“به بۆنه‌ی هاتنی تاتڵیساس بۆ هه‌ولێر”
له زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا؛ (حاڵه‌ت) توانستی هێزه‌کی و ئاوسی دیارده‌یه‌که واته کاتێک حاڵه‌تێک زۆر دووپات ببێته‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ دیارده‌یه‌کدا ڕووبه‌ڕووین، به‌ڵام دووپاتبوونه‌وه‌ی حاڵه‌تێک و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رکه‌وتنه‌کانی هه‌روا به‌م ئاسانییه نییه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئێمه له کۆمه‌ڵگایه‌کدا تووندوتیژیی خێزاینمان ده‌رهه‌ق به ژن به‌زۆری بینی و وه‌کوو دیارده باسمان لێوه کرد و تووندوتیژییمان ده‌رهه‌ق به پیاوان له پله‌ی حاڵه‌تدا باس کرد، نابێت ئه‌م گوتار و تیۆرزیه‌کردنانه بمانخه‌ڵه‌تێنن و ئه‌گه‌ری هه‌بوونی ڕاستیی دیکه نه‌دیو بگرین، له‌ڕاستیدا زانسته مرۆییه‌کان هه‌ر ئه‌مه‌ن که چاوه‌ڕێی ده‌رکه‌وتنی نیشانه و گۆڕمه‌نی تازه‌ن، تاکوو ڕوانگه‌کان بۆ بابه‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تی یان سیاسی یان ده‌روونناسی بگۆڕێت یان گۆشه‌ی تازه‌ی زیاد کاته سه‌ر. واته ئه‌وه‌ی که ئێمه له کۆمه‌ڵگایه‌کدا تووندوتیژیی دژی پیاوان به حاڵه‌ت ده‌بینین، مه‌رج نییه حه‌تمه‌ن دۆخه‌که وا بێت به‌ڵکوو ده‌بێت ئاست و هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و به‌ها و پێناسانه‌ی بۆ پیاو هه‌نه له‌به‌رچاو بگرین، ڕه‌نگه پیاوێک به‌هۆکاری زۆری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌وانه به‌رگری له سومعه‌ی پیاوێتی خۆی، قسه‌ی کۆمه‌ڵگا و …هتد باسی زۆر شت نه‌کات وا له ژیانی خێزانی خۆیدا ئه‌زموونی ده‌کات و به دڵنیاییه‌وه پیاوان له نه‌درکاندنی ئه‌م بابه‌تانه‌دا زیاتر له ژنان مکوڕتر و پێداگیرترن.
دیاره لێره‌ش که ده‌ڵێین تووندوتیژیی دژ به پیاوان مه‌به‌ست نییه حه‌تمه‌ن ئه‌م تووندوتیژییه له لایه‌ن ژنان یان هاوسه‌رانیانه‌وه ده‌کرێت، به‌ڵکوو ده‌شێت هه‌ر جۆره تووندوتیژییه‌ک بگرێته‌وه که له پێکهاتی کۆمه‌ڵایه‌تی و به تایبه‌تی له پێکهاتی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه. ئه‌م باسه خێرا و نیوه‌چڵه‌م بۆیه وه‌کوو نموونه هێنایه ئاراوه تاکوو ئاڵۆزی ده‌ست نیشانکردنی حاڵه‌ت و دیارده له زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا زیاتر بۆمان ده‌رکه‌وێت. ئێسته ئه‌گه‌ر بیینه سه‌ر لایه‌نه کو‌لتوورییه‌که‌ی ئێمه نه‌ک له‌گه‌ڵ حاڵه‌ت، به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ دیارده‌دا ڕووبه‌ڕووین، به‌ڵام ئه‌م دیارده‌یه بڕیار نییه له لایه‌ن حه‌شیمه‌تێکی زۆره‌وه پێڕه‌و بکرێت و له‌واندا به‌رجه‌سته بووبێته‌وه. هیچ گومانێک له‌وه‌دا نییه کورد هه‌م به‌پێی دانپێدانانی ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌کان و بیانییه‌کان و هه‌م به‌پێی بۆچوونی مێژوونووسان و سیاسییه‌کانی خۆی نه‌ته‌وه‌یه‌کی له‌مێژینه و که‌ونارایه، ئه‌مه‌ش ته‌نها ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌مه‌نی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه له ناوچه‌ی نێوان دووڕووباران و ئه‌فسانه‌ی که‌شتییه‌که‌ی نووح له کێوی جوودی و ده‌یان بابه‌تی دیکه‌ی له‌و شێوه‌یه به‌ڵکوو جیاواز له‌مه په‌یوه‌سته به‌و ژیار و شارستانییه‌ته‌وه که ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له دونیای کۆندا به‌رهه‌می هێناوه و هه‌ر له کۆنه‌شاره‌کانی سۆمه‌رییه‌وه تاکوو که‌رکووک و گه‌رمیان و هه‌ولێر و …هتد هاتووه و ماوه‌ته‌وه. ئه‌مه له‌و ڕووه‌وه، به‌ڵام چ شتێک وا ده‌کات نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌م هه‌موو خه‌زێنه مه‌عنه‌وییه هونه‌ری و مه‌عریفه و جوانیناسییه‌وه بکه‌وێته ژێر کاریگه‌ریی کولتوورانێکی وه‌کوو فارس، تورک و عاره‌ب؟
خاڵێک که ده‌بێت ئاماژه‌ی پێ بده‌ین؛ ئه‌مه‌یه که پێشوازیکردنی جه‌ماعه‌تێکی 100 یان 200 که‌سی له هه‌ولێر له ئیبراهیم تاتڵیساسی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک کوردی خزمه‌تکاری تورک، به مانای ئه‌وه نییه ئێمه قه‌دری گه‌وره‌یی و مه‌زنی و سه‌رده‌ستی که‌ڵه پیاو و ژنه هونه‌رمه‌ند و ئه‌دیب و به‌رزه‌کانی خۆمان نازانین. نا، به‌ڵکوو ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی تاتڵیساس زیاتر بیانوویه‌که تاکوو بپه‌رژێمه سه‌ر ئه‌و هه‌یمه‌نه و هه‌ژموونییه‌ی که کو‌لتوورانی ده‌وربه‌ر و داگیرکه‌رانمان ده‌یانه‌وێت به‌سه‌ر ئێمه‌دا بیسه‌پێنن، من ئه‌وه‌نده‌ی هاتنی تاتلیساس بۆ هه‌ولێر به‌گرینگ نابینم که زاڵبوونی زمانی عاره‌بی له هه‌ندێ شوێنی هه‌ولێر ده‌بینم. نابێ ئه‌وه له بیر بکه‌ین کاتێک کوڕی شه‌جه‌ریان سه‌فه‌ری کرد بۆ سلێمانی و کۆنسێرتێکی دانا و به‌شێوه‌ی فه‌رمی پێشوازیی لێ‌کرا کاتێک ڕۆشته‌وه له‌سه‌ر ئینستاگرامه‌که‌ی پۆستێکی نوسی و دوایی باسی ئه‌وه‌ی کرد و وتی: سلێمانی شارێکه له ئێراق.
ئه‌مه بۆ کۆنسێرتی حه‌مید هیرادیش هه‌ر به شێوه‌یه‌ک ڕاسته که ئێسته له ئێران وه‌کوو گۆرانی دزێک ده‌یناسن و خۆیشی دانی ناوه به‌مه‌دا که گۆرانیی (ئینفرادی) دزیوه و بڕێک گۆڕیویه‌تی، هه‌ڵبه‌ت پێیان زانی و ئه‌ویش دواتر دانی به‌مه‌دا نا! به‌ڵام کێشه لێره‌دایه حه‌مید هیراد له باشوور و به‌تایبه‌تی له سلێمانی وه‌کوو په‌یکه‌ره و بوتێک چاوی لێده‌کرێت، قه‌یران ئه‌وه‌یه شه‌جه‌ریان وه‌کوو ئیلاهه‌یه‌کی موزیک و گۆرانی ده‌بینرێت له حاڵێکدا به‌شێک له گۆرانی و ئاوازه‌کانی کوردین(و به‌شێک له‌وه‌ش که کورد له‌گه‌ڵ هه‌ندێ گۆرانیی فارسی و تورکی و عه‌ره‌بی تێکه‌ڵ و ئاوێزان ده‌بێت ڕیشه‌ی کوردیبوونیانه و په‌یوه‌سته به نه‌سته‌وه‌رییانه‌وه و لێره‌دا ده‌رفه‌تی باسکردنی نییه) له حاڵێکدا ئه‌وان ته‌نانه‌ت ناڵێن کوردستان یان “اقلیم کردستان”یش، به‌ڵکوو ته‌نها باسی ئێراق ده‌که‌ن، ئایا کاتێک ده‌نگبێژێکی فارس ئه‌م هه‌ڵوێسته ده‌رده‌بڕێت به‌هه‌ڵکه‌وته یان به‌گوێره‌ی تێڕوانینێکی سیاسی و گوتارێکی سیاسیی دیاریکراوه؟ چ جیاوازییه‌ک هه‌یه له‌م ده‌ربڕینانه‌ی کوڕی شه‌جه‌ریان واته هومایوون و حه‌مید هیراد و…هتد، له‌گه‌ڵ وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌رپرسه‌کانی سوپای پاسداران؟
وه‌ڵامه‌که ڕوونه و ئه‌م بابه‌ته لای من بڕاوه‌ته‌وانێ. به‌ڵام پرسیاره‌که وه‌کوو خۆی، به‌ڵام له فۆرمێکی دیکه‌دا هه‌ر ده‌مێنێته‌وه بۆچی به‌شێک له خه‌ڵکی ئێمه سه‌رسامی گۆرانیی ئه‌ویدییه‌کانن له حاڵێکدا ئه‌وان ئێمه وه‌کوو عه‌ره‌ب و ئێراقی و تورک و ئێرانی و… ده‌بینن؟ من پێم وایه له باشووری کوردستان سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ڕۆشنبیرییه‌کی باش و وشیارییه‌کی سیاسی که‌سانێک هه‌ن که به‌هۆی کاریگه‌ریی کو‌لتووری سه‌رده‌مه‌وه یان به‌هادارنه‌بوونی شووناسی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی به‌هۆی لاوازی په‌روه‌رده و کایه‌ی دوالیزمی حیزبایه‌تی و…له ناو ئاوه‌ها هاوکێشه‌یه‌کدان و بیانه‌وێ و نه‌یانه‌وێت به‌پێی پلانێکی سیاسی-هونه‌ری سه‌ما ده‌که‌ن و به‌داخه‌وه‌ش ئه‌مه یه‌کێک له‌و پارادایم و سه‌رنموونه سیاسییه سه‌پێنراوه‌یه که داگیرکه‌ران به‌سه‌ر مرۆڤی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا سه‌پاندیان و، به‌و ڕاده‌یه سنووره‌کانی نێوان هونه‌ری سیاسیی جوان و هونه‌ری سیاسیی خۆپه‌رستیان کاڵ کرده‌وه، که ئاسان نییه ڕوانینێکی هونه‌ریی جوانیناسانه له‌گه‌ڵ تێروانینێکی سیاسیی پلاندارانه جوێ کرێته‌وه!
ئێسته ئێمه ده‌بینین؛ نیوه‌ی زیاتری هه‌ندێ په‌یج له باشوور باسی درامای بێ ناوه‌رکی ئێرانی ده‌که‌ن، ئه‌و درامایانه‌ی که له خودی ئێران ته‌نها ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م ئه‌ویش بۆ کات به‌سه‌ربردن ده‌یانبینن، ئه‌مه به‌و مانایه نییه کاریگه‌ریی دراما تورکییه‌کان له هه‌ولێر و هه‌مدیس سلێمانی پشتگوێ بخه‌ین، به‌ڵکوو پوخته‌ی قسه‌ی من ئه‌وه‌یه که له‌پاڵ هه‌موو ئه‌و تێگه‌یشتن و وشیارییه‌ی کورد له باشوور پلانێکی ده‌روونشکاندن و هه‌ژموونسازی و هه‌یمه‌نه‌سازیی کو‌لتووری داگیرکه‌ر به‌تایبه‌تی له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه هه‌یه و به‌داخه‌وه له سلێمانی زۆر کاریگه‌ریی نه‌رێنی دروست کردووه، هه‌ر چه‌ند جیاوازی ناکات سلێمانی بێت یان دهۆک یان هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌ی هه‌یه پلانێکی فاشیستی و خۆپه‌رستانه‌یه و وشیاریی و تێگه‌یشتن و په‌روه‌رده‌ی زیاتری کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌وێت.