• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, شوبات 19, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 127

    جیهان و جەمسەرگیریی

    پەیمانگەی ئیسلامیی بۆ پرسە کوردستانییەکان

    ناوی خوازراو

    مەرگ و فیراق، وەک سەرچاوەی ئەفراندن

    ناوی خوازراو

    تایبەتمەندێتی و فرەواتایی ڕەنگەکان

    بەرپرسیارێتی باشوور لەدوای بەرخودانی ڕۆژئاڤا

    نەتەوەو ئایین دوو پرسی گرێدراو

    ئەمریکا و چاو ترساندنی ئێران؟

    ئەمریکا و نوری مالیکی

    ڕەگەز پەرستی عەرەبی هەموو سنورەکانی تێپەڕاندووە

    ژینگەی کارکردن لە کەرتی تایبەت؛ کەموکوڕیی و چارەسەر

    ناتۆ لە نێوان سینەما و ڕاستیدا

    ‏”نا”کەی هەسەدە

    ‏”نا”کەی هەسەدە

  • شــیکار
    كاریگەری بەڵێنی دەوڵەتە سوێندخۆرەكان لەسەر بیری نەتەوەیی كوردی

    پرسی بەرگری هاوبەشی دەوڵەتانی کەنداو لە بەرامبەر دۆخی نا دڵنیایی ئاسایشی ناوچەییدا

    لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لە ڕاستی ڕووداوە مێژووییەکان و میتۆدەکانی لێکۆڵینەوەی مێژوویی

    ئایا زیرەکی دەستکرد مامۆستای داهاتووە؟

    ئایا زیرەکی دەستکرد مامۆستای داهاتووە؟

    جیاوازی ترەمپ و ڕۆبۆت چییه‌؟

    جیاوازی ترەمپ و ڕۆبۆت چییه‌؟

    ستراتیژییەتی ئەوروپا بۆ پرسەکانی بەرگری، توانای کێبڕکێ و کۆچکردن لە ساڵی ٢٠٢٦

    پاشایەتیخوازی و کۆماری ئیسلامی؛ دوو ڕووخسار لە یەک لۆژیکی هەژموونیکی دەسەڵات

    کورتەیەک دەربارەى تێڕوانینى حزبى بەعس و سەدام بۆ مێژوو

    ئەحمەد شەرع و نەخشەی ململانێکان

    ئەحمەد شەرع و نەخشەی ململانێکان

    جیۆپۆلیتیکی مانەوە لە سوریای نوێدا؛ کورد لەنێوان ململانێی دیمەشق و شەڕی سەرچاوەکان

  • ئــــابووری
    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    کوردیزادە ئەحمەد ڕامیز؛ گەنجینەیه‌ک لە چاپەمەنی و بڵاوکراوه‌ی بەرهەمی كوردی

    هۆکارەکانی شکستی دەوڵەتی کوردی لە ڕێككه‌وتننامەی لۆزاندا؛ شیکارییەکی مێژوویی

    رەهەندی کۆمەڵناسییانەی پرسی کورد لە نێوان پێکهاتەی نەریتی و ئاڵنگارییەكانی مۆدێرنیتەدا

    پیلانگێڕییە هەرێمییەکە دژی کورد بەردەوامە

    وەڵامی “كورد كێیە” لە دیدی تۆماس بوا-وه‌

    مێژووی نکۆڵیکردن لە بوونی شوناسی نەتەوەیی کورد

    ڕۆڵی هۆزە ناودارەکان لەبواری مێژووی كولتووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی نەتەوەی کورد

    بووژاندنه‌وەی ئابووری و بازرگانی له‌ شاری سلێمانی لەلایەن جووله‌كه‌کانەوە

    قوتابخانەی ڕوشدییە؛ موڵکی و سەربازی شاری سلێمانی

    بوونیادنانی ناسنامە لە نێو نەوەی نوێی کورد؛ ناسنامە وەک بەرخۆدان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

سەرەکی شــیکار

یه‌که‌مه‌کانی ئاستی هه‌رێم و هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌!

سۆزان سەعید لەلایەن سۆزان سەعید
ته‌مموز 10, 2023
لە بەشی شــیکار
0 0
A A
یه‌که‌مه‌کانی ئاستی هه‌رێم و هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌!
0
هاوبەشکردنەکان
35
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

ئه‌وه‌نده‌ی من له‌بیرم بێت هیچ ساڵیک وه‌کوو ئه‌مساڵ سه‌رکه‌وتووه‌کانی تاقیکردنه‌وه‌کان و یه‌که‌مه‌کان به‌م شێوه‌ شاز و باشه‌ به‌سه‌ر نه‌کراونه‌ته‌وه‌، دیاره‌ گومانێک له‌وه‌دا نییه‌ هه‌ر کام له‌و سه‌رکه‌وتووانه‌ به‌پێی ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و دۆخی ژیان و ئابووری و توانایی تاکه‌که‌سییان به‌م سه‌رکه‌وتنانه‌ گه‌یشتوون و حه‌ق وایه‌ نه‌ک له‌ لایه‌ن ده‌زگایه‌کی وه‌کوو ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ پشتگیری و پشتیوانی زیاتریان لێ بکرێت، به‌ڵکوو حه‌ق وایه‌ ڕۆحییه‌تی ئه‌م پشتگیرییه‌ی پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتن له‌ بواری خوێندندا له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵگا و هه‌موو چین و توێژه‌کانه‌وه‌ پشتگیری و ساپۆرت بکرێت.

دیاره‌ به‌شێک له‌م که‌سانه‌ به‌ شه‌ونخوونی و له‌ دۆخێکی ناله‌بار و نه‌گونجاودا زه‌حمه‌تی زۆریان کێشاوه‌ و گه‌یشتوون به‌م ئاسته‌ و میدیاکانیش خوا خێریان بنووسێت جه‌وه‌که‌یان هێنده‌ عاتیفی کردووه‌ ڕه‌نگه‌ ئێسته‌ ده‌سگێڕێکیش بڵێت وه‌ڵڵا با منیش دیارییه‌کیان بۆ ببه‌م، ئه‌مه‌ هه‌موو نیشانه‌ی هیوا و دڵخۆشیی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌یه‌ به‌ سه‌رکه‌وتنی ڕۆڵه‌کانی خۆی با زێده‌ڕۆییشی پێوه‌ دیار بێت، به‌ڵام ده‌بێت ئێمه‌ زیاتر له‌م نمایشکردنه‌ پێویستانە له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی سه‌رده‌میانه‌ و دۆخی په‌روه‌رده‌ له‌ وڵاتی خۆمان بیر بکه‌ینه‌وه‌. منیش وه‌کوو هه‌ر کوردێک که‌ به‌ پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتنی ڕۆڵه‌کانی خۆی له‌ هه‌ر بوار و ئاستێکدا شاد و خۆشحاڵ و سه‌ربه‌رز ده‌بێت پیرۆزبایی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ له‌ هه‌موویان ده‌که‌م و هیوادارم سه‌ره‌تایه‌ک بێت بۆ بڕینی ڕێگا پڕ هه‌وراز و نشێوه‌کانی زانست و مه‌عریفه‌ و دواتر خزمه‌تکردنی نیشیمان و کوردستان و کۆمه‌ڵگای کورده‌واری له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌. به‌ڵام ئه‌م ڕووداوانه‌ و ئه‌م سه‌رکه‌تنانه‌ چ بمانه‌وێت و چ نه‌مانه‌وێت زهنی ئێمه‌ په‌لکێشی هه‌ندێک بابه‌تی په‌یوه‌ست به‌ په‌روه‌رده‌ ده‌که‌ن که‌ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت داهاتوو و ئاسۆیه‌کی ڕوون له‌ به‌رده‌م کۆمه‌ڵگای کوردیدا هه‌بێت ده‌بێت زیاتر له‌ سه‌ریان هه‌ڵوێسته‌ بکه‌ین.

“په‌روه‌رده‌ (paideia) و مێژوو”

دیاره‌ هه‌ر باڵێک له‌ باڵه‌کانی زانست مێژوویه‌کی هه‌یه‌ له‌ پرۆسه‌ی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردنی خۆیدا و ڕه‌نگه‌ گه‌ڕان بۆ سه‌رچاوه‌ و بنه‌مای ئامۆژگاری و دیسیپلینه‌کانی ئه‌و زانسته‌ باشترین یاریده‌ر بێت، که‌ ئێمه‌ش هه‌نگاویکی پته‌و و گه‌وره‌ له‌ پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگای خۆمان و خزمه‌تکردنی نه‌وه‌کان و نیشتیمانمان بهاوێژین. وشه‌ی پایدیا (paideia) وشه‌یه‌کی کۆنی یۆنانییه‌ که‌ به‌مانای په‌روه‌رده‌کردنی مندال یان په‌روه‌رده‌ به‌گشتی دێت. له‌ شاری ئه‌سینای کۆندا پایدیا به‌ سیسته‌می په‌روه‌رده‌ ده‌وترا که‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای ئه‌و سیسته‌مه‌ قوتابی و خوێندکار یان به‌ گشتیی خوازیارانی زانست و مه‌عریفه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌خرانه‌ به‌ر په‌روه‌رده‌کردن و ڕاهێنانێکی کولتووریی چڕ و پڕ و ته‌واو و به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو زانسته‌کانی شێوازی لێدوان، ڕێزمان، بیرکاری، مۆسیقا، فه‌لسه‌فه‌، جوگرافیا، مێژووی سرووشتی و جیمناستیکیان پێ ده‌وترایه‌وه‌، پایدیا له‌ بنه‌مادا پرۆسێس و ڕه‌وتی په‌روه‌رده‌ و ڕاهێنانی مرۆڤه‌کانه‌ به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌کی به‌رز و پله‌ی که‌ماڵ و پێگه‌ی ڕه‌سه‌ن و ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤ. دیاره‌ ئه‌و تێڕوانینه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بۆ په‌روه‌رده‌ هه‌بووه‌ ئێستا ناکرێت به‌ وردی ته‌تبیق بکرێت به‌ سه‌ر کۆمه‌ڵگاکاندا و ئه‌مه‌ش هۆکاری زۆر و زه‌به‌ندی هه‌یه‌. به‌ڵام چ بمانه‌وێت و چ نه‌مانه‌وێت ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ سه‌دان فه‌یله‌سووف و بیرمه‌ند و هه‌زاران کتێبی گه‌وره‌ی فه‌لسه‌فی و زانستیی بۆ مرۆڤ به‌جێهێشتووه‌ که‌ ئێمه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌ و له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌کیش هه‌ر به‌هره‌یان لێ وه‌رده‌گرین و زانستی سه‌رده‌م له‌ سه‌ر ئه‌و کۆڵه‌کانه‌یه‌ که‌ ئه‌وان له‌ سه‌ر زهنی زانست و مه‌عریفه‌ و فه‌لسه‌فه‌ دایانمه‌زراند و پته‌ویان کرد.

یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ی که‌ سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ناکرێت له‌م ڕۆژگاره‌دا جێبه‌جێبکرێت پێشکه‌وتنی زانست تا ئاستی پسپۆڕایه‌تی و پرۆفیشناڵبوونه‌ واته‌ پۆلێنبوونی هه‌ر کام له‌ باڵه‌کانی زانست و به‌ربڵاویی ئه‌م باڵانه‌ و به‌رته‌سکبوونی ته‌مه‌نی مرۆڤ له‌ ئاستی به‌رفراوانیی هه‌ر لقێک له‌ لقه‌کانی زانست، وای کردووه‌ مرۆڤی سه‌رده‌م نه‌توانێت له‌ چه‌ند زانستێکدا به‌شێوه‌ی هاوکات ببێت به‌ پسپۆڕ، ئه‌وانه‌ش که‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و پله‌یه‌یان به‌ده‌ست هێناوه‌ ئه‌وا سه‌ر به‌ چه‌ند نه‌وه‌ پێشترن و ئێسته‌ ژماره‌یان ناگاته‌ پەنجەکانی ده‌ستێک و هه‌موویان به‌جێیان هێشتووین. بۆیه‌ ئێسته‌ ئێمه‌ له‌ سه‌رده‌مێکی دیکه‌ی په‌روه‌رده‌کردن و نه‌زمێکی نوێی کۆمه‌ڵایه‌تی و پێکهاتێکی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگاکاندا ده‌ژین که‌ به‌ پله‌ی یه‌که‌م گیرۆده‌ی پێشکه‌وتنی خۆیه‌تی، به‌و مانایه‌ی که‌ پێشکه‌وتنه‌کانی له‌ هه‌ر کام له‌ باڵه‌کانی زانستدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌سکه‌وتی به‌رز و ئاسایش و سه‌رکه‌وتنی بۆ مرۆڤایه‌تی هێناوه‌ هاوکات بووه‌ به‌ مایه‌ی جۆرێک په‌شێویی و په‌رێشانی و هه‌روه‌ها سه‌رلێشێواوی مرۆڤی سه‌رده‌میش.

هه‌ر له‌ هاوکێشه‌ و ململانێی زلهێزه‌کانه‌وه‌ بگره‌ تاکوو شه‌ڕه‌ ڕاسته‌وخۆ و سه‌خته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م که‌ سه‌ده‌ی ته‌قینه‌وەی پێشکه‌وتن و هاوکات جه‌نگه‌کان بوو و مرۆڤایه‌تی هه‌ر له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م پێشکه‌وتنانه‌وه‌ خه‌ساری زۆری به‌ خۆی گەیاند و له‌ سه‌ر وێرانه‌ی جه‌نگه‌کان، ڕؤژئاواییه‌کان که‌ میراتگره‌ ڕاسته‌قینه‌کانی جیهانی که‌ونارای یۆنان بوون بیریان کرده‌وه‌ و چاره‌ی خۆیان کرد، کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان و دواتر ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و سه‌دان و هه‌زاران دامه‌زراوه‌ی یاسایی و سیاسیی و کولتووری و مرۆیی و…یان دامه‌زراند تاکوو له‌م ڕه‌شۆداماڵراویی و بێباکییه‌وه‌ی مرۆڤ که‌ خۆیان سه‌رپشک و ڕچه‌شکێنی بوون شتێک که‌م که‌نه‌وه‌، گومان له‌وه‌دا نییه‌ له‌ پاش شۆڕشه‌ پیشه‌یی و زانستییه‌کانی ڕۆژئاواوه‌ تا ئێسته‌ش ڕۆژهه‌ڵات له‌ په‌راوێزی پلان و پیلانه‌کانی ڕؤژئاوادایه‌ و ئه‌مه‌ش ته‌نها ڕه‌هه‌ندی سیاسی ناگرێته‌ خۆی به‌ڵکوو لایه‌نی کولتووری، ئابووری، نه‌ته‌وه‌یی، هونه‌ری و میدیایی و په‌روه‌رده‌یی و ده‌یان لایه‌نی دیکه‌ش ده‌گرێته‌ خۆ. چه‌ند وڵاتێکی لێ به‌ده‌ر بێت زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ناو تۆڕی مێژوویی هاوکێشه‌کانی ڕؤژئاوادان، ئه‌گه‌ر له‌ ڕوانگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناسیی و پۆست کۆلۆنیالیزمه‌وه‌ چاوی لێ بکه‌ین وشیاربوونه‌وه‌ی دوای جه‌نگه‌کان که‌ ڕۆژئاواییه‌کان بانگه‌شه‌یان بۆ کرد، وشیاربوونه‌وه‌یه‌ک بوو که‌ بۆ ئه‌وان مانای پاراستن و به‌رگریی زیاتر له‌ خه‌ڵک و شارستانییه‌ت و کولتوور و هه‌موو کیان و وجوودی خۆیان بوو و ڕۆژهه‌ڵات له‌م هاوکێشه‌ی وشیاربوونه‌وه‌یه‌ی ڕۆژئاوا په‌راوێزێکی به‌کارهێنراو و سووتماکێکی پیویستی کاتی بوو، مێژووی سه‌ده‌ی بێست له‌ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات به‌گشتی و له‌ کوردستان به‌ تایبه‌تی شایه‌تی ئه‌مه‌ن که‌ زانست ڕووه‌ ڕه‌شه‌که‌ی له‌ شێوازی کیمیاباران و ئه‌نفالکردن به‌ پێشکه‌وتووترین ئامێره‌کانی ڕۆژئاوایی له‌ سه‌ر ده‌ستی به‌عسییه‌ شۆڤێنییه‌کان ده‌رخست، ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ دێت که‌ هه‌ر کام له‌م وڵاتانه‌ دواتر بارگه‌ و بنه‌ی خۆیان پێچایه‌وه‌ و له‌ ژێر ڕه‌شه‌بای ناپاڵم و کڕێوه‌ی بۆردومان و ڕه‌هێڵه‌ی فیشه‌که‌کاندا کیانی خۆیان دامه‌زراند و بزووتنه‌وه‌ و بزاوتێکی وشیارانه‌یان ئه‌گه‌رچی خواروخێچ و نیوه‌چڵ ده‌سپێکرد و له‌ پله‌ی یه‌که‌میشدا له‌ سیسته‌می په‌روه‌رده‌یان ڕه‌نگی دایه‌وه‌.

بۆ نموونه‌ سیسته‌می په‌روه‌رده‌ له‌ سه‌رده‌می کورتی عه‌بدولکه‌ریم قاسم له‌ ئێراقدا سیاسه‌ت و پلاتفۆرمێکی پەیڕه‌و ده‌کرد تاکوو ئه‌وه‌ی سه‌دام حسێن ئه‌گه‌رچی له‌ هه‌ر دوکیاندا ڕۆژئاوا هه‌ر جه‌مسه‌ره‌ ڕه‌شه‌که‌ و عه‌ره‌بیش نه‌ته‌وه‌ی باڵا و سه‌رده‌ست بوو، له‌ وڵاتی ئێرانیش دۆخه‌که‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ بوو، له‌ سه‌رده‌می شادا ئه‌مریکا وڵاتێکی هاوپه‌یمان و له‌ دوای هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌لاتی ئاخونده‌کان ئه‌مریکا وه‌کوو شه‌یتانی گه‌وره‌ باسی لێوه‌کرا، هه‌ر ئه‌مه‌ وایکردووه‌ که‌ به‌ده‌گمه‌ن ئێراقییه‌کان و ئێرانییه‌کان بتوانن دان به‌ شتێک و کیان و شوناسێک جگه‌ له‌ خۆیان بهێنن، ئه‌مه‌ش له‌ وانه‌کان و هه‌موو کتێبه‌کانی فێرکاری له‌ سه‌ره‌تاییه‌وه‌ تا دوای زانکۆ پەیڕه‌و ده‌کرێت و مێشکی منداڵانی پێ زاخاو یان باشتر وایه‌ بڵێم پێ ده‌شۆردرێته‌وه‌.

“په‌روه‌رده‌ و شوناس و کوردبوون”

گومان له‌وه‌دا نییه‌ کورد له‌ کاره‌سات و مه‌رگه‌سات و شێواندنی شوناس و که‌سایه‌تیی خه‌ساری به‌ر که‌وتووه‌ و له‌ لایه‌ن نه‌ک ئه‌و وڵاتانه‌وه‌ کە داگیری کردووه،‌ به‌ڵکوو له‌ لایه‌ن زلهێزه‌کانیشه‌وه‌ به‌رده‌وام غه‌دری لێ ده‌کرێت و چه‌وسێندراوه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناتوانین به‌ هێچ شێوه‌یه‌ک حاشای شکۆ و که‌رامه‌ت و خۆڕاگریی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ بکه‌ین که‌ له‌ ناو دونیایه‌ک جه‌نگ و دووکه‌ڵ و شه‌ڕی نابه‌رامبه‌ردا هێشتا هه‌ناسه‌ ده‌دات و جله‌ کۆن و که‌ونینه‌کانی خۆی له‌ دووکه‌ڵ و بارووتی سه‌ده‌کان ده‌سڕێته‌وه‌ و تیشکی دیرۆکه‌کانی شوناسی خۆی له‌ ژێر ئه‌و توێژاڵه‌ ڕه‌شه‌ و لادانییه‌وه‌ ده‌بریسکێنێته‌وه‌. زیاتر له‌ ده‌ ساڵه‌ ده‌بیستین که‌ شیعره‌کانی مامۆستایه‌کی مه‌زن و ئیمپراتۆریی شیعری جیهان؛ شێرکۆ بێکه‌س له‌ وانه‌ی خوێندنی قوتابیانی ئه‌مریکا ده‌وترێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ و سه‌دان وتار و کتێب و دانوستان و که‌مپین نه‌یتوانی “ترامپ” له‌ پشتکردنه‌ کوردانی ڕؤژئاوا په‌شیمان بکاته‌وه‌ و ئه‌مه‌ ژانێکی گه‌وره‌یه‌، که‌ نه‌ک ته‌نها بۆ ئێمه‌ که‌ جه‌نگ و کۆچ  و ڕه‌ومان بینیوه‌ به‌ڵکوو بۆ ئه‌وانه‌ش که‌ وه‌کوو قسه‌ بیستوویانه‌ و بۆیان گێڕدراوه‌ته‌ ده‌بێت خاڵ و برینێکی ته‌ڕی وشیاربوونه‌وه‌ و ئاگایی نه‌ته‌وه‌یی بێت.

هه‌ر وه‌کوو له‌ سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌یم پێدا یه‌کەمه‌کانی سه‌ر ئاستی هه‌رێم مایه‌ی دڵخۆشی و سه‌ربه‌رزیی ئێمه‌ن به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ نییه‌ که‌ سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی خۆمان هه‌ڵنه‌سه‌نگێنین، به‌ڵکوو ڕێک به‌م مانایه‌یه‌ که‌ ده‌رفه‌تێکی باشه‌ بپرسین پێگه‌ی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ چ ئاستێکدایه‌ و ئایا به‌پێی پێوه‌ره‌کانی وڵاتانی سه‌رده‌مه‌؟ ئایا هه‌ر ده‌بێت به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره‌کانی ئه‌وان بێت؟ وڵاتێکی وه‌کوو ژاپۆن ته‌نها په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا ده‌کات به‌ پێوه‌ر یان پرسگر و پێشینه‌ و کێشه‌ و مێژووی کولتووریی خۆی ده‌کات به‌ بنه‌ما و له‌ ڕۆژئاواش که‌ڵک وه‌رده‌گرێت؟ ئێمه‌ له‌ هه‌رێم چه‌نده‌ کێشه‌ نه‌ته‌وه‌یی و خه‌مه‌ نیشتیمانییه‌کانمان له‌ چوارچێوه‌ی سیسته‌می په‌روه‌رده‌کردندا گونجاندووه‌؟ دیاره‌ مه‌به‌ست ئه‌وه‌ نییه‌ ئازار و خه‌مه‌کان بکه‌ین به‌ وانه‌ و بیڵیینه‌وه‌ به‌ڵکوو پرسیار له‌ بوونی پلاتفۆرمێکی نه‌ته‌وه‌سازانه‌ و نیشتیمانته‌وه‌رانه‌یه‌ که‌ پێش به‌ کاره‌ساتانی وه‌کوو ئه‌نفال و کۆڕه‌و و به‌ش مه‌ینه‌تی و هه‌ڵه‌بجه‌ بگرێت له‌ ڕێگه‌ی زانست و ژیری و مه‌عریفه‌ی نه‌وه‌کانی داهاتوومانه‌وه‌.

کۆمه‌ڵناسان باس له‌ ئیلیت یان خوێنده‌واری ناوشیار ده‌که‌ن و نموونه‌ش له‌و که‌سانه‌ و سه‌ر به‌ زۆر پیشه‌ و کار ئه‌هێننه‌وه‌ که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ ئیش و پیشه‌که‌ی خۆیاندا پسپۆڕ و ته‌واون، به‌ڵام هیچ ئاسۆیه‌ک و هیچ پێناسه‌یه‌کیان بۆ ئازار و ڕه‌نجه‌کانی کۆمه‌ڵگا و پێشینه‌ و کاره‌ستانه‌کانی نییه‌ بۆیه‌ ناویان ده‌نێن خوێنده‌واره‌ بازرگانه‌کان، ئێمه‌ ده‌بێت زۆر ئاگادار بین که‌ له‌سه‌ر سه‌رمایه‌ مرۆییه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان چۆن سه‌رمایه‌گوزاری ده‌که‌ین، ده‌بێت زیاتر چاومان له‌ داهاتوو بێت تاکوو ورشه‌ و گرشه‌ی سه‌رکه‌و‌تنه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی ئێستا، بۆیه‌ ئه‌و پرسیارانه‌ی که‌ لێره‌دا گه‌ڵاڵه‌م کردن و ئه‌و سه‌رنجانه‌ش ده‌بێت له‌ لایه‌ن پسپۆرانی په‌روه‌رده‌ و شارەزایانی ئه‌و بواره‌وه‌ هه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وردی له‌سه‌ر بکرێت و لێک بدرێته‌وه‌ و هه‌میش پلان و پرۆژه‌یه‌کی تۆکمه‌ هه‌بێت تاکوو بزانین سه‌رمایه‌ مرۆییه‌کانمان به‌ره‌و چ ئاقارێک پاڵ پێوه‌ ده‌نێین، ئه‌گینا ده‌یان ماڵ و سه‌یاره‌ و…هتد. بدرێت به‌ یه‌که‌م و دووه‌مه‌کانیش کاتێک ئه‌و خەمخۆرە ئه‌خلاقی و مێژوویی و مرۆییه‌ نه‌بێت و نه‌پشکوێت وه‌کوو ئه‌وه‌ وایه‌ ئاومان به‌ بێژنگ گواستیبێته‌وه‌.

پۆستی پێشوو

هەنگاوە کردارییەکانی چوار ساڵی حکومڕانی مەسرور بارزانی

پۆستی داهاتوو

مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

سۆزان سەعید

سۆزان سەعید

ڕۆژنامەنووس

پەیوەندیداری بابەتەکان

كاریگەری بەڵێنی دەوڵەتە سوێندخۆرەكان لەسەر بیری نەتەوەیی كوردی
شــیکار

شوبات 15, 2026
25
پرسی بەرگری هاوبەشی دەوڵەتانی کەنداو لە بەرامبەر دۆخی نا دڵنیایی ئاسایشی ناوچەییدا
شــیکار

پرسی بەرگری هاوبەشی دەوڵەتانی کەنداو لە بەرامبەر دۆخی نا دڵنیایی ئاسایشی ناوچەییدا

شوبات 15, 2026
22
لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لە ڕاستی ڕووداوە مێژووییەکان و میتۆدەکانی لێکۆڵینەوەی مێژوویی
شــیکار

لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لە ڕاستی ڕووداوە مێژووییەکان و میتۆدەکانی لێکۆڵینەوەی مێژوویی

شوبات 10, 2026
32

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ته‌مموز 2023
د س W پ ه ش ی
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31  
« حوزەیران   ئاب »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە