محەمەد داودیە: ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئوردنە ( مجلس الأعیان). وەزیری پێشووتری وەزارەتەکانی کشتوکاڵ ولاوان و گەشەپێدانی سیاسی و کاروباری پەرلەمانی بووە و نووسەر و ڕۆژنامەنووسیشە و ئەم وتارەی لە ژمارەی ئەمڕۆ 14ی ئایاری 2023 ی ڕۆژنامەی ( الدستور)ی ئوردنی بڵاوکردووەتەوە.
زاراوه‌ی كوردنیون (كوردی- ئوردن) ده‌سته‌واژه‌یه‌كی باوه، هه‌ر كه‌سێك له ئوردنه‌وه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی ئێراق بكات، له چه‌ندین شوێندا گوێی لێ ده‌بێت، كورد به خۆشه‌ویستییه‌كی زێده‌وه، ئه‌و زاراوه‌یه به زاریاندا دێت. هه‌ر ئوردنییهك سه‌ردانی ئه‌وێ (هەرێمی کوردستان) بكات، گه‌لێك كه‌س له‌وانه ده‌بینێت كه له ئوردن خوێندوویانه یان مه‌شق و ڕاهێنانیان كردووه یان بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی هاتوون. هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانیی شاهانه‌ی ئوردن كه له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و ئوردن ده‌چێت، هه‌فتانه 10 گه‌شتیان هه‌یه، به لای كه‌مه‌وه 10 نه‌خۆشی تێدایه و بۆ چاره‌سه‌ر به‌ره‌و ئوردن دێن.
ناوبانگی شا عه‌بدوڵا و گه‌لی ئوردن له كوردستانی ئێراقدا له ترۆپك و بهرزییدایه، ئه‌م ناوبانگه زێڕینه، ئاسۆیه‌كی زۆر فراوان بۆ هاوكاریی ئابووری و وه‌به‌رهێنان و پزیشكی و گه‌شتیاری و كشتوكاڵ و خوێندنی باڵا و بنیاتنانی تواناكان و مه‌شق و هی دیكه‌ش ده‌كاته‌وه، به هه‌بوونی كونسوڵێکی گشتیی چالاکی وەک فوئاد ئه‌لمه‌جالی و پاشكۆی چوستی پزیشكی دكتۆر سلێمان ئهلمارین و به‌ڕێوه‌به‌ری چوست و چالاكی شاهانه‌ی ئوردن عه‌بدوڵا ئهلزوهیید، ئه‌و ئاسۆیه به‌هێزتر ده‌بێت. “ته‌نیا چیاکان دۆستی كوردن”، ده‌یان ساڵ بوو، ئه‌مه تاكه دروشمی كورد بوو. بەڕێز عه‌بدولكه‌ریم ئهلكهباریتی (سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئوردن)، وته‌یه‌كی بەڕێز موزهر به‌دران ( سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئوردن)ی بۆ گێڕامه‌وه کە گوتەیەتی “كورد سووته‌مه‌نیی ده‌وڵه‌تانن، هه‌مووان ده‌یانسووتێنن.” ڕێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ئێراق، لە دوای به‌خێرهێنانی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی مۆزەخانەی نیشتیمانیی بارزانیدا به‌شدار بوون، گوتی: “له سه‌ده‌ی ڕابردوودا 16 جار گوندی بارزان خاپوور كرا، لەگەڵ زەوی ته‌خت كرا، ئه‌وه‌تا ده‌شبینن ئێستا شكۆمه‌ندانه هه‌ستاوه‌ته‌وه سه‌ر پێ.” گه‌وره‌ترین گره‌وی ناوچه‌كه له‌سه‌ر ڕێبەری دیاری كورد مه‌سعود بارزانییه، ئەو پیاوی حیكمه‌ت و خۆشه‌ویستی، بانگخوازی لێبورده‌یی و لێخۆشبوونە، خاوه‌ن وته‌ی “هیچ گرفتێك نییه بێ چاره‌سه‌ر”، خاوه‌ن دروشمی “ئێمه هه‌رده‌م دژی توندوتیژیین”ە.
هه‌رچه‌نده ڕێبەر مه‌سعود بارزانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌موو ئه‌و ئیمپراتۆرییه‌ت و ده‌وڵه‌تانه‌ی حوكمی ناوچه‌كه‌یان كردووه، هێرشیان هێناوه و گونده‌واری كوردیان خاپوور كردووه، به‌ڵام ئه‌و پرەنسیپی لێبورده‌یی و لێخۆشبوو‌ن پێڕەو ده‌كات، داواش ده‌كات ڕابردووی خوێناوی تێپه‌ڕێندرێت، میراتی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ش نه‌مێنێت، له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی توانای بنیاتنانی ئێستا و ئایینده، ئاڵاش ڕاده‌ستی نه‌وه‌ی نوێ بكرێت، به چه‌شنێك ئه‌و ئاڵایه شەكاوە بێت و خه‌ڵتانی خوێن نه‌كرابێت. زۆر خوێنی بێتاوانان له‌سه‌ر چیا سەركەشەكانی كوردستان ڕژان، چیای دۆستی كورد، ناپاكیی ده‌رهه‌ق به كورد نه‌كرد، هه‌موو ئه‌و خوێنه بوو به په‌ند، بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی جه‌نگ و به‌هیواوه چاو له ئایینده بڕین. گه‌لێ ئاسته‌نگ و پیلان و ژان و گرفت ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵكی ئێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه‌وه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌كی ته‌واوه‌وه، ئیدی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە، كه‌س ده‌ست بۆ چه‌ك ناباته‌وه. هه‌رچی چیای سهركهشەکانی كوردستانیشه، هه‌ر ته‌نیا ئه‌وان نین كە دۆستی گه‌لی كوردن، به‌ڵكوو هه‌موو جیهان به‌وه ئاشنا و ئاگاداره كه به درێژایی 700 ساڵ، ئیمپراتۆرییهتە دهسهڵاتدارەكان چی‌یان ده‌رهه‌ق به كورد كرد، بەڵام ئیدی هه‌رگیز ئەگەری دووباره‌بوونه‌وه‌ی كوشتوبڕ لەئارادا نه‌ماوه.
جەنابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، رێبەری كوردستانی عێراق و مه‌رجه‌عی كورد له جیهاندا، له كتێبه بهڵگهنامهییهكهیدا (بۆ مێژوو) كه دانه‌یه‌كی پێشكه‌ش به من كرد، ده‌ڵێت: “به‌ر له پێنج سه‌ده، وڵاتی كورد له‌نێوان هه‌ردوو ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وییدا دابه‌ش كرا. گه‌لی كوردیش له ماوه‌ی ئه‌و پێنج سه‌ده‌یه‌دا، ڕووبه‌ڕووی گه‌لێك هه‌وڵی تواندنه‌وه و جینۆساید بووه‌وه، به‌ڵام توانیی هه‌موو هه‌وڵه‌كان تێپه‌ڕێنێت.” كاك مه‌سعود ڕوونی ده‌كاته‌وه، دابه‌شكردنی وڵاته‌كه‌ی و چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی به‌ر له پێنج سه‌د ساڵی ڕابردوو ڕووی داوه، ئه‌و گوتانه‌شی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه كه به‌رده‌وام چه‌وساندنه‌وه‌ی كورد به ته‌نیا ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی عه‌ره‌ب كه پۆپۆلیست و مهزههبخوازان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناعه‌ره‌ب له خوێنی كورد و نكووڵیكردن له مافی نه‌ته‌وه‌ییان، گهردنئازاد و بێ‌تاوان بكه‌ن.
به ڕاستی، ململانێی درێژخایه‌ن كه زاده‌ی سیاسه‌تی چه‌وته، له‌پاڵ نكووڵیكردن له هه‌بوونی گه‌لی كورد له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ده‌وروبه‌ری كوردستان، كه ماوه‌ی 500 ساڵی خایاند، نه‌یتوانی كۆتایی به كورد بهێنێت. چه‌ندین سه‌ده له سیاسه‌تی نكووڵیكردن، ده‌یان ساڵ له شه‌ڕی درێژخایه‌ن، هه‌زاران جه‌نگ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه، سه‌دان هه‌زاران قوربانی له هه‌موو لایه‌نه‌كان، ڕاستیی ئه‌و وته‌یه‌ی رێبەری گه‌وره‌ی كورد مه‌سعود بارزانیی سه‌لماند “هیچ گرفتێكی بێ چاره‌سه‌ر نییه.” مه‌به‌ست لێره‌دا چاره‌سه‌ر به دانوستاندن و شێوازی ئاشتییانه و دیموكراسییانە. هه‌ڵبه‌ت، وەك چۆن چاره‌سه‌ری بێ باج نییه، چاره‌سه‌ری بێ سازشیش نییه. نكووڵیكردن له مافی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد و په‌نابردنه به‌ر سیاسه‌تی توندوتیژی و بۆردومان، ئێش و ژان و ئازارێكی ئه‌وتۆی گه‌یاندووه كه مه‌ودا و قوربانییه‌كانی بێ شومارن، درز و دۆستایه‌تیی نێوان كورد و گه‌لانی ناوچه‌كه (عه‌ره‌ب و فارس و تورك)ی له یه‌كدی دوور خسته‌وه، وێرانییه‌كی كوشنده‌شی لێ كه‌وته‌وه، ده‌رفه‌ته‌كانی گه‌شه و خۆشگوزه‌رانیی له‌ده‌ست دا.
ئاخر به‌بێ ئارامی و ئاشتی، گەشەكردن نایەتە ئارا. به درێژایی پێنج سه‌ده كورد چه‌وسێندرایه‌وه، چهوساندنهوهشی ته‌نیا له لایه‌ن گه‌لانی ناوچه‌كه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكوو ئینگلیزیش له بۆردومانكردن و وێرانكردنی گونده‌كانی كورددا، به‌شدار بووه. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر لە ڕێگەی ئاشتی و ته‌بایی، ئه‌مڕۆ حیكمەت و دانایی به‌سه‌ر چاره‌سه‌ری دیكه‌دا زاڵه، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی زیاتر، له ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌دا، ده‌خاته به‌رده‌ست بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد، دوور له توندوتیژی و بۆردومان. كورد خزمه‌تێكی زۆر مه‌زنی له هه‌موو بواره‌كانی كولتوور و زانست و سه‌ربازی و زمانهوانییشدا، پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب كردووه، دوایین خزمه‌تیش، ڕۆڵ و قوربانییدانی پێشمه‌رگه بوو بۆ له‌ناوبردنی داعش له كوردستانی عێراقدا، هه‌روه‌ها به‌شداریكردنی پێشمەرگە بوو له ڕزگاركردنی مووسڵ و كه‌ركووك و هه‌ندێك ناوچه‌ی سه‌ڵاحه‌دین. پێشمه‌رگه ڕۆڵی سهرهكییشی له ڕزگاركردنی كۆبانی (عه‌ینولعه‌ره‌ب) له كوردستانی سووریاشدا هه‌بوو، ئه‌ویش به ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆكی ئازا و دلێر مه‌سعود بارزانی.
ئه‌و ڕۆڵه‌ی كە گه‌لی مه‌زنی كورد به سه‌ركردایه‌تیی سه‌ڵاحه‌دینی ئهییووبییش گێڕای له سه‌ركردایه‌تیكردنی هێزه‌كانی ڕزگاركردنی برایانی عه‌ره‌بیان له هێرشی فهرهنگ و ڕزگاركردنی قودس و شوێنانی پیرۆزی ئیسلام و كریستیان له‌ده‌ست داگیركه‌ران، هه‌ر بە شكۆداری ده‌مێنێته‌وه.