ساڵی (2015)، له‌میانی كۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌كوردستانی عێراق، ده‌رفه‌تم بۆ ره‌خسا داوا له نێرده‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت به‌كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (بریت ماكگۆرگ) بكه‌م كه “دۆسته‌كانمان له ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاگادار بكاته‌وه، به‌هۆی سیاسه‌ته پێكدژه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه هه‌ر چوار ساڵێك په‌یڕه‌و ده‌كرێت، كوردان گرفتار نه‌كه‌ن”. ئه‌وه‌شم بۆ رونكرده‌وه “له‌ڕاستیدا به‌هۆی ململانێ‌و ناكۆكییه مێژویی‌و سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه‌وه، ئێمه وه‌كو گه‌لی كورد گرفتارین”.
سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئاره‌زوی چونه ناو گۆڕانكارییه خێراكان ده‌كات، به‌جۆرێك دوای هه‌موو خولێكی هه‌ڵبژاردن سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته سه‌ره‌وژێر ده‌بێته‌وه. جار له‌دوای جاریش به‌شداری له روودانی ئاڵه‌نگاری زۆر‌و زه‌وه‌ند له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیع ده‌كات. سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا په‌یڕه‌وی ده‌كات، راستگۆیی له‌لای هیچ لایه‌ك زیادناكات، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپانه‌ی كه هیوادارن ئه‌مه‌ریكا كاریان له‌گه‌ڵدا بكات، به‌خێرایی متمانه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
گۆڕانكارییه خێراكان له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكادا، كاریگه‌ری تایبه‌تی له‌سه‌ر ژیانی گه‌لی كورد له ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، به‌تایبه‌تی له عێراق‌و سوریادا. جار له‌دوای جاریش داوا له كورد كراوه له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا، قوربانی گه‌وره پێشكه‌ش بكات، كوردیش بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی شكسته چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كانی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا، باجێكی گه‌وره‌ی داوه.
له دوایین گۆڕانكاریی سیاسی‌دا، كورده‌كان پێشبینی ئه‌وه‌یان ده‌كرد له‌پای یانزه هه‌زار كوردی سوریا كه بۆ به‌رگریكردن له خاك‌و ژیانی خۆیان‌و به‌هێزكردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه شه‌هید بوون، سیاسه‌ته هه‌رێمیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پشتگیری‌یان بكات. سه‌ركردایه‌تی كوردی سوریا به‌و هیوایه‌وه كاریان ده‌كرد كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان دان به مافه سیاسیه‌كانی كوردانی سوریادا نێت‌و شكۆیان بپارێزێت.
گۆڕی ئه‌و شه‌هیدانه به‌ڵگه‌یه‌كی روونن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كورده ئاساییه‌كانی سوریاش، له‌پێناوی پارێزگاریكردن له سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌دا، له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌ما كاریان كردوه‌و قوربانییان به ژیانی خۆیان داوه، به‌و پێیه‌ی ره‌گه‌زێكی به‌توانان‌و ده‌كرێت له ستراتیژیه‌تی هه‌رێمیی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كاندا پشتیان پێ ببه‌سترێت.
به‌ڵام به‌داخه‌وه دۆخی ئێستای سوریا بووه هۆی ده‌ستبه‌رداربوون له ئه‌ندامێكی كارای هێزی هاوپه‌یمانان، كه چالاكانه له‌سه‌ر زه‌وی به‌ره‌نگاری رێكخراوی “داعش” ده‌بوویه‌وه. ئه‌وان ته‌نها خیانه‌تیان لێنه‌كرا، به‌ڵكو ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنه‌كانی كه به گه‌لی ئه‌مه‌ریكاو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی دابوو، مامه‌ڵه‌ی كرد.
گه‌لی كورد له رۆژئاڤا له هه‌وڵه‌كانیان بۆ شكسپێهێنانی رێكخراوی “داعش” به‌رده‌وامن، هه‌روه‌ها له پرۆسه‌ی كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعشدا رۆڵی گه‌وره‌یان گێڕا. هێزه‌كانی به‌رگری سوریا كه زۆرینه‌یان كوردن، به فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی‌و به‌رده‌وامی تێكشكاندنی ئه‌و رێكخراوه له سوریا داده‌نرێن.
به‌م دواییانه رێگوزه‌ری سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له سوریا پێچه‌وانه بوویه‌وه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ژێرخانی رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌بێت. چونكه له ساڵانی رابردودا به ملیۆنان هاوڵاتی سوری ئاواره بوون، هه‌ندێكیان له ناوچه كوردییه‌كان گیرسانه‌وه. به‌ڵام له‌ئێستادا ئاواره‌بوونی كوردانی سوریا مه‌رگه‌ساتێكی دیكه بۆ ئاواره‌بوونی سورییه‌كان زیاد ده‌كات، له‌كاتێكدا ده‌كرا كورده‌كان ببنه فریادڕه‌سی سورییه‌كان.
جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه ئه‌م كۆچه نوێیه هه‌رگیز كتوپڕ‌و به‌ڕێكه‌وت نییه. وه‌كو دیاره په‌لاماره‌كانی ئێستای توركیا به‌ڕوونی بۆ گۆڕینی پێكهاته‌ی دیموگرافی ناوچه كوردییه‌كانی سوریا داڕێژراوه، ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی توركیا به‌ئاشكرا رایانگه‌یاندوه كه پلانیان هه‌یه ملیۆنان په‌نابه‌ر كه ئێستا له توركیا ده‌ژین، له ناوچه كوردییه‌كانی سوریا به‌درێژایی سنوری توركیا نیشته‌جێ بكه‌ن.
هه‌واڵه‌كانی ئه‌م دواییه له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جموجۆڵی كاروانی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا به‌درێژایی سنور، ده‌بێته هۆی روودانی گۆڕانكارییه‌كی دیكه له سوریادا. وه‌لێ بۆ چاره‌كردنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه فراوانه‌ی كه دوچاری كوردانی سوریا بووه‌ته‌وه‌و ده‌بێته هۆی هه‌ڵكشانی ململانێكه، به ته‌نها ئه‌و جموجۆڵانه به‌س نین.
هه‌رچه‌نده قورسایی‌و كاریگه‌ری گۆڕانكارییه‌كانی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی كوردانی سوریا له‌سه‌ر زه‌وی، به‌ڵام گرنگه ئه‌و میراته بزانرێت كه ئه‌م واقیعه له هۆش‌و بیری گه‌لی كورددا به‌جێیده‌هێڵێت. ئه‌و سیاسه‌ته شێواوه‌ی كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان له سوریادا په‌یڕه‌وی ده‌كات‌و ئه‌نجامه كاره‌ساتباره‌كانی له‌سه‌ر كوردانی سوریا، زیانێكی توند به راستگۆیی هه‌ر حكومه‌تێكی ئه‌مه‌ریكی ده‌گه‌یه‌نێت، كه بیر له بنیادنانی هاوپه‌یمانی ئاینده‌یی له‌م ناوچه‌یه‌دا بكاته‌وه.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه كه گه‌لی كورد هه‌ست به‌وه بكات له ده‌ره‌نجامی گۆڕینی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه، خیانه‌تی لێده‌كرێت. به‌ڵكو له ناوه‌ڕاستی ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردودا، ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌رداری كوردانی عێراق بوو، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو و شای ئێران‌دا گه‌یشته رێكه‌وتنێكی سیاسی گونجاو. ئه‌وه له‌كاتێكدا بوو ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان له سه‌ره‌تاوه به‌توندی پشتیوانی له شۆڕشی كوردی له دژی سه‌دام حسێن ده‌كرد.
له‌كاتێكدا ئه‌م پاشه‌كشه‌یه‌و پاشه‌كشه‌كانی دیكه له پشتگیریكردنی سه‌ربه‌خۆیی كوردی عێراق، له هۆش‌و بیری گه‌لی كوردا چه‌سپیوه. گرنگه ئه‌وه بزانین ئه‌م خیانه‌ته‌ی دوایی له كوردانی سوریا، وه‌كو حاڵه‌ته‌كانی پێشوو نییه. چونكه زۆرێك له كوردان له‌وه تێده‌گه‌ن نمونه‌كانی پێشوو له ده‌ره‌نجامی ململانێی نێوان ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و ده‌ركه‌وتنی بزاڤه سیاسیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بووه له ناوچه‌كه‌دا، كه هه‌ڕه‌شه بوون له‌سه‌ر به‌رژه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. به‌ڵام پاڵنه‌ره‌كانی پاشه‌كشه‌كردن له سوریا هه‌رگیز سیماكانی روون نین، به‌ڵكو به‌هۆی نه‌بوونی هانده‌رێكی ئاشكراوه ئازاره‌كه‌ی به‌سوێتره.
ئه‌م خیانه‌ته‌ی دوایی ره‌هه‌ندێكی دیكه‌شی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: له ڕابردودا هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی كورده‌وه، به‌هۆی ئه‌و بڕیارانه‌وه بوو كه له ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی سپی دراون، یان به‌هۆی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه گه‌وره‌كان بووه له ستراتیژییه‌تی هێزه هه‌رێمییه‌كاندا. به‌ڵام له دۆخی سوریادا، ئاشكرایه خودی ئیداره‌ی ترامپ به‌شێوه‌یه‌كی روون‌و راسته‌وخۆ له رێكخستنی ئه‌م پاشه‌كشه‌یه‌دا تێوه‌گلاوه. پشتكردنی كۆشكی سپی له پشتیوانیكردنی هاوپه‌یمانه كورده‌كانی، له دیدی زۆرێك له كوردانه‌وه بووه‌ته هۆی شێواندنی سیمای ئه‌و دامه‌زراوه‌یه.
پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان له‌و زیانه راسته‌قینه‌و هه‌میشه‌ییه تێبگات، كه ئه‌م جۆره هه‌ڵگه‌ڕانه‌وانه له په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه هه‌رێمییه‌كاندا ده‌یخوڵقێنێت. له‌ڕاستیدا نمونه‌ی ئه‌م جۆره هه‌ڵه كوشندانه له به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌یه‌كی درێژ‌و قورس‌دا كه خۆی له به‌دیهێنانی سه‌قامگیری له سوریادا ده‌بینێته‌وه، ده‌بێته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی دووباره نیشته‌جێكردنه‌وه‌و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ سازان له‌نێوان كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كانی وڵاته‌كه‌دا. بۆ تێگه‌یشتن له مافه سیاسیه ره‌واكانی هاوڵاتیانی سوریا، پێویسته به‌لای ئه‌مه‌ریكاوه پاراستنی ژیانی خه‌ڵكی پایه‌ی سه‌ره‌كی بێت.
دیسان ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حكوومه‌تی ئه‌مریكا پێویسته بیزانێت كاریگه‌ری ئه‌و زیانانه‌یه كه به‌هۆی ئه‌م گۆڕانكارییانه‌وه ده‌كه‌ونه‌وه. چونكه زۆر له كوردان له شوێنه جۆربه‌جۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وانه‌شیان كه له ململانێیه‌كه دوورن، داكۆكی له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ببن.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، زۆرێك له كوردانی ده‌ره‌وه‌ی سوریا له‌وه ده‌ترسن ئه‌م رووداوه كاریگه‌ری له‌ناوبه‌رانه‌ی هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر كورد وه‌كو گه‌ل هه‌بێت. چونكه له بوارێكی فراواندا واده‌ڕواننه په‌لاماره‌كانی سوریا كه هه‌ره‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه له‌سه‌ر بوونی كورد، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی چاوه‌ڕوانكراویشه بۆ جینۆسایدێكی دیكه.
ئاره‌زوی توركیا روونه كه له‌ناوبردنی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری رۆژئاڤایه. ئه‌و ئیداره‌یه‌ی سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان، له‌وانه‌ش نه‌وت به‌ڕێوه‌ده‌بات. ئه‌مه‌ش له سۆنگه‌ی پێداگری توركیا، كه پێیوایه “یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل”ی كوردی سوریا به‌شێكی دانه‌بڕاوه له رێكخراوی “پارتی كرێكارانی كوردستان”، كه له‌لایه‌ن توركیاوه به رێكخراوێكی تیرۆریستی پۆلێن ده‌كرێت.
ژماره‌یه‌كی زۆر له كوردان پێیانوایه كاركردنی توركیا به‌رمه‌بنای ئه‌و باوه‌ڕه‌یه “سه‌ركه‌وتن له رۆژئاڤا، له‌وانه‌یه هانی كورده‌كانی لای خۆی بدات، تاوه‌كو له باشوری رۆژهه‌ڵاتی توركیا داوای مافه سیاسیه‌كانیان بكه‌ن”.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌و ئاڵه‌نگارییانه، ده‌كرێت به‌دیلێك بۆ دۆخی ئێستای سوریا دابنرێت. به‌جۆرێك بتوانێت سنورێك بۆ ئه‌و زیانانه دابنێت، كه له گۆڕانكارییه‌كانی سیاسه‌تی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا له سوریا ده‌كه‌ونه‌وه.
ئه‌و ئامانجه ستراتیژییه بنه‌ڕه‌تیه‌ی كه پێویسته به‌ڕوونی بمێنێته‌وه، كاركردنی هه‌موو لایه‌نه‌كانه بۆ دانانی نه‌خشه‌رێگایه‌كی روون بۆ ئاینده‌ی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، به ئامانجی به‌دیهێنانی ئاشتی له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا. پێویسته گه‌لی كوردیش بخرێته ئه‌م ریزبه‌ندییه‌وه، هه‌روه‌كو پێویسته به‌فه‌رمی دان به مافه سیاسیه‌كانی گه‌لی كوردا بنرێت.
دانوستانی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد‌و به‌شداری راسته‌قینه‌ی ته‌نها رێگای دروسته بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م ململانێیه، ئیدی له رونگه‌ی مافی مرۆڤه‌وه بێت، یان به‌هۆی ئه‌و قوربانییه مه‌زنانه‌وه بێت كه كوردانی سوریا بۆ پاراستنی ناوچه‌كه‌یان‌و خه‌باتكردن له‌دژی رێكخراوی “ده‌وڵه‌تی ئیسلامی” پێشكه‌شیان كردوه.
له‌ڕاستیدا كورده‌كانی سوریا نوێنه‌رایه‌تی سیاسیان هه‌یه، هه‌روه‌ها پێویسته هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیش به‌شداربن. وه‌كو له‌كاتی هه‌ر ململانێیه‌كی دیكه‌دا ده‌كرێ، پێویسته رێسا‌و رێكاره‌كانی قانونی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا جێبه‌جێ بكرێت. پێویسته دانوستان له‌ڕێگه‌ی لایه‌نی سێیه‌مه‌وه ئه‌نجام بدرێت، له نمونه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان یان ئه‌مه‌ریكا یان یه‌كێتی ئه‌وروپا‌و نوێنه‌رانی فه‌رمی حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه. ئه‌وه ته‌نها رێگای گونجاوه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و ململانێیه.
پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و به‌تایبه‌تی توركیا، له‌سه‌ر لێكگه‌یشتنی دوولایه‌نه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی گه‌لی كورد له ناوچه‌كه‌دا رێكبكه‌ون، تاوه‌كو جۆرێك له سه‌قامگیری له‌م ناوچه‌یه‌ی سوریادا به‌دیبێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه روونه‌دات، ئه‌وا په‌لاماری سه‌ربازی ئێستای توركیا دژی گه‌لی كورد له‌سه‌ر سنوری توركیا – سوریا، به‌بێ هیچ گومانێك كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی هه‌میشه‌یی جێده‌هێڵێت، نه‌وه‌كو ته‌نها له‌سه‌ر كوردانی سوریا، به‌ڵكو له‌سه‌ر هه‌موو كوردان كه له وڵاتانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌ژین.
سه‌رچاوه:
washingtoninstitute.org
* ئه‌م بابه‌ته وه‌رگێڕانی ده‌قاوده‌قی شیکاره‌كه‌ی نووسه‌ر نییه، به‌ڵكو دوای وه‌رگێڕانی به‌م شێوه‌یه داڕێژراوه‌ته‌وه.
نووسین: لاوک سەڵاح ئەحمەد، پسپۆڕ له كاروباری مرۆیی‌و گه‌شه‌پێدان
وەرگێڕان: بارام سوبحی