“کوردبوون له‌سه سنووره‌کانی جیهان”
ئه‌گه‌ر شیعر به ڕه‌سه‌نترین شێوه‌ی بوون و وجوودی مرۆڤ وێنا بکه‌ین، بێگومان به زایه‌ڵه و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی که‌ونینه و منداڵئاسایانه هاوار ده‌کات و ده‌چریکێنێت، واته ده‌رکه‌وتنی شێوه‌یه‌کی دژه‌باو و دانسقه‌ی هه‌یه، شیعر له‌م حاڵه‌ته‌دا یاخیبوون و ڕاسانێکه له هه‌مبه‌ر هه‌موو ئه‌و شته‌ی که ئینسانبوون و ڕه‌سه‌نایه‌تی ئینسان ده‌خاته مه‌ترسیی و کاڵکردنه‌وه‌وه. که‌ونینه‌بوون و به واتایه‌ک به‌ده‌ویبوون لێره‌دا ده‌لاله‌ت له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ناو ده‌سکه‌وته دێز و نه‌گریسه‌کانی مۆدێڕنیته‌ی ڕۆژئاوایی و مامه‌ڵه و سه‌وادگه‌رێتییه ڕه‌شه‌کانێتی.
مۆدێڕنیته‌یه‌ک که نه به زۆر و تۆپزی توانی هێوریی و ئارامی له ڕۆژهه‌ڵاتی زه‌وی مسۆگه‌ر بکات و نه ئاسایشێکی ڕێژه‌یی و دیاریکراوی به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان و عادیلانه خسته خزمه‌تی مرۆڤی ئه‌م گۆشه‌یه‌ی گۆی زه‌وی، لێره‌دا به‌ده‌ویبوون و منداڵانه ڕوانین بۆ دونیا، لێدان له ده‌رکه‌وته مۆدێڕنه‌کان و لێشاوی سوپا و فه‌رمانبه‌ر و سیاسییه‌کان و جه‌نگاوه‌ره‌کانی، هه‌مان به‌رخۆدان و یاخیبوونێکه که بیرمه‌ندانێکی وه‌کوو فۆکۆ و کامۆ پێشه‌نگی و نوێنه‌رایه‌تییان ده‌کرد، زێده‌ڕۆیی نییه ئه‌گه‌ر بڵیین؛ ئه‌ده‌بی کوردی و به پله‌ی یه‌که‌م شیعری کوردی له سه‌د ساڵی ڕابردوودا به شێوه‌ی وشیارانه یان ناوشیارانه، زایه‌ڵه و هاوارێکی گه‌وره دژی ئه‌م دۆخه سه‌پێنراو و لایه‌نه ڕه‌شه‌ی مۆدێڕنیته‌ی زۆره‌ملی و ئامێرته‌وه‌ر بوون، ئه‌م ڕه‌وته نامێژوویی و ناسرووشتییه، به‌ده‌ر له‌و دابڕان و قه‌ڵشته گه‌وره‌یه‌ی که له نێوان دانیشتووانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دروستی کرد، پرۆسه و ڕه‌وتی گه‌شه‌ی پێکهاتمه‌ندانه و گۆڕانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی به شێوه‌ی سرووشتی و بنه‌مایی، په‌کخست و موسته‌شار و نوێنه‌ره ناڕه‌سه‌نه‌کانی خۆی به سه‌ریاندا زاڵ و جێگیر کرد و بانگه‌شه‌کانی خۆی له چوارچێوه‌ی گوتار و دیسکۆرسی جۆراوجۆر، بازاڕی مه‌سره‌ف و خه‌ریته‌ی سیاسیی و کو‌لتوریی جۆراوجۆر خسته هه‌ناوی کۆمه‌ڵگاوه، ئه‌وه‌ی له‌م دۆخه پڕتراژیک و ڕه‌شه‌دا وه‌کوو ئه‌رکی شاعیران و ئه‌دیبانی کورد ده‌رکه‌وتووه، هاوار دژی ئه‌م ناعه‌داله‌تییه بووه جا ئه‌م ناعه‌داله‌تییه چ به‌هۆی زاڵبوونی ئامێره مۆدێڕنه‌کان بووبێت یان پێکهاتی کو‌لتووریی جیهانی نامۆدێڕنی ڕۆژهه‌ڵات.
به ده‌ربڕینێکی دیکه ئه‌م هاواره دژی ئه‌و ڕۆحه پووکاو و ده‌عجانی و لار و له‌وێره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیشن که فۆرم و ڕۆحی مۆدێڕنیته‌که‌ی له ناو کایه‌ی پاش کۆلۆنیالیزمدا بیچمی گرتووه و له‌دایک بووه. ئه‌گه‌رچی ئه‌مه تاقانه تێڕوانین و دیدگا نییه بۆ مۆدێڕنیته و به‌دواداهات و چییه‌تی به‌دیارکه‌وتنی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌ڵام جه‌نگ و خوێن و ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی و نه‌وت و…ده‌رهاوێشته‌ی هه‌بوونی هه‌مان ئه‌و ئامێرانه‌ن که وه‌کوو پشتیوانی ئه‌م خواسته ناته‌ندروسته هاتوون و مۆدێڕنیته و مۆدێڕنیزاسیۆنی ڕۆژئاوا به‌رهه‌می هێناون، به‌ڵام له‌م گۆشه‌یه‌ی گۆی زه‌وی به ڕوانین و خواستێکی چڵێسانه و خۆپه‌رستانه، فاشیزمی به‌رهه‌م هێناوه. له گۆشه‌یه‌کی زه‌ویدا که هه‌موو شتێک له ژێر ده‌ستی که‌مینه‌یه‌کی دیاریکراو که خۆیان وه‌کوو ئیلیت و پیتۆڵی کۆمه‌ڵگا و مێژووه خوێناوییه‌که‌ی وڵات ناوزه‌د ده‌که‌ن و هه‌موو ده‌سکه‌وت و ده‌رهاوێشته‌کان و نه‌وت و خوێن و پیرۆزیی به هی خۆیان ده‌زانن.
ئه‌گه‌رچی هه‌ر چه‌ند زیاتر له نه‌زمی نوێ و هه‌یمه‌نه و زاڵێتی میدیدا گشتییه‌کان تێده‌گه‌ین، به‌م ڕاستییه ده‌گه‌ین که زمان و نووسین و ئه‌کتی ئاوه‌زمه‌ندانه و بیرمه‌ندانه‌ی زمان، که‌وتۆته داوی لایه‌نێکی دیکه‌ی مۆدێڕنیته‌ی ئامرازیانه و ته‌کنه‌لۆژیی پاش مۆدێڕنه‌وه، به تایبه‌تی له جیهانی ڕۆژهه‌ڵات و به تایبه‌تیتر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین که زمان و وشه‌کان که‌وتوونه‌ته داوی دۆخێکی بۆش و به‌تاڵ و ئابزۆرده‌وه(Absurd)، بۆیه له ئه‌کتی ناڕازییانه و چۆنایه‌تی و کوالێتی ئاوه‌زمه‌ندانه و ڕه‌هه‌ندی بوونناسانه و خه‌رمانه‌ی پیرۆزی خۆی ورده‌ورده داماڵرا هه‌ر بۆیه ئه‌مه زیاتر له هه‌ر که‌سێک ئه‌رکی شاعیران بوو که حورمه‌ت و پیرۆزایه‌تی و ناکۆتابوون بگه‌ڕێننه‌وه بۆ جیهانی وشه و زمان و یانه‌ی بوون، که ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و دژایه‌تی له هه‌مبه‌ر دۆخی ئاماده و سه‌پێنراو، هه‌روه‌ها به دژوه‌ستان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له هه‌مبه‌ر ناعه‌داله‌تیییه‌ک که فاشیزمی ڕۆژهه‌ڵاتی به یارمه‌تی ئه‌قڵانییه‌تی ماتریالیستی و ئامرازیانه‌ی ڕۆژئاوا خه‌ریکی پراکتیزه‌کردنێتی، ماشێن و مه‌کینه‌ی فاشیزمی ڕۆژهه‌ڵاتی به سووتماکی به‌رهه‌مهێنراوی ڕۆژئاوایی خوێن ده‌ڕێژێت و برینه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات به‌سوێ و به‌ئازارتر ده‌کاته‌وه، بیره‌وه‌ریی ئینسانبوونی که‌ونینه‌یان ده‌سڕێته‌وه، ڕق و قین له جێگه‌ی خۆشه‌ویستی و هاوڕێیه‌تی و پێکه‌وه‌ژیان داده‌نێت و فه‌رامۆشی و له‌بیرکردن، ڕه‌سه‌نایه‌تیی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤ ده‌کاته ئامانج، شاعیران و ئه‌دیبه کورده‌کان به‌هۆی دۆخی ئۆنتۆلۆژیک و بوونناسانه و هه‌روه‌ها هه‌لومه‌رجی ژیۆپۆله‌تیکی شه‌ڕی نیشتمان، له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ده‌سته‌ویه‌خه‌بوون له‌گه‌ڵ ئه‌م لایه‌نه‌ی مۆدێڕنیزم و ئه‌و شێوه‌ڕوانینه ئامرازیانه‌یه‌ن که ئه‌گه‌ر و هه‌لی چالاک‌بوون و ده‌سه‌ڵاتگرتنی فاشیزمیان له‌خۆیاندا هه‌ڵگرتبوو.
ئه‌ده‌بی کوردی له یه‌ک سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌نگی بڵند و دلێری ناڕه‌زایه‌تی دژی فاشیزمی ڕۆژهه‌ڵاتی و کۆلۆنیالیزمی ڕۆژئاوایی بووه، کوردستان تاقیگه‌ی پراکتیزه‌کردنی ئه‌م دوو تێڕوانینه دژه‌مرۆیی و دژه شارستانییه بووه و له هه‌مان کاتیش‌دا مه‌ته‌رێز و سه‌نگه‌ری به‌رخۆدان و خۆڕاگری دژ به فاشیزمی ڕۆژهه‌ڵاتی که له سه‌ره‌وه‌یان تورکیه‌ی ئه‌ردۆغانی و دیکتاتۆرییه‌تی سه‌دام حوسێنه، که هه‌ر دووک جێبه‌جێکاری تاقیکردنه‌وه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ئامرازه‌کانی مۆدێڕنیته‌ی ڕؤژئاوایی له کوردستاندا بوون.
ئه‌ده‌بێک که “ده‌ربه‌ندی په‌پووله” و “گۆڕستانی چراکان”ی شێرکۆ بێکه‌س له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین ژینۆساید و پاکتاوکردنی نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م واته ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ئه‌ده‌بێک که له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕۆحی داگیرکراو و به‌کلۆنیالکراوی نیشتمان، “شاری مۆسیقاره سپییه‌کان” و ” غه‌زه‌ڵنووس و باخه‌کانی خه‌یاڵ”ی(به‌ختیار عه‌لی) به‌رهه‌م هێنا، پێویستی به باسکردن و سه‌لماندنی ڕۆحییه‌تی ئازادیخوازانه و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی نییه. کۆمه‌ڵه شیعری “ئێوارانی ڕاین” له نوووسینی یووف مه‌نتیکه و ئه‌م ئه‌زموونه شیعرییه له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی مانایی و ناوه‌رۆکه گشتییه‌ییه‌که‌ی ئه‌ده‌ب نییه، مانا و ناوه‌رۆکگه‌لێک که له جیهانی ڕاسته‌قینه و ڕۆژانه‌وه هه‌ڵخێزراون و سه‌رچاوه‌یان وه‌رگرتووه، ئازار و ئێش و گرێ و په‌ژاره‌ی سه‌رکوتکراوی مێژوویی نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌گێڕێته‌وه که ڕه‌خنه‌ی تووند و ئاگراوی دژی سیاسییانێک که نه‌یانتوانیوه ئێش و زامه‌کانی نه‌ته‌وه ساڕ‌ێژ بکه‌ن، کاکڵه سه‌ره‌کییه‌که‌یه‌تی.
شیعری “یوسف مه‌نتک” لێوانلێوه له ئاماژه‌ی مێژوویی به به‌یت و ئه‌فسانه عاشقانه و حه‌ماسییه کوردییه‌کان، که‌سایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه کورده‌کان و ده‌رکه‌وته‌کانی زوڵم و نادادی و سته‌م، له هه‌مانکاتدا که به خوو و خواستێکی ڕه‌خنه‌گرانه و ناڕازیانه‌وه دێته گۆ، به‌رگریکار و ستایشکاری جیهانێکی ئارام و هێمن و سیخناخ له خۆشه‌ویستی و نه‌رمونیانییه، کوردبوون له نێوان ئازار و ناڕه‌زایه‌تی و خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی له سنووره‌کانی کوردستان تا ئه‌ڵمانیا جاڕ ده‌دات و ده‌یچریکێنێت. هه‌ر بۆیه ئه‌م شه‌پۆله له پرسیار و گومان و ناڕه‌زایه‌تی و مافخوازی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌وته ئایدۆلۆژیکانه‌ی که ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌خۆ کۆیله و فه‌رمانبه‌ری کۆلۆنیالیزمی ڕۆژئاوا یان فاشیزمی ڕۆژهه‌ڵاتن و خوێندنه‌وه و هه‌ڵگۆزینی پێچه‌وانه و به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌ی ئه‌وان له چه‌مکه قودسی و پیرۆزه‌کان به‌م شێوه‌یه دێنێته گۆ:
تۆ لەکوێی ئەی خودا؟
سەدان ساڵە
کورد هاوارت بۆ دەکا
دەنگی نابیستی؟
زیندەبەچاڵ دەکرێ
ئەنفال دەکرێ
تەعریب و تەهجیر دەکرێ
منداڵ و ژنانی
بە کەنیزەک دەبرێ
تۆ لەکوێی ئەی خودا؟
سەدان ساڵە
کورد هاوارت بۆ دەکا
لەم سەردەمی عەولەمەدا
نابینی؟
بە دەست جوندەکانتەوە چی بە سەردێ
شەنگال، کۆبانێ،
شارەکانی باشوور
ئیعدامی سەرشەقامەکانی ئێران
تاوانەکان بە درێژایی مێژوو
چیت بۆ باس بکەم
هەر قسەناکەی
ئیمڕۆ قامیشلۆت بینی؟
ئەوانەش مرۆڤی تۆن
لە کاتێکدا دنیا ئیدانەی کرد
تۆ هەر قسەیەکت نەکرد!
تۆ لە کوێی ئەی خودا ؟
سەدان ساڵە کورد هاوارت بۆدەکا
قسەیەکت نەکرد!
ئه‌م خودایه‌ی که شاعیر باسی ده‌کات ده‌شێت وه‌کوو خودایه‌کی سیاسی گریمانه‌ی بکه‌ین که گوتار و وێژمانه هه‌یمه‌نه‌خواز و پاوانخوازه‌کان له‌سۆنگه‌ی خواستی دژه مرۆڤانه‌یان و توونداژۆخوازییان له خوێن تێراو و پاراوی ده‌که‌ن.
تێڕوانینی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی شاعیر ڕادیکاڵ و بێڕه‌حمانه‌یه و له ده‌ربڕینیدا هیچ هاوزمان و هاوخوێنێک نابوێرێت، چوونکه ئازادی شتێک نییه بۆ هه‌ر پاساوێک قوربانیی بکرێت و له به‌رگریکردن لێی شل و شۆڵ ده‌رکه‌وین یان پاشگه‌ز ببینه‌وه، چوون مرۆڤایه‌تی ئامێر و شتومه‌ک نییه تاکوو سه‌ودا و موعامه‌له‌ی پێ بکه‌ین و له شوێنێک به‌رگری لێبکه‌ین و له شوێنێکی دیکه پشتی تێکه‌ین یان که‌متر به‌رگری لێکه‌ین و هه‌ر بۆ ئه‌مه‌شه له شیعری “دیوه‌ی دووه‌می مرۆڤ”دا ده‌ڵێت:-
ئاگری بن کا
ڕووباری مەند
کەم دوو و بێدەنگ
درۆزن
ترسناکن
بەڵام سیاسییە بازرگانەکان
دیوێکی دیکەی هەموو ئەوانەن
سیاسه‌تی نه‌وت و سیاسه‌تی سه‌رمایه‌دارانه بوو به نه‌زمێکی نوێ تاکوو مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی و ڕۆحی به‌رزه‌جێ و ترانسێندێنتاڵی سه‌رکوت بکرێت، یه‌خسیر بکرێت و بخه‌سێنرێت، به‌ڵام ئه‌مه هه‌موو ڕووداوه‌که نییه، له ڕۆژئاوا و مۆدێڕنیته‌که‌ی، له باوه‌ش و هه‌ناوی کۆلۆنیالیزمیشدا “کلۆدیا ڕۆت”ه‌کانیش هه‌ن که ئامێزیان بۆ مرۆڤانی بێ نیشتمان و په‌نابه‌رانی دونیا به میهر و خۆشه‌ویستییه‌وه کراوه‌یه و جێگه‌ی بڕوا و متمانه‌ی دووباره‌ن بۆ ئه‌م په‌نابه‌ر و بێ نیشتمانانه:
پیترای شاژنی تەدمر
ئازابوو
کە ڕۆم بەدیلیان گرت
چەندە ئازابوو
هێندەش بەهێزبوو
تا زەلیل نەبێ لەدەستی دووژمن
کۆتایی بە ژیانی هێنا
نازانم چۆن
ئەو هەموو:
ئازار و خەمە
خوێن و برینە
ماڵوێرانی و ئاوارەییەی
پەنابەرانت لە کۆڵناوە!
ئه‌م ئازاره‌ی “ئێوارانی ڕاین” به هه‌بوونی کلۆدیا ڕۆت ئه‌خژنی بۆ دێت و ئۆقره ده‌گرێت:-
ئێوارانی ڕاین
ئێوارەی پەنابەرانە
پیاوەکان، عەرەبانەی منداڵ پاڵ دەنێین
ژنەکان سەریان لەناو مۆبایلەکانیانە
بۆ شتێکی بزربوو دەگەڕێن
ڕاینیش ئارام
جارناجارێک نەبێت
کەشتییەک خۆی ڕادەوەشێنێ
دیسان ئه‌مه هه‌موو ڕووداوه‌که نییه، شاعیر له ئاوه‌ها جیهانێکی ته‌نگ و تاریک و سامناک‌دا خۆشه‌ویستی له‌بیرناکات، “شێته‌کانی هه‌ولێر” و فۆرمی تایبه‌تی ده‌ربڕین، شیعرییه‌ت و پته‌وبوونی پێکهاتی شیعره‌که‌ی چه‌ند قات کردۆته‌وه:
مەمەندە شێت:
بێدەنگی
کۆنی جل و عەرەبانە کۆنەکەی
کۆن
بە قەدەر
قەڵای هەولێر
لیکاوەکەی
درێژ
بە قەدەر
دیجلە و فورات
ئه‌و له هه‌مان کاتدا که ناڕه‌زایه‌تی و تووڕه‌یی و بێ ئۆقره‌بوون ده‌رده‌بڕێت و بۆ خۆشه‌ویستی ده‌هۆنێته‌وه، بۆ عه‌شق هاوار ده‌کات، هاوکات له نادادپه‌ره‌وه‌ری و بێ عه‌داله‌تی ده‌دات و ژێی میهر و خۆشه‌ویستی و ئه‌وین ده‌ژه‌نێت:
لە ڤاڵەنتایندا
شەپۆڵی ماچ و گوڵباران
ڕێگەی دابران، دواتر
———–
لە گوند
هەموو ڕێیەك دەچێتەوە
سەر کانی
———-
قوڕگی حەیرانێک و
لار‌و لەنجەی کیژانی
ڕێی کانی
ئاوازێکی دزراون
لە دڵی کوڕانی گوند.
———–
لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌موو ورده‌کارییه‌کانی ئه‌م ئه‌زموونه شیعرییه له وتارێکی کورتی ئاوه‌هادا له‌مه زیاتر هه‌ڵناگرێت و مه‌به‌ستی منیش لێره‌دا شیکاریی لا‌یه‌نه‌کانی فۆرم و ناوه‌رۆک و ده‌ربڕین نه‌بووه، ئه‌گه‌رچی له زۆربه‌ی شیعره‌کاندا که‌ڵکه‌ڵه‌ی فۆرم ئاماده و زه‌ق نییه که زمان و ده‌ربڕین تووشی ئاڵۆزکاویی بکات و له کایه زمانی و فۆرمییه‌کاندا ده‌رکه‌وێت، به‌ڵام ده‌ربڕینی ساده و ساکار و فۆرمی نێزیکی له شێوه ئاخافتنی سه‌رشه‌قام و زاره‌کی و ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک، تاونوپۆی پێکهات و جومگه‌کانی ئه‌م شیعرانه‌ی ته‌نیوه، جگه له چه‌ند شیعر له‌وانه”شێته‌کانی هه‌ولێر”، ده‌ربڕینی شیعری و فۆرمی ده‌ربڕین به شێوه‌ی هێڵیانه و باو و ڕاسته‌وخۆیه و شوێنپێی لۆژیکی ده‌ربڕینی ساده و ساکار و زۆر جار کورتبێژانه ده‌گرێت، له ڕووی ناوه‌رۆکیشه ئه‌م شێعرانه ده‌رخه‌ر و ده‌ربڕی کوردبوون له سه‌رسنووره‌کانی جیهان و زه‌میندان له دونیای بێ سنووری هه‌نووکه و له نیشتمانی خوێن ئاڵینی خۆیه‌وه تاکوو نیشتمانی په‌نابه‌ران و غوربه‌ت و ئاوه‌ره‌یی هاوار ده‌کات و ده‌هۆنێته‌وه.