به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئێراق، رایگەیاند،”رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له چركه‌ساتێك واژۆ كرا، كه زۆر زۆر گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان”، دەشڵێت، رێککەوتنەکە، “دۆخی هه‌رێمی كوردستان و ئێراق ده‌باته قۆناغێكی دیكه‌وه، كه ده‌توانرێت ناوی بنێین قۆناغی ئارامبوونه‌وه”.
دكتۆر عادل باخه‌وان به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگه‌یاند، رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له چركه‌ساتێك واژۆ كرا، كه زۆر زۆر گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
دەشڵێت، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئێستادا پێی ناوه‌ته قۆناغێكی نوێوه، ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، دۆخی هه‌رێمی كوردستان و ئێراق ده‌باته قۆناغێكی دیكه‌وه، كه ده‌توانرێت ناوی بنێین قۆناغی ئارامبوونه‌وه.
ئاماژەی بەوەش کردووە، “ئامانجی داهاتووی ئه‌م رێككه‌وتنه، گه‌شه‌ی ئابوورییه، كه هه‌م بۆ كوردستان، هه‌میش بۆ ئێراق گرنگه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ساڵی 1921ـه‌وه تاوه‌كو ئێستا ئێراق هه‌رێمی كوردستانی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌كارهێناوه، دەشڵێت، له دوای 2003ـه‌وه، به‌رێژه‌ی %20ـی پۆسته‌كانی ئێراق كه ده‌كاته 600 پۆست، بۆ كورد ته‌رخان كراون، پێویسته سوود له‌و پۆستانه وه‌ربگرین و ئێراق بۆ میلیشیاكان جێنه‌هێڵین.