• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
سێ شه‌ممه‌, شوبات 10, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    ناوی خوازراو

    تایبەتمەندێتی و فرەواتایی ڕەنگەکان

    بەرپرسیارێتی باشوور لەدوای بەرخودانی ڕۆژئاڤا

    نەتەوەو ئایین دوو پرسی گرێدراو

    ئەمریکا و چاو ترساندنی ئێران؟

    ئەمریکا و نوری مالیکی

    ڕەگەز پەرستی عەرەبی هەموو سنورەکانی تێپەڕاندووە

    ژینگەی کارکردن لە کەرتی تایبەت؛ کەموکوڕیی و چارەسەر

    ناتۆ لە نێوان سینەما و ڕاستیدا

    ‏”نا”کەی هەسەدە

    ‏”نا”کەی هەسەدە

    کورد بێ ناسنامە دەکرێت، کە مەلەفی نەوت ناسنامەی پێدابوو

    کۆتایی بۆ کوردە

        سیناریۆکانی بەردەم ئایندە: ئێمە بەرەو کوێ دەچین!؟

    برایەتی گەلان تەنانەت دژی زانستە

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 126

  • شــیکار
    لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لە ڕاستی ڕووداوە مێژووییەکان و میتۆدەکانی لێکۆڵینەوەی مێژوویی

    ئایا زیرەکی دەستکرد مامۆستای داهاتووە؟

    ئایا زیرەکی دەستکرد مامۆستای داهاتووە؟

    جیاوازی ترەمپ و ڕۆبۆت چییه‌؟

    جیاوازی ترەمپ و ڕۆبۆت چییه‌؟

    ستراتیژییەتی ئەوروپا بۆ پرسەکانی بەرگری، توانای کێبڕکێ و کۆچکردن لە ساڵی ٢٠٢٦

    پاشایەتیخوازی و کۆماری ئیسلامی؛ دوو ڕووخسار لە یەک لۆژیکی هەژموونیکی دەسەڵات

    کورتەیەک دەربارەى تێڕوانینى حزبى بەعس و سەدام بۆ مێژوو

    ئەحمەد شەرع و نەخشەی ململانێکان

    ئەحمەد شەرع و نەخشەی ململانێکان

    جیۆپۆلیتیکی مانەوە لە سوریای نوێدا؛ کورد لەنێوان ململانێی دیمەشق و شەڕی سەرچاوەکان

    ڕۆڵی پاشماوەی ماددە ڕەقەکان لە پیسکردنی ژینگەدا چیە؟

    چۆن لە دۆخی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان تێ بگەین؟

  • ئــــابووری
    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    کوردیزادە ئەحمەد ڕامیز؛ گەنجینەیه‌ک لە چاپەمەنی و بڵاوکراوه‌ی بەرهەمی كوردی

    هۆکارەکانی شکستی دەوڵەتی کوردی لە ڕێككه‌وتننامەی لۆزاندا؛ شیکارییەکی مێژوویی

    رەهەندی کۆمەڵناسییانەی پرسی کورد لە نێوان پێکهاتەی نەریتی و ئاڵنگارییەكانی مۆدێرنیتەدا

    پیلانگێڕییە هەرێمییەکە دژی کورد بەردەوامە

    وەڵامی “كورد كێیە” لە دیدی تۆماس بوا-وه‌

    مێژووی نکۆڵیکردن لە بوونی شوناسی نەتەوەیی کورد

    ڕۆڵی هۆزە ناودارەکان لەبواری مێژووی كولتووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی نەتەوەی کورد

    بووژاندنه‌وەی ئابووری و بازرگانی له‌ شاری سلێمانی لەلایەن جووله‌كه‌کانەوە

    قوتابخانەی ڕوشدییە؛ موڵکی و سەربازی شاری سلێمانی

    بوونیادنانی ناسنامە لە نێو نەوەی نوێی کورد؛ ناسنامە وەک بەرخۆدان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤێرجینیا وۆڵف

سەرەکی شــیکار

ڕەزا شای کوڕ لە نێوان وەهمی دیموکراسی و پاشایەتیدا

موحسین عەلیڕەزایی لەلایەن موحسین عەلیڕەزایی
حوزه‌یران 30, 2023
لە بەشی شــیکار
0 0
A A
ڕەزا شای کوڕ لە نێوان وەهمی دیموکراسی و پاشایەتیدا
0
هاوبەشکردنەکان
89
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دوای ڕووداوی میترۆپۆلی ئابادان لە پارێزگای ئەهواز و کوژران و بەژێرەوەبوونی چەندین کەس بەهۆی بێ پلانی و بێبەرنامەیی و کەلێن و درزی گەورە لە بەڕێوەبەرایتی بیناسازی لە حکوومەتی ئێراندا ناڕەزایەتییەکان دەستیان پێکرد و لە ماوەیەکی کەمدا بۆ چەندین شوێن و شار و شارۆچکەی دیکە پەرەی سەند و بە شێوەیەک لە شێوەکان لە ڕوانگەی گشتی و سۆنگەی جەماوەرەوە وەک کەمتەرخەمیی دەسەڵات لە پرۆژەکانیدا وێنا کرا و بەرپرسانی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی ئەم ڕووداوەی بە شێوەی جیاواز جیاواز هێنایە سەر خەت و گوڕوتینێکی دیکەی دا بەو ناڕەزایەتییانەی کە بە هۆکاری جۆراوجۆر لەوانە گەندەڵی و هەڵاوسانی ئابووری و گرانی و…  لە کۆمەڵگای ئێرانیدا کەڵەکە بووبوو.

جیاواز لەوەی کە لە ڕووداوانی وەهادا کەسایەتییە سیاسی و سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دێنە سەر شانۆی میدیاکان و بۆ ڕەواندنەوەی ناڕەزایەتییەکان و ئەو کارەساتانەی کە لە ڕاستیشدا بەهۆی کەمتەرخەمی و لێنەهاتوویی لە بەڕێوەبەرایەتی و حوکمڕانیدا دێنە ئاراوە، دەنگی ئۆپۆزیسیۆنیشی بەرز کردووەتەوە و هاتوونەتە سەر خەت. ئەگەرچی لەم ناڕەزایەتییانە کۆمەڵێک دروشم دژی حکوومەت و بەرپرسانی گەورە و بچووکی کۆماری ئیسلامی دەدران بەڵام هەندێ لە دروشمەکان پشتگیری لە ڕەزاشا یەکەمین پاشای نیزامی پاشایەتیی پەهلەوی بوو کە لە ژێر ناوی ((ڕەزا شا، ڕۆحت شاد)) بیسترا، ئەگەر بە ئینساف و بە ویژدانەوە چاو لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم چەند ساڵەی دوایی ئێران بکەین ئەوا بەشێک لە دروشمەکان هەڵگری ئاماژەن بۆ ڕەزاشا و سیلسیلەی پەهلەوی بەڵام ئەمە بە مانای پەسەندکردنی سیستەمی پاشایەتی و بە تایبەتی بنەماڵەی پەهلەوی نایەت ئەوەندەی ئاماژەن بۆ نەبوونی ئاڵتەناتیڤ و جێگرەوەیەکی بەهێزی سیاسی نیو ئەوەندە ئاماژە بۆ هەڵبژاردنی هەمان سیستەم لە ناڕەزایەتیی و بشێوییەکی کۆمەڵایەتی و سیاسیدا نییە و لەم نێوانەشدا نابێ ڕۆڵی میدیا و پڕوپاگەندە لە شانۆکەدا نەدیو بگرین، ئەو میدیا زەبەلاحانەی کە ئەم پلەن و دیمەنە لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان زەق دەکەنەوە بریتین لە (ئێران ئینتەرنەشناڵ) بی بی سی فارسی، ئیندیپێندێنتی فارسی، ڕادوێ فەردا، دەنگی ئەمریکا و…ن، ئەمەش لە ڕاستیدا بەرنامە و پرۆژەیەک نەبووە کە ئێستە پێی هەستابن بەڵکوو ساڵانێکە لە ناو ئاوەها دیسکۆرس و گوتارێکدا ئیش دەکەن و خۆیان بۆ ڕۆژانی ئاوەها مەڵاس داوە کە ئاڕاستەی ناڕەزایەتییەکان بەرەو یەک لایەن و ڕەهەند ببەنە پێشەوە و پێناسەی بکەن.

ئەوەی ئاگادارییەکی ڕۆژنامەنووسانەی ئاسایی لە سەر هەلومەرج و ڕووداوەکانی ئێران هەبێت و تەنانەت چاودێرێکی ئاسایی ڕووداوەکانی ئەم ساڵانەی دوایی ئێران بێت دەزانێت کە ناڕەزایەتییەکان یەک سەرچاوە و ئاخێزگەیان نییە و هەر کامەیان و بەپێی هەر شار و ناوچەیەک دەلالەت و ئاماژەی خۆیان وەردەگرن. لەم هاوکێشە ئاڵۆزەدا ئەگەر تێڕوانینێکی کۆمەڵناسانەی واقیعبینانەمان هەبێت ئەوا سەرەکیترین شت کە دەبێ لەبەرچاوی بگرین و پێش هەر خوێندنەوە و هەڵسەنگاندن و خۆبەخاوەنکردنێکی هەر شەپۆلێکی کۆمەڵایەتی و ناڕەزایەتییەکی سیاسی و چینایەتی و ئیتنیکی دەبێ دانی پێدا بنێین ئەمەیە کە ئەو جوگرافیایەی کە ناوی ئێرانە پێکهاتێکی موزائیکی و فرەڕەنگی ئیتنیکی و کەلتووری و زمانیی هەیە و ئەمە نەک لە ڕووی دیموگرافی و حەشامەت و هەڵکەوتەی جوگرافییەوە بەڵکوو لە ڕووی دەرکەوتە سیاسی و کۆمەڵایەتی و کەلتووریی و مێژووییەکانیشەوە سەلماوە و حاشاهەڵنەگرە.

بۆیە ئەو شانۆ میدیاییەی کە فۆکۆس و پێداگریی لەسەر یەک ڕەهەندی کۆمەڵگای ئێرانی و یەک دروشمی ناو ناڕەزایەتییەکانە هەر لە ئێستەوە خەریکی خۆڵکردنە چاوی خەڵک و خۆبەخاوەنکردنی ناڕەزایەتیگەلێکە کە نەتەوەخواز و کرێکار و مامۆستا و قوتابی و سیکولار و دیموکراسیخواز و ڕۆشنبیران و ئەوانەی جیاواز بیر دەکەنەوە لە کۆی پێکهاتە کەلتووری و سیاسییەکە و تەنانەت ئایینییەکانیش دەگرێتەوە و دەیەوێت هەموو ئەمانە نەدیو بگرێت، بۆیە لەم شانۆیەدا دەبێ زۆر ئاگاداری ڕۆڵی میدیا زەبەلاحە ئێرانچییەکان و لایەنگەلی پشتەوەی ئەم پلانە بین کە پێناچێت لە دەرەوەی بازنەی پلانی هێزگەلی کۆلۆنیاڵ و چەوسێنەر و داپڵۆسێنەریش بن. ئەمجارەیان و بەم ڕووداوەی شاری ئابادان کە لە ناڕەزایەتییەکاندا ئەم دروشمە بەرز کرایەوە(ڕەزا شا، ڕۆحت شاد) لە لایەن میدیاکانی سەر بە ئێرانچێتییەکان و ئێرانشاری زەق کرایەوە و هەموو کێشە ئابووری و سیاسی و کەلتووری و ئیتنیکییەکانی بە گەڕانەوەی سیستەمێکی پاشایەتی لە خەیاڵی خۆیدا چارەسەر دەکرد، گەرچی بە ڕواڵەت کوڕەزای ڕەزاخانی میرپەنج واتە ڕەزا شای بنیاتنەری دەوڵەتی پەهلەوی یەکەم دەڵێت کە باوەڕی بە ڕای گەلی ئێران و دیموکراسی هەیە بەڵام بە شێوەی فەرمی بەناوی “شازادە ڕەزا پەهلەوی” هاتووەتە ناو پانتاکەوە و چەندین ساڵە لە دەرکەوتنە کەم و کورتەکانیدا هەر بەم ناوەوە  خۆی و هەڵوێست و بیروڕاکانی لەمەڕ ئێران دەربڕیوە.

