“سەرەتا”
گەنج پایەی سەرەکی پێشکەوتنی ھەر کۆمەڵگەیەکە، ھەوێنی بوونی توێژێکی ھوشیار و تاکی پڕ ووزەیە، دیارە “گەنج” بە توێژە پڕ وزە ئەکتیڤە داندراوە کە دەبێتە ھەوێنی مانەوە و سەرکەوتن و پێشکەوتنی ھەر ووڵاتێک.
ووڵاتانی پێشکەوتووی دونیا، زۆربەی داھێنان و توانای برەو و گەشەیان، لە توێژی گەنجدا کۆدەکەنەوە، بێ شک ئەمە کاریگەری گەورەی ئەرێنی ھەیە، چونکە ڕەنگبێ ئەو ئەکتیڤ و حەز و خوولیایەی لە گەنجدا ھەیە بە حکومی تەمەنەکەی لە کەسێکی تردا ڕێژەکە کەم بێت.
“دیاریکردنی ڕۆژی کارامەیی گەنجان”
لە ساڵی 2014 لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، 15ی تەمموز وەک ڕۆژی جیهانی کارامەیی گەنجان ناسێندرا، مەبەست لە دیاریکردنی ئەم ڕۆژە وردبوونەوە و بنکۆڵکارییە لە گرنگی و پێویستی لاوان بۆ کۆمەڵگە، بەتایبەت لە ستراتیژییەتی هاندانی گەنجان بۆ بەگەڕخستنی لێهاتووییەکان.
تەوەری ڕۆژی جیهانی کارامەیی لاوان بۆ ساڵی 2023 بریتییە؛ لە لێهاتوویی مامۆستایان و ڕاهێنەران و گەنجان بۆ داهاتوویەکی پڕ لە گۆڕانکاری، سەرنجەکان بۆ ئەمساڵ لە سەر ئەو ڕۆڵە جەوهەریەیە کە مامۆستایان، ڕاهێنەران و پەروەردەکارانی دیکەیە لە بەکارهێنانی تواناکانیان بۆ دابینکردنی کارامەیی بۆ گەنجان بەمەبەستی، گواستنەوەیان بۆ بازاڕی کار و بەشداری چالاکانە لە کۆمەڵگەکانیاندا.
“کاریگەرییەکانی تەکنەلۆژیا”
پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و گۆڕانی داینامیکی بازاڕی کار، کارایی توێژی گەنجان کارامەتر و چالاکتر دەکات. ستراتیژییەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، زۆر گرنگە گەنجان بەهێز بکرێن، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەر، لەگەڵ ئەم گۆڕانکاریانە جیهانیانەی تەکنەلۆژیادا، هەڵبکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ پەروەردە و ڕاهێنانی تەکنیکی و پیشەیی (TVET) لە دۆخێکی باشدایە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی لاوان بە تایبەت لە کەمکردنەوەی ئەو بەربەستەکانی کە دێنە بەردەم گەنجان، لەو وێستگانەی کە دەستڕاگەیشتن بە جیهانی کار قورس دەبێت.
“ئامار و خەمڵاندنەکان”
خەمڵاندنەکانی ئەم دواییە باس لەوە دەکەن، کە لە ماوەی 15 ساڵی داهاتوودا دەبێت 600 ملیۆن هەلی کار دروست بکرێت، بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دامەزراندن و بەکارخستنی گەنجان.
کۆی گشتی ژمارەی گەنجانی بێکار لە جیهاندا لە ساڵی 2022دا گەیشتە (73) ملیۆن کەس، واتا بە بەراورد بە 2021، پێشکەوتنێک لە ئارادایە، چونکە ئامارەکانی لە ساڵی 2021 (75 ملیۆنن).
ئەو گەنجانەی کە لە دامەزراندن، خوێندن یان ڕاهێناندا بێبەشن، لە ساڵی 2023 دوایین ساڵی خەمڵاندن ئەگەر بە نموونە وەربگرین؛ بۆ %23.3 بەرزبووەتەوە، کە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی % 1.5 خاڵ زیادیکردووە ئەمەش بە درێژایی 15 ساڵی ڕابردوو نەبینراوە.
“ژمارەی لاوان لە جیهاندا”
ژمارەی گەنجان و لاوان لە نێوان ساڵانی”2021 بۆ 2030” زیاتر لە (78) ملیۆن بەرز دەبێتەوە، وڵاتانی کەم داهات نزیکەی نیوەی ئەو زیادبوونە پێکدەهێنن، واتا لەم نێوەندە ووڵاتانی هەژار، تووشی ئاڵنگاری زۆر دەبنەوە و پێدەچێت کاریگەریی زیاتری لە ڕێژەی کۆچکردنی گەنجاندا هەبێت.
لە ئێستاشدا سیستەمی پەروەردە و ڕاهێنان لە جیهاندا، ئەرکییەتی وەڵامی ئەم ئاڵنگارییە بداتەوە، بەتایبەت کە هەنگاو و کردارەکان بەو ئاراستەیەن کە بتوانرێت تاوەکو؛ ساڵی 2030 لە ڕێگەی جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی سیاسەتی سەوز و شین، 8.4 ملیۆن هەلی کاری دیکە بۆ گەنجان دروست بکرێت.
“خواستی گەنجان دادپەروەرییە”
گەنجان تادێت، داوای دەرفەت و چارەسەری دادپەروەرانەتر و پێشکەوتنخوازانەتر دەکەن لە ووڵاتەکانیان دەکەن،لە ئێستاشدا، پێویستی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاستەنگە فرەلایەنانەی کە گەنجان ڕووبەڕوویان دەبێتەوە بریتین لە (دەستڕاگەیشتن بە خوێندن، تەندروستی، دامەزراندن و یەکسانی جێندەری)
سەرچاوە: https://www.un.org/en/observances/world-youth-skills-day