“ناسیۆنالیزم و ئه‌ده‌بی جه‌نگیی کورد”
ئه‌مه نه‌ک ته‌نها به نیسبه‌ت ئایدۆلۆژیی چه‌پ و کۆمۆنیستی، به‌ڵکوو به نیسبه‌ت ناسیونالیزمیشهوه هه‌ر ڕاسته! بۆیه کاتێک له چل و په‌نجاکاندا و له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا ئێمه شایه‌تی هاتنی گوتاری ناسیۆنالیزم بۆ ناو شیعری شاعیرێکی وه‌کوو مامۆستا قانیعین، که هاوکات بووه له‌گه‌ڵ داڕزان و پووکانه‌وه‌ی ورده‌ورده‌ی نیزامی خانخانێتی، ناسیۆنالیزم به شێوه‌یه‌کی تۆخ و دژواز و ئاڵۆز له شیعری شاعیرێکی وه‌کوو قانیعدا ده‌رده‌که‌وێت، بۆیه ده‌ڵێن “ڕازی مانه‌وه‌ی قانیع به هۆی دڵسۆزی و خه‌مێتی بۆ نیشتیمان نه‌ک به هۆی شیعره‌کانی”، واته دیسکۆرسێک که فه‌رد و تاکایه‌تی تێیدا ده‌کوژرێت و جۆره شێواوی و دژوازییه‌کی مانادار له زمانی شاعیردا به‌رهه‌مده‌هێنرێت. وه‌ک “به‌ختیار عه‌لی” له وتاری “قانیع و سه‌ره‌تاکانی سه‌رهه‌ڵدانی موراڵی ناسیۆنالیستی”دا ده‌ڵێت: ئه‌مجۆره کوشتنه‌ی فه‌رد ده‌رئه‌نجامی سرووشتی ئه‌و جیهانبینی و سیسته‌می داواکارییه‌یه که ناسیۆنالیزم ده‌یهێنێت هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه که ده‌وترێت دیدی قانیع به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو تا ئێستا له ستراکتوری تێکسته ئهدهبییهکانماندا زیندووه به جۆرێک ده‌توانین بڵێین سه‌ده‌ی بیست، سه‌ده‌ی مه‌حوی نه‌بوو به تێڕوانینه دینییه، سۆفیستییه، فه‌لسه‌فییه‌که‌یه‌وه، سه‌ده‌ی گۆران نه‌بوو به ڕوانینه ستاتیکییهکهیهوه، به‌ڵکوو سه‌ده‌ی قانیع بوو به مۆراڵه ناسیۆنالیستییهکهیهوه.
به‌گشتی ده‌مه‌وێت بڵێم ئایدۆلۆژی و مانیفێستئامێزبوون به شێوه‌یه‌کی وه‌ها هه‌ستیار له شیعر و ئه‌ده‌بدا ده‌رده‌که‌ون که ڕه‌نگه ماوه‌ی زۆری پێ بچێت، تاکوو له به‌دواداهاته‌کانی ئاگادار و وریا ببینه‌وه وه‌کوو ئه‌و نموونه‌یه‌ی مامۆستا قانیع که ئه‌گه‌رچی به‌شێکه له مێژووی ئه‌ده‌بی ئێمه، به‌ڵام زیاتر کوردێکی پڕ به هاواره تاکوو شاعیرێکی پڕ هاواری کورد، زۆرتر ده‌نگێکی گشتیی ناسیۆنالیزمێکی ئایدیالیسته، تاکوو زایه‌ڵه‌یه‌کی تایبه‌تی تاکێکی کوردی هۆگری نیشتیمان، بۆیه ده‌بێ به وریایی و بوێرییه‌وه ئه‌ده‌بی جه‌نگ و به‌رگری شی بکه‌ینه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی ئاسۆکانی زیاتر و پڕ ڕه‌نگ و گه‌شتر بێت، ده‌بێ ئه‌و لایه‌ن و ڕه‌هه‌ندانه‌ی که مایه‌ی لاوازی و کپبوونی ئه‌زموونێکی شیعرین، چ له ڕووی ناوه‌رۆک و چ له ڕووی فۆرم و چۆنبێژی و داڕشتنه‌وه، بخه‌ینه به‌ر ڕه‌خنه تاکوو جووڵه و جمشتی ئه‌ده‌ب له قۆناغێکی دیاریکراودا نه‌مێنێته‌وه و هه‌ر ده‌م بزۆز و ڕێ له گه‌شه و گۆڕان بێت.
له لێکدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌زموون یان ئه‌زموونه‌کانی شیعری جه‌نگ یان به‌رگری، ده‌بێ دیدێکی کراوه‌مان هه‌بێت و ئه‌زموونه‌کان وه‌کوو به‌شێک له مێژووی دیارده‌ناسیی کورد و زمانی کوردی له قه‌ڵه‌م بده‌ین به هه‌موو که‌موکوڕی یان سه‌رکه‌وتن و گهشهداربوونهکانییهوه، واته وه‌کوو به‌شێک له کوردناسی له پانتایه‌کی گشتیدا بیبینین، به هۆی ئه‌و که‌موکوڕییانه‌ی که له ناساندن و تیۆریزه‌کردنی ئه‌ده‌بی به‌رگری له ناو کورددا هه‌یه، ئه‌و تێرم و ده‌سته‌واژه و چه‌مک و میتۆدانه‌ی که “ده‌بوو بۆ خوێندنه‌وه و ناسینی ئه‌ده‌بی کوردی هه‌ر له کۆنه‌وه تا ئێستا هه‌بن”، هێشتا نه‌هاتوونه‌ته ئاراوه، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین به‌شێکی زۆر ئه‌وا به‌شێکی به‌رچاوی ئه‌ده‌بی کورد، ئه‌ده‌بی جه‌نگ بووه وه‌کوو له سه‌ره‌وه تیشکم خسته سه‌ری، چوون دۆزی کورد دۆز و دۆخێک بووه به‌رده‌وام له ناو کایه‌ی جه‌نگدا بووه و به دڵنیاییه‌وه ئێستاش ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین به شێوه‌ی دیکه له ناو کایه‌ی جه‌نگی سه‌خت و به‌رهه‌ست، ئه‌وا له ناو تۆڕی جه‌نگێکی نه‌رم و کایه‌ی ده‌سه‌ڵاته داگیرکه‌ره‌کانی ناوچه‌یی و دراوسێکان و زلهێزه‌کاندا ده‌ژی، پێویست به به‌بیرهێنانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی باشوور و ڕۆژئاوا و بۆردومانکردنی باره‌گاکانی ڕۆژهه‌ڵات له باشوور له‌م ساته‌وه‌خته‌دا ناکرێت. ئه‌ده‌بی جه‌نگ ئه‌گه‌ر بارێکی مانایی تۆخی هه‌بێت بۆ دۆخێک که هێوری و هێمنییه‌کی ڕێژه‌یی له شاره‌کاندا هه‌یه، ئه‌وا به‌و مانایه نییه دۆخی جه‌نگی له‌ناو چووه، به‌ڵکوو ده‌کرێ بڵێین گۆڕاوه‌ته سه‌ر دۆخی ئه‌منی و کایه‌کانی دیکه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه و به‌م پێیه‌ش ماهییه‌ت و شێوه‌ی ئه‌ده‌بی جه‌نگیش کاژ ده‌خات و خۆی نوێ ده‌کاته‌وه و ده‌بێت به جه‌مسه‌رێکی به‌رگری دژ به ده‌سه‌ڵات به فۆرم و ناوه‌رۆک و پێکهاتی تایبه‌تی خۆیه‌وه، ڕه‌نگه بۆ ئه‌ده‌بی ناو شاره‌کان زیاتر تێڕوانینێکی فۆکۆیی یارمه‌تیده‌ر بێت و ئه‌و ڕسته ناسراوه بکرێت دووپات بکه‌ینه‌وه که “له هه‌ر شوێنێک چه‌وساندنه‌وه هه‌بێ به‌رگری و بهرخۆدانێکیش هه‌یه”، بۆیه ده‌ڵێم ئه‌ده‌بی به‌رگری و جه‌نگ به پێی پارادایم و سهرنموونهکان ته‌نها کاژ ده‌خات و له‌ناو ناچێت!
جیهان-ژینی کورد جیهان-ژینێکی جه‌نگ ئالووده، ئه‌گه‌ر مووشه‌ک و کاتیوشا و فیشه‌ک و نارنجۆک نه‌بن، لانیکه‌م ترس و دڵه‌ڕواکێی لێدان و گرتن و ئه‌شکه‌نجه و له سێداره‌دان هه‌میشه هه‌بوون و هه‌ن، ئه‌مه ترس و دله‌ڕاوکێیه‌کی تایبه‌تی له کورددا به‌رهه‌م هێناوه، دڵه‌ڕاوکێی مان و نه‌مان! ئه‌ده‌بی ئێمه به زۆری له ناو ئاوه‌ها دۆخێکی ئۆنتۆلۆژی-سیاسی‌دا ئیشی کردووه و خۆی مانیفێست کردووه.
“خوێندنه‌وه‌ی ئه‌زموونی شیعریی شاعیرێک له سێ وێستگه و قۆناغی جیهان-ژینیدا”
(نموونه‌یه‌ک له ئه‌ده‌بی جه‌نگیی کورد)
ئه‌سته‌مه بتوانین بڵێین ناپێگه‌یشتوویی، زیاتر له نووسینی خراپ‌دا دێته ئاراوه یان له داوه‌ریکردنی خراپ‌دا؛ به‌ڵام له‌م دوو حاڵه‌ته به‌رهه‌مێک که به هۆی که‌موکوڕی له نووسیندا وه‌ڕه‌زکه‌ر بێت له ڕه‌خنه‌یه‌ک که تێگه‌یشتنی ئێمه به‌لاڕێدا ده‌بات، زیانی که‌متره. به‌شێکی که‌م له نووسه‌ران هه‌ن که له نووسیندا تووشی هه‌ڵه و که‌تن ده‌بن، به‌ڵام زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی که له داوه‌ریکردنی ده‌قدا ده‌که‌ونه هه‌ڵه‌وه، له هه‌مبه‌ر نووسه‌رێکی خراپ ده‌یان ڕه‌خنه‌گری خراپ هه‌یه؛ نووسه‌رێکی که‌م مایه ته‌نها خۆی ڕیسوا ده‌کات، به‌ڵام زۆرێک له‌و ڕه‌خنه‌گرانه‌ی که وا توێکڵ و ناو‌کی قسه ناناسن به لێکدانه‌وه‌ی به‌رهه‌مێک، خۆی و که‌سانی زۆر ڕیسوا ده‌کات.
“ئه‌له‌کسانده‌ر پۆپ”
“نامیلکه له باره‌ی ڕه‌خنه”
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌زموونی شاعیر؛ ئاکۆ ئه‌لیاسی، سێ کتێبه شیعری دیاری، ده‌که‌مه جێی سه‌رنج و لێوردبوونه‌وه. ئه‌گه‌رچی ئه‌م سێ ده‌فته‌ره شیعره ته‌نها ده‌فته‌ره شیعره بڵاوکراوه‌کانی شاعیر نین و پێش ئه‌م سێ ده‌فته‌ره به تیراژێکی که‌م کتێبی “چوار گڵۆپ”ی له ساڵی 1992دا بڵاو کردۆته‌وه و له 1998یشدا “سۆزی شاعیرانه”ی بڵاو کردۆته‌وه، به‌ڵام به تێڕوانینی خۆی ده‌فته‌ری یه‌که‌م سه‌ره‌تایه‌کی کرچ و کاڵی ئه‌زموونی شیعری بووه و ده‌فته‌ره‌کانی دواتر زیاتر ته‌عبیر له جیهان-ژینی شیعری ئه‌و و دونیای خه‌ون و مۆته‌که و یاده‌وه‌رییه‌کانی ده‌که‌ن.
لێره‌دا من هه‌وڵ ده‌ده‌م به خوێندنه‌وه‌ی هه‌ندێک نموونه له هه‌ر سێ ده‌فته‌ری “یادی پیرۆز” (2020 پاییز به بۆنی گه‌ڵاوه” (2019) و “ڕۆح به خاکه‌وه به‌نده”، باسی جێگیربوون و مانه‌وه‌ی دۆخی جه‌نگی له جیهانبینی و خه‌یاڵی شاعیر و کاژخستنی ده‌لاله‌ته‌کانی جه‌نگ و به‌رگری و دواتر بیچمبه‌ندی و فۆرمهیشنی دۆخێک بکه‌م که له دووره‌وڵاتی و ماوه‌یه‌کی زۆری نیشته‌جێبوونی له یه‌کێک له وڵاته ئه‌ورووپییه‌کاندا، هاتۆته ئاراوه. ئه‌م قۆناغانه من دابه‌ش ده‌که‌م به سێ قۆناغی جیهان-ژینی شاعیر:-
- قۆناغێک که تیایدا پێشمه‌رگه‌یه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به‌رهه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌ویدییه‌کی هێمایین و واقیعی له یه‌ک کاتدا هه‌یه. زۆرێک له شیعره‌کانی ناو “پاییز به بۆنی گه‌ڵاوه” له‌م خانه‌یه‌دا جێده‌گرن
- شیعره‌کانی ده‌فته‌ری “یادی پیرۆز”یش هه‌ڵگری هه‌مان تێم و مۆتیڤی پێشمه‌رگایه‌تی و خه‌بات و شاخن به‌ڵام له جیهان-ژینی ئوردووگادا نووسراون، جۆرێکی دیکه له غوربه‌تی نیشتمان و مه‌نفا وه‌کوو شاعیر خۆی ده‌ڵێت: شێعری درێژی “یادی پیرۆز” نێزیک بە ٢٤ ساڵ پێش لە ئێستا، لە دەشتی کاکی بە کاکی ئۆردووگای ڕوومادی، لەنێو قووڵایی دڵی مەنفادا و لەوپەڕی بێدەرەتانی و بێ ئیمکاناتی، بەڵام بە باوەڕێکی بەرزی شۆڕشگێڕی و بە دەریایەکی بێسنووری تەژی لە خۆشەویستی بۆ نیشتمان و مێژووە بریندارەکەی هۆنراوەتەوە.
- ئه‌گه‌رچی له ڕووی مانا و ناوه‌رۆکه‌وه هه‌ر سێ ئه‌زموونه‌که داڵغه‌ی به‌رگری و شۆڕشگێڕانه‌یان هه‌یه، به‌ڵام بێگومان له ڕووی فه‌زا و فۆرم و داڕشتنه‌وه “ڕۆح به خاکه‌وه به‌نده” جیاوازییه‌کی دیارتری له‌گه‌ڵ ئه‌و دوانه‌ی دیکه‌دا هه‌یه. له ڕووی زه‌مان و کاتی له دایکبوونی شیعرهکانیشهوه ئاڵۆزییه‌ک هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که زه‌مان به شێوه‌ی نۆستالۆژیا و جۆره جێگری و پهنگخواردووییهک و یان باشتره بڵێم “یاده‌وه‌رییه‌ک” خۆی ده‌رخستووه واته شیعری وای هه‌یه که له ناوه‌ڕاستی سویسدا نووسراوه به‌ڵام بۆنی شاخ و سه‌نگه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی لێدێت، شیعری واشی هه‌یه له زه‌مه‌نێکی پێش مه‌نفا بۆنی ئه‌وین و سۆزداری لێدێت. بۆیه له ئه‌زموونی شاعیردا زه‌مان پێگه‌یه‌کی ناهێڵی و تهقدیریانه و هه‌ڵبه‌ت سوڕڕیالی هه‌یه و خۆی له په‌یوه‌ندی پێکهات و ناوه‌رۆکی شیعره‌کان و ژینگه‌ی واقیعیی شاعیر له ئێستادا مانیفێست ده‌کات. ئه‌م سێ قۆناغه ناهێڵییه به ڕیز به‌سه‌ر سێ قۆناغی شاخ(پێشمه‌رگایه‌تی)، ئوردووگا(که‌مپنشینی) و تاراوگه(مه‌نفا)دا دابه‌ش ده‌که‌م.
ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر کۆی هه‌ر سێ ئه‌زموونه‌که‌ش له ژێر ناوێک‌دا کۆبکه‌مه‌وه بیکه‌م به “دابڕان له نیشتیمان”، دابڕانێک که تا دوادێڕه شیعره‌کانی گینگڵ به شاعیر ده‌دات و ئۆقره‌ی لێ بڕیوه، خودی دابڕان سووژه‌ی شاعیری تووشی جۆرێک له په‌یوه‌ندی ئایدیالی و خه‌یاڵئامێز به دیارده و نیشانه‌کانی په‌یوه‌ست به نیشتیمان کردووه.
هێڵێکی ناسک و نیانی گۆڕان له تێڕوانینی شاعیر بۆ چه‌مکی نیشتیمان و خه‌بات و به‌رگری به‌دی ده‌کرێت که له قۆناغی پێشمه‌رگایه‌تیدا له‌وپه‌ڕی وزه و ڕادیکاڵیزم و ڕۆحی بهرهنگارێتییه و له قۆناغی که‌مپنشینی و ئۆردووگاییدا ده‌گاته جۆره تێڕامان و هه‌ڵوێسته‌کردنێک و له قۆناغی تاراوگه و شارنشینیشدا له ڕه‌خنه‌گرتن له نیشتیمان و گه‌ڕانه‌وه بۆ زێد و نیشتیمانی بچووکی له‌دایکبوونی خۆی ده‌بینێته‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یه که له‌م قۆناغه‌دا ئێمه شایه‌تی هه‌ستی ڕۆمانتیکی شاعیر و گۆڕانی فۆرم و نووسینی کورته‌شیعری وێنه برووسکه ده‌بین و هه‌ر به‌م ئاڕاستهیهشدایه که وه‌کوو وشه و ئیدیۆم و وێنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌ی زه‌هاو و بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌رده‌می منداڵی.
دۆخی پێشمه‌رگایه‌تی و ماڵبه‌کۆڵی و ڕه‌هه‌نده‌یی له شیعری “ڕه‌هه‌نده”دا به تێمێکی لیریکیانه و ڕۆمانتیک خۆی ده‌ربڕیوه:-
“ڕه‌هه‌نده”
ماندووم،
شه‌وی به جێ ماوم له نێو
تیشکی تیژی کازیوه‌دا،
ههتهڵهی نێو مژی ڕێگام
“په‌نجه‌کانم به هه‌رێمی” بهیڕنینی
باخی سینه‌ت ئاشنا که
تینووم،
ڕێبوارێکی ڕێونکردووی
نێو قاقڕم،
“ئاتهرپهرستم”
له قووڵایی پهرهستندا بۆ ئاستانه‌ی شکۆت هاتووم
مهڵاق ویشک و
شه‌هیدی ئاو،
به لێزمه‌ی بارانی ماچ
لێوم ته‌ڕکه
با دامرکێ قرچه قرچی گڕی هه‌ناو
نامۆم،
تازه له ژێر پرچی ته‌ڕی هه‌ور هاتووم
شه‌قامی شار
ده‌ست له ملی گلێنه‌ی چاو
ناهاڵێنێ
ڕهههندهیهکی خێڵهکیم،
بۆنی هه‌ناسه‌ی ته‌نیاییم
له‌گه‌ڵ دایه
ئه‌وینی سه‌رگه‌ردانی نێو
په‌رتووکێکی نهخوێندراوی پهڕهپووتم
سه‌دان ڕازی نهدرکاوم
له دڵدایه
تاڵێک له تیرۆژی تیشکی
خه‌رمانی ڕووت
بهاوێژه نێو کڵاوڕۆژنه‌ی
ژووری لێوڕێژ له ژووارم
بزه‌ی خونچه‌ت
بسووه زامی پڕئازارم!
با چۆرتمی “چه‌مه و دما”ی
بێ کۆتایی نهم فهوتێنێ
سۆمای چاوم!
گۆلێک ئه‌شکی له خۆڕایی
به جێ ماوم،
سۆفییه‌کی هه‌ڵگه‌ڕاوم…له سیله‌ی سۆز
دێوانه‌ی دابڕاوم له نێو زیکری کۆڕ
وه‌لییه‌کی”ڕووت و قووت”ی
عاشقم و
“له ئاستۆنهی”
“عه‌شقی پڕ له چه‌م و خه‌مت”
ده‌ست له سه‌ر دڵ
کپ و بێده‌نگ،
له به‌ر نیگا و سیله‌ی چاوت
مت وه‌ستاوم!
5/8/2003
شیعری ڕه‌هه‌نده یه‌ک له‌و شیعرانه‌یه که دۆخی ژیاندۆستی له فۆرمێکی شاخاوی و گه‌ڕیده‌ییدا پێناسه ده‌کات، ئاره‌زوویه‌کی قووڵ بۆ ژیان و ئه‌وینێکی ئه‌هوورایی له دۆخێکی لێڵ و پێڵ و عهواداڵدا. له ئه‌پیزۆدی یه‌که‌مدا که دوابه‌دوای ئه‌وه ئهپیزۆدهکانی دیکه‌ش به ئیدیۆمگهلی جۆراوجۆر ته‌عبیر له دۆخێکی گه‌ڕیده‌یی و ماڵبه‌کۆڵی ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ژیانی جه‌نگی نه‌بێ ئه‌وا ژیان و جۆرهژیانێک که ڕه‌سه‌نایه‌تی سرووشت و نه‌ریتی کۆنی پیرۆزی کوردانه و خۆشه‌ویستی پێکه‌وه گرێ داوه، خه‌ون و خولیایه‌تی:
ماندووم،
شه‌وی به جێ ماوم له نێو
تیشکی تیژی کازیوه‌دا،
ههتهڵهی نێو مژی ڕێگام
“په‌نجه‌کانم به هه‌رێمی” بهیڕنینی
باخی سینه‌ت ئاشنا که
لێره‌دا ڕۆحێکی یاخی و به‌ده‌ویی ڕه‌سه‌ن ده‌بینرێت که به دوو وێنه‌ی خه‌یاڵاوی زه‌مینه بۆ جێ‌ژوان له گه‌ڵ سرووشت هه‌موار ده‌کات و له ئهپیزۆدهکانی دیکه‌دا تا کۆتایی ئه‌م وێنه‌سازیی و ڕه‌وته به‌رده‌وام ده‌بێت تاکوو له هه‌واری چاوه‌ڕوانیدا بۆ ئه‌و جێژوانه باڵایه :
“ئاتهرپهرستم”
له قووڵایی پهرهستندا بۆ ئاستانه‌ی شکۆت هاتووم
مهڵاق ویشک و
شه‌هیدی ئاو،
به لێزمه‌ی بارانی ماچ
لێوم ته‌ڕکه
با دامرکێ قرچه قرچی گڕی هه‌ناو
وێنه‌سازی و میتافۆڕ و ئیدیۆم به شێوه‌یه‌ک له گه‌ڵ فۆرمی شیعره‌که‌دا یه‌کانگیر بوون ده‌ڵێی ڕێگه‌یه‌کی له‌بار و دڵنیاکه‌ر و پڕ له ئۆخژنیمان بۆ دیاریده‌کات، په‌یوه‌ندیی ئاتهرپهرهست وه‌کوو میتافۆڕێک بۆ ئایینی کۆنی کوردان و خودی وشه‌که‌ش که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بنج و بنه‌وا سۆمه‌رییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ “مهڵاق ویشک و شه‌هید” ته‌کوزیی و لهبارییهکی سه‌رکه‌وتوویان له فۆرمدا دروست کردووه و ئێمه له ئه‌پیزۆدی کۆتاییدا ئه‌م سه‌فه‌ره سوڕڕیالییهی ڕهههندهمان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه و مه‌راقی ئه‌م هه‌موو سووتان و شه‌هیدبوون و سۆفی بوون و وهلیئاسابوونهی بۆمان ده‌رده‌که‌وێت:
به جێ ماوم،
سۆفییه‌کی هه‌ڵگه‌ڕاوم…له سیله‌ی سۆز
دێوانه‌ی دابڕاوم له نێو زیکری کۆڕ
وه‌لییه‌کی”ڕووت و قووت”ی
عاشقم و
“له ئاستۆنهی”
“عه‌شقی پڕ له چه‌م و خه‌مت”
ده‌ست له سه‌ر دڵ
کپ و بێده‌نگ،
له به‌ر نیگا و سیله‌ی چاوت
مت وه‌ستاوم!
لێره‌دا هه‌موو جه‌وهه‌ری ئه‌و ماڵبه‌کۆڵی و ئاواره‌یی و ڕهههندهبوون ده‌رده‌که‌وێت، وه‌ستان له به‌ر قاپی عه‌شقێکی ئه‌هوورایی و سۆفیانه. خودی ئه‌م شیعره زایه‌ڵه‌ی به‌رزی ده‌نگی ئه‌ده‌بێکه که دژ به جه‌نگه و ژیاندۆسته، عه‌شق، تانوپۆی ئاره‌زووی شیعرییه‌تی ته‌نیوه و لێره‌دا هێڵی نێوان ئه‌ویدییه‌ک که فه‌زای داگیرکاری و جه‌نگی دروست کردووه و خودێک که به شێوه‌یه‌کی ناسک و شاعیرانه له سه‌نگه‌ری لیریک و ڕۆمانتیسیزم و ئۆنتۆلۆژی به‌رگری دایه، ڕوون ده‌کاته‌وه. ده‌کرێ بڵێین ڕه‌گه‌ز و تۆوی قۆناغه‌کانی داهاتووی هه‌ر شاعیرێک له هه‌ندێک له شیعره سه‌رکه‌وتووه‌کانی سه‌ره‌تایدا خۆی حه‌شار داوه، ئه‌م شیعره بیچمبه‌ندی و وێنه‌سازییه‌کی چهندپاڵووی له خۆیدا هه‌ڵگرتووه و هاوکات که خه‌بات و و شه‌ڕ و به‌رگرییه، عه‌شق و ژیان و ئازادیشه به‌ره‌و ڕێگای تێگه‌یشتنێک که تاکی شاعیر بۆ ژیان و بوونی خۆی هه‌یه‌تی. ئه‌مه به‌ده‌ره له‌وه‌ی که به ده‌ربڕینی وشه‌کانی وه‌کوو چهمهودما و ئاتهرپهرهست، که‌ونینه‌بوونی خه‌ونی ژیان و خواستی ئیرۆسی کوردانه‌ی خستۆته ڕوو!
له شیعری “سه‌مای وشه”دا ئه‌و تێڕوانینه تایبه‌ته‌ی شاعیر بۆ زمان و زه‌مان(کات)، و گه‌ڕانی شه‌و و ڕۆژ و که‌ڵکه‌ڵه‌ی بۆ کات له قه‌واره‌ی چه‌ند وێنه‌ی بچووک که ده‌که‌ونه خزمه‌ت وێنه‌یه‌کی گه‌وره خۆی مانیفێست ده‌کات:
سه‌مای وشه
له شه‌وێکا
که باڵای مۆم له ته‌نیایی
له ئه‌وینی سه‌مای به‌فر
ببوو به چۆپی ده‌ستی با،
نه‌رم نه‌رم دهلهقێندرا…
له ورینگه ورینگی شاعیرێک
پۆلێک وشه
وه‌ک په‌پووله
بوون به کزه و که‌وتنه سه‌ما
وه‌ک قه‌تاره‌ی په‌ڕه‌سێلکه‌ی
هه‌ڵنیشتووی سه‌ر تاڵی خه‌یاڵ،
وه‌ک ملوانکه
له نێوانی ته‌زوو و مه‌راق
به هێشووی شیعرێکا ئاڵان
کاتێک که شه‌و
له که‌وشه‌نی ڕۆژ تێپه‌ڕی
شیعر و وشه
ئه‌رخه‌وانیان
له سه‌ر و پرچی گزینگ دا و
به ئه‌سپایی چاوی مانگیان کرده خه‌و و
دوگمه‌ی سینه‌ی
کچی به‌یانییان ترازان!
1/4/2005
سه‌مای وشه هه‌م وێنه‌ی خه‌یاڵئامێزی جوانی تێدایه، هه‌م په‌یوه‌ندی “زمان و زه‌مان”ی به باشی له ڕوانگه‌ی شاعیرێکه‌وه خستۆته ڕوو، په‌یوه‌ندییه‌ک له چاوه‌ڕوانیدا باڵا ده‌کات و به جێژوانی کچی به‌یانیان، سوپای تاریکی و شه‌و شکست ده‌دات.
ئه‌م تێڕوانینه‌ی شاعیر بۆ کات ڕه‌هه‌ندێکی ئۆنتۆلۆژی تایبه‌ت وه‌رده‌گرێ و قۆناغی ئێسته‌ی شاعیر ده‌خاته ناو هاوکێشه‌یه‌کی ئاڵۆزه‌وه که به‌رده‌وام به‌شێکه له وێنه‌کانی ڕابردوو و ڕابردووش ئه‌و شوێنکاتهیه که داهاتوو به خه‌ون و خه‌یاڵ و وشه تێیدا وێنا کراوه.
بێگومان لێکدانه‌وه‌ی دونیای شیعریی شاعیرێک له سێ ئه‌زمووندا و له پێشه‌کییه‌کی کورت‌دا کارێکی ئاسان نییه و هه‌م کاتگره و هه‌م بابه‌تی پێشه‌کیش نییه، به‌ڵام هێڵه گشتی و سه‌ره‌کییه‌کان و فۆرمی زاڵ و ناوه‌رۆکی ئاماده له کۆی شیعره‌کانی دوو ده‌فته‌ری “پاییز به بۆنی گه‌ڵاوه” و “یادی پیرۆز” به ڕه‌مز و نیشانه‌کانی شۆڕش و ڕزگاری و شاخ و هیوا و…ته‌نراون ئه‌مه له ده‌فته‌ری یادی پیرۆز و له به‌شێک له شیعره‌کانی پاییز به بۆنی گه‌ڵاوه، ڕوویه‌کی ڕاسته‌وخۆ و ڕادیکاڵ له باری ده‌ربڕینه‌وه په‌یدا ده‌که‌ن و له دروشم و قسه‌ی مانیفێستی و خیتابی میدیایی حیزبی، نێزیک ده‌بێته‌وه و ئه‌و شیعرانه نه‌ک له هه‌موو وێنه‌سازیی و بڕگه‌کانیدا به‌ڵکوو له شوێنانێک شیعره‌کانی لاواز کردووه و له زمانی مه‌جاز و میتافۆڕ و وێنه‌سازیی دووری خستۆته‌وه. بۆ نموونه له پاییز به بۆنی گه‌ڵاوه ل 62 شیعری “بۆ قازی نه‌مر” ئه‌گه‌رچی پڕه له زایه‌ڵه‌ی پیرۆزکردنی شه‌هید و ڕێبازی ڕاسان و ڕزگاری، به‌ڵام کڵێشهبێژی و وێنه‌گه‌ل و سۆزی حه‌ماسی و پیرۆزاندنێکی ڕووتین خۆی تێیدا مانیفێست کردووه، و ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که کاتێک که‌سایه‌تییه‌کی گه‌وره که هێمای ڕێبازێکی پیرۆز و ڕزگاری و شۆڕش بێت و ڕه‌مزی ڕاسان و ڕاوه‌ستان له هه‌مبه‌ری ئه‌ویدی بێت، نواندنه‌وه‌یان دوای ماوه‌یه‌ک ئیتر پێویستی به داهێنان له فۆرم و لادان له ناوه‌رۆک و ماناسازیی باو هه‌یه چوون ئه‌م که‌سایه‌تییانه زۆریان له سه‌ر وتراوه و زۆریان له‌سه‌ر به‌رهه‌م هینراوه.
بۆ قازیی نه‌مر
با هه‌موومان به‌رماڵی نوێژ
بۆ ئه‌ستێره سینگسوورهکان
ڕابخه‌ین و سه‌ری كڕنۆش له هه‌مبه‌ری پشکوتنی
خونچه‌ی زامهسوورهکانی دڵی مێژوو
دانه‌وێنین…
وه‌ک له‌م دێڕانه‌ی شیعری قازی نه‌مردا ده‌بینین “ئه‌ستێره سینگسوورهکان” و “خونچه‌ی زامهسوورهکان” که وه‌کوو ئاماژه شه‌هید و مانا و جاویدبوون و پشکوتنی دووباره واته شه‌هید، هاتووه شتێکی سواو و چه‌ندباره‌یه و وێنه‌یه‌کی تازه نییه، ئه‌مه زیاتر وه‌کوو وتم له شیعره بۆنهییهکاندا ڕوو ده‌دات جا چ بۆنه‌که که‌سێک بێت یان ڕووداوێک، له هه‌ر حاڵ‌دا له شیعری بۆنهییدا داهێنان هه‌وڵی زیاتر و زۆرتری ده‌وێت که بێگومان ئه‌مه‌ش به‌ده‌ر نییه له خواستێکی یاخیگه‌رانه و ڕۆحێکی تاکخوازانه و ئایدۆلۆژیبێزانه!
ئه‌مه له حاڵێکدایه که له شیعری درێژی “یادی پیرۆز” له ده‌فته‌ری یادی پیرۆزدا که له ئوردووگای ڕومادیدا نووسراوه، جیا له ده‌ربڕینی کڵێشه‌یی و هه‌ندێ لێکدانی سواو و به‌سه‌رچوو، وێنه‌سازیی و فه‌زاسازیی حه‌ماسی به ده‌سپێکێکی خیتابی و هاوارئامێزانه و شۆڕشگێڕانه خۆی ده‌رده‌خات که ئه‌گه‌ر تێکه‌ڵی توخمی تراژیک ببایه بێگومان یه‌کێک له ئه‌زموونه شۆڕشگێڕییه داهێنه‌رانه‌کان بوو:
برا… گەلۆ،
هۆ خەڵکینە،
با هەموومان
بە شکۆوە
ئیستێ بکەین،
بە زنجیری گرێ گرێی
مێژووی سوور و خوێناویماندا بچینەوە
با هەموومان
بۆ کوردستان
بۆ پەیکەری گشت شەهیدان،
شەهیدانی”نیوسەدە خوێن”
شەهیدانی دڵی مێژوو،
شەهیدانی باڵابەرزی
بەقەد کوردستانا هەڵچوو
…
بۆ گەلاوێژ
گەلاوێژی مژدەهاوێژ
سوژدە بەرین،
کڕنۆش بەرین
بێینە سەرچۆک.
وه‌ک له‌م دێڕانه‌دا ده‌بینین لایه‌نی خیتابی و بانگهێشتکهرانه زایه‌ڵه‌یه‌کی تکاکارانهی دروست کردووه که جیا له لایه‌نی هانده‌رانه بووه به حاڵه‌تێکی ئه‌مریش، ئه‌مه ڕه‌نگه وه‌کوو ڕه‌وت و ڕیتمی فۆرم زۆر جێگه‌ی باس نه‌بێ چوون له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆک یه‌ک ناگرێته‌وه، ناوه‌رۆک هه‌مان قسه‌ی دووپاته و چه‌ندپاته‌یه که داهێنانی تێدا به‌دی ناکرێت، به‌ڵام هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و دێڕانه‌دا و له هه‌مان شیعری یادی پیرۆزدا ئێمه له‌گه‌ڵ ته‌وسیف و وێنهسازییهک له داگیرکه‌ر ڕووبه‌ڕوو ده‌بین که تازه و ئیلهامبه‌خشه:
نەهەنگی مەرگ،
بە دار و بەرد
خوێنی ئەفرۆشت،
چاوی جن جن، هەڵگەڕابوو،
شێت و دڕ بوو،
کەللەی ئەپژاند،
ئێسک و پرووسک و
بەردی ئەکرۆشت
دنیا لەژێر پەردەی قورسی
شەوی تاری ئەنگوستەچاو
کڕ و مات بوو،
وەکوو جمەی شاری مردوو
وەک گۆڕستان
وه‌ک دیاره لایه‌نی ته‌وسیفی و وێنه‌سازیی له ئه‌ویدییه‌کی داگیرکه‌ر و دڕ به سه‌رکه‌وتووییه‌کی که‌م وێنه‌وه و به زایه‌ڵه‌یه‌کی حه‌ماسی و تا ڕاده‌یه‌ک گوتیکئاسایانه و بانسرووشتیانهوه، ڕووی داوه، هه‌ر خودی لێکدانی “نه‌هه‌نگی مه‌رگ” وه‌کوو ئاماژه و میتافۆڕێک بۆ داگیرکه‌ر شتێکی تایبه‌ت و تازه‌یه له ئه‌زموونی شاعیردا، نه‌هه‌نگ له چه‌ند شوێنی دیکه‌ی ئه‌م سێ ده‌فته‌ره‌دا هاتووه و مانایه‌کی نه‌رێنی نێگه‌تیڤی هه‌یه، له وڵاتێکی وه‌کوو کوردستان که قه‌ت ده‌ریای نه‌بینیوه نه‌هه‌نگ جگه له لایه‌نێکی دۆڵپائاسا و لووشێنهر و مه‌رگ هیچی دیکه نابێت!
له بڕگه‌کانی دواتردا ئێمه به‌ر توخمێکی تراژیکئاسای گه‌شه‌دار به‌ڵام خنکاو و کپکراو ده‌که‌وین چوون درێژه‌ی پێنادرێ و له ژێر فه‌زا و تاپۆی حه‌ماسه و دروشم و هیوادا کپ ده‌کرێته‌وه:
برووسکەکان
لە بۆ شەڕی شەو و نەهەنگ
بەدەم بزیسکەی چەخماخەوە
هەڵ ئەبوون و لەنێو گەروووی ڕەشەبادا
دەکوژانەوە
سوارەکانمان
سوار دەبوون و
بەڵام زۆری پێ نەدەچوو،
ڕەوەزەڕێ هێزی ئەژنۆی ئەشکاندن…
دیسانەوە
دەتلانەوە.
“ڕهوهزهڕێ هێزی ئه‌ژنۆی ده‌شکاندن، دیسانه‌وه، ده‌تلانه‌وه…” شاعیر لێره‌دا له ده‌رگایه‌کی داوه، به‌ڵام زۆر به هێواشی، ئه‌گه‌ر ئه‌م ئایدیا و بیرۆکه‌یه زیاتر ڕه‌گئاژۆ بایه یان زیاتر له زمانی شاعیردا ده‌رکه‌وتبایه، بێگومان ئه‌م شێعره ده‌بوو به یه‌کێک له‌و شیعره جیاوازه بۆنه‌ییه تایبه‌تانه که له ڕوانینێکی ئایدیالیستی و خه‌ونئامێزی دوور له ئه‌ندێشه‌ی ڕه‌خنه‌ییه‌وه، ده‌هاته ناو دونیایه‌کی ڕه‌خنه‌ئامێزی ڕیالیستییه‌وه! شتێک که له مێژووی ئێمه‌دا به‌رده‌وام و پێکه‌وه ئاماده بووه شکست و شکۆ بووه به‌ڵام شکۆ له قه‌واره‌ی حه‌ماسه و ئازایه‌تی و گێڕانه‌وه‌ی جوامێری و پاڵه‌وانێتیدا به‌رده‌وام گێڕدراوه‌ته‌وه و وێنه‌سازی کراوه ئه‌وه‌ی که زۆر که‌م ئاوڕی لێدراوه‌ته هۆکاره‌کانی شکست و خودی شکست بووه که ئه‌مه‌ش خۆی دیسان هۆکارێک بووه بۆ شکست و دیسان سه‌رکوتکردنێکی نه‌ستیانه و ناوشیارانه‌ی داهێنان و دیارده شهقڵنهشکاوهکان و دیسان سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی حه‌ماسه و کپبوونی ده‌نگی تراژیدیا! که له کاریگه‌رترین تێم و ژانێرهکانه!