• EnglishEnglish
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
سێ شه‌ممه‌, تشرینی دووه‌م 28, 2023
چاوی کورد
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    وڵاتانی ئیسلامی و بەرەی مقاوەمە، تاکەی هەقیقەت نابینین؟

    وڵاتانی ئیسلامی و بەرەی مقاوەمە، تاکەی هەقیقەت نابینین؟

    بۆ ئەوەی وەڵامی ئەمریکا بدەنەوە پەلاماری کوردستان دەدەن

    کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت: کلیکێک لەسەر هەوڵەکانی دکتۆر تەها ڕەسوڵ

    کوردستان وەک ناوەندیکی نێودەوڵەتی بۆ ئاشتی و دیالۆک لە ناوجەکەدا

    کوردستان وەک ناوەندیکی نێودەوڵەتی بۆ ئاشتی و دیالۆک لە ناوجەکەدا

    پێشکەوتن ونيشتمانسازى

    پێویستمان بە کتێبە

    عیبادەت و ترس و زەکات

    حەشدی کتێب

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    ژن دەسپێکی ژیانە نەک وێسگەی توندوتیژی

    گۆڕانكاریەکانی كەش و هەوا​

    گەشەسەندنی وەبەرهێنان لە سێكتەری كشتوكاڵ وئاژەڵداری دا

    ڕۆحە داهێنەرەكەی كوردبوون. ‎وەڵامێك بۆ چەواشەكارییەكان

    ڕۆحە داهێنەرەكەی كوردبوون. ‎وەڵامێك بۆ چەواشەكارییەكان

    بۆ ئەوەی وەڵامی ئەمریکا بدەنەوە پەلاماری کوردستان دەدەن

    بۆ ئەوەی وەڵامی ئەمریکا بدەنەوە پەلاماری کوردستان دەدەن

    بۆچی پەروەردە هێزه؟

    خۆشەویستی سمبولی خێزانە

  • شــیکار
    کۆڵۆمبیا؛ چیرۆکى بێدەنگکردنى چەکەکان لە نیشتیمانى پەپولەکان

    کۆڵۆمبیا؛ چیرۆکى بێدەنگکردنى چەکەکان لە نیشتیمانى پەپولەکان

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان

    ئایندەی ئێراق؛ لە نێوان لەخۆبایبوونی شیعە و هەڵەكانی كورد و سوننە

    ئایندەی ئێراق؛ لە نێوان لەخۆبایبوونی شیعە و هەڵەكانی كورد و سوننە

    جەنگی غەزە؛ خۆری وزەی کورد دەدرەوشێنێتەوە

    جەنگی غەزە؛ خۆری وزەی کورد دەدرەوشێنێتەوە

    کورتەیەک لەسەر یاسای تاوانکاری نێودەوڵەتی

    کورتەیەک لەسەر یاسای تاوانکاری نێودەوڵەتی

    ئۆپۆزیسیۆن له‌ کوردستان؛ ئه‌رک و واقیع

    ئۆپۆزیسیۆن له‌ کوردستان؛ ئه‌رک و واقیع

    جه‌نگی ئەتۆمی و کۆتایی مرۆڤایەتی

    جه‌نگی ئەتۆمی و کۆتایی مرۆڤایەتی

    بۆچی كەشتییە بازرگانییەكان ئاڵای چەند وڵاتێكی دیاریكراو بەرز دەكەنەوە؟

    بۆچی كەشتییە بازرگانییەكان ئاڵای چەند وڵاتێكی دیاریكراو بەرز دەكەنەوە؟

    جەنگێکی فرە، بەرەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ ئەنجام و لێکەوتەکانی چۆن دەبێ؟

    جەنگێکی فرە، بەرەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ ئەنجام و لێکەوتەکانی چۆن دەبێ؟

    ئازەربایجان و ئیسرائیل: دوو دەوڵەتی هاوپەیمانی ستراتیجی

    ئازەربایجان و ئیسرائیل: دوو دەوڵەتی هاوپەیمانی ستراتیجی

  • ئــــابووری
    ستراتیژییەتی ئابووریی چین لە جیهانێکی ئاڵۆز و ناجێگیردا

    ستراتیژییەتی ئابووریی چین لە جیهانێکی ئاڵۆز و ناجێگیردا

    یاسای نەوت و گاز لە ئێراق

    یاسای نەوت و گاز لە ئێراق

    هه‌لسه‌نگاندنى سياسه‌تى دارايى له‌ هەرێمى کوردستان

    هه‌لسه‌نگاندنى سياسه‌تى دارايى له‌ هەرێمى کوردستان

    جەنگی ئیسرائیل-حەماس، کاریگەرییە خێراکانی لەسەر وزە

    جەنگی ئیسرائیل-حەماس، کاریگەرییە خێراکانی لەسەر وزە

    گرفتەکانى پاکتاوى دارایى لەنێوان هەولێرو بەغداد

    گرفتەکانى پاکتاوى دارایى لەنێوان هەولێرو بەغداد

    ئایندەى نەوتى هەرێمى کوردستان

    ئایندەى نەوتى هەرێمى کوردستان

    جیۆپۆڵەتیکی گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان: چەقبەستن یان دیدگایەکی نوێ؟

    جیۆپۆڵەتیکی گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان: چەقبەستن یان دیدگایەکی نوێ؟

    ڕێگای ئاوریشم، چین دەكات بەگەورەی دونیا

    ڕێگای ئاوریشم، چین دەكات بەگەورەی دونیا

    لێکەوتەکانى ڕێكکەوتنى نێوان هەرێم و بەغداد سەبارەت بەیاساى بودجە

    لێکەوتەکانى ڕێكکەوتنى نێوان هەرێم و بەغداد سەبارەت بەیاساى بودجە

    کۆچ وەک هۆکارێک بۆ گەشە کردن و خۆشگوزەرانى وڵاتان

    کۆچ وەک هۆکارێک بۆ گەشە کردن و خۆشگوزەرانى وڵاتان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    مێژووی دێرینی ئايين و داب ونەریتی جوو لە كوردستان

    مێژووی دێرینی ئايين و داب ونەریتی جوو لە كوردستان

    سیستمی کوردسازی

    سیستمی کوردسازی

    هاوسەرگیری رامیاری لەمێژووی دێرینی کوردستاندا: به‌شی یه‌كه‌م

    هاوسەرگیری رامیاری لەمێژووی دێرینی کوردستاندا: به‌شی دووه‌م و کۆتایی

    هاوسەرگیری رامیاری لەمێژووی دێرینی کوردستاندا: به‌شی یه‌كه‌م

    هاوسەرگیری رامیاری لەمێژووی دێرینی کوردستاندا: به‌شی یه‌كه‌م

    خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵ له‌ نێوان سیاسه‌ت و هیومانیزمدا

    خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵ له‌ نێوان سیاسه‌ت و هیومانیزمدا

    شۆڕشی ژینا له‌ نێوان ڕه‌مز و ئامرازدا

    شۆڕشی ژینا له‌ نێوان ڕه‌مز و ئامرازدا

    بنەچەی کورد: به‌شی یه‌كه‌م

    بنەچەی کورد: به‌شی دووەم و کۆتایی

    بنەچەی کورد: به‌شی یه‌كه‌م

    بنەچەی کورد: به‌شی یه‌كه‌م

    ريفراندۆم و چەن سەرنجێک

    ريفراندۆم و چەن سەرنجێک

    بزاڤی شارستانی لە کوردستانی ئێراق لە ماوەی ماندێتی بەریتانیا: به‌شی دووه‌م و کۆتایی

    بزاڤی شارستانی لە کوردستانی ئێراق لە ماوەی ماندێتی بەریتانیا: به‌شی دووه‌م و کۆتایی

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی سێ و کۆتایی

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی دوو

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كورد برای منن

    كورد برای منن

    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

  • چاوپێکەوتن
    A Brief on International Criminal Law

    A Brief on International Criminal Law

    Atomic Warfare and the End of Humanity

    Atomic Warfare and the End of Humanity

    Why trading Ships are holding many special country’s flags?

    Why trading Ships are holding many special country’s flags?

    Azerbaijan and Israel: Two Strategic Allies

    Azerbaijan and Israel: Two Strategic Allies

    A multifront war in the Middle East; what are the consequences?

    A multifront war in the Middle East; what are the consequences?

    Why do the Kurds need a quick review?

    Why do the Kurds need a quick review?

    The New World Order from China’s Perspective

    The New World Order from China’s Perspective

    China, Victory over Poverty

    China, Victory over Poverty

    Mass graves in the history, Iraq is are most notorious

سەرەکی هێــزی نەرم ئەدەب و هونەر

بەرایی: ئەدەب لە بۆشاییدا نایەتەبوون  

زەردەشت نورەدین لەلایەن زەردەشت نورەدین
ئایار 24, 2023
لە بەشی ئەدەب و هونەر
0 0
A A
بەرایی: ئەدەب لە بۆشاییدا نایەتەبوون   
0
هاوبەشکردنەکان
106
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

کتێبی «ئەدەب لە مەترسیدا»ی تزڤێتان تۆدۆرۆف کە لە ساڵی ٢٠٠٧دا نووسییەتی، یەکێکە لەو کتێبە دانسقە پوختانەی بۆ سەدەی بیست و یەک لە پەیوەند بە چارەنووسی «ئەدەب»ـەوە نووسراوە. کتێبەکە بە پێشەکییەکەوە لە هەشت پاژی کورت و پوخت پێک دێت کە لەسەر چارەنووسی ئەدەب لە جیهانی هاوچەرخ بەگشتی و بەتایبەت لە ئەوروپا و فەڕەنسای هەنووکە دەدوێت. بە تەنیشت وەرگێڕانی کتێبەکەوە، پێم باش بوو بەگوێرەی پرس و کێشە ورووژاوەکانی ناوییەوە، کێشە و پرسەکانی ئەدەب لە دونیای خۆماندا لە ڕێگەی نووسینەوە بەسەر بکەمەوە، بەهیوای ئەوەی بتوانێت ئەو کەلێن، ناتەواوی، شێواوی، بێسەرەوبەرەیی، زیادەڕۆیی و بێ‌رەبتییانەی پەیوەست بە کایەی ئەدەبەوە لەئارادایە، بهێنێتە بەرباس، هەڵیانماڵێت و مەترسییەکانیان بخاتە ڕوو. دیارە ئەمە تەنیا بە وتار یان کتێبێک بەدی نایەت، بەڵام کتێبێک دەتوانێت جەخت لە ورووژاندییان بکاتەوە.

“تۆدۆرۆف” لە پێشەکی کتێبەکەدا بە کورتی باس لە ژیانی تایبەتی و ئەزموونی شەخسی خۆی دەکات هەر لە سەرەتاوە تاوەکوو گەورەیی، تەنانەت باس لە گۆڕانکارییەکانی سەردەمی گەورەیی دەکات کە باوەڕی بە جۆرێک لە کارکردن نامێنێت و دەڕواتە ناو جۆرێکی تر لە کارکردنەوە. ئەمەش بەر لە هەر شت بۆ گەشە و ئاوەڵابوونی تێگەیشتنی دەڕوات کە بەگوێرەی هەڵکشانی تەمەن، کەڵەکەبوونی زانیاری و فراوانبوونی مەعریفەی بەدی دێت. وەک دەزانین “تۆدۆرۆف” لە کارە سەرەتاییەکانیدا وەکوو خۆی ئاماژەی پێ دەدات تاوەکوو ناوەڕاستی هەفتاکان بە قووڵی بە فۆرمالیستەکان و بوونیادگەرەکان کاریگەر و سەرسامە. ئەم کاریگەربوون و سەرسامییەشی هەڵبژاردنێکی بێ‌ڕەبتی خۆویستانە نییە بۆ ئەوەی بە هەر نرخێک بێت لەوانی تر جیاوازتر بێت؛ ئەگەر تەنانەت لەوانیتر کارەکانی بێسەرەوبەرەتر بێت، بەڵکوو وه‌ڵامدانەوەیەکی شەخسی بیرلێکراوەیە بە سیاقێکی گشتیی سەرکوتکەری سەپاو.

فۆرمالیستەکان و بوونیادگەرەکان لەو سیاقە دیاریکراوەی تۆدۆرۆفدا لە بولگاریا کەرەستەی بەرەنگاریین، جبەخانەی هزرین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئایدۆلۆژیای خنێکەری حوکمڕان. با وێنای ئەو دۆخەی بکەین کە تێیدا دەست دەبات بۆ هەڵبژاردنی فۆرمالیستەکان و بوونیادگەراکان وەکوو میتۆدی کارکردن. بەدەربڕینێکی تر لە سەرەتا هەڵبژاردنی لێکۆڵەرێک وەکوو خولیایەکی شەخسی دەردەکەوێت – خاڵی نییە لەم ڕەهەندە – کە بە بیری کەسدا نایەت وەرگەڕێت بۆ بەرهەڵستی مەکینەیەکی زەبەلاحی چەوساندنەوە. هەر ئەوەی “تۆدۆرۆف” ڕاستەوڕاست ئەگەر تەنیا لەسەر زاریش بێت دان بە کارکردنی دەسەڵاتی باڵادەستدا نانێت یان ئەوەی ڕازی نابێت بەوەی کارکردنی ئەو بەناو سانسۆرکردندا بڕوات و لەناو زاراوەسازی کۆدەزگای مەعریفی ستەمکاردا هەموار بکرێتەوە؛ ئەگەر تەنانەت ڕاستەوخۆش نەڕواتە خزمەت بەرهەمهێنانەوەی هەمان کۆدەزگاوە، خۆی لە خۆیدا نەک هەر بەرەنگارییە بەڵکوو گەڕانە بۆ بەدیلی ناهاوشێوە.

کەواتە نووسەران، لێکۆڵەران، ڕۆشنبیران و… بیانەوێت یان نا، بزانن یان نا لە ڕێگەی هەڵبژاردنی نەک ڕوانگە و جیهانبینییەوە کە شتێکی ڕوون و ئاشکرایە، بەڵکوو لە ڕێگەی هەڵبژاردنی میتۆد و کەرەستەی کارکردنەوە، بەجۆرێک لە جۆرەکان دەکەونە ناو کۆدەزگای مەعریفی چەوساندنەوە و بەرهەمی دەهێننەوە یان دەکەونەوە دەرەوەی و ڕووبەڕووی دەبنەوە. هیچ جۆرە ڕەچەتەیەکی پێشوەخت ئامادە، هیچ جۆرە ڕێکارێکی مسۆگەر و هیچ جۆرە نەخشەڕێگایەکی گەورەی جیهانبینی، میتۆدی، ڕوانگەیی و… لەئارادا نییە کە خۆبەخۆ جێبەجێ بکرێت. بۆ نموونە فۆرمالیزم و بونیادگەری هەر بۆ “تۆدۆرۆف” کاتێک دەڕواتە فەڕەنساوە کە سیاقێکی ترە، چیدی سەر بە کەرەستەی مەعریفی ئەڵتەرناتیڤ نییە و لە ماتەئەگەری ڕووبەڕووبوونەوە بەتاڵە.

بێگومان ئەم تیشکۆ خستنە سەر سیاقگەرایی بەمانای بە موتڵەقکردنی سیاق نایەت بەو واتایەی کە کەرەستەکان لەناو خۆیاندا بێلایەن و بێگەردن و ئەوە تەنیا سیاقە ئەرکدار و گەردداریان دەکات، لە بەرانبەردا کەرەستەکانیش لەناو خۆیاندا ئاراستە و لایەنگریان تێدا هەڵکۆڵراوە کە زۆر ناڕاستەوخۆ و نادیار کاریگەری دادەنێن. هەر بۆیەش هەندێ کەرەستە هەیە لە هیچ سیاقێکدا ناتوانێت ببێتە بەشێک لە ڕێگادۆزەکانی دەرچوون بەڵکوو سەر بە ونکردنی ڕێگاکانی دەرچوونە. لەگەڵ ئەوەشدا هەندێ کەرەستە هەن ئەگەرچی بەشێوەیەکی گشتی دەکەونە ناو کۆدەزگای مەعریفی زاڵێتییەوە لەگەڵ ئەوەشدا لە هەندێ برگەی تایبەت و سیاقی دیاریکراودا بۆ ماوەی کاتی ئەرکی تێپەڕاندنی هەمان کۆدەزگا لە ئەستۆ دەگرن کە لە بنەڕەتدا بۆ بەرهەمهێنانەوەی ڕۆنراون. لەم سۆنگەوە نووسەران، لێکۆڵەران، ڕۆشنبیران و… بە گوێرەی شێوازی کارکردن، میتۆد و کەرەستە مەعریفییە بەکاربراوەکانیان لە سیاقە دیارکراوەکاندا دەکەونە ناو ئاراستە، لایەن و پانتاییە جیاوازەکانەوە.

لە پەیوەند بەمەوە دەشێت ئاماژە بە کارکردنی کۆڕی زانیاری کورد بدەین وەکوو گەورەترین ڕووداوی مەعریفی پێش ڕاپەڕین لەناو زمانی کوردیی ناوەندیدا، کە چەقی کارکردنی بریتی بوو لە زمان وەکوو زمان. بەشدارانی کۆڕ، هاوشێوەی تۆدۆرۆف بە هەڵبژاردنی پانتایی کارکردنیان لەناو زماندا کە کەمترین بەرکەوتەی بە ئایدۆلۆژیای ڕژێمی بەعس هەبوو، لە پانتایی جیاوازدا ڕووبەڕووی ڕژێمی باڵادەست بوونەوە و لە دەرەوەی کۆدەزگای مەعریفی بەعسەوە مژۆڵی کارکردن بوون. ئەم جۆرە لە ئیشکردنی کۆڕی زانیاری کورد جگە لەوەی میراتێکی گەورەی زمانیان بوونیاد نا، شێوازی نوێی بەرەنگاری و ڕووبەڕووبوونەوەی دڕەندەترین ڕژێمی خاپورکەریان داهێنا. لەگەڵ ئەوەشدا دەشێت بوترێت هەمان شێوازی کارکردنی کۆڕ، لە ئێستادا لە بەرەنگاری بەتاڵە و بەگوێرەی گۆڕانی سەردەم و هەلومەرج شێوازەکانیش دەگۆڕێت. ئیشکردن لە زماندا وەکوو زمان گرنگی خۆی لەدەست نەداوە، بەڵام چیدی گۆڕانساز نەماوە و ئێستا دەشێت لە پانتایی تردا ئەو کارە بکرێت.

“تۆدۆرۆف” لە ناوەڕاستی هەفتاکانەوە بەرەو سەر ڕوانگەی دەگۆڕێت و تا زیاتر دەڕوات ڕوانگە گۆڕاوەکەی گەشە دەکات و فراوانتر دەبێت. لە کتێبی «ئەدەب لە مەترسیدا» بە نزیکەی ڕەخنەی زۆر میتۆد و کەرەستەی کارکردنی ڕابردوو دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕەخنەی شێوازەکانی ڕووبەڕووبوونەوە و مامەڵەکردنی جیهانی، ئەوروپی و فەڕەنسی لەگەڵ ئەدەبدا دەکات. ئەم کارەشی هەر لە پێشەکییەکەوە دەست پێ دەکات. ئەمەش لە ڕێگەی بەیادهێنانەوەی ئەو گۆڕانەی لە کارکردنیدا پشتڕاست دەکاتەوە. لە درێژەی باسکردنی ئەو گۆڕانکارییەدا بەم جۆرە دەدوێت: «بەم بۆنەوە پانتایی ئەو بابەتانەی دەبوو، ئاشنایان بم فراوانتر بوو. ئەدەب لە بۆشاییدا نایەتەبوون، بەڵکوو لە هەناوی کۆمەڵە گوتارە زیندووەکانەوە پەیدا دەبێت و خەسڵەتی هاوبەشی فراوانی لەگەڵ ئەو گوتارانەدا هەیە. کەواتە لەخۆوە نییە کە بەدرێژایی مێژوو سنورەکانی ئەدەب گۆڕاوە. وا هەستم دەکرد ئەم جۆرانە لە شێوەی دەربڕین سەرنجی ڕاکێشاوم، بێگومان نەک بە نرخی لەدەستدانی ئەدەبیات بەڵکو بە تەنیشتییەوە. بۆ نووسینی فەتحی ئەمریکا، بیرەوەری گەڕۆکەکان و فەتحکەرانی ئیسپانیای سەدەی شانزدە و هاوسەردەمە مەکزیکی و مایاکانیانم خوێندنەوە، تاوەکوو لەوە تێبگەم کە چۆنچۆنی کولتوورە تەواو بێگانەکان ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. بۆ وردبوونەوە لە لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیانی ئەخلاقی، نقومی خوێندنەوەی نووسینی ئەو کەسانە بووم کە بۆ کەمپەکانی کاری زۆرەملێی ڕوسیا و ئەڵمانیا نێردرابوون. [کتێبی] ئەوپەڕی ئازار دەرەنجامی ئەم ڕامانانە بوو.»

قۆناغی پێشووتری کارکردن بووە، لەسەر فۆرمە زمانەوانییەکانی دەقی ئەدەبی و پانتایی کاکردنی لەسەر ڕەهەندە زمانییەکەی دەقەکان چڕ کردووەتەوە و کاری بەسەر لایەنەکانی ترەوە نەبووە. ئەوەی بۆی مەبەست بووە تەنیا ڕەهەندە تەکنیکی و فۆرماڵەکانی دەق بووە بەبێ گرێدانەوەی بە ناوەڕۆک و فۆرم گرتنەوە. ئەمەش لە ڕاستیدا زیاتر دەڕواتە ناو خانەی لێکۆڵینەوەی میکانیکی دەقەوە؛ بۆ ئەم کارەش پێویستە سەرەتا فێری تەکنیکە دیارکراوە بەکاربراوەکان ببێت. بۆ نمووونە لێکۆڵەری گێڕانەوەناسی تەنیا ئەوەندەی لەسەرە، گێڕانەوەناسی باش بناسێت و فیریان ببێت و دواتر لە کاتی لێکۆڵینەوەی دەقی ئەدەبیدا بەشێوەیەکی میکانیکی بۆ ڕەگەزەکانی گێڕانەوە و شێوازەکانی بگەڕێت. وەک ئەوەی لە ئێستا زۆرینەی مامۆستاکانی زانکۆی کوردستان پێوەی خەریکن. ئەم ڕەهەندەش گرنگی خۆی هەیە بەڵام لە سیاقی خۆیدا و هەروەها لە درێژەی پەیوەستکردنەوەی بە واقیعەوە. بەگشتی لێکۆڵەری لەم جۆرە لە یەک ڕەهەندی دەقدا چڕ دەبنەوە و لەو پانتاییەدا زانیاری کۆ دەکەنەوە و لە هەمان بواردا بەکاری دەبەنەوە لە ئەنجامدا دەبینین لێکۆڵینەوەکانیان شتێکی گۆڕانساز ناخاتەوە.

لە بەرانبەردا، بەناو گۆڕانەکەی تۆدۆرۆفدا کە بێگومان ئەم گۆڕانکارییەی لە کاریگەری میخایل باختین خاڵی نییە. چونکە ئەوە باختینە کە نەک هەر لێکۆڵینەوە ئەدەبییەکان بەڵکوو لێکۆڵینەوە زمانییەکان دەخاتە ناو دڵی مێژوو، کۆمەڵەگا و واقیعەوە. بە دەربڕینێکی تر هەر جۆرە لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی لە دەقێکی دیاریکراو هەرچەندە فۆرمالیست بێت دیسانەوە پەیوەندی بە واقیع، کۆمەڵگا و مێژووەوە هەیە، تەنانەت ئەگەر بە مەبەست ئەم ڕایەڵانە بپسێنرێت. لێرەوە دەبینین پانتایی لێکۆڵینەوە لە ئەدەب بە ئەندازەی پانتایی لێکۆڵینەوە لە هەرسێ پانتایی مێژوو، کۆمەڵگا و واقیع فرواوان دەبێت. چیدی تەنیا کەرەستە فۆرمالیستییەکانی لێکۆڵینەوە دەق بەشی لێکۆڵینەوە لە دەق ناکات، لەبەرئەوەی دەقی ئەدەبی خۆی لە ڕاستیدا فراوانترین جۆری دەقە. بۆیە وەک “تۆدۆرۆف” لێکۆڵەری بواری ئەدەب ئەگەر بیەوێت بەجیدی کار بکات دەبێت ئاگاداری بوارەکانی مێژوو، فەلسەفە، دەروونناسی، مرۆڤناسی، کۆمەڵناسی و… هتد بێت. بە تەنیشت ئەمانە شارەزایی لە تیۆری ئەدەبی و میتۆدەکانی لێکۆڵینەوەی دەقی ئەدەبی دەتوانێت بە کەڵکی بێت؛ بەدەر لەمە خوێندنەوەکان میکانیکی و تاک ڕەهەند دەبن.

ئەمە تەنیا بۆ لێکۆڵەرانی دەقی ئەدەبی ڕاست نییە بەڵکوو ڕۆماننووسان، چیرۆکنووسان، شانۆنامەنووسانیش بە هەمان شێوە ڕاستە. وەکوو “تۆدۆرۆف” دەڵێت: ئەدەب لە بۆشیاییدا نایەتەبوون. ڕۆماننووس بە تەنیا بە خوێندنەوەی بەرهەمە ئەدەبییەکان و بوارەکانی لێکۆڵینەوەی ئەدەبی ناتوانێت ببێتە ڕۆماننووس؛ جگە لەوەی دەبێت شارەزایی مێژووی ئەدەب، تیۆری ئەدەبی، تیۆری ڕۆمان و لایەنە ڕۆنانییەکەی بێت، دەبێت ئاگادار و خوێنەری بەردەوامی بوارەکانی، فەلسەفە، کۆمەڵناسی، دەروونناسی، مێژوو بە گشتی و ئەو بوارە پەیوەندیدارانەی کە پەیوەستە بە ئەو ڕۆمانە دیاریکراوەی تێدا دەنووسێت. ئەمە بە مانای ئەوە نایەت رۆماننووس دەبێت کۆمەڵناس یان مێژوونووس بێت و لەو بوارانەدا نووسینی هەبێت یان تەواو شارەزایی ئەو بوارانە بێت بەڵکوو بە مانای ئەوە دێت ئاگاداری ئەو بوارانە بێت و خوێنەریان بێت نەوەک نووسەری ئەو بوارانە کە نووسەری تایبەتی خۆیان هەیە. بۆ نموونە ئەگەر دەیەوێت ڕۆمانێکی خەیاڵی زانستی بنووسێت بەدەر لەو بوارانەی کە ناوبراو بۆ ئەم جۆرە لە ڕۆمان دەبێت لانیکەم ئاگاداری فیزیای مۆدیڕن بێت. ئەمەش جارێکی تر ئەو تێزە پشتڕاست دەکاتەوە کە ڕۆمان هاوشێوەی کۆمەڵگا و مرۆڤە؛ واتە ئەو بوارانەی پەیوەستن بە لێکۆڵینەوە لە مرۆڤ و کۆمەڵگا ئەوا بە گشتی ئاگاداربوونیان بۆ ڕۆماننووسین پێویستە.

دواجار هەموو ئەمانەش گرەنتی ئەوە ناکات ڕۆماننووس بتوانێت ڕۆمانێکی جیدی بنووسێت و بەرهەمێکی ئەدەبی دانسقە بەرهەم بهێنێت. جگە لەمانە پەیوەستە بەو شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ ئەو کەرەستانە و هەروەها شێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ واقیعدا. هەموو ئەمانەش ئەدەبی جیدی دەگمەن وکاریگەر دەکات؛ هەر بۆیەش “تۆدۆرۆف” لە کۆتایی پێشەکی کتێبەکەیدا بەم جۆرە باس لە ئەدەب دەکات: « ئەگەر ئەمڕۆ لەخۆم بپرسم بۆچی ئەدەبم خۆش دەوێت؛ ئەو یەکەم شتانەی کە بە زیهنمدا دێت ئەمانەیە: ئەدەب یارمەتیم دەدات بژیم. چیدی ئەوەندەش وەکوو سەردەمی لاویم چاوەڕوانیم لە ئەدەب نییە تا لە زیانەکانی بەرکەوتن بە مرۆڤە ڕاستەقینەکان بمپارێزێت. ئەدەب  لە ئەزموونی واقیعی ژیان بێبەریم ناکات، بەڵکوو دیمەنی جیهانگەلێک لە درێژەی جیهانی واقیعیدا بە ڕوومدا دەکاتەوە و ئەو دەرفەتەم بۆ دەرەخسێنێت تاوەکوو باشتر فامی بکەم. پێم وانییە تاکەکەس بم کە بەو شێوەیە لە ئەدەب دەڕوانێت. ئەدەب پوختر و ڕەوانتر لە ژیانی ڕۆژانە، جیهانمان فراوان دەکات و بێگومان تەواو لێی جیاواز نییە و هانمان دەدات بەشێوەی تر درکی پێ بکەین و ڕێکی بخەین. هەموومان لەو شتانە دروستکراوین کە ئەوانیتر پێیان داوین: سەرەتا دایکبابمان و دواتر ئەوانی دەوروبەرمان. ئەدەب ئەو ئیمکانەمان دەداتێ لەگەڵ ئەوانیتردا مامەڵەی ناکۆتامان هەبێت و لە ئەنجامدا زەوەندترمان دەکات. هەستی وەها دانسقەمان خەڵات دەکات کە دونیای واقیعیمان جوانتر و پڕ ماناتر دەکات. ئەدەب نە سەرگەرمییەکی سادەیە و نە کەیفخۆشییەکی تایبەت بە خوێندەوەران بەڵکوو دەرفەتێکە لەبەردەم هەموواندا تاوەکوو ئەرکی مرۆیی خۆیان باشتر و شایستەتر بەجێ بهێنن.» ئەو دەقە ئەدەبییانەی کە هەڵگری ئەم خەسڵەتانە بن، بێگومان تەنیا لە یەک پانتاییەوە سەرچاوە ناگرن و تاگ زاکە نین؛ لە بوارە جۆراوجۆرەکانەوە بەناو ئەزموونی تیاژیاو و ئەزموونی مەعریفی نووسەردا سەرچاوە دەگرن و خۆشیان فرەیی و پڕێتی ژیان و ئەزموون دەئافەرێننەوە.

پۆستی پێشوو

پەرەی سیاسی (پێناسە و مانا)

پۆستی داهاتوو

دیسان مەسەلەی بۆڕییەکە

زەردەشت نورەدین

زەردەشت نورەدین

نووسەر و وەرگێڕ

پەیوەندیداری بابەتەکان

وەستانێک لەسەر ڕۆمانی قەلەندەر و قەڵا
ئەدەب و هونەر

وەستانێک لەسەر ڕۆمانی قەلەندەر و قەڵا

تشرینی دووه‌م 8, 2023
91
ڕەهەندی باوککوژی لە ڕۆمانی حەسار و سەگەکانی باوکم دا
ئەدەب و هونەر

ڕەهەندی باوککوژی لە ڕۆمانی حەسار و سەگەکانی باوکم دا

تشرینی یه‌كه‌م 23, 2023
197
ئه‌ده‌بی زاره‌کی و لقه‌کانی؛ سه‌رمایه‌ و مه‌ترسییه‌کان
ئەدەب و هونەر

ئه‌ده‌بی زاره‌کی و لقه‌کانی؛ سه‌رمایه‌ و مه‌ترسییه‌کان

ئه‌یلول 27, 2023
41

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئایار 2023
د س W پ ه ش ی
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031  
« نیسان   حوزەیران »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان
Call us: +964 770 CHKURD THEME

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • EnglishEnglish
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە