“پێشه‌کییه‌کی تیۆریک”
ئه‌وه‌ی که ئه‌ده‌ب له ژێر ناوی جه‌نگ یان به‌رگری و به‌رخۆدان یان هه‌ر پێناسه‌یه‌کی دیکه‌ی له‌و چه‌شنه بێت، زیاتر ناونانێکه که ده‌به‌سترێته‌وه به دوو دۆخ یان هۆکار؛ یه‌که‌میان ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگا یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک له ناو فه‌زا و دۆخێکی جه‌نگیی به‌رده‌وامدا بێت و دووهه‌م ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگا یان زمان یان که‌لتوورێکی گشتیی ماناته‌وه‌ر له پشت ئه‌م ئه‌ده‌به‌یه؛ یانی که‌ڵکه‌ڵه‌ی فۆرم و پێکهات پێگه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌کیی له دۆخی جه‌نگی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ لایه‌نی به‌رانبه‌ر و دژبه‌ر داگیر ناکات و ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌کی گه‌وره له سه‌ر ئه‌ده‌بی جه‌نگ یان به‌رگری و به گشتی و له پله‌ی یه‌که‌مدا له سه‌ر جه‌وهه‌ری ئه‌ده‌ب دروست ده‌کات که بیخاته ناو بازنه و ئاڵقه‌ی دروشم یان هه‌ڵوێستی ڕووت یان هه‌ندێک دیسیپلینی فه‌رمیی ئایدۆلۆژیکی بریقه‌دار، به‌و مانایه‌ی که بازنه‌ی خه‌یاڵ و ئاسۆی زمان و ڕوانین له چوارچێوه‌یه‌کی دیاریکراودا ده‌نه‌خشێندرێت و هیوای بزۆزیی و داڵغه‌ی گۆڕان، کز و قه‌تیس ده‌کات.
له‌ڕاستیدا پۆلێن‌کردنی ئه‌ده‌بیش له ژێر ئه‌و ناوانه زیاتر ناونان و تیۆریزه‌کردنێکی ماناتهوهرن تا فۆرمخواز، ئه‌مه‌ش بێگومان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ژینگه‌یه‌ی که وڵاتانی جه‌نگزه‌ده و شه‌ڕئامێز تێیدا ژیاون و ده‌ژین، ڕه‌نگه هه‌ستیارترین دۆخ و ناسکترین جووڵه و ئه‌کتی ئه‌ده‌بی، به‌تایبه‌ت شیعر و ئاڵۆزترین حاڵه‌تی هۆنینه‌وه له دۆخی جه‌نگیدا بێت، ئه‌سته‌م و سه‌خته که شاعیر هاوکات به‌رگری له شتێک بکات و دژی شتێک بێت که دواتر ئه‌ده‌بییه‌ت و ئاسۆکانی خوێندنه‌وه‌ی دواڕۆژی لێ له‌بار نه‌بات!
به گشتی پۆلێنبه‌ندیکردنی ئه‌ده‌ب، زیاتر کارێکه بۆ ناسینی ئه‌م دۆخه هه‌ستیاره و ئه‌و ئه‌ده‌به‌ی له‌م دۆخه ئاڵۆز و هه‌ستیاره‌دا له دایک ده‌بێت و به ڕاده‌یه‌کیش پۆلێنبه‌ندییه‌که گشتی و کۆییه، ده‌کرێت بۆ به‌شێکی زۆری مێژووی مرۆڤ گریمانه‌ی که‌ین، به‌ڵام واپێده‌چی ئه‌م ده‌سته‌واژانه زیاتر پاش جه‌نگه جیهانییه‌کان و له هه‌وڵه‌کانی ڕه‌خنه‌کردنی مۆدێرنیته و ده‌رکه‌وتنی ئه‌ده‌بی مۆدێرن و شێوازه‌کانی هاتبێتنه ئاراوه، بۆیه خودی چه‌مکه‌کان دیسان و له قۆناغی دواتردا که‌وتنه‌وه به‌ر ته‌ئویل و خوێندنه‌وه، هه‌ر وڵاتێک به پێی دۆخێک که تێیدا تووشی جه‌نگ و شه‌ڕ بووه، پێناسه‌یه‌کی بۆ شێوازی ئه‌ده‌به‌که‌ی به مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ویدییه‌کی دوژمن و داگیرکه‌ر به کارهێنا، وه‌کوو له درێژه‌دا باسی ده‌که‌م.
له ڕاستیشدا ئه‌ده‌بی به‌رگری، ده‌کرێت وه‌کوو پاشکۆ و سه‌رباری ئه‌ده‌بی جه‌نگ بناسرێت و زیاتر ده‌ربڕینێکی ئایدۆلۆژیکه بۆ کرده‌وه و ئه‌کتی سووژه‌ی شاعیر، تاکوو دیاریکردنی دۆخ و ژینگه‌ی ئه‌ده‌ب و شاعیر و ئه‌دیب، هه‌رچه‌ند تێڕوانینی واش هه‌یه که ڕێک به‌پێچه‌وانه‌وه شته‌که ده‌بینێت و پێی وایه ئه‌ده‌بی به‌رگری، دایک و زایینگه‌ی ئه‌ده‌بی جه‌نگه به‌تایبه‌تی ئه‌م تێڕوانینه له لایه‌ن هه‌ندێک ڕه‌خنه‌گر و ئاکادیمیی ئێرانی و فارسه‌وه که ئه‌ده‌بی په‌یوه‌ست به‌و شته‌ی که خۆیان ناویان لێناوه “به‌رگریی پیرۆز” به‌دیده‌کرێت و هۆکاره بنه‌ڕه‌تییه‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌وان به قسه‌ی خۆیان به‌رگرییان کردووه، به‌ڵام ئه‌مه چاوبهستکردنێکه که به هۆی بڤه و تابۆیه‌ک که له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌کردن و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئه‌ده‌به هه‌یه یان به ئه‌نقه‌ست زیاتری له سه‌ر ناڵێین یان نا‌وێرن شه‌قڵی ئه‌و وههم و بنه‌وا ئایدۆلۆژیکه بشکێنن و شتێکی دیکه بڵێن! که بێ گومان هه‌ردووک دیوی دراوێکن. هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م تێڕوانینه له ناو ڕه‌خنه‌گرانی فارس‌دا ئه‌وه‌یه که ئه‌ده‌بی به‌رگری له دۆخی جه‌نگیی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران – ئێراقدا و پاش ئه‌و جه‌نگه گه‌شه‌ی سه‌ند و له هه‌موو بواره‌کانی شیعر، سینه‌ما، شانۆنامه، ڕۆمان و چیرۆکدا خۆی پیشان دا، به‌ڵام ئه‌مه پێناسه‌یه‌کی ته‌واو ئایدۆلۆژیک بوو که له سه‌ر بنه‌مای تێڕوانینی ئایینی و جۆره ئیسلامێکی سیاسیی تایبه‌ت بوو که ده‌بێت ئێمه بۆ تێگه‌یشتن له بنه‌مای تێڕوانینه‌که زیاتر بگه‌ڕێینه‌وه دواوه و ڕابردوو لێکده‌ینه‌وه، له ڕاستیدا تێڕوانینی ئه‌م سیسته‌مه سیاسییه و به‌پێی ئه‌وه‌ش ئه‌و ئه‌ده‌به‌ی که پاشکۆ و شوێنکه‌وته‌ی ئایدۆلۆژیاکه‌ی بوو له‌سه‌ر بنه‌مای “جه‌نگی پیرۆز” بوو و ئه‌مه له دروشمه گشتییه‌کان و به‌تایبه‌ت له دروشمی “جنگ جنگ تا پیرووزی/ جه‌نگ جه‌نگ تا سه‌رکه‌وتن”دا به دیارده‌که‌وت و له‌م تێڕوانینه ئایینی – سیاسییه‌شدا جه‌نگ کاتێک کۆتایی پێ ده‌هات که هه‌موو ئه‌و وڵات و که‌لتوورانه‌ی که ئه‌و له ژێر ناوی “ئه‌ویدی و شه‌یتانی بچووک یان گه‌وره” و یان “داشی دامه‌ی وڵاتانی غه‌یری موسڵمان “بوو پێناسه‌ی ده‌کات، به چۆکدا بێن و حه‌قبوون و ڕاستیی جیهان له مانیفێست و پێکهاتێکی به‌رته‌سکی ئایدۆلۆژیکی سیاسی خۆی به‌سه‌ر دونیادا بسه‌پێنێ! بۆیه له‌و شته‌ی که به سینه‌مای “به‌رگریی پیرۆز” ناوبراوه هه‌موو هه‌وڵ ئه‌وه‌یه که خودی جه‌نگ و هه‌بوونی جه‌نگ به شتێکی پیرۆز ناوببات نه‌ک به‌رگریکردن و خه‌بات بۆ وه‌ستاندنی جه‌نگ و نه‌مانی نه‌هامه‌تییه‌کانی جه‌نگ که هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ڕێڕه‌وه‌ش تا ئێسته مه‌کینه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی مانای پیرۆز و قودسیی ئه‌م سیسته‌مه ئیش ده‌کات و زۆربه‌ی زۆری ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی که ده‌که‌ونه ناو پێناسه‌ی ڕه‌خنه‌گرانی باڵی سیسته‌م له ڕووی ستاتیکی و جوانیناسیی هونه‌ره‌وه کۆڵه‌وار و دۆشداماون و هیچ شتێکی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر لایه‌ن و ڕه‌هه‌نده‌کانی جه‌نگ ناڵێن جگه له‌وه‌ی که ئێوه له (سه‌رزه‌مینێکی پیرۆز دان)! و ده‌توانن ئه‌م پیرۆزییه‌ش له هه‌ر ڕێگه‌یه‌که‌وه ببه‌خشنه وڵاتانی دیکه‌ش!
ته‌نانه‌ت کوشتن و خوێنڕشتن و ناردن بۆ به‌هه‌شت! ئه‌م تێڕوانینه کاتێک ڕوخساری چهندفاقییانه و هه‌زه‌لیی خۆی ده‌رده‌خات که ئێمه وه‌کوو کورد له قه‌واره‌ی پێناسه‌ی “ئه‌ده‌بی جه‌نگ” بۆ به‌رگریی له مانه‌وه و کیانی خۆمان له دژ و به‌رامبه‌ر داگیرکه‌رێکی ئاوه‌ها وه‌ستاوینه‌ته‌وه، ئه‌وان ئهدهبێکیشیان له پشتی خۆیان ڕاداوه که ساڵانێکه ناوی لێنراوه ئه‌ده‌بی به‌رگریی پیرۆز! له هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی که له ناو فه‌زای جه‌نگی و له‌سه‌ر جه‌نگ نووسراون، کورد وه‌کوو به‌رکار و دامهیهکی لاوه‌کی یان وه‌کوو هێزێکی کافر و شه‌یتانی پێناسه کراوه، چ له ڕۆمانی زه‌رد و سووکی “عه‌شقی ساڵه‌کانی جه‌نگ” چ له فیلمی سینه‌مایی “چ” یان گوڵ و گولله‌کان یان ده‌یان به‌رهه‌می سینه‌مایی و ئه‌ده‌بی دیکه!
بۆیه ده‌شیت به ئاسانی ئه‌م ئه‌ده‌بی به‌ناو به‌رگرییه ببه‌ینه ژێر پرسیاره‌وه که به شێوه‌یه‌کی خوازراو یان نه‌خوازراو جاڕی داگیرکاریی و سڕینه‌وه‌ی ئه‌ویدی ده‌دات نه‌ک به‌رگری، هه‌ڵبه‌ت له دیدی ئه‌م ئایدۆلۆژیایه، سڕینه‌وه چڵه‌پۆپه و لووتکه‌ی به‌رگرییه! لێره دایه هێڵی ناسکی نێوان ئه‌ده‌بێک که که‌وتۆته ناو تۆڕه‌کانی ده‌سه‌ڵات و پلانه‌کانی داگیرکردنه‌وه و ئه‌ده‌بێک که به‌رگریی له دۆخێک ده‌کات که خه‌ونه‌کانی ئازادی و داد و یه‌کسانی له ده‌ره‌وه‌ی ئایدۆلۆژیاکانی ناو جه‌نگن، ده‌رده‌که‌وێت، ده‌شێت به نیسبه‌ت کورده‌وه ئه‌ده‌بی تورک و فارس و عه‌ره‌ب له ناو ئه‌م کایه ئاڵۆز و شێوێندراوهدا دابنێین. ئه‌مه‌ش هۆکاری مێژوویی و سیاسی‌یان هه‌یه و له ناو کایه‌یه‌کی کۆلۆنیالیستیشدا گووراون و تا ئێسته‌ش یاسای ئه‌و کایه‌یه دۆخی ئینسانی و ئه‌ده‌بیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ڕاده‌په‌ڕێنێت و هه‌مووان له وههم و ترسێکی گه‌وره ده‌ژین به‌پێی ژینگه و شوێنگه‌ی تێگه‌یشتنیان له خۆیان و ئه‌ویدی، چ داگیرکه‌ر و زاڵم و چ داگیرکراو و سته‌ملێکراو! ئه‌مه ئه‌و فاشیزمه‌یه که خه‌ریکه دواهه‌ناسه‌کانی ئازادی و ڕزگاریی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌به‌ستێت و بوونی ده‌خاته نێو قومار و مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌وه و ئاره‌زووی به‌ره‌و جه‌نگێک ده‌جمێنێت که ڕه‌نگه خه‌یاڵی شاعیران و هونه‌رمه‌ندان به شێوه‌یه‌کی سامناک یه‌م مه‌ترسییه وێنا بکه‌ن، گرێپوچکه‌ی هاوکێشه‌که وه‌کوو وتم ئه‌وه‌یه که ئه‌ده‌بێک ئێمه ده‌گێڕێته‌وه که هی ئه‌ویدییه و ئێمه له‌وێدا کۆمه‌ڵێک چه‌ته و دهسوهشێنین یان له ئاستێکی باشتر و سیاسی‌دا تاقمێک برا و هاوکارین که به گومانه‌وه ده‌مانکه‌ن به هاوڕێی خۆیان!
