئه‌وا مانه‌وه‌یه‌کی درێژخایه‌ن بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر ناکات، پێم وایه هونه‌رمه‌ندانی گه‌نجی ئێمه ده‌بێت به شێوه‌یه‌کی جیدی و قووڵ بیر له‌مه بکه‌نه‌وه و له خۆیان بپرسن بۆچی دوای زیاتر له نیو سه‌ده هێشتا “حه‌سه‌ن زیره‌ک” ده‌نگێکی چێژبه‌خش و ڕه‌سه‌ن و تازه‌یه بۆمان؟ بۆچی عه‌لی مه‌ردان و تایه‌ر تۆفیق و فواد ئه‌حمه‌د و گوڵبه‌هار و…هتد بوون به به‌شێک له یاده‌وه‌ریی ده‌سته‌جه‌معی و خه‌یاڵدانی گشتیی ئێمه به‌ڵام ده‌یان و بگره سه‌دان هونه‌رمه‌ند پاش ئه‌مان و به تایبه‌تی له سه‌رده‌می کراوه‌یی و فراوانیدا سه‌ریان هه‌ڵدا که‌چی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی جێگه‌ی خۆیان له خه‌یاڵدانی گشتیدا چه‌سپاندبێت به ئه‌ندازه‌ی قامکه‌کانی ده‌ستیش ڕه‌نگه نه‌بن.
پێم وایه به‌گشتی ئێمه ده‌بێت ڕه‌شبینانه له دۆخی هونه‌ری کوردی له ئێسته‌دا بڕوانین، ڕه‌شبینانه نه‌ک به‌و مانایه‌ی ئیراده‌ی ڕه‌سه‌نی هونه‌ری کوردی نه‌ماوه، به‌ڵکوو به‌و مانایه‌ی ئه‌و ئیراده‌یه له لایه‌ن چه‌ندین فاکتۆر و هۆکاری وه‌کوو دابه‌زاندنی هونه‌ر بۆ ئاستی تاکه‌که‌سی و حه‌ز و خولیاکانی هونه‌رمه‌ند، به‌بازاڕی بوونی هونه‌ر، پۆرنۆگرافیکردنی هونه‌ر، که‌سایه‌تیی بازرگانانه‌ی هونه‌رمه‌ندان، خولانه‌وه له ناو مانا و شیعر و هه‌ڵبه‌ستی بێ بنه‌ما و بێ مانا و هیچ و چه‌ندین هۆکار و فاکتۆری دیکه‌وه ته‌نگی پێ هه‌ڵچنراوه و له له‌یه‌کی دیکه‌شه‌وه هونه‌رمه‌نده ڕه‌سه‌نه‌کان که له‌م فه‌زایه‌دا ناتوانن ئیش بکه‌ن و به پێی پێوه‌ره ئه‌خلاقی و ستاتیکییهکانی ئه‌وان نییه گۆشه‌گیری هه‌ڵده‌بژێرن، کۆی ئه‌م دۆخه مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر شوناسی کورد چون هونه‌ر یه‌کێک له کۆڵه‌که ڕه‌سه‌نه‌کانی شوناسی کوردی و په‌یوه‌ندیدار و ڕایه‌ڵه‌یه‌کی له‌ق و پۆ هاوێشتوو و تێکئاڵاوه له‌گه‌ڵ کۆڵه‌که‌کانی دیکه، بۆیه ده‌بێ له‌م ڕووه هه‌ڵوێسته بکرێت و بیری ورد بکرێته‌وه و پلانێکی بۆ دابنرێت، ئه‌گینا پاش نیو سه‌ده‌ی دیکه ئه‌و ده‌نگه ڕه‌سه‌نانه‌ش له لایه‌ن داگیرکه‌ران و دزانی هونه‌ر و کولتووره‌وه ده‌برێن و ئه‌مه‌ش ڕۆڵی هه‌موومانه له منه‌وه تاکوو تاک به تاک کۆمه‌ڵی کورده‌واری و هونه‌رمه‌ندان و که‌رتی په‌روه‌رده و حکوومه‌ت و هه‌ر جومگه‌یه‌ک که پێکهێنه‌ری که‌سایه‌تی و شوناسی تاکه‌کانی ئه‌م کۆمهڵگایهیهوه و کۆی ئه‌م ڕه‌وته له درێژخایه‌ندا دێته ئاراوه و ته‌نها و ته‌نها ڕۆحی شوناسخوازانه و جوانیناسی پێکه‌وه پشتگیریی ده‌که‌ن!