“لاوازبوونی پێگەی كورد لە بەغدا و بە كارتكردنی سیاسی مووچەی فەرمانبەران”
لانی كەم لە (2014)ەشەوە مووچەی فەرمانبەران لە مافەوە كراوە بە كارتێكی سیاسی‌و بەرامبەر هەرێمی كوردستان بەكار دەهێنرێت یاخود هەڕەشەی بەكارهێنانی پێدەكرێت. دواكه‌وتنه‌كه‌ی مانگی رابردووش سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه جۆراوجۆره‌كان بۆ پاساودانی به هه‌ڵوێستی تاكه‌كه‌سی و كه‌موكورتی ته‌كنیكی، له پرسی هه‌و‌ڵی پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی عه‌للاوی دابڕاو نه‌بوو.
دواكه‌وتنی مووچه جارێكی تر ئه‌و ڕاستییه‌ی وه‌بیرهێناینه‌وه كه گه‌لی هه‌رێم و حكومه‌ته‌كه‌ی ئاسایشی ئابووریان نیه، چاره‌نووسیان له هه‌ندێ رووی گرنگه‌وه به‌ده‌ستی خۆیان نیه، پرسی مووچه و قووتی رۆژانه‌ی فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرانی كوردستان سه‌رچاوه‌یه‌كی دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانیه و ئامرازێكی گرنگی هه‌وڵدان بۆ خوڵقاندنی قه‌یرانی ئابووری و سیاسیه له هه‌رێمدا. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات ئیراده‌ی هه‌رێم له‌م ڕوه‌وه بارمته یه. بژارده‌كانی به‌رده‌می زۆرنین و ئه‌وه‌ی هه‌شه لاوازییه‌كانی ناوخۆ ناهێڵێت وه‌ك پێویست سوودیان لێوه‌ربگیرێت.
هه‌موو ئه‌مه‌ش ده‌بێت جێگه‌ی له‌سه‌ر وه‌ستانی ستراتیژیی سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌كادیمیست و بیرمه‌ند و چاو‌دێر و رۆشنبیر و شرۆڤه‌كاری كوردستان بێت. ناكرێت له (2014)ه‌وه تاكو ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا له‌م ڕوه‌وه‌ه و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به سه‌رچاوه‌ی ترس و نیگه‌رانیه‌ی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، له بازنه‌یه‌كی نیمچه داخراودا بێت و بچێت و نه‌توانرێ هیچ دابڕانێكی راسته‌قینه‌ی له‌گه‌ڵدا دروست بكرێت. نه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا بخرێنه چوارچێوه‌یه‌كه‌وه جۆرێ له سه‌قامگیری پێوه دیاربێت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌ك كارت سه‌یر بكرێت، نه جێگره‌وه‌یه‌ك له كوردستاندا په‌ره‌ی پێبدرێت، كاریگه‌ری په‌نابردنه به‌ر مووچه‌كه‌م بایه‌خ كات و جۆرێ له ئازادی بۆ ئیراده‌ی سنوورداركراوی گه‌لی هه‌رێمه‌كه و نوخبه فه‌رمانڕه‌واكه‌ی بگێڕێته‌وه. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه به ئاسۆیی بوونی هۆشیاری ئێمه به زه‌مه‌ن و مێژوو كه‌ڵه‌كه نه‌بووی ئه‌زموون و كاڵبوونه‌وه‌ی مانای قۆناغ و بڕینی و پێنانه ناوی قۆناغ و دۆخی نوێوه.
ئێستا لانی كه‌م كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌م پرسه به شێوه‌یه‌كی فیكری و ئه‌كادیمی و سیاسی قوڵتر و جددی تر و هه‌مه‌لایه‌نه تر بوروژێنرێت، بكرێت به پێوه‌ری (ادا‌و)ی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و نوخبه حیزبه حوكمڕان و بڕیار به‌ده‌ستانی پێ هه‌ڵبسه‌نگێنرێت و بپێورێت. بۆ تێكشكاندنی ئه‌و بازنه نیمچه داخراوه نه‌خشه ڕێگای قۆناغبه‌ندكراو هه‌بێت.
ده‌بێ بپرسین پێگه‌ی كورد بۆ وای لێهات، هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ رابردوو چه‌ند ڕاست بوو، چی گۆڕاوه؟
چه‌ندی په‌یوه‌ندی به (ادا‌و) و خوێندنه‌وه‌ی سیاسی هه‌ڵه‌ی ئێمه‌وه هه‌بووه و چه‌نده‌شی هۆكاری ده‌ره‌كی و ده‌ره‌وه‌ی ویستی ئێمه كاریگه‌ر بووه ؟
به‌ڵكو هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئایا راسته پێشتر كورد پێگه‌ی به‌هێز بوو؟ گه‌ر وایه، ده‌ستكه‌وته‌كانی كامانه‌ن ؟
یان دووچاری وه‌همی پێگه به‌هێزی بوو بوین و وا وێنامان بۆ كراوه، به‌مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی قۆناغێكی دیاریكراو له چوارچێوه‌ی ستراتیژێكی دژ به‌ردا؟
ئایه به‌و ئه‌ندازه‌ی پێگه‌مان به‌هێز بووه ره‌نگدانه‌وه‌ی هێزی خۆمان بووه، سه‌رچاوه‌ی هێزمان هه‌بووه و ئێستا له ده‌ستمان داوه، یاخود په‌یوه‌ست بووه به لاوازی به‌رامبه‌ره‌كان و نه‌په‌رژانه سه‌ر خۆیان؟
چی وای له ئێمه كرد وه‌ك نیمچه ئۆردووگا مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكرێت و پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران ئێمه له دۆخی كۆیله‌ی سیاسی و ئابووری نزیك بكاته‌وه. چونكه كۆیله شتێ نیه زیاتر له‌وه‌ی مرۆڤێ ئیراده‌ی بڕیاردانی ئازادانه و دیاریكردنی چاره‌نووس و جۆری دیاریكردنی فۆرم و شێوه‌ی ژیانی لێ زه‌وت كراوه؟
ئێستا با بپرسین چی له پشت پێگه‌ی به‌هێزی رابردوومانه‌وه بوو؟
هه‌رچه‌ند به‌ش به حاڵی خۆم تێبینی زۆرم له‌گه‌ڵ ئه‌م تێگه‌یشتنه هه‌یه.به‌ڵام با رواڵه‌تی شته‌كان وه‌ربگرین وبڵێین ئه‌وه‌ی له پشت ئه‌وه‌وه بوو چه‌ندین هۆكار بوو، له‌وانه‌ش:
1.بوونی واقیعی دیفاكتۆی پێش (2013)ی هه‌رێمی كوردستان.
2.رێكخراوتر بوونی لایه‌نی كورده به‌راورد به هێزیه‌كانی تر .
3.ملنه‌دانی توركیا به هاوكاری ئه‌مریكا و له هه‌ندێ روه‌وه جێگرتنه‌وه‌ی كورد بۆ ئه‌و بۆ‌وشاییه.
4.پێویستی ئه‌مریكا به كورد بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ئێراقی نوێ.
5.خۆبه‌دوور گرتنی سوننه‌كان له بنیاتنانه‌وه‌ی ئێراقی نوێ و هه‌ڵبژاردنی سه‌نگه‌ری دژایه‌تی و زه‌روره‌تی هاوپه‌یمانێتی شیعه و كورد له‌و قۆناغه‌دا.
6.بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له ئێراقدا له چوارچێوه‌یه‌كی جیاواز له‌وه‌ی ئێستادا.
7.ته‌قینه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی نێوان سوننه و شیعه بە بەیەکەوە سەرقاڵبوون و نزیكبوونه‌وه‌ی ئێراق له داڕووخانی هه‌مه‌لایه‌نه.
8.سه‌رهه‌ڵدان و به‌هێزی گروپه توندئاژۆ ئیسلامییه‌كان و به‌رهه‌ڵستی بونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و سه‌ردارانی ئێراقی نوێ به‌تایبه‌تیش له شییعه‌كان.
9.پارێزراوی هه‌رێمی كوردستان له ئاگری شه‌ڕ و شۆڕ و نائارامی و وێناكردنی وه‌ك دورگه هێمنه‌كه‌ی ئێراقی نوێ.
10.بوونی (مام جه‌لال) له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كاك مه‌سعود و کارابوونی ڕێکەوتنی ستراتیژی نێوانیان و دیاربوونی سه‌نته‌ری بڕیار له‌چوارچێوه‌ی دۆخه كوردیه باوه‌كه‌دا.
11.جیاوازی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌وه له‌به‌شه‌كه‌ی تری ئێراق. وسودوەرگرتن لەبەشە بودجەی عێراق وبەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
ئه‌مانه‌ی پێشوو به‌شێ له هۆكاره‌كانی به‌هێزی پێگه‌ی كورد بوون، هۆكاره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن پێگه‌ی جیاوازی كورد له ئیستا هێنده‌ی ده‌ركه‌وته‌ی هۆكاره بابه‌تییه‌كان بووه ره‌نگدانه‌ی هێزی خودی نه‌بووه. ئه‌م هێز و پێگه‌ی كوردیش له و كاته‌دا به‌داخه‌وه دیدێكی ستراتیژی قوڵ و به‌رچاوڕوونی نیشتمانی به قازانجی چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێ له كێشه‌كانی گره‌نتی مانه‌وه‌ی هه‌رێمێكی به‌هێز نه‌قۆزرایه‌وه .
به‌ڵكو به‌شی زۆری وزه و تواناكان به ناوبژیوانی كردنی نێوان هێزه به‌شه‌ڕ هاتووه‌كانی ئێراق درا، ره‌نگه سه‌ركرده كورده‌كان ئه‌و وه‌همه‌یان بۆ دروست بووبێت كه خۆیان و كوردستان بوونه‌ته سونته‌ر و مه‌رجه‌ع؟! له‌كاتێكدا هه‌موو ئه‌وه‌ی هه‌بوو وه‌ك رووداوه‌كاتی دواتر ده‌ریان خست كاتی بوون بەغداش، نه‌ك خوازیاری ئه‌وه نیه هه‌ولێر سەنته‌رێكی به‌هێز بێت ، به‌ڵكو ده‌خوازێت به‌شی له‌وه‌ی هه‌شیه‌تی ده‌ستبه‌رداری بێت و به‌و په‌راوێز و بازنه رازی بێت كه بۆی دیاریده‌كات.
ئێمه سوودمان له‌و ده‌رفه‌ته ده‌گمه‌نه وه‌رنه‌گرت بۆ پیاده‌كردنی مادده‌ی(140)، بۆ فره‌جۆركردنی ئابووریمان، بۆخۆبیناتكردنه‌وه‌یه‌كی ناوخۆیی وتێپه‌ڕاندنی لاوازییه‌كانمان.
چونكه هێزی گه‌ل، هه‌رێم و وڵاتێك له تۆكمه‌یی و یه‌كگرتویی ناوخۆییی و به‌هێزیی دام و ده‌زگا کان و توانای ئابووری و ئاستی سیستمه سیاسیه‌كه‌یدایه. ئێمه سوودمان له‌و سه‌رقاڵیه‌ی به‌رامبه‌ره‌كان بۆ گه‌وره‌كردنی سه‌رچاوه‌كانی هێزی خۆمان له‌م ڕوانه‌وه وه‌رنه‌گرت. تاكه بوارێكی ستراتیژی له‌م ڕوه‌وه كارمان تێدا كرد بێت كه‌رتی وزه بوو ، ئه‌ویش له سۆنگه‌ی لاوازییه دام و دوزگاییەکان و كێشه‌كانی سیستمه‌كه‌مانه‌وه ، ئه‌گه‌ر له‌ڕوێكه‌وه بووبێت به سه‌رچاوه‌ی هێز، له هه‌ندێ ڕووی تره‌وه بوو به سه‌رچاوه‌ی لاوازی و پاساودان به به‌رامبه‌ر بۆ به‌كارتكردنی مووچه و ئابڵۆقه‌دانی كوردستان. كه ده‌كرا كه‌رته‌كه‌مان پێشخستایه و به‌م جۆره شنه‌بووایه.
ئه‌مه‌ش قسه زۆر هه‌ڵده‌گرێت وئێرە جێگای نیە ، گه‌ر لێره‌دا قسه‌كانمان كورت بكه‌ینه‌وه و بپرسین ئه‌دی ئێستا چی بكه‌ین ؟
چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له ئیراده‌ی زه‌وتكراوی سیاسیمان به‌ده‌ست بێنینه‌وه ؟
به كارتكردنی مووچه له‌لایه‌ن به‌غداوه كه‌م ڕه‌نگتر و بێ كاریگه‌رتر بكه‌ین، بواری مانۆڕی زۆرترمان هه‌بێت و بژارده‌كانی به‌رده‌ممان زیاتر بێت و توانای بڕیاردانمان به بڕشت تر بێت ،؟سه‌ره‌تا ده‌بێت بڵێین: ئێمه له هه‌ندێ ڕوه‌وه (لاوازین) بۆیه كارتمان به‌رامبه‌ر به‌كارده‌هێنرێت . ڕاسته لێمان ده‌ترسن له داهاتوودا به‌هێز بین، وه به‌هێزبوونمان لایان یه‌كسانه به چوونه ده‌ره‌وه پێناسه‌ی ئێراقی بوون. چاره‌سه‌ری ریشه‌یی و قوڵیش به‌هێزكردنی به كرده‌وه هه‌رێمێكی كوردستانی به‌هێزه.
چونكه پێگه و هێزی كورد له به‌غدا ڕه‌نگادنه‌وه‌ی پێشڤه‌چوون و هێزه‌كه‌یه‌تی له هه‌رێمدا. ئه‌مه‌ش وه‌ك وتمان تێگه‌یشتنێكی زانستی كێشه‌كان و نه‌خشه رێگای بیناكردنه‌وه‌ی ده‌وێت.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هاوكێشه‌ی ئێستا و به كارتكردنی مووچه‌ش گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت ئه‌قڵێكی گه‌وره‌ی ناوێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چیمان پێویسته و ده‌بێت چی بكه‌ین؟
به‌ڵكو دڵسۆزییه‌كی نیشتمانی و ڕاستگۆییی و ئیراده‌یه‌كی پته‌وی سیاسی ده‌وێت بۆ بڕیاردان. لێپرسراوێتی له ئه‌ستۆگرتنی بۆروبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌رك و ته‌حه‌داكنی قۆناغه‌كه‌ی ده‌وێت، له‌وانه‌ش :
1. كۆتایی هێنان به پاشماوه‌كانی فره ده‌سه‌ڵاتی له هه‌رێمدا كه له یه‌ككگرتنه‌وه و دووباره رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و ناوچه نیمچه پاوانكراوه حیزبیه‌كان له ڕووی كارگێڕی و ئاسایشی و ئابووریه‌وه به‌رجه‌سته ی ده‌كه‌ن. واته کۆتایهێنان بۆ بە ناكۆكی ناوخۆیی نێوان یەکێتی پارتی ویەکێتی و یه‌كگرتنه‌وه‌ی رواڵه‌تی ومانابه‌خشین به بوونی بڕیار و ئیراده‌یه‌كی یه‌كگرتووی نیشتمانی و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م وزه و توانا نیشتمانیه‌كان له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئومێدبه‌خشدا.
2. ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه و راسته‌قینه‌ی٧ سیاسی، ئابوری،ئیداری و كارگێڕی … هتد. و دووباره بیناكردنه‌وه دۆخی هه‌رێم له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی پته‌وی به‌هێز . چونكه سه‌رخانی به‌هێز بناغه و ژێرخانی به‌هێزی ده‌وێت. ده‌نا رووخان هه‌میشه ئه‌گه‌رێكی به‌رده‌ممان ده‌بێت.
چاكسازییه‌كی راسته‌قینه به تامی شۆڕشێكی سپی ته‌وافوق له‌سه‌ركراو ده‌توانێن چه‌ندین خاڵ و سه‌رچاوه‌ی لاوازیی ستراتیژی و بونیادی ئێمە چاره‌سه‌ر بكات، له‌وانه‌ش:
(1) کەم کردنەوەی خەرجیەکان وبه‌ده‌ست هێنانی سه‌دان ملیۆن دۆلار داهاتی نوێ بۆ حوكومه‌ت، كه له ئێستادا گه‌نده‌ڵی و ناڕوونی و نا لێپرسراوێتی سیاسی و ئه‌خلاقی، ناهێڵن بچێته خه‌زێنه‌ی حكومه‌ته‌وه. گه‌ر ئه‌مه ڕووبدات حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕووی سیاسیه‌وه ئیراده‌ی ئازادتر ده‌بێت، توانای گفتوگۆكردنی زۆرتر ده‌بێت، به‌شێكی به‌رچاو له متمانه‌ی خه‌ڵك به حكومه‌ت و دام و ده‌زگاكانی و توزانای نوخبه‌ی فه‌رمانڕه‌وا له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه و سه‌رچاوه‌كانی بێزاری و نائومێدی و هه‌ست به بچووكی لای تاكی كوردستانی و كۆمه‌ڵگه كه‌متر ده‌بێته‌وه.
(2) ده‌بێته هۆی كۆتایی هێنان به دۆخی ساخته‌كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئیراده‌ی ده‌نگده‌ر و بێ به‌هاكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی زۆرینه‌ی هاوڵاتیان به سیستم و پرۆسه‌ی سیاسی و توانای سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ئیراده‌ی ئازادی خۆیان بۆ گۆڕانكاری و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كان.
(3) به‌هێزبوون و گێڕانه‌وه‌ی هه‌یبه‌ت و ئیعتیبار بۆ دادگا و ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ری و كۆتایی هێنان به قه‌ناعه‌تی زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵك به خودی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیشه‌وه به نا بێلایه‌نی و ناسه‌ربه‌خۆیی دادگاكان . هه‌ر لێره‌شه‌وه ده‌توانرێت ده‌رگایه‌كی نوێ به‌ڕووی سه‌روه‌ری یاسا و به دادگاییكردنی گه‌نده‌ڵكاران و هه‌ستكردن به بوونی ئاستێكی ماقوڵ له دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی بۆ هاوڵاتیان دروست بكرێن.
(4) كاراكردنی په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا چاودێرییه‌كان.
3. پاراستن و گه‌شه‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و خۆرئاوادا. له‌و سۆنگه‌وه هه‌رێم كاراكته‌رێكی نێوده‌وڵه‌تیه، كاراكته‌ری نێوده‌وڵه‌تیش پارێزه‌رێكی هه‌رێمایه‌تی یاخود نێوده‌وڵه‌تی ده‌وێت ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش هۆشیاری و گره‌نتی و به گورگان نه خواردنی ده‌وێت و ده‌بێت بخرێته چوارچێوه‌یه‌كه‌وه ئه‌گه‌ر گره‌نتی بوون به ده‌وڵه‌ت نه‌بێت كورد توانای هه‌ڵگرتنی به‌ره‌نجامه‌كانی هه‌بێت و وا له هه‌رێم نه‌كات به جۆرێكی تر بیكات به كارت به‌رامبه‌ر به‌غدا و ده‌وروبه‌ر ی. به وئه‌ندازه بێت واتای هاوكاری یه‌كتركردن و له یه‌كتر تێگه‌یشتن و هاوبه‌شی سیاسی ده‌گه‌یه‌نێت .
كه‌واته چاره‌سه‌رێكی كورتی وا له :
1)هه‌رێمک و بڕیاره ئیراده‌یه‌كی یه‌كگرتوو.
2)هێزێكی چه‌كداری نیشتمانی یه‌كگرتوو.
3)چالاككردنی ژیانی ئابووری و جۆراوجۆركردنی سه‌رچاوه‌ی داهات و په‌یداكردنی هه‌لی كار له ده‌ره‌وه‌ی كه‌رتی گشتی.
4)كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی مووچه‌خۆر.
5)زیادكردنی داهاتی ناوخۆ و روونكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی.
6)رێكخستنه‌وه‌ی كه‌رتی نه‌وت و به شێوازێكی نوێ ئیداره‌دانی و دامه‌زراندنی به كرده‌ییسندوقی داهاته نه‌وتیه‌كان .
7)ئیداره‌دانێكی ئه‌قڵانی په‌یوه‌ندی هه‌رێم به ده‌روبه‌ری و دنیا.
هه‌موو ئه‌وه‌ش چاكسازییه‌كی قوڵ و هه‌مه‌لایه‌نه و راسته‌قینه ده‌خوازێت. كه‌واته چاره‌سه‌ر وا له بڕیاردانی چاكسازی و به زانستی و نیشتمانی به‌ڕێوه‌بردنی دام و ده‌زگا و تواناكان و زۆرتركردنی سه‌رچاوه‌كانی هێز و كه‌ڵه‌كه بوونی.