ژمارەیەک لە بڵاوکراوەکانی ئێستای سۆڤیێت کەوا لەگەڵ مێژووی سۆفیزمدا مامەڵە دەکات لە ناو تەتارەکاندا ئەوە دەگەیەنێت کە مەسەلەکە هەندێ پەیوەندیی هاوچەرخی هەیە.
شەش کورەکەی شێخ زەینوڵڵا ڕێگە و چارەنووسێکی تەواو جیاوازیان گرتەبەر. یەکێکیان کە مەلا حەبیبوڵڵا بوو لە پێش باوکیدا کۆچی دوایی کرد و پێدەچێت ساڵی ١٩٠٣ بووبێت٧٣. یەکێکیتریان بە ناوی خەیروڵڵا ئەفەندی، لە شاری مەدینە خوێندی لە سەردەستی سێ مامۆستا و ڕابەری بەدوای یەکداهاتووی لقی موجەددیدیی ڕێباز یان تەریقەتی نەقشبەندی. ئەو لە ڕێگەی دواهەمینی ئەم سێ کەسە، کە موحەممەد ساڵح ئەلزەواوی بوو، چووەتە سەر تەریقەت و کاتێ گەڕاوەتەوە بۆ زێد و نیشتمانی خۆی، بووە بە ئیمام و مودەڕیسی قارگالی. ئەو نەیدەویست موریدەکانی خۆی پابەند بکات، وا دیارە بە گریمانەی هۆکاری پێگە و مەقامی باوکی بووبێت٧٤. ئەوەی بە سەر ئەم و هەروەها دوو کوڕەکەی تر هات، کە عەبدوڵڵا و عەبدولسەبوور بوون، لە پاش شۆڕشی بەلشەڤیک، نەزانراوە. کوڕی پێنجەمیش، کە عەبدولقادر بوو، چوو بۆ خوێندن لە ئەستەمبووڵ و پاشان لە گەڕانەوەیدا بۆ ڕووسیا بوو بە ئیمام لە مزگەوتێکی ئەستراخان. بەهەرحاڵ، لە ساڵی ١٩٥٩دا و کاتێ کە تەمەنی هەڵکشا بەرەو حەفتا ساڵ، وتارێکی بڵاوکردەوە لە گۆڤاری دژە ئاینی “ناوکا ئی ڕێلیگیا Nauka I Religiya” (زانست و ئایین) بە ناونیشانی “نامەوێ ببمە مەلا – Ne khochu’ byt mulloi”، کە ئەمەش بەتەواوی پێشێل کردنی میراتی باوکی بوو٧٥. ئەگەری ئەوەش دوور نییە کە بە ناچاری و لە ژێر فشاردا ئەوەی کردبێت.
لە ناو کوڕەکانی زەینوڵلادا تەنها عەبدولڕەحمان ڕەسووڵۆڤی کوڕە گەورەی ڕۆڵی بەرچاوی گێڕا لە قۆناخی پاش شۆڕشدا و لە ڕووی سیاسییەوە چالاک بوو لە ساڵانی پێش شۆڕشی بەلشەڤیکدا و بۆ نموونە، وەک ئەندامێکی کۆمیسیۆنی پەنجا پیاوەکە، کاری کرد بۆ بەستنی سێهەم کۆنگرەی موسڵمانانی هەموو ڕووسیا لە ساڵی ١٩٠٦دا بۆ تاقیکردنەوەی سەرلەنوێ ڕێکخستنی ئیدارەی کاروباری ئاینیی ئیسلامی٧٦. لە ساڵی ١٩٤١دا و لە ژێر فشاری هێرشی ئەڵمانیدا بۆ سەر یەکێتیی سۆڤیێت، ستالین هەندێ فۆرمی ڕێکخراوی چالاکیی ئایینی بەخشییە موسڵمانەکانی سۆڤیێت و عەبدولڕەحمان ڕەسووڵۆڤ کرا بە موفتی و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکی تازە دروستکراوی ڕۆحانیی موسڵمانانی ڕووسیای ئەورووپی و سیبیریا، کە پایتەختەکەی ئوفا بوو. وەڵامدانەوەی ڕەسووڵۆڤ بۆ ئەم کارە بچووکەی لێبووردەیی بانگەوازێک بوو بۆ موسڵمانان لەپێناوی پشتگیری کردنی جەنگدا دژ بە ئەڵمانیا٧٧. ئەو بە موفتی و سەرۆکی بەڕێوەبەرێتییەکەی ئوفا مایەوە تا ئەو کاتەی کە لە ساڵی ١٩٥٢دا کۆچی دوایی کرد٧٨. زۆر پێدەچێت عەبدولڕەحمان ڕەسووڵۆڤ بووبێتە خەلیفەی باوکی لە ڕێبازی خالیدیی نەقشبەندیدا. پاشان جێگرەوەکەی وەک سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، کە موفتیی شاکر خیاڵەتینۆڤ بوو، کە ماوەی کارەکەی تا ساڵی ١٩٧٤ی خایاند، ئەمیش دیسان قوتابییەکی پێشتری شێخ زەینوڵڵا بووە و سەرەڕای ئەوەی خەلیفەشی بووە کەچی نەناسراوە. لە وتارێکدا کە لە کتێبێکی پرۆپاگەندەدا بڵاوکرابووەوە و لە ساڵی ١٩٧١دا لە مۆسکۆ دەرکەوت، خیاڵەتینۆڤ ساڵەکانی خوێندنی لە سەر دەستی زەینوڵڵادا لە ترۆیتسک بیرهێناوەتەوە و بانگەشەی بۆ پێشبینییەک کردووە گوایە مامۆستاکەی ساڵی ١٩٠٩ کردوویەتی. باسکردن لەو ستەم و ناعەدالەتییەی کە موسڵمانان تووشیهاتبوون لە ڕووسیای تساریدا، وەک دەگوترێت زەینوڵڵا وتوویەتی کەوا: “ئۆقرەیی و ئارامیی خەڵکی ئێمە بە ئەندازەی باوەڕەکەمان بێسنوورە. بەڵام خوا هەقمان دەستێنێت و قەرەبووی ئەو ستەمە دەکاتەوە کە لێمانکراوە. من ناژیم تا بگەمە ئەو ڕۆژە، بەڵام شاکر تۆ ئەو کاتە دەبینیت کاتێ کەوا هیچ شتێک ناتوانێت ڕووناکیی ڕاستیی بکوژێنێتەوە”٧٩.
لە ڕاستیدا ئەگەر زەینوڵڵا پێشبینییەکی مژدەبەخشی لەم چەشنەی کردبێت، ئەوە جێی گومانە کەوا جێبەجێ کردنی لە سەردەمی حوکمی سۆڤیێتیدا دێتەدی و دەبینرێت. هەڵبەت بە هیچ شێوەیەک ناتوانرێت گریمانەی ئەوە بکرێت کە ماوەی ئیدارەدانی عەبدولڕەحمان ڕەسووڵۆڤ و شاکر خیاڵەتینۆڤ بەدوای یەکدا بەردەوامبوونێکی سرووشتیی میراتی “شێخ زەینوڵڵا” بووبێت، بە بەراورد لەگەڵ چالاکییەکانی عەلیمجان باروودی و ڕیزائەدین بن فەخرەدین لە ساڵانی ڕاستەوخۆی پاش شۆڕشدا. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕاستییەک هەیە کەوا لە ١٩٤١ تا ١٩٧٤ بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئوفا لە لایەن ئەو کەسانەوە سەرۆکایەتی دەکرا کە ڕۆژگارێک نزیکی “شێخ زەینوڵڵا” بوون وا دەگەیەنێت کە بەگشتی لە کۆمەڵگەی موسڵماندا دەرکەوتوو بوون کە دەسەڵاتدارانی سۆڤیێتی ناچار کردووە بە هەڵبژاردنیان بۆ ئەو پێگە و پۆستە.
بە بەستنەوەی خۆی بە یەکێک لە تاقیکردنەوەکانی سەرچاوە سۆڤێتییەکانەوە، کۆچکردوو ئەلێکسادەر بێننیگسن زیاد لە جارێک بیروڕای دەربڕیوە سەبارەت بەوەی کەوا سۆفیگەری بە شێوەیەکی کاریگەرانە لە ناو تەتار و باشکیرەکاندا مردووە و لە واقیعدا ڕوونە کەوا نەقشبەندی لە ناویاندا نەچەسپیوە بە هەمان ئەو کاراییە ڕوونەی کە لە داغستان و چێچنیادا هەیانبوو٨٠. بەهەرحاڵ، پێناچێت نەریتێک کە بۆ پێنج سەدە دەگەڕێتەوە پێویست بێت لە ماوەی تەنها حەفتا ساڵدا لەناوبچێت و هەرچۆنێک بێت چڕبوونەوەی سەرکوتکردن ڕەنگە ڕوویدابێت، بەڵام لەناوینەبردووە. سەرەڕای ئەوەش، ژمارەیەک لە بڵاوکراوەکانی ئێستای سۆڤیێت کەوا لەگەڵ مێژووی سۆفیزمدا مامەڵە دەکات لە ناو تەتارەکاندا ئەوە دەگەیەنێت کە مەسەلەکە هەندێ پەیوەندیی هاوچەرخی هەیە٨١.
بە چاوپۆشی لە چارەنووسی پاش شۆڕش، ڕێبازی خالیدی نەقشبەندی لە هەرێمی ڤۆڵگا – ئووراڵدا، کە تا ئەم ساتەش ناتوانرێت درکی ئەقڵی پێبکرێت، ئەوە پیشەی “شێخ زەینوڵڵا ڕەسووڵۆڤ” لە بەردەوامیپێدانی سوود و بەرژەوەندییە لە چەندین بواردا. ئەمە بەردەوامبوونی گرنگی و بایەخی تەریقەت یان ڕێبازە سۆفیگەرییەکان دەسەلمێنێت لە بڵاوبوونەوەی زانیاری و ڕاهێنانی ئیسلامی لە نێو خەڵکە تورکی زمانەکانی ئاسیای ناوەڕاستدا. لەوەش زیاتر، ئەوە پیشاندەدات کە چۆن ڕەوتی خالیدی، لە شەخسی شێخ زەینوڵڵادا، هاوبەشیی زیاتر دەدۆزێتەوە لەگەڵ جەدیدییەکاندا و خۆدەرباز دەکات لەو لەکە و شوورەییەی لکاون بە زۆرێک لە شێخە نەریتییەکانی بوخاراوە و بەم ڕێگەیە هاوکار دەبن لە ڕابوونی کولتووریی گەلی تەتاردا. لە کۆتاییشدا، ئەوە دەسەلمێنێت کە چۆن زانا و خوێندەوەرانی پێشەنگی تەتار و پیاوانی ئاین دەچنەوە سەر تۆڕێکی نافەرمیی سنووربەزێن یان ترانسناشناڵی هاوشێوەکانیان و چالاکانە هاوبەشن لە نیگەرانییە گشتییەکانی جیهانی ئیسلامی لە پێش ئەوەی حوکمی تاریک و دابڕاوی بەلشەڤیک بسەپێت بەسەر موسڵمانەکانی ڕووسیادا.
ڕەچەڵەکی تەریقەتی نەقشبەندیی شێخ زەینوڵڵای ڕەسووڵۆڤ
شێخ ئەحمەدی سرهندی (١٠٣٤/ ١٦٢٤ مردووە)
ا
خواجە موحەممەد مەعسووم (١٠٧٩/ ١٦٦٨ مردووە)
ا
ا ا ا
شێخ حەبیبوڵڵای بوخاری شێخ ئەحمەد مەککی خواجە سەیفەدین
(١٠٩٦/ ١٦٨٥ مردووە)
ا ا
شێخ خوداقولی نوور موحەممەد باداونی
(١١٣٥/ ١٧٢٣ مردووە)
ا ا
حاج الحرمین مەلا عید ئەحمەد میرزا مەزهەر جانیجانان
(دەلهی، ١١٩٥/ ١٧٨١ مردووە)
ا ا
شێخ مەلا ئیدریس موحەممەد غولام عەلی دەهلەوی
(دەلهی، ١٢٤٠ / ١٨٢٤)
ا ا
نیازقولیخان تورکمانی (بوخارا) مەولانا خالیدی بەغدادی
(بەغدا، دیمەشق، ١٢٤٢/ ١٨٢٧ مردووە
ا ا
شەرەفەدین ئیستیرلیتاماقی شێخ ئەحمەد بن سولەیمان ئەلئەروادی
(ستێلیتماک، ١٢٦٢/ ١٨٤٦ مردووە) (تەرابلوس، ئیستانبووڵ،١٢٧٥/ ١٨٥٨ مردووە)
ا ا
عەبدولحەکیم چەرداقلی زیائودین گویمویشخانەڤی (چەرداقلی، چەلیابینسک، ١٨٧٢مردووە) (ئیستانبووڵ، ١٣١١/١٨٩٣ مردووە)
ا ا
_______________________________
ا
شێخ زەینوڵڵا ڕەسووڵۆڤ
(ترۆیتسک، ١٩١٧ مردووە)
تێبینی و پەراوێزەکان:
١- موحەممەد حوسێن زەریفئۆغڵوو، “تەواریخی بوڵغارییە”(کازان، ١٨٨٣)، ٣٢ – ٣٣.
٢- ڕیزائەدین بن فەخرەدین، “ئاسار” (ئۆرێنبورگ، ١٩٠١) ١: ٢٢ – ٢٤. سوپاس بۆ ئێدوارد لازێرینی کە فۆتۆکۆپیی بایەخداری کارەکەی خستە لام.
٣- جین ڕیچارد، “La conversion de berke et les debuts de l’islamisation de la Horde d’Or باوەڕهێنانی بێرک و ئیسلامبوونی خێڵی ئاڵتوونی”،گۆڤاری توێژینەوە ئیسلامییەکان ٣٥ (١٩٦٧): ١٧٣ – ١٧٨.
٤- ویلهێلم بارتۆڵد Zowlf Varlisungen uber die Geschichte der Turken Mitterlasiens موحازەرەکانی زۆڵف لەبارەی مێژووی تورکەکانی ئاسیای ناوەڕاستەوە (هیڵدشایم، ١٩٦٢)، ١٧٧.
٥- موحەممەد بن حوسێن ئەلقەزوێنی، “سیلسیلەنامەیی خواجەگانی نەقشبەندی”، (کتێبخانەی نیشتمانی، تەواوکەری فارسی ١٤١٨، ١٨ ئە).
٦- “ئاسار”، ١: ٤١.
٧- أبو عبدالرحمن المعازی، “القطرة من بحار الحقائق فی ترجمة أحوال مشایخ الطریقة” (ئۆرێنبورگ، بێ مێژوو)، ٦٣؛ موحەممەد ئیبراهیم خەلیل، “مەزاراتی کابوڵ”، (١٣٣٩ شەمسی / ١٩٦٠)، ٩٢ – ٩٣.
٨- “ئاسار”،١: ٢١٠ – ٢١١.
٩- هەمان سەرچاوە، ١٨١ – ١٨٦.
١٠- ز. ئە. ئیشموحەممەدۆڤ، “ڕۆڵی کۆمەڵایەتیی لە پەرەسەندنی ئیسلام لە تەتاریادا”، (کازان، ١٩٧٩)، ٥٣؛ ئەلێکساندەر بێننیگسن و چانتال لامێرسێ – کەڵکەجەی، “سۆفی و کۆمیسیار: برایەتیی موسڵمانان لە یەکیتیی سۆڤیێتدا”، [پاریس، ١٩٨٦]، ٩٧.
١١- بۆ نموونە، بڕوانە ئە. ن. خەرولین، “شوێن و پێگەی ج. کورساوی لە مێژووی بیری کۆمەڵایەتیی تەتاردا (کازان، ١٩٧٩)، ٧٢ – ٧٨ و مەحموود تاهیر، “ئەبولنەسر کورساڤی، ١٧٧٦ – ١٨١٢”، گۆڤاری ڕووماڵی ئاسیای ناوەڕاست ٨ (١٩٨٩): ١٥٥ – ١٥٨.
١٢- “ئاسار”،١: ١٢٧.
١٣- سەدرەدین عەینی “تاریخی ئەمیرانی مەنغیتییە بوخارۆ”، لە گۆڤاری کولییات، خ (دوشەنبە، ١٩٦٦)، ١٢٥ – ١٢٦.
١٤- بۆ نموونە، شێخ زەینوڵڵا ڕەسووڵۆڤ سەرسام بوو بە ئەلقورساوی، بڕوانە “ئاسار”، ١: ١٢٤.
١٥- محمد مراد المنزیلاوی “ذیل رشاحت عین الحیاة”، لە پەراوێزی وەرگێڕانە عەرەبییەکەی بۆ کتێبەکەی فخرالدین علی شافی، “رشاحت عین الحیاة”، (مەککە، ١٣٠٠ / ١٨٨٣)، ١٨٦ – ١٨٩.
١٦- “ئاسار”،٢: ٢٢٢ – ٢٢٣.
١٧- المنزیلاوی “ذیل”، ١٨٢ – ١٨٣.
١٨- لە لایەن ڤ. ڤ. بارتۆڵدەوە وەرگیراوە “شێخ زەینوڵڵا ڕەسووڵۆڤ ١٨٣٣ – ١٩١٧”، گۆڤاری جیهانی ئیسلامی [پێترۆگراد]، ١: ١ (١٩١٧): ٧٣. ئەم وتارە پێکەوە لەگەڵ ئەو گێڕانەوەیەی لە لایەن ئەلمەعازییەوە باسکراوە لە کتێبی “القطرة”دا (ل ٤٨ – ٥١)، سەرچاوەیەکی سەرەکی پێکدێنێت بۆ بۆ کورتە ژیاننامەی زەینوڵڵا.
١٩- “ئاسار”،١: ٤٥٢ – ٤٥٣؛ ٢؛ ٢١٣.
٢٠- هەمان سەرچاوە، ٢: ٥١١ – ٥١٤.
٢١- هەمان سەرچاوە، ٤٧٩ – ٤٨١.
٢٢- المعازی، “القطرة”، ٤٩.
٢٣ – “ئاسار”، ٢: ٥٤٢.
٢٤- المنزیلاوی “ذیل”، ١٨٤.
٢٥- بۆ باسێکی تەواو لە سەر گویمویشخانەڤی بڕوانە عیرفان گوندوز، “گویمویشخانەڤی، ئەحمەد زیائودین” [ئەنقەرە، ١٩٨٤].
٢٦- “شێخ زەینوڵلا ڕەسووڵۆڤ”، ٧٣.
٢٧- “الفوائد المهمة للمریدین النقشبندیة” [سانت پترسبورگ، ١٩٠٠]، ٣.
٢٨- المنزیلاوی “ذیل”، ١٨٤.
٢٩- حامید ئاڵگەر، “زیکری بەرز و بێدەنگ لە تەریقەتی نەقشبەندیدا”؛ Abhandlungen der Akademie der wissenchaften in Gottingen, philologische Klasse, 3rdser. , 98 (1976): 39 – 46.
پەڕاوەکانی ئەکادیمیای زانیاری لە گۆتنگن، بەشی زمان (فیلۆلۆجی) …
٣٠- “ئاسار”، ٢: ٣٨٥.
٣١- المنزیلاوی “ذیل”، ١٨٤.
٣١- “شێخ زەینوڵلا ڕەسووڵۆڤ”، ٧٣.
٣٢- هەمان سەرچاوە.
٣٣- “الفوائد المهمة”، ٩.
٣٤- المنزیلاوی “ذیل”، ١٨٤ – ١٨٥.
٣٥- “ئاسار”، ١: ٥٩.
٣٦- “شێخ زەینوڵلا ڕەسووڵۆڤ”، ٧٣.
٣٧- هەمان سەرچاوە.
٣٨- المنزیلاوی “ذیل”، ١٨٤ – ١٨٥.
٣٩- “ئاسار”، ١: ٣٠١.
٤٠- کلیمۆڤیچ، “Islam v tsaskoi Rossii ئیسلام لە ڕووسیای تساریدا”(مۆسکۆ، ١٩٣٦)، ١٦٩ – ١٧٠.
٤١ – المنزیلاوی “ذیل”، ١٨٥.
٤٢- “شێخ زەینوڵلا ڕەسووڵۆڤ”، ٧٤.
٤٣- L’Islam en Union Sovietique, with C. Lemercier – quelquejay [paris, 1968], 47. ئیسلام لە یەکێتیی سۆڤیێتدا.
٤٤- “شێخ زەینوڵلا ڕەسووڵۆڤ”، ٧٤. دەبێت سەرنجی ئەوە بدرێت کەوا هەڵگرێکی تری ئەم ناوە بە ناوی ئیبرەی ئاڵتینساریان و پشتگیریی سیاسەتە کولتوورییەکانی دەکرد کە بەتەواوەتی پێچەوانەی ئەوانی زەینوڵلا بوو. ئەو بلاوکردنەوەی فەرهەنگ و کولتووری ڕووسیی پێ پەسەند بوو لە بان و دەشتاییەکانی (ناوەڕاستی ئاسیادا – و)، هەروەها پێشنیازی کردبوو ئەلفبێی بنەما سیریلیک (سڵاڤی – و) بۆ زمانی کازاخی بەکاربێت. لێرەدا جێی خۆیەتی ئەوە بزانین ئاخۆ پەیوەندیی هەبووە بە سەرپەرشتی و ڕابەریی شێخ زەینوڵلاوە. بڕوانە تۆماس ج. وینەر، “هونەر و ئەدەبی کازاخ لە ئاسیای ناوەڕاستی ڕووسیادا” [دورهام، ن. س. ١٩٥٨)، ١٠٧ – ١١٠.
٤٥- بڕوانە ئازادی – ئایشە ڕۆڵیچ، “تەتارەکانی ڤۆڵگا: پرۆفایلی خۆگونجاندنی نیشتمانی [ستانفۆرد، ١٩٦٨]، ٨٨ – ٨٩؛ جەمالەدین وەلیدۆڤ، “وتارێک لەبارەی مێژووی خوێندن و ئەدەبی تەتارەوە”، (ئۆکسفۆرد، ١٩٨٦)، ٧٤ – ٨١.
٤٦- “شێخ زەینوڵلا ڕەسووڵۆڤ”، ٧٤. وەلیدۆڤ، “وتارێک”،٨٩.
٤٧- هەمان سەرجاوە.
٤٨- “شێخ زەینوڵلا ڕەسووڵۆڤ”، ٧٤. وەلیدۆڤ، “وتارێک”،٨٩.
٤٩- المعازی، “القطرة”، ٥٠ – ٥١.
٥٠- “ئاسار”، ١: ٧٧ – ٨٤.
٥١- Valikhanov, “O musl’manstye v stepi”, in “Sobranie sochinenii” [Alama Ata, 1961], 1: 528. “موسڵمانانی بان و دەشتاییەکان”، لە “کار و بەرهەمە کۆکراوەکان” …
٥٢- Radloff, “Aus Sibirien”[Leipzig, 1893], 472. ڕادۆڵف، “لە سیبیریاوە”.
٥٣- “ئاسار”، ١: ٧٧ – ٨٤.
٥٤- المعازی، “القطرة”، ٥٠.
٥٥- وەلیدۆڤ، “وتارێک”، ٨٩. کەسایەتییەکی هاوشێوە لە لایەن ئیمانۆیڵ سەرکیسیانەوە باسکراوە لە کتێبی “Geschichte der orientalischen Volker Russlands bis 1917 [Munuch, 1961], 297.
مێژووی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا تاساڵی ١٩١٧ …
٥٦- Ishmukhametove ,”Sotsial’naya rol”, 54. ئیشموحەممەدۆڤ، “ڕۆڵی کۆمەڵایەتی”…
٥٧- N. Katanov, “O religioznykh voinakh uchenikov Sheikha Bagauddina protiv inorodtsev zapadtnoe Sibiriri [Kazan, 1904].
ن. كاتانۆڤ، “دەربارەی جەنگە ئاینییەکانی قوتابییانی شێخ باغەدین دژ بە بێگانەکان لە ڕۆژاوای سیبیریا”…
٥٨- بڕوانە عەبدولقادر ئینان”سەرچاوەکانی ئیسلامی سیبیریا”، لە کتێبی “نەجاتی لوگاڵ ئەرمەغانی [ئەنقەرە، ١٩٦٨]، ٣٣٥ – ٣٣٦.
٥٩- ڕۆڕلیخ، “تەتارەکانی ڤۆڵگا”، ٢٣٣.
٦٠- “شێخ زەینوڵلا ڕەسووڵۆڤ”، ٧٤.
٦١- زەکی وەلیدی تۆگان، “”Bugunku Turkili (Turkstan) ve Yakin Tarihi
“تورکیلیی (تورکستانی) ئەمڕۆ و مێژووی نوێ” (ئەستانبووڵ، ١٩٨١)، ٥٤١ – ٥٤٢؛ لە کتێبی، تۆگان “یاداشت”،[ئیستانبووڵ، ١٩٦٩]، ١٩٦٩، ٤٤.
٦٢- ئەی. جی. کەریمولین، “نووسەرانی تەتار لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا”، [کازان، ١٩٧٤]، ١٤٥.
٦٣- هەمان سەرچاوە.
٦٤- “Politechskaya zhizn’russkikh musulman do fevraskoi revolyutsii”
ژیانی سیاسیی موسڵمانەکانی ڕووسیا لە پێش شۆڕشی شوباتدا، [کۆکراوەیەکی بەڵگەنامەکان]، (ئۆکسفۆرد، ١٩٨٧)، ٤٧.
٦٥- لەبارەی باروودییەوە، بڕوانە وەلیدۆڤ، “وتارێک”، ٨٧ – ٩٢؛ ڕۆڕلیخ، “تەتارەکانی ڤۆڵگا”، ٨١، ٩٣، ١١٦ و عەبدوڵڵا بەتتاڵ – تەیماس، “تورکەکانی کازان” [ئەنقەرە، ١٩٦٦]، ١٦٣ – ١٦٦.
٦٦- بڕوانە، “ڕۆژنامەوانی ئیسلامی La presse musulmane “، گۆڤاری ڕۆژنامەوانیی ئیسلامی revue du Monde Musulman ١٢ (١٩١٠): ٥٤٩ – ٥٦٠.
٦٧- لە کتێبی “ثمرات الفنون” [بەیروت]، ٤ی مارتی ١٩٠١، ل ٢.
٦٨- لەبارەی ڕیزائەدینەوە، تاموربەک دەوڵەتشین، “تاتارستانی سۆڤیێتی” [لەندەن، ١٩٧٤]، ل ٥٧، ژمارە (٥)؛ مەحموود تاهیر، “ڕیزائەدین فەخرەدین”، گۆڤاری ڕووماڵی ئاسیای ناوەڕاست، ٨ (١٩٨٩): ١١١ – ١١٥؛ وەلیدۆڤ، “وتارێك”، ١٠٩ – ١١٢؛ ئە. بەتتاڵ – تەیماس، “ئەدەبی تەتار لە کازاندا”، لە گۆڤاری بنەمای فیلۆلۆجیی زمانە تورکییەکان ……. جەختکردنەوەی بێننیگسن و کەڵکەجەی لە کتێبی “سۆفی و کۆمیسیاردا، ٩٨” کەوا ڕیزائەدین لە زینداندا مردووە پێدەچێت هیچ بنەمایەکی نەبێت.
٦٩- تەلعەت تاجەدین، “شکۆ و شانازیی گەلانی تەتار و باشکیر”، گۆڤاری موسڵمانانی ڕۆژهەڵاتی سۆڤیێتی، ٦١ [١٤٠٤ / ١٩٨٤]: ١٨ – ١٩.
٧٠- تۆگان “یاداشت”، ٣٦ – ٣٧.
٧١- هەمان سەرچاوە، ٣٩.
٧٢- وەلیدۆڤ، ٨٩.
٧٣- بڕوانە “مەلا هیبەتوڵڵای کوڕی شێخ زەینوڵڵای نەقشبەندی و لاواندنەوەی حەزرەتی”، [سانت پیتێربورگ، ١٩٠٣].
٧٤- المنزیلاوی “ذیل”، ١٨٨ – ١٨٩.
٧٥- لە بێننیگسن و قەڵقەجەی وەرگیراوە “سۆفی و کۆمیسیار”، ٩٨.
٧٦- ڕۆڕلیخ، “تەتارەکانی ڤۆڵگا”، ٢٣٨، ژ. ٤٠.
٧٧- لە بێننیگسن و کەڵکەجەی وەرگیراوە “سۆفی و کۆمیسیار”، ٤٣. بە گوێرەی بێرتۆڵد سپالەر “دۆخی موسڵمانان لە ڕووسیادا لە ساڵی ١٩٤٢وە”، گۆڤاری ئیسلام ٢٩ (١٩٥٠): ٢٩٧، لە ڕاستیدا ڕەسووڵۆڤ بوو بە ڕابەر و سەرکردەیەکی کاریگەری موسڵمانەکانی ڤۆڵگا لە دوای مردنی ڕیزائەدینەوە.
٧٨- ئازادی ئایشە ڕۆڕلیخ، “ئیسلام لە ژێر حوکمی کۆمۆنیستدا: موسڵمانەکانی ڤۆڵگا – ئووراڵ”، گۆڤاری ڕووماڵی ئاسیای ناوەڕاست ١ (١٩٨٢): ٢٨. سپاڵەر لە کتیبی [“دۆخی موسڵمانان”دا، ل ٢٩٩ – ٣٠٠] وایبۆدەچێت کەوا ڕەسووڵۆڤ دەسەڵاتی گشتیی پیادە کردووە بەسەر تەواوی موسڵمانانی سۆڤیێتدا لە ساڵی ١٩٤١وە تا دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆحانی بۆ ئاسیای ناوەڕاست و کازاخستان لە دیسەمبەری ١٩٤٨دا.
٧٩- “موسڵمانان لە یەکێتیی سۆڤیێتدا: دەڕژێتە ناو ژیانێکی نوێوە”، (مۆسکۆ، ١٩٧١)، ٣١.
٨٠- “سۆفی و کۆمیسیار”، ٩٩؛ “موسڵمانانی ئیمپراتۆرییەتی سۆڤیێتی، لەگەڵ س. ئەندەرس ویمبوش [بلومینگتۆن، ئیند. ١٩٨٦]، ٢٢.
٨١- بڕوانە ڕۆڕلیخ، “تەتارەکانی ڤۆڵگا”، ١٦٥ – ١٦٦ و بابەتی هەر هەمان نووسەر بە ناوی “سۆفیگەری لە تەتارستاندا: ڕەگی قووