هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا، پاش ململانێیه‌کی سه‌خت و جۆش و خرۆشی جه‌ماوه‌ری و لێدوانی تووند و ده‌یان نومایشی دیکه‌ی کاتی هه‌ڵبژاردن که‌وته گه‌ڕی دووهه‌م، له دواجاردا به پشتگیریی سینان ئوغان له ئه‌ردۆگان دیسانه‌وه ده‌سه‌ڵات که‌وته ژێر ده‌ستی “ئاکه‌په” و بۆ بیست ساڵ زیاتر سه‌رۆککۆمارێتی ئه‌ردۆغانی به‌رده‌وام کرد.
له ڕاستیدا من نامه‌وێت لێره‌دا بپه‌رژێمه سه‌ر ورده‌کاریی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا، چوون ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی دوو خولی پێشوو و ئه‌مه‌شیان، ئه‌مه به ئێمه ده‌ڵێن له‌م دوو ده‌یه‌یه‌دا نه شه‌قامی گشتیی تورکیا توانیویه‌تی ڕای جیاواز و ڕه‌خنه‌گرانه‌ی دژی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌ک ئاڕاسته بکات، که پارسه‌نگی هیز بگۆڕێت و گۆڕانکاریی دروست بکات و نه کورده‌کانیش له هه‌ڵبژارده‌ی نێوان خراپ و خراپتر یان دڕنده‌ی گه‌وره‌تر و دڕنده‌ی گه‌وره بژارده‌یه‌کی دیکه‌یان خرایه به‌رده‌م، عوسمان بایده‌میر سه‌رۆکی پێشووی(2004-2014) شاره‌وانیی ئامه‌د و پاڕله‌مانتاری کورد و سیاسه‌تمدار له سه‌ر لیستی هه‌ده‌په، ئێستا له مه‌نفایه‌ک که خۆی هه‌ڵیبژاردووه ده‌ژی، چونکه ده‌زانێت له تورکیا بێت چاره‌نووسی له سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و ده‌یان ئه‌ندامی دیکه‌ی دیاری “هه‌ده‌په” باشتر نابێت، ده‌میرتاش چه‌ندین ساڵه له زیندان دایه ئه‌ویش به تاوانی هاوکاریی له‌گه‌ڵ تیرۆریستان! ڕاسته ئه‌و هێزه‌ی که له گوتاری هه‌موو حیزبه ڕاسته‌کانی تورکیادا (واته پ ک ک) ئاماژه‌ی ناڕاسته‌وخۆی پێ ده‌ده‌ن له لیستی تیرۆری به‌شی زۆری وڵاتانی ئه‌ورووپی و ئه‌مریکادایه، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر (پ ک ک) و میتۆده سه‌ربازی و ئایدۆلۆژییه مارکسی لینینییهکهی نه‌بوایه، ئایا دۆخی کوردان له باکوور له‌مه باشتر ده‌بوو؟
مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه دان به‌و شێوه‌یه له خه‌بات و چالاکی بنێم، به‌ڵکوو مه‌به‌ستم ئه‌م پرسیاره له پێکهاتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی تورکیا و باکووری کوردستان بکه‌م، ئایا ئه‌گه‌ر دۆخی چالاکیی سیاسیی کوردان به شێوه‌یه‌کی جیاوازتر بایه ده‌ستکه‌وته‌کان جگه له‌مه بوون که ئێسته هه‌ن؟ ئه‌سته‌مه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به ئاسانی بدرێته‌وه، به‌ڵام ڕه‌نگه له‌سه‌ر ئه‌مه کۆک بین که نه‌ک (پ ک ک) به‌ڵکوو هه‌ر هیزێکی کوردیی دیکه‌ش هه‌بایه که په‌یوه‌ست بایه به خه‌بات له باکووری کوردستان چاره‌نووسی هه‌ر ئه‌مه ده‌بوو، ئه‌مه چاوی ئێمه له هه‌ڵه و که‌م و کورڕی و فاوله‌کانی هیچ لایه‌نێکی کوردی که له‌باکوور و بۆ باکوور خه‌بات ده‌که‌ن کلا ناکات. مامۆستا “ئیبراهیم ئه‌حمه‌د” له وتووێژێکدا چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی باکووری کوردستان و دۆزی کورد له‌وێ به هۆکاری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی دۆز و دۆخی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین داده‌نێت، ئه‌مه‌ش پێم وایه چه‌ند هۆکاری سه‌ره‌کیی هه‌بێت یه‌کێک ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی دانیشتووانی کوردانی باکوور له پارچه‌کانی دیکه زۆرتر و چه‌ند قاته، دووه‌م، ئه‌وه‌ی که هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافیی باکوور به شێوه‌یه‌که که هه‌لی زۆر بۆ کوردانی پارچه‌کانی دیکه‌ش درووست ده‌کات و هۆکاری سێیه‌مینیش ئه‌وه‌یه که هه‌ژموونی و هه‌یمه‌نه‌ی تورکیا له سه‌ر پارچه‌کانی دیکه‌ش که‌م ده‌بێته‌وه.
چوون ئه‌گه‌ر تۆزێک ختووکه‌ی یاده‌وه‌ریی خۆمان بده‌ین ده‌زانین تورکیا له نێو چه‌ند ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری دیکه‌ی کوردستان ناوازه‌یه و هه‌ڵویست و ده‌ربڕینه‌کانی به نیسبه‌ت کورد و دۆزه‌که‌ی ته‌واو ڕوون و ئاشکرا و شۆڤینانهیه و له‌م ڕووه‌وه نه ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و نه یه‌کێتی ئه‌ورووپا و نه زلهێزه دیموکراتیخوازه‌کان هیچیان له ده‌ست نه‌هاتووه، بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت تورکیا کایه‌ی سه‌ربه‌خۆی سیاسیی خۆی هه‌یه و یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه که ئێسته خه‌ریکه ده‌چێته ناو سه‌ده‌ی دووه‌می کۆماره نوێکه‌یه‌وه، به‌م شێوه‌یه ئه‌زموونێکی زۆریان له کایه‌ی سیاسی و ناسینی هێزه‌کانی زه‌خت له‌سه‌ر سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و دانوستانی سیاسی هه‌یه و له‌وه‌ش گرینگتر تورکیا ئه‌ندامێکی به‌هێزی ناتۆیه و ڕه‌نگه ئه‌م فاکتۆره‌ی دوایی ڕۆڵی سه‌ره‌کیی بگێڕێت له چاوپۆشیکردنی ڕۆژئاوا له‌و هه‌موو سه‌ره‌ڕۆیی و ده‌سدرێژییه‌ی له تورکیا ده‌رهه‌ق به هه‌ر جۆره ئازادییه‌ک و به‌ها عه‌لمانی و دیموکراسییه‌کان ده‌کرێت، په‌یمانی ناتۆ له پاش جه‌نگی دووهه‌می جیهانی و هه‌ڕه‌شه‌کانی له‌ناوچوون و هه‌روه‌ها له هه‌مبه‌ر یه‌کێتی سۆڤییه‌ت و مه‌ترسییه‌کانی هاتووه‌ته ئاراوه و بۆ ماوه‌ی نیو سه‌ده زیاتره هێڵه گشتییه‌کانی سیاسه‌تی ئه‌ندامانی ئه‌و په‌یمانه و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه وڵاتانی ڕؤژئاوا و ئه‌مریکای دیاری کردووه.
په‌یمانێک که په‌ره‌پێدانی له پاش شه‌ڕی سارد تاکوو ئێسته بووه‌ته هۆی ختووکه‌دانی خواستی شه‌ڕانیی ڕووسیا و ماوه‌ی نێزیکه‌ی دوو ساڵه شه‌ڕێکی کوشنده و خوێناوی له ئۆکراینا دروست کردووه. له‌ده‌ستدانی تورکیا بۆ ڕۆژئاوا کرانه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌کی گه‌وره‌ی شه‌ڕ یان ئه‌گه‌ری شه‌ڕ و دژایه‌تیی له دژی کۆی ڕۆژئاوایه، ئه‌ردۆغان به باشی توانیویه‌تی کاریگه‌ری و هه‌ژموونی خۆی به سه‌ر هێزه تووندڕه‌وه ئیسلامییه‌کانی سووریا و ته‌نانه‌ت داعه‌ش به چاوی ڕۆژئاوادا بداته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئه‌م کاره‌ی به نهێنی و هونه‌رمه‌ندانه کردووه زۆریش شاراوه نه‌بووه، به‌ڵام ڕۆژئاوا ئه‌م فایله ناکاته‌وه، ڕه‌نگه ئه‌ردۆغان خۆی بابه‌ته‌که‌ی وا نه‌خشاندبێت بۆ ڕۆژئاوا، ئه‌و هه‌ر ماوه‌ی جارێک به بیانووی پیلانگێڕی، تیرۆریسم و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، کۆمه‌ڵێک له سیاسییه پله‌باڵاکانی کورد و چه‌پ و ڕه‌وته‌کانی سه‌وز ده‌گرێت و سه‌یر له‌وه‌دایه دادگاکانیش هه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت! ئه‌مانه هه‌موو خاڵی بۆشایی و هه‌رێمی به‌تاڵی سیاسی و ئایدیۆلۆژین له‌و شته سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه‌ی که له تورکیا پێی ده‌ڵێن دیموکراسی! دیموکراسییه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتیی ئیسلامی له‌سه‌ر وێرانه‌کانی ئیمپراتۆرییه‌تێکی ئیسلامیی که تورکانی شهڕئاشۆ دروستیان کردوه، وڵاتێک به سیسته‌مێکی لائیک، سه‌رۆککۆمارێکی مه‌فتوونی ئیسلامی سیاسی و ئیخوانی، خه‌ڵکێکی تا سه‌ر ئێسقان یان ئایینی یان شۆڤێنیزم له‌مه باشتری لی ده‌رناچێت!
تورکیا زیاتر له هه‌ر هێز و وڵاتێکی دیکه به‌پێی ئه‌و سرووشته مێژوویی و نکۆڵیکارهی له دژی نه‌ته‌وه و کیانه‌کانی دیکه جووڵاوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش جه‌وهه‌ری شۆڤینیزمی ئه‌و که‌لتووره‌یه و له‌مپه‌ر و ڕێگره له به‌رده‌م دیاریکردنی چاره‌نووسی کورد له‌و وڵاته و له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا، بۆیه دوای چه‌ندین ده‌یه خه‌بات ڕه‌نگه ڕه‌وا و ئاوه‌زمه‌ندانه بێت ئێمه بپرسین کورد ده‌بێت له باکوور چی بکات؟ ئایا ده‌بێت ڕێگای دیکه هه‌ڵبژێرێت؟ ڕاسته به‌پێی ئاماری ده‌نگده‌رانی ناوچه کوردستانییه‌کانی تورکیا ده‌نگه‌کانی ئه‌ردۆغان که‌می کردووه و هی “که‌ماڵ قلیچدار ئۆغلوو” زیادی کردووه به‌ڵام ئایا هاتنی که‌ماڵ قلیچدار ئۆغلووش هیچی له هاوکێشه‌که ده‌گۆڕی بۆ کورد؟ یان نا ئه‌مه دروستترین لۆژیک و پێناسه‌یه که وترا (ئێمه به هاتنی قلیچدار ئۆغلوو ده‌رگای به‌هه‌شتمان به‌ڕوودا ناکرێته‌وه به‌ڵام لانیکه‌م له دۆزه‌خ ده‌رباز ده‌بین!) ڕاسته ئه‌م تێڕوانینه به‌شێک له واقیعبینیی سیاسی تێدایه، به‌ڵام جۆرێک له ناچاریی و ملکه‌چیی ئایدۆلۆژیکیشی تێدایه، یانی دۆخه‌که ئه‌گه‌ر واقیعبینانه ببینین هه‌ر ئه‌مه‌یه که له ئه‌رزی سیاسیی و کولتووری گشتیی تورکیادا که‌مترین کڵاوڕۆژنه بۆ کورد و ئۆپۆزیسیۆن و چه‌پ و سه‌وزه‌کان به‌دی ده‌کرێت، ئه‌م بونبه‌سته سه‌خت و سامناکه‌ش مێژوویه‌کی کۆنی هه‌یه و ده‌کرێت وه‌کوو خه‌یاڵدانێکی فاشییانه پێناسه‌ی بکه‌ین، له کتێبی “پشکۆیه‌ک له خۆڵه‌مێشدا” که وتووێژه له‌گه‌ڵ یه‌کێک له کۆنه خه‌باتکارانی کورد و دامه‌زرێنه‌رانی سه‌ره‌کیی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان واته کاک هۆمه‌ری شێخ مووس له لاپه‌ڕه‌ی 42ی کتێبه‌که‌دا له میانه‌ی وتووێژێکی درێژدا ده‌ڵێت:
(سه‌باره‌ت به ڕادیۆی کوردی له قاهیره ساڵی 1982 له له‌نده‌ن مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د شتێکی خۆشی بۆ گێرامه‌وه و گوتی: له‌سه‌ر داخوازی و فشاری پارتی، حکومه‌تی عه‌بدولکه‌ریم قاسم پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی 1958، بڕیاریدا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی و بارزانییه‌کان بۆ ئێراق. بۆیه پارتی بڕیاریدا که من(ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) و نوری ئه‌حمه‌د بچین بۆ پراگ بۆ دیتنی مه‌لا مسته‌فا و تا به‌یه‌که‌وه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئێراق. به‌ڵام وامان به په‌سند زانی که له ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌دا سه‌ردانی سه‌رۆک جه‌مال عه‌بدولناسر بکه‌ین، ئه‌مه له مانگی تشرینی یه‌که‌می ساڵی 1958 بوو. که له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا بۆ ژووره‌که‌ی چووین جه‌مال عه‌بدولناسر زۆر به گه‌رمی به‌خێرهاتنی کردین و ڕووی له مه‌لا مسته‌فا کرد و گوتی: زۆر خۆشحاڵ بووم به دیتنی ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی که هه‌موو کاتێک نوری سه‌عید ئێمه‌ی پێ ده‌ترساند. “اننی مسروور جدا للقاء هذا البعبع اللی کان بخوفنا فی نوری السعید”. پاشان جه‌مال عه‌بدولناسر باسی ئه‌م ڕووداوه خۆشه‌ی کرد له‌گه‌ڵ باڵوێزی تورکیا له میسر سه‌باره‌ت به ڕادیۆی کوردی له قاهیره و گوتی: ڕۆژێکیان که تازه رادیۆی کوردی له قاهیره ده‌ستی به په‌خش کرد له ساڵی 1957دا، سکرتێره‌که‌م واته محه‌مه‌د حسنین هه‌یکه‌ل هاته لام و گوتی: باڵوێزی تورکیا به بێ مه‌وعید هاتووه و داوا ده‌کات یه‌کسه‌ر بتبینێ و له ڕه‌وشێکی سه‌یر دایه، جه‌مال عه‌بدولناسر له هه‌یکه‌لی پرسیوه له‌م ڕۆژانه هیچمان به‌رامبه‌ر به تورکیا کردووه؟ هه‌یکه‌ل گوتوویه‌تی نه‌خێر، ئه‌ویش پێی گوتووه بۆ نیو سه‌عاتێک لای خۆت دایبنێ، با که‌مێک سارد بێته‌وه، ئینجا بیهێنه ژووره‌وه. جه‌مال عه‌بدولناسر له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتوویه‌تی پاش نیو سه‌عات که باڵوێزی تورکیا هاته ژووره‌وه هه‌ر تووڕه دیار بوو و پێی گوتم: تورکیا ئه‌م هه‌ڵوێسته دوژمندارییه‌ی ئێوه که به‌رامبه‌رمان ده‌یکه‌ن قه‌ت قبووڵ ناکات و کاردانه‌وه‌ی زۆر خراپی ده‌بێت له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی میسر و تورکیا. سه‌رۆک عه‌بدولناسر پێی گوتووه: جه‌نابی باڵوێز تکایه پێم بڵێ چیمان کردووه له دژی ئیوه؟ باڵوێزه‌که گوتوویه‌تی: چۆن چیتان کردووه، ئه‌وه نییه ڕادیۆی کوردیتان له قاهیره داناوه. ئێمه ئه‌مه به هه‌ڵوێستێکی دوژمنکارانه‌ی تووندی ده‌زانین له دژی خۆان. سه‌رۆک عه‌بدولناسر گوتوویه‌تی: جه‌نابی باڵیۆز تکایه به حکوومه‌ته‌که‌ی خۆت ڕابگه‌یه‌نه که کردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕادیۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ک دژی تورکیا نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆتان ده‌ڵێن کورد له تورکیا نییه، ئه‌م ڕادیۆیه زیاتر ئاڕاسته‌کراوه بۆ کوردی ئێران و ئێراق، وایه یان نا؟ له وه‌ڵامدا باڵیۆزی تورکیا وتوویه‌تی ڕاسته کورد له تورکیا نییه، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه هه‌ر به هه‌ڵوێستێکی دوژمنکارانه‌ی ده‌زانین به‌رامبه‌ر به ئێمه. سه‌رۆک عه‌بدولناسر به ئێمه‌ی گوت به باڵیۆزی تورکیام گوت: جه‌نابی باڵوێز هه‌رکات حکوومه‌تی تورکیا به ڕه‌سمی ڕایگه‌یاند که کورد له تورکیا هه‌یه ئه‌و کاته بیر له‌وه ده‌که‌ینه‌وه که ڕادیۆکه دابخه‌ین یان نا.
مه‌به‌ستی من له‌و باسه‌ی سه‌ره‌وه و له‌م به‌ڵگه مێژووییه‌ش ئه‌وه‌یه که نابێ دوای ساڵانێکی زۆر له ململانێ و خه‌بات و قوربانیدان و ناسینی ڕۆحی شۆڤێنیزمی کۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی که تورکیا وه‌کو سه‌رچاوه و دایکه بۆیان، ستراتیژیست و بیرمه‌نده سیاسییه‌کان و ڕۆشنبیرانی ئێمه به شوێن چاره‌یه‌کی دیکه بۆ دۆزی کورد له باکووردا بگه‌ڕین؟ عه‌وداڵی ههنگاوێکی کرده‌کی و کایگه‌ری نوێ بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ کولتووری شۆڤێنی و کینه‌ی وشترییانه و کۆنی پانتورکیسم بن؟ ئه‌م پرسیاره هیچ نه‌بێ ڕێنیشانده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی واقیعی پێکهاته‌ی کو‌لتووریی سیاسی و کولتووی نه‌ته‌وه‌یی و پان تورکیسم زیاتر بناسین و وه‌کوو ئینگلیزییه‌کان ده‌ڵێن له ده‌ره‌وه‌ی بازنه و باکسه‌که بیر بکه‌ینه‌وه! و بیر له شتی نوێ بکه‌ینه‌وه بۆ ڕزگاربوون!