ئه‌و وێنایه‌ی که ئه‌ده‌ب و هونه‌ری فارس له کوردی خستووه‌ته ڕوو، ته‌واو وێنه‌یه‌که که له تێڕوانینی داگیرکه‌ر و خواستی دایگیرکارییهوه هه‌ڵده‌قوڵێت، به‌ڵام مه‌کینه‌ی ڕاگه‌یاندن و سیسته‌می ئایدۆلۆژی، ئه‌م سڕینه‌وه و داگیرکارییه به‌رگری و ڕاوه‌ستان له هه‌مبه‌ر ئه‌ویدییه‌کی شه‌یتان داده‌نێت که ئێمه بین! لێره‌دا چرکه‌ساتی ڕۆحی فاشیزم ده‌رده‌که‌وێت، زۆر سه‌یره که له درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به‌و هه‌موو کۆست و ڕووداوانه‌ی که به‌سه‌ر وڵاتێکی کۆلۆنیال و داگیرکراوی وه‌کوو کوردستاندا هات، به‌ده‌گمه‌ن ئه‌دیبی فارس و تورک یان عه‌ره‌ب به‌رگرییه‌کی له چاره‌نووس و دۆخی کورد کردبێت! قووڵایی کاره‌سات له ئه‌ده‌بی دراوسێکانی کورد ئه‌وه‌یه که له ناو جوانیناسی و ئیستاتیکایه‌کی ئاڕاسته‌کراو و ئایدۆلۆژیکدا هه‌ناسه ده‌کێشن، ئه‌مه چ به پێی دۆخی سیاسیی وڵاتی خۆیان بێت یان هه‌یمه‌نه و ده‌سه‌ڵات و نه‌زمێکی کۆلۆنیال که کورد به پله‌ی یه‌که‌م و له دۆخێکی تایبه‌ت و ئاوارته‌دا به‌ر هه‌لاهه‌لابوون و پرزۆڵ پرزۆڵبوونی که‌وتووه! له‌م دۆخه ئاڵۆزه‌دا ئه‌سته‌مه ئه‌ده‌بی جه‌نگ پێناسه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه و ئاسانی بۆ بدۆزرێته‌وه چوون به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ئایدۆلۆژی و مه‌به‌ستێکی سیاسی، سێبه‌ری به‌سه‌ردا ده‌خات.
بۆ ڕوونبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م باسه ده‌بێ سه‌ره‌تا پێناسه‌یه‌کی گشتیمان له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی جه‌نگ هه‌بێت. “ئه‌ده‌بی جه‌نگ به ئه‌ده‌بێک ده‌گوترێت که ده‌په‌رژێته سه‌ر دیارده‌ی جه‌نگ یان کاریگه‌رییه ناڕاسته‌وخۆکانی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا و مرۆڤه‌کان – وه‌کوو دۆخی پشته‌وه‌ی به‌ره‌ی جه‌نگ، کاریگه‌ریی جه‌نگ له سه‌ر شوێن و ژینگه و که‌سانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵکی ئاسایی، و به‌دواداهاته‌کانی جه‌نگ وه‌کوو قاتوقڕی، هه‌ژاری، بێ‌کاری و…ده‌گێڕێته‌وه.” به‌پێی ئه‌م پێناسه‌یه له ئێران ته‌نها ئه‌ده‌بێک به ئه‌ده‌بی جه‌نگ هه‌ژمار ده‌کرێت که له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ بووبێت و دژی به‌عس و هێزه‌کانی دیکه جه‌نگابێت. بۆیه ئه‌ده‌بی فارسی له‌م ڕووه‌وه تا بڵێی ئه‌ده‌بێکی کۆڵه‌وار و ئایدۆلۆژیکه و سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی ئه‌م ئه‌ده‌به‌ش زۆرتر وه‌کوو یادهوهرینووسین و گێڕانه‌وه‌ی سه‌رگوروشته بوو که ئه‌و شه‌ڕکه‌ر و پاسدارانه‌ی به‌ره‌کانی پێشه‌وه به بێ هیچ تێگه‌یشتنێک له ئه‌ده‌ب و ئیستاتیکا و جیهانبینییه‌کی کراوه، نووسیویانه و کاره‌سات ئه‌وه‌یه ئه‌مه کراوه به بنه‌مای ئه‌ده‌بی جه‌نگ له ناو فارس و ئه‌ده‌به‌که‌یاندا.
بێگومان له پاڵ ئه‌م پێناسه‌یه ئه‌ده‌بی دژهجهنگیش هه‌یه که ئه‌گه‌رچی وه‌کوو پێناسه‌یه‌ک به ناوه‌رۆکی دیاریکراوی خۆیه‌وه باسی لێده‌کرێت، به‌ڵام هه‌ر له ناو پێکهاتی ئه‌ده‌بی جه‌نگدا ده‌شێت خۆی مانیفێست بکات و ئه‌و ناوه‌رۆکه‌ی که ئه‌ده‌بی جه‌نگ ده‌یخاته ڕوو، ده‌شێت به‌شێک له ناوه‌رۆکی ئه‌م ئه‌ده‌به دژهجهنگهش بێت. وه‌کوو باس ده‌کرێت ئه‌ده‌بی دژه‌جه‌نگ ده‌په‌رژێته سه‌ر ئاشتیخوازی، دژهجهنگبوون و…له دواجاردا ده‌شێت بڵێین هه‌ر وڵاتێک به‌پێی مێژوو و دۆخی سیاسی و ته‌نانه‌ت شارستانیی خۆی ناونان و تێڕوانینی تایبه‌تی خۆی بۆ جه‌نگ بیچمدهدات و ده‌یناسێنێت. بۆ نموونه له وڵاتێکی وه‌کوو فه‌رانسه که له دواهه‌مین جه‌نگی خۆیدا داگیرکرا، ده‌سته‌واژه و نه‌ریتێک به ناوی “ئه‌ده‌بی هه‌ستانه‌وه‌ی به‌رگری” له دایکبوو، به‌ڵام له ئاڵمان که هه‌م ده‌سپێکه‌ر و هه‌م دۆڕاوی جه‌نگ بوو دیارده‌ی “ئه‌ده‌بی دژه جه‌نگ” ده‌بینین واته لایه‌ن و ناوه‌رۆکی زاڵ له‌م ئه‌ده‌به زیاتر ده‌ربڕین و گێڕانه‌وه‌ی تاڵی و ناخۆشییه‌کانی جه‌نگه. ئه‌مه له حاڵێک دایه کاتێک ڕووسه‌کان هێرش کرایه سه‌ر وڵاته‌که‌یان له ده‌سته‌واژه‌ی “جه‌نگی مه‌زنی نیشتیمانی” که‌ڵکیان وه‌رگرت که ناوه‌رۆکی زاڵ به سه‌ر ئه‌م ئه‌ده‌به‌دا ده‌ربڕین و گێڕانه‌وه‌ی دلێری و گیانبازی و پاڵه‌وانێتییه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته له هه‌مبه‌ر ده‌سدرێژی و داگیرکاریی دوژمن بوو و باسکردن و گێڕانه‌وه‌ی تاڵی و دزێوییه‌کانی جه‌نگ، له‌م وڵاته‌دا ئه‌گه‌رچی به‌شێوه‌ی گشتی پشتگوێ نا‌خرێت به‌ڵام زۆریش دیار و زه‌ق نابنه‌وه و له پله‌ی دووهه‌می گرینگی دان.
به کورتی و کوردی وه‌کوو ئاماژه‌م پێدا هه‌ر وڵاتێک به‌پێی دۆخی مێژوویی خۆی ده‌سته‌واژه و تێڕوانینی تایبه‌ت بۆ ناسینی ئه‌ده‌ب ده‌خاته ڕوو.
له په‌یوه‌ندی ئه‌ده‌ب به جه‌نگه‌وه ده‌توانین ئاماژه به‌و گه‌ڕیان و باڵانه‌ی خواره‌وه‌ی ئه‌ده‌ب بده‌ین:
1-ئه‌ده‌بی دژه جه‌نگ (زیاتر له‌و وڵاتانه‌دا به‌رچاوه که له یه‌ک کاتدا ده‌سپێکه‌ر و دۆڕاوی جه‌نگن وه‌کوو ئاڵمان له دوو جه‌نگی جیهانیدا).
2-ئه‌ده‌بی به‌رگری (زیاتر له‌و وڵاتانه‌دا به‌رچاوه که قوربانی و داگیرکراوی جه‌نگ بوون وه‌کوو فه‌رانسه له جه‌نگی جیهانیی دووهه‌م).
3-ئه‌ده‌بی به‌رگریی نیشتیمانی (له‌و وڵاتانه‌ی ده‌سدرێژییان کراوه‌ته سه‌ر، به‌ڵام له دواجاردا براوه و سه‌رکه‌وتوو بوون وه‌کوو یه‌کێتی سۆڤییه‌ت).
4-ئه‌ده‌بی به‌ره‌ی جه‌نگ که ده‌په‌رژێته سه‌ر به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ، جه‌نگێک که له نێوان دوو هێزی شه‌ڕکه‌ردا دێته ئاراوه.
5-ئه‌ده‌بی پشته‌وه‌ی به‌ره‌ی جه‌نگ که ده‌په‌رژێته سه‌ر کاریگه‌ریی جه‌نگ له‌سه‌ر که‌ش و دۆخی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و ئاسایی.
6-ئه‌ده‌بی زیندانی یان به‌ندی که ده‌په‌رژێته سه‌ر ئه‌زموون و به‌سه‌رهاتی زیندانیان و گیراوانی جه‌نگ.
7-ئه‌ده‌بی هه‌ڵاتن که حه‌کایه‌ت و گێڕانه‌وه‌ی هه‌ڵاتووانی جه‌نگه.
8-ئه‌ده‌بی تاراوگه که به‌شێکی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاواره‌کان و په‌ڕیوه‌کان به هۆی جه‌نگه‌وه.
9-ئه‌ده‌بی شه‌ڕی ناوخۆ که زۆرتر له باتی دوژمنێکی ده‌ره‌کی ده‌په‌رژێته سه‌ر ئه‌و گرووپانه‌ی که له ناوخۆی وڵاتێک‌دا پێکه‌وه ده‌که‌ونه جه‌نگ و شه‌ڕه‌وه.”
بێگومان ده‌کرێت شتی دیکه زیاد بکه‌ینه سه‌ر ئه‌م سه‌ردێڕانه و باڵی دیکه بۆ ئه‌ده‌بی جه‌نگ و ئه‌ده‌بی دۆخی جه‌نگ قایل ببین.
“کورد و ئه‌ده‌بی جه‌نگ”
به سه‌رنجێکی خێرا له سه‌ر ئه‌م باس و به‌راییه و ئه‌و دێڕانه‌ی پێشوو و هه‌ڵوێسته‌یه‌کی کورت له سه‌ر مێژووی کورد و دۆخی کورد له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م و ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی له نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا (پاکتاوی ڕه‌گه‌زی، ئیعدامه گشتییه‌کان، کیمیاباران، ئه‌نفال، هه‌ڵه‌بجه،کۆڕه‌و، ڕه‌و، ڕاگواستن، قاڕنێ و قه‌ڵاتان و…) به سه‌ری هاتووه، ده‌توانین دۆخێکی جیاواز و پۆلێنبه‌ندییه‌کی سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌ده‌بی جه‌نگیی کورد قایل بین، لانیکه‌م وه‌کوو هه‌وڵێک ده‌توانین هێڵ و تایبه‌تمه‌ندیی بوونی مێژوویی و ئه‌ده‌بی و زمانی کورد له ناو دۆخی جه‌نگیدا دیاری بکه‌ین. ئه‌گه‌ر چاوێکی خێرا بخشێنینه مێژووی کۆن و نوێی کورد، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت ئه‌م ئه‌ده‌به ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هه‌میشه بێگومان زۆربه‌ی کات له دۆخی جه‌نگیدا بووه، هه‌ڵبه‌ت به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌ده‌بی جه‌نگ ته‌نها و ته‌نها نه‌به‌ستینه‌وه به جه‌نگه گه‌وره‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، ئه‌ده‌بی ئێمه هه‌ر له پارچهنووسراوهی (هورموزگان) که له باشووری کوردستان دۆزراوه‌ته‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی یه‌که‌می کۆچی تا مهم و زینی خانی و به‌یت و ڕۆمانی قه‌ڵای دمدمی عاره‌ب شامیلۆڤ و ڕۆمانی پێشمه‌رگه‌ی د.ڕه‌حیمی قازی و ئافات و گۆڕستانی چراکانی شێرکۆ بێکه‌س و سه‌ره‌تانی براکوژی عه‌بدوڵلا په‌شێو و ده‌یان و سه‌دان به‌رهه‌می دیکه که پێویست به ڕیزکردنیان ناکات، ئه‌ده‌بێک بووه له ناو دۆخی جه‌نگیدا بووه، دۆخی مرۆڤی کورد دۆخێک بووه که به‌رده‌وام له ئاواره‌یی و په‌ڕینه‌وه و گرتن و لێدان و کوشتن و شه‌ڕ و فڕۆکه و پێشمه‌رگایه‌تیدا بووه.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م نه‌هامه‌تی و مه‌رگه‌سات و دابڕان و ئه‌نفال و کیمیاباران و ڕاگواستن و ئاسیمیله و ته‌فریس و ته‌عریبه، هێشتا ئێمه له ڕووی تیۆرییه‌وه نه‌مانتوانیوه ژانرێکی تایبه‌ت به خۆمان مانیفێست بکه‌ین؛ بۆ نموونه‌ی ژانێری کاره‌سات یان شه‌هید یان … ڕه‌نگه وه‌کوو نموونه‌ی ده‌ق به‌شێکی زۆر له کاره ئه‌ده‌بییه‌کانی شێرکۆ بێکه‌س و عه‌بدوڵڵا په‌شیو له لووتکه‌ی ئه‌م نموونانه‌دا بن به‌ڵام وه‌کوو ده‌سته‌واژه و باڵ یان ژانێرێکی ئه‌ده‌بی، ئێمه زۆر که‌مته‌رخه‌م و کۆڵه‌وار بووین بۆیه وه‌ک چۆن له سه‌رده‌می شاخا و به‌پێی ئه‌زموون و ژینگه‌ی شاعیرێتی و پێشمه‌رگایه‌تی کهشکۆڵهکانی پێشمه‌رگه‌ی شێرکۆ بێکه‌س وه‌کوو ده‌ق و ده‌سته‌واژه هاته ئاراوه و هێنده‌ش پڕ و پاراو بوو که به‌شێکی زۆری ئه‌و پۆلێنبه‌ندییانه واته هه‌ر له ئه‌ده‌بی گیراوان له قه‌سیده‌ی ته‌قینه‌وه، تاکوو ئه‌ده‌بی ناوخۆ له “کۆتایی داستانێ(بۆ شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی)” تاکوو ئه‌ده‌بی پشته‌وه‌ی شه‌ڕ له گۆڕستانی چراکان و کورسی تاکوو ئه‌ده‌بی به‌رگری نیشتیمانی وهتد…له شانۆنامه‌ی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر تاکوو ئه‌ده‌بی دژه جه‌نگ له کتێبی ئافات و هه‌تا دوایی.
یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌ده‌بی جه‌نگ وه‌کوو وتم داکۆکیی زۆر و زهبهندێتی له‌سه‌ر ناوه‌رۆکخوازی و ماناته‌وه‌ری، بۆیه له زۆربه‌ی پارچه‌کانی کوردستان و به‌تایبه‌تی ڕۆژهه‌ڵات و باشوور دۆخی جه‌نگی له زۆرێک له قۆناغه‌کاندا هاوکات بووه و زه‌مینه و به‌ستێنی هاوبه‌ش و ئاڵۆزیان هه‌بووه و له‌م ڕووه‌وه یه‌ک جیاوازیی گرینگ ده‌بینرێت، ئه‌ویش ئه‌مه‌یه ئه‌ده‌بی جه‌نگ یان دژه جه‌نگی باشوور زیاتر له شاخ و ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌دا بوون، باڵای کرد و دواتر دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی 91 و دامه‌زراندنی حوکومه‌تی کوردی ئاڕاسته‌ی دیکه له ڕه‌خنه‌گرتنی شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری و نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی و گوتاری ناسیۆنالیزم ده‌ستی پێ‌کرد، به‌ڵام له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پاش ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له تاران به‌هێز ده‌بێ و هێزه کوردییه‌کان له کوردستان ده‌چنه ده‌ره‌وه و هێزه‌کان بۆ تیانه‌چوونی چاره‌نووسی خه‌ڵک له شاره‌کان و ئه‌و ناوچانه‌ی ئازادیان کردبوو کشانه‌وه، ئه‌ده‌بی ڕۆژهه‌ڵات په‌یوه‌ست به دۆخی جه‌نگییه‌وه دوو ئاڕاسته‌ی وه‌رگرت:-
1- ئه‌ده‌بێک که ئاڕاسته‌یه‌کی ڕاشکاوی به‌ره‌و شاخ و ڕاسانه‌وه و ڕاوه‌ستانی ڕاسته‌وخۆ دژی داگیرکه‌ر وه‌رگرت
2- ئه‌ده‌بێک که له ژینگه‌یه‌کی شاری به‌ڵام له ناو ترس و فۆبیایه‌کی ئه‌منی و به‌دواداهات و بیره‌وه‌رییه‌کانی جه‌نگ و زام و برینه‌کانی جه‌نگ و چه‌وساندنه‌وه ڕاسته‌وخۆ و نێزیکه‌کانی داگیرکه‌ردا ده‌ژیا به که‌ڵکه‌ڵه و په‌له‌قاژه‌یه‌کی ئاڵۆزی شوناستهوهرهوه.
لێره‌دا من ناپه‌رژێمه سه‌ر هیچ کام له‌م دوو ڕه‌وته و شاعیره دیاره‌کانیان و ته‌نها هه‌ندێ ئاماژه‌ی گشتی به ڕه‌وتی دووهه‌م ده‌ده‌م. بۆ نموونه‌ی ئه‌ده‌بی شار، جه‌لال مه‌له‌کشا نموونه‌یه‌کی مامناوه‌ندی و بهینابهینییه که چاوێکی له شاخه و پێیه‌کیشی له شار و قهرباڵغێکانێتی و دواتر ڕه‌وتی به‌ره‌ی چوار یان پێوه‌ر جیاواز یان به‌ره‌ی نوێترخواز ئاڕاسته‌یه‌کی ئاڵۆزتر و ئابستراکتر له ناو جۆرێک کایه‌ی ده‌رهه‌ست و زمانی‌دا وه‌رده‌گرێت و له فه‌زای جه‌نگی دوور ده‌که‌وێته‌وه و زیاتر له‌وه‌ی باسی داگیرکه‌ر بکات باسی ته‌ون و داوه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌کا. ئه‌ده‌بی شاخ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌گه‌رچی له ڕووی چیرۆک و ڕۆمانه‌وه زیاتر ده‌رده‌که‌وت و جگه له‌م ساڵانه‌ی دوایی به سه‌ختی ده‌گه‌یشته شار و خوێنه‌ران، به‌ڵام له ڕووی شیعر و ناساندن و قۆناغه‌کانی، ڕه‌نگه به‌ڕاده‌ی پێویست کاری له‌سه‌ر نه‌کرابێت، ئه‌گه‌رچی نموونه‌ی ده‌ق که‌م نین به‌ڵام ڕێباز و ڕه‌وتێکی ڕه‌خنه‌یی نه‌فه‌سدرێژ و بنه‌مایی، نه‌په‌رژاوه‌ته سه‌ر ده‌قه‌کان و ڕه‌نگه له پله‌ی یه‌که‌میشدا خودی ئه‌و دۆخه جه‌نگی و فه‌زا ئه‌منییه کاریگه‌ر بووبێت. خودی ئه‌م فه‌زا و دۆخه دوو گوتاری دروست کردووه؛
1-گوتارێک که ڕاسته‌وخۆ ده‌په‌رژێته سه‌ر ئه‌ده‌بی شاخ و هێماکانی.
2-گوتارێ که به یارمه‌تی میتافۆڕ و ته‌کنیک و فیگۆره جۆراوجۆره ئه‌ده‌بییه‌کان هه‌وڵ ده‌دا له چاودێری و دا‌و و تۆڕه‌کانی ده‌سه‌ڵات خۆی ده‌رباز بکات که ئه‌مه نه‌ک ته‌نها کرده‌وه‌یه‌کی ئاسایی شاعیر و نووسه‌رانی شاره به‌ڵکوو له هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا بووه به هۆی چه‌ندتوێ و فره‌ڕه‌هه‌ندبوونی ده‌قی ئه‌ده‌بی و ته‌ئویل هه‌ڵگری و فره‌خوێندنه‌وه‌یی.
خودی ئه‌م دۆخه گشتییه‌ی جه‌نگ و مه‌ودای نیوان شاخ و شار دوو جۆره گوتاری ڕه‌خنه‌ییشی دروست کردووه، که له هه‌ندێ حاڵه‌تدا ڕووبه‌ڕووی یه‌کدی ده‌وه‌ستنه‌وه. ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر باسی جۆرێک دابڕان بکرێت له نێوان شاخ و شاردا ئه‌وا هێڵ و سه‌ره‌داوه‌کانی لێره‌دا ببینینه‌وه. به‌هه‌رحاڵ باسی من لێره‌دا له‌سه‌ر ئه‌زموونی ئه‌ده‌بیی شاخه که ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام له دۆخی شه‌ڕ و چه‌کدارییانه‌ی جه‌نگ نه‌بووبێت، ئه‌وا به‌رده‌وام له حاڵه‌تی ئاماده‌باشی بۆ جه‌نگ بووه و سێبه‌ری جه‌نگ باڵی به‌سه‌ر ژیان و هه‌ناسه‌دانیدا خستبووه و دواتر دۆخی که‌مپنشینی و ئۆردۆگانشینیشی به‌سه‌ردا سه‌پاوه. ئه‌وه‌یه که ده‌بێ له سه‌ر هه‌موو ئه‌مانه هه‌ڵوێسته بکه‌ین تاکوو ئه‌ده‌بێک که ڕاسته‌وخۆ له ناو فیشه‌ک و تفه‌نگ و دووکه‌ڵ و دڵه‌ڕاوکی و که‌مپ و ترس و هیوا و خه‌بات و گیانبازیدا باڵای کردووه، باشتر بناسین.
ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی ئێمه به هۆکاری زۆر، چوارچێوه‌یه‌کی تیۆریک و تێرمینۆلۆژییهکی تایبه‌ت به خۆی به‌رهه‌م نه‌هێناوه تاکوو به‌پێی ڕه‌وتی به‌رهه‌ست و دیاری خۆی، ده‌سته‌واژه و چه‌مک به‌رهه‌مبهێنێت، ئه‌مه‌ش به پله‌ی یه‌که‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی ئاوارته و دانسقه‌ی کورد خۆی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌رچوونی نموونه‌ی ده‌قه‌کان له ژێر پێوه‌ره گشتی و ناگشتییهکان و له دواجاردا بۆ جۆرێک دابڕانی ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین قووڵ، به‌ڵام دابڕانێک که بووه‌ته هۆی دوو جۆره له ده‌ربڕین و گێڕانه‌وه و ده‌رکه‌وتن. بۆ زه‌قبوونه‌وه و ده‌رکه‌وتنی ئه‌ده‌بی جه‌نگیی شاخ، ده‌بێ له هه‌ڵسه‌نگاندن و ناساندن و ڕهخنهکردندا بایه‌خ به هه‌موو ده‌قه‌کان بده‌ین تاکوو ئاڕاسته و جیهانبینییه‌ک که له پشت فۆرم و ناوه‌رۆکی ده‌قه‌کاندا خه‌وتوون، بناسرێن و بۆ ئه‌مه‌ش هیچ شتێک به ڕاده‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ک که ئه‌زموونی شیعری بۆ خۆی کردبێته به‌شێک له ته‌عبیرکردن و گێڕانه‌وه و مانیفێستی تێڕوانینی خۆی له دۆخی جه‌نگ، سوودمه‌ندتر و به‌که‌ڵکتر نابێت. ڕه‌نگه ئێمه له ساتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شیعرییه‌ت و شاخ نموونه‌ی هه‌ره باشمان هه‌ر ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی شێرکۆ بێکه‌س بێت که شاسوار هه‌ڕه‌شه‌می نووسه‌ر و وه‌رگێڕ له‌دایکبوونی یه‌کێک له شیعره‌کانی له ساته‌وه‌ختی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گولله و وشه‌دا وا ده‌گێڕێته‌وه:
شێرکۆ بێکه‌س زۆری له‌سه‌ر نوسراوه. که‌مترین لایه‌نی ژیانی که تیشکی خرابێته سه‌ر، ئه‌وا ڕۆژانی پیشمهرگایهتییهتی. ژیانی سه‌ختی پێشمه‌رگایه‌تی لای شێرکۆ بۆته هۆی به‌دیهاتنی کۆمه‌ڵێک له شیعره هه‌ره جوانه‌کانی، شیعری “قۆپچه” یه‌کێکه له‌وانه که ده‌مه‌ویت هۆکاری نوسینی ئه‌و شیعره‌تان بۆ ئاشکرا بکه‌م:-
به‌ره‌به‌یانییه‌کی ساڵی 1986ز بوو. شێرکۆ له ژووره‌کانی به‌شی ڕاگه‌یاندن بوو له (به‌رگه‌ڵو). شاخێکی زۆر به‌رز ڕێک له به‌رامبه‌ر به‌رگه‌ڵو هه‌ڵکه‌وتووه. فڕۆکه‌کانی ڕژێم هاتن و که‌وتنه بۆردومانی هه‌ردوو سه‌رگه‌ڵو و به‌رگه‌ڵو. من ئه‌و کات له نێوان هه‌ردوو به‌رگه‌ڵو و سه‌رگه‌ڵو، بە کارێکەوە له لای کاک نه‌وشیروان بووم. گه‌ر له‌بیرم مابێت له بۆردومانەکەی ناو (سه‌رگه‌ڵو)، کچێک شه‌هید بوو. هه‌رچی بۆردومانه‌که‌ی به‌رگه‌ڵو بوو، که به به‌ر چاوی شێرکۆ بێکه‌س ڕوویدا، ته‌نیا به‌ر لوتکه‌ی شاخه به‌رزه‌که که‌وت، که شێرکۆ هه‌موو به‌یانیان به‌رامبه‌ری ڕاده‌وه‌ستا و له هەڵکەوتە و دیمەنی جوانی ئه‌و شاخه تێر نه‌ده‌بوو.
دوای نه‌مانی بۆردومان و ڕه‌وینه‌وه‌ی دووکه‌ڵ و ته‌پوتۆز، شێرکۆ به په‌رۆشه‌وه که‌وته سه‌رنجدانی لوتکه شاخه خۆشه‌ویسته زامداره‌که‌ی. دواتر له پاڵێکه‌وه، له‌سه‌ر به‌ردێک دانیشت. پارچه‌کاغه‌زێکی ده‌رهێناو به خامه‌که‌ی ده‌ستی که‌وته ڕه‌شکردنه‌وه‌ی. ئیدی بیرۆکه‌ی ئه‌م کورتهشیعره که له مێشکیدا په‌نگی خواردبووه‌وه، خستیه سه‌ر کاغه‌ز. دوای ئه‌وه له‌سه‌ر سفره‌ی نانی نیوه‌ڕۆ، کاغه‌زه‌که‌ی ده‌رهێنا و بۆمانی خوێنده‌وه:-
قۆپچه
ئه‌م شاخه وا هه‌ڵکه‌وتووه
ئه‌ڵێی پیاوێکی درێژه و
ساڵ دوانزه‌ی مانگ سه‌رمایه‌تی و
پاڵتۆیه‌کی خۆڵه‌مێشی ئاودامانی
ته‌سکی له‌به‌ر خۆی کردووه.
پاڵتۆکه‌شی به چوار قۆپچه‌ی
گابه‌ردی زل داخستووه.
ئه‌م شاخه وا هه‌ڵکه‌وتووه.
– – –
ئه‌مڕۆ شه‌به‌ق بۆردومان بوو
من هه‌ر خه‌می ئه‌و پیاوه‌م بوو
دواتر که سه‌رنجم دایه
وه‌ک خۆی چۆن بوو
هه‌ر به پێوه ڕاوه‌ستا بوو
ته‌نها یه‌ک قۆپچه‌ی پاڵتۆکه‌ی
له شوێنی خۆی ترازا بوو.
خودی ئه‌م شیعره هێنده بارگاوییه به شیعرییه‌ت و هاوکات گیانی به به‌ر کێو و مرۆڤ و به‌رگری و جه‌نگدا کردووه، ئه‌ستمه ڕۆژێک له بیر بچێت و فه‌رامۆش بکرێت، به‌ده‌ر له‌وه‌ش له ڕووی فۆرم و به‌کارهێنانی وشه‌وه جیاوازیی و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی ده‌رخستووه. ڕه‌نگه ئه‌مه یه‌کێک له‌و هۆکارانه بێت که ئه‌ده‌بێکی وه‌ها که هێشتا له گه‌ڵ شاخ و سرووشت وه‌کوو هێمایه‌کی زیندوو و به‌ده‌وی و که‌ونینه‌ی گۆی زه‌وی، هه‌ناسه ده‌کێشێت له ئه‌ده‌بی فارسی و عه‌ره‌بی که لێوانلێون له عه‌ره‌بپه‌رستی و فارسپهرستی جوێ بکاته‌وه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌ده‌بی ئه‌فغانی که هێنده خه‌ون و زایه‌ڵه‌کانی جیهانی و دهرهجوگرافییه که ده‌کرێت بڵێین تووشی ئه‌و دا‌و و خه‌ساره ئایدۆلۆژییه‌ی فارس و عه‌ره‌ب نه‌بووه. خاڵێکی جه‌وهه‌ریی جیاوازیی نێوان ئه‌ده‌بی جه‌نگ و به‌رگریی کوردی و ئه‌ویدییه‌کانی(عه‌ره‌ب، فارس و تورک) ئه‌مه‌یه که له ڕۆحی زمانی ئه‌واندا به تایبه‌ت عه‌ره‌ب “خودا” یه‌کی پشتیوان و نێزیک و یارمه‌تیده‌ر هه‌یه ئه‌م حاڵه‌ته میتافیزیکییه له ناو کورددا زۆر که‌مڕه‌نگه و ئه‌گه‌ریش ئاماده‌ییه‌کی ڕه‌مزه ئاسمانییه به‌رزه‌کان هه‌بووه، بۆ لێپرسینه‌وه و ڕه‌خنه و بڕێکیش لۆمه‌کردن بووه! ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌مه یه‌کێک له‌و هۆکارانه بووبێت که ئه‌و ئه‌ده‌بانه‌ی به زایه‌ڵه و ڕه‌گێکی فاشیستی هێناوه‌ته ده‌نگ.
ده‌توانم بڵێم ژیانی شاخ و پێشمه‌رگایه‌تی و ژینگه‌ی مانایی شاخ و پێشمه‌رگایه‌تی، جۆره جیهانبینییه‌کی دروست کردووه که له هه‌مان کاتدا که دژه‌جه‌نگه له پێناو ڕزگاریشدا ده‌جه‌نگێ و ئاشتی ده‌وێت، به‌ده‌گمه‌ن ئێمه ئه‌ده‌ب واته شیعر یان په‌خشانێکی وا بدۆزینه‌وه که خه‌ونی داگیرکردن و ڕه‌تکردنه‌وه و سڕینه‌وه‌ی ئه‌ویدی هه‌بێت. ئێمه له جیهان – ژینی جه‌نگدا به‌خته‌وه‌رانه یان نابه‌خته‌وه‌رانه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندین و ئه‌مه ده‌توانێت هه‌م بۆ دۆزی خۆمان وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌ک که وڵاته‌که‌ی بووه به کۆلۆنیالێکی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌م بۆ پاراوبوونی ئه‌ده‌بمان له گه‌یاندنی مانا و جیهانبینی و سوبژێکتیڤیته‌ی خۆمان، که‌ڵکی لێوه‌ربگرین.
کاک نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین له کتێبی “له که‌ناری دانوبه‌وه بۆ خڕی ناوزه‌نگ” ل 250 ده‌ڵێت:
به درێژایی ساڵی 77 به‌عس به‌وپه‌ڕی دڕندایه‌تییه‌وه تێکۆشه‌رانی گه‌له‌که‌مانی له سێداره ئه‌دا. گیراوه‌کان خۆیان لیسته‌کانیان بۆ ئه‌ناردین و ڕێکخستنی شاره‌کانیش هه‌وڵ و دهنگوباسهکانیانی ئه‌نارد. زۆری ئه‌م ئاگادارییانه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاگادارییانه که خۆم له سه‌ر شه‌هیدانی پێشمه‌رگه کۆ کردبوونه‌وه له یه‌کدا و له نامیلکه‌یه‌کدا ئاماده‌م کرد به ناوی “ده‌فته‌ری سه‌روه‌ری”. گیراوه‌کانی یه‌کێتی، به‌تایبه‌تی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه له زینداندا نه‌ریتێکی ئازایانه‌یان داهێنا: نه‌ریتی (نامه‌نووسین له ژووری خنکاندنه‌وه) که تا ئه‌وسا باو نه‌بوو. نامه‌کان ئه‌وه‌نده به‌رز و به‌سۆز بوون هه‌ستیان ئه‌بزواند و کاریان له ناخی ده‌روون ئه‌کرد. من هه‌ر که وه‌ڕه‌س ئه‌بووم، هه‌ندێ له‌م نامانه‌م ئه‌خوێنده‌وه، سه‌ر له نوێ تین و تاوم تێ ئه‌گه‌ڕایه‌وه.
دیاره ئه‌و نامانه پێشمه‌رگه زیندانییه‌کان پێش له سێداره‌دان و له ژێر ئه‌شکه‌نجه و گوشاری ده‌روونیدا به زایه‌ڵه‌یه‌کی به‌رزی شۆڕشگێڕانه‌وه نووسیویانه، خودی ئه‌مه ده‌توانێت به‌شێکی به‌رز و بڵیند له ئه‌ده‌بی جه‌نگ بێت به‌ڵام ئایا به‌هایه‌کی ئه‌وتۆی پێ دراوه؟ ئایا هه‌وڵێکی شیاو دراوه بۆ بڵاوکردنه‌وه و ناساندنیان؟ ئایا لایه‌نه جیاوازه‌کانی ئه‌و نامانه که به خوێن و حه‌ماسه‌ت و ترس و ڕه‌نج و مه‌رگه‌وه نووسراون شی کراونه‌ته‌وه؟ ئه‌مانه و ده‌یان بابه‌ت و پرسیاری دیکه ده‌توانێت به دواداچوونی وردیان بۆ بکرێت تاکوو ببێت به هه‌وێنی پاراوکردن و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی به‌شێک له‌و ئه‌ده‌به‌ی ئێمه که به‌رده‌وام له فه‌زای جه‌نگدا هه‌ناسه‌ی کێشاوه.
“ئه‌ده‌بی جه‌نگ و ئایدۆلۆژیا”
( نموونه‌ی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت، ئه‌ده‌بی به‌رگریی مه‌زنی ڕووسیا)
نوکته‌یه‌ک هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌ده‌بی ڕووسیا له سه‌رده‌می یه‌کێتی سۆڤییه‌تدا که ده‌ڵێت کێشه‌ی ئه‌ده‌بی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت ئه‌وه‌بوو که ده‌وڵه‌ت له‌باتی ئه‌وه‌ی که نووسه‌ره‌کانی بکات به کۆمۆنیست، کۆمۆنیسته‌کانی کرد به نووسه‌ر! له ده‌روازه‌ی ئه‌م نوکته‌یه‌وه ده‌توانین باسی زیانه‌کانی ئایدۆلۆژی و دیسکۆرسی سیاسی له‌سه‌ر سووژه‌ی شاعیر و تاکانه‌یی دۆخ و چرکه‌ساتی وجوودی شاعیر و شیعر بکه‌ین.
پێشینه‌ی ئه‌ده‌بی جه‌نگ له ڕووسیا وه‌کوو زۆربه‌ی وڵاته ئه‌ورووپییه‌کان بنج و بنه‌وانێکی قووڵی هه‌یه و ته‌مه‌نێکی به قه‌د مێژووی ئه‌ده‌بی ئه‌م وڵاته هه‌یه.
هۆنراوه‌ی داستانی یان مه‌نزوومه‌ی حه‌ماسیی “ئیگۆر”(سه‌ده‌ی چوارده‌ی زاینی) له‌و یه‌که‌مین به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه ناسراوانه‌ی ڕووسیایه و هه‌روه‌ها “زادونشچیا” یان چیرۆکی “زۆرانبازی له‌گه‌ڵ مامای ڕووسه‌کان” بۆ ململانێ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ که‌لتووره لاتینی –ژێرمهنییهکانی ئه‌ورووپا، هاته ئاراوه، به ده‌ربڕینێکی دیکه ڕووسه‌کان له کاتی هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی ئه‌ده‌بێکی جیاواز و سه‌ربه‌خۆ له ئه‌ده‌بی ئه‌ورووپی واته ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌یی، له جه‌نگه‌وه ده‌ستیان پێ‌کرد. ئه‌م دۆخ و به‌ستێنه مێژووییه وایکرد له کاتی هێرشی نازییه‌کان بۆ سه‌ر یه‌کێتی سۆڤییه‌ت، تێڕوانینی ئایدۆلۆژیک و به‌رته‌سک و دیارده‌ی ژێدانۆفی لێبکه‌وێته‌وه و هه‌ر شێوهئهدهبێک له چوارچێوه‌ی ئایدۆلۆژییه‌کانی وان نه‌بایا، نووسه‌رانیان له سێداره ده‌دران یان ڕه‌وانه‌ی ئۆردووگا زۆرهملییهکانینان ده‌کران، واته ئه‌ده‌ب جگه له ڕێبازی ڕیالیزمی سوسیالیستی بۆ و بواری ده‌رکه‌وتن له شێواز و شێوه‌کانی دیکه‌یدا نه‌بوو. کاریگه‌ری ئه‌م ئایدۆلۆژیایه به‌ڕادیه‌ک بوو که زۆرێک له نووسه‌رانی ئێرانیش به هه‌مان ڕێباز و شێواز دهیانهۆنیهوه و ده‌یاننوسی و ده‌وڵه‌تی یه‌کێتی سۆڤییه‌تیش ته‌نها و ته‌نها پشتگیری له‌و نووسه‌رانه ده‌کرد که ئه‌ندامی حیزبی کۆمۆنیست بوون، ئه‌وه بوو که ئه‌ده‌بی ڕووس له‌و قۆناغه له هه‌ر شێوازێکی دیکه‌ی وه‌کوو سورریالیزم و مۆدێرنیزم خاڵی بوو و هه‌ر به‌رهه‌مێک به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بایه تووشی شکست و پشتگوێخستن ده‌بووه‌وه.
ئه‌م حاڵه‌ته مه‌رج نییه ته‌نها له دۆخێکی ئاوادا بێته ئاراوه به‌ڵکوو هه‌ر ئایدۆلۆژییه‌ک که خۆی له ئه‌ده‌بدا مانیفێست بکات و ڕێگه به لایه‌نی یاخی و ڕۆحی سه‌ربزێوانه‌ی ئه‌دب بگرێت و یاسای دیالیکتیک پێشێل کات، تووشی هه‌مان که‌وتن و نسکۆ ده‌بێت، ئه‌ده‌بێک که تووشی دروشم و قسه‌ی به بریق و باق ده‌بێت تا شوێنێک ئێمه جیاوازیی له گه‌ل مانیفێست و هه‌ڵوێست و ئه‌ده‌بدا نابینین!
به گشتی یه‌کێک له به‌دواداهاته‌کانی ڕێکخراوه‌یی و حیزبی یان ده‌وڵه‌تیبوونی ئه‌ده‌ب له یه‌کێتی سۆڤییه‌ت، هه‌ژاریی باری ناوه‌رۆکی به‌رهه‌مه‌کانه. ڤیلادیمیر ناباکۆف نووسه‌ری ناوداری کۆچبه‌ری ڕووس له یه‌کێک له کتێبه‌کانیدا به زمانێکی ته‌نز ده‌ڵێت: چه‌نده نووسینی ڕۆمانێکی کۆمۆنیستی له یه‌کێتی سۆڤییه‌ت دژواره! چوون خوێنه‌ران پێشتر ده‌زانن حه‌ق کامه‌یه و باتڵ کامه‌یه و ئه‌مه‌ش که له کۆتاییدا بێ گومان ده‌بوو فیسار پرۆلتهری قاره‌مان سه‌رکه‌وێت.