ئەو لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە لێدوانێکدا کە نێزیکەی چل دەقە زیاتری خایاند و دواتر بە پرسیار و وەڵامی ڕۆژنامەنووسانێکی هەڵبژێردراوی دیاریکراو ڕۆشت بۆ سەرووی کاژێرێک لە سەر زۆر بابەت بە شێوەی وردەکارانە قسەی کرد. ئەو لە بەشێک لە قسەکانیدا دەڵێت “ڕژێمی کۆماری ئیسلامی دەڕوات…ئێستا گەورەترین ئۆپۆزیسیۆن و ئەڵتەرناتیڤ و جێگرەوە ئێوە نەتەوەی ئێرانن.” لە ڕاستیدا ئەم قسانەی ڕەزاشای کوڕی حەمەڕەزای پەهلەوی هیچ جیاوازییەکی نییە لە دەلالەتە فاشیستی و خۆپەرستانەکانی ئێرانچێکانی ناوخۆی ئێران کە بە دەیان نموونەیان دەمامکیان لێ هەڵمالڕاوە و ڕوخساریان بۆ ئێمە وەک کورد دەرکەوتووە بە تایبەت لە کاتی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان، ئەو بەشێوەی ورد ناڵێت ئێران کوێیە و چییە بەڵام بە تاکتیکێکی دیسکۆرسیڤ دەڵێت ئێران هەمان پێناسەی هەیە کە ڕژێمەکانی پێشتر لە کۆماری ئیسلامی واتە دوو سەردەمی باواگەورەی واتە ڕەزا شای پەهلەوی لە سەردەمی دەوڵەتی یەکەمی پەهلەوی و باوکی واتە حەمەڕەزا شای باوکی لە سەردەمی پەهلەوی دووهەم پێناسە کراوە دواتر بە شێوەیەکی سەیر و سەرسووڕهێنەر قسەکانی دەلالەت لە وەهمی پێگەی جەماوەری و پەسەندزانینی سیستەمی پاشایەتییەک دەکەن کە بە دڵنیاییەوە تەنها وەکوو نۆستالۆژییەک لای ڕێژەیەکی کەم لە خەڵکی ئەو جوگرافیایەی ناوی نراوە ئێران ماوەتەوە.

ئەو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا زیاتر و بە شێوەی ناڕاستەوخۆ ئێران و پێکهاتی سیاسیی داهاتووی ئێران مانیفێست دەکات و دەڵێت”خاڵی جێگەی سەرنج لە ناڕەزایەتییەکانی یەک مانگی ڕابردوودا ئەمە بووە کە لوڕ و بەختیاری و عەرەب و فارس هاوشانی یەک و لە پاڵ یەک وەستان و تووڕەیی و نەفرەتی خۆیان لە هەمبەر دوژمنی هاوبەشیاندا دەربڕی” ئەگەرچی ئەم دەربڕینانەی وەکوو کراوەیی و جیاوازنواندنێک لە ئەدەبیات و ئاخاوتن و دیسکۆرسی سیاسیی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی دەبینرێت بەڵام لە بەشی دوایی قسەکانیدا ئەم ڕستانە زیاتر دەلالەتی ڕاستەقینەیان ڕوون دەبێتەوە و لەو حاڵەتی داننان بە کەمینە و نەتەوەکان دەردەچێ و ڕاستەوخۆ بە ئەدەبیات و ئاخاوتنێک دێتە گۆ کە تەنها و تەنها دەلالەت لە سەر دوو ئاڕاستەی مانایی دەکەن. یەکەم ئەوەی کە ئەم کەسایەتییە کە لە وەهمی کاریزمابووندا و بە گەمارۆی هەندێ هێزی ئێرانچی و شکستخواردووی ناوخۆ و چەپڵە و شانتاژی میدیایی هەندێ میدیای ئاڕاستە دیاردا باوەڕی کردووە کە دەتوانێت بگەڕێتەوە سەر تەختی پاشایەتی، تەنانەت ئەگەر وەکوو خۆیان دەڵێن “سەڵتەنەتی مەشرووتە” واتە (پاشایەتییەکی مەرجدار)یش بێت.

واتە لەم سۆنگەیەوە ڕەزاشای نەوەی ڕەزاشای یەکەم وەکوو باواگەورەی باوەڕی بە ناوەندگەرێتی و دەسەڵاتخوازییەک هەیە کە یەک نەتەوەی سەردەست سەرپشک و پێشەنگی حوکمڕانی و دەسەڵات بێت ئەویش فارسە. ئاڕاستەی دووهەمی ئەم دەربڕینە دەلالەت لە جەهل و نەزانینێک دەکات کە دیسکۆرس و گوتاری ئەو لە واقیعی ئێستای ئێران و پێکهاتە فرە نەتەوە و فرە ڕەنگەکەی دوور و دابڕاوە کە دەشێت هۆکارەکەی هەمان وەهمی کاریزمابوون و پەسەندبوونی جەماوەری بێت کە بە چەپڵە و چەقەنەلیدانی هەندێ هێز و لایەنی ئایدۆلۆژیک و نۆستالۆژیکی دەوروبەری بێت واتە ئەم دوو ئاڕاستە و حاڵەتە یەکتر بەهێز دەکەن. لە هەر دوو ئاڕاستە و حاڵەتەکەدا کارەساتی گەورە خۆی حەشار داوە. بۆ تێگەیشتنی زیاتر لەم لێکدانەوەیە و ئەم تێڕوانینە و بۆ زیاتر ڕوونبوونەوەی تێڕوانینی ڕەزاشای کوڕ لەبارەی نەتەوەکانی ئێران با بەشی دیکەی قسەکانی بگێڕمەوە. ئەو لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: “داوا لە سەرۆک خێڵ و هۆزە گەورەکانی تایفەکانی ئێران لە لوڕ و بەختیاری و کورد و بەلووچ تاکوو عەرەب و قەشقایی و تورک و تورکەمەن دەکەم بۆ پشتیوانی لە خەڵکانێک کە بوێرانە دێنە سەر شەقامەکان پەیامی یەکگرتن و یەکڕێزی هەڵگرن”.

وەکوو دەبینین لەو بەشەی کە باسی ناڕەزایەتییەکان دەکات هیچ پاشگرێک بۆ لوڕ و بەختیاری و فارس بەکار نابات چونکە (فارس) لەوێدا هاتووە بەڵام لە دەربڕینی دووهەمیاندا بە سەرۆک هێز و خێڵ و عێل باسی کورد و لوڕ و… دەکات و هیچیشیان نابووێرێت، ئەمە دووفاقێتییە لە بەکاربردنی دەستەواژەکاندا لە ڕاستیدا پێش هەر شتێک فێڵ و کایەیەکی زمانی و دیسکۆرسیڤە کە بەو شێوەیە ڕەزا شا هەم دەیەوێت کۆمەڵە پانئێرانیست و ئێرانچێتییەکانی دەوروبەری خۆی پێ بێدەنگ بکات و هەمیش ئەمە بڵێت کە دانی بە هەموو دانیشتوانی ناو جوگرافیای ئێراندا هێناوە بەڵام چ داننانێک؟؟ داننانێک کە تەنها و تەنها لە تێگەیشتنێک هەڵدەخێزێت کە خوێندنەوەی بۆ کۆمەڵگا و پێکهاتی کۆمەڵایەتی هی سەد ساڵ پێش ئێستایە و لە جەهلێکەوە هەڵدەخێزێت کە لەسەرەوە تیشکم خستە سەری یان نا دەگەڕێتەوە بۆ هەمان سیاسەتی پەهلەوییەکانی پێشوو واتە ناوەندگەرێتی و نکۆڵیکردنی کەمینە و نەتەوەکانی دیکە. دژوازییەکانی ئەم دیسکۆرسە کاتێک دەردەکەوێت کە باسی دیموکراسی دەکات و داکۆکی لە مافی هەموو ئێرانییەکان دەکات وەکوو بڵێی پێش ئەو ڕژێمەکانی پێشوی تاران باسیان نەکردبێت! ئەو ڕەخنە لە سیستەمی کۆماری ئیسلامی دەگرێت کە باوەڕی بە نەتەوە نییە و بە “ئومەت” هەیە و لە حاڵێکدا خۆیشی بە هەمان پێکهات ئایدۆلۆژیاکەی ئاڕاستە دەکات و دەیخاتە ڕوو، ئومەت هەموو باوەڕدارانی ئایینێکی دیاریکراو دەگرێتەوە و نەتەوەش بەم پێناسەیەی ئەو هەموو ئەوانە دەگرێتەوە کە لە ئێراندا دەژین و لە ژێر یەک ئاڵا و یەک کەلتوور و زماندا دەژین کە ئەویش فارسییە! ئەم شانۆ پێکەنیناوی و بە ڕواڵەت جیدییەی ڕەزا شا دەرخەری وەهمی ئەوە بۆ پێگەی خۆی و سیستەمێکی پاشایەتی و فامی هەلپەرەستانە و خۆخوازانەیەتی بۆ دیموکراسی!

خەڵکی دانیشتووی جوگرافیای ئێران لە ماوەی دەیان ساڵ خەباتی مەدەنی و ڕۆشنگەری و وشیاریدا دەزانن پاشایەتی و دیموکراسی وەکوو جنۆکە و بیسمیل وان و هەر جۆرە تێکەڵکردن و خستنەڕووی ئاوەها پرۆژە و ئەڵتەرناتیڤێک جگە لە تڕکەڵەک و تراویلکە هیچی دیکە نییە! تراویلکەیەک کە وڕێنە و خەون و ڕێشکە و پێشکەکانی نادیارە!

پۆستی پێشوو

ئه‌ده‌ب له‌ نێوان جه‌نگ و ئایدۆلۆژیدا: به‌شی سێیه‌م و کۆتایی

پۆستی داهاتوو

کۆچ وەک هۆکارێک بۆ گەشە کردن و خۆشگوزەرانى وڵاتان

موحسین عەلیڕەزایی

موحسین عەلیڕەزایی

پەیوەندیداری بابەتەکان

لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لە ڕاستی ڕووداوە مێژووییەکان و میتۆدەکانی لێکۆڵینەوەی مێژوویی
شــیکار

شوبات 10, 2026
3
ئایا زیرەکی دەستکرد مامۆستای داهاتووە؟
شــیکار

ئایا زیرەکی دەستکرد مامۆستای داهاتووە؟

شوبات 8, 2026
14
جیاوازی ترەمپ و ڕۆبۆت چییه‌؟
شــیکار

جیاوازی ترەمپ و ڕۆبۆت چییه‌؟

شوبات 4, 2026
39

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

حوزه‌یران 2023
د س W پ ه ش ی
 1234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930  
« مارس   تەموز »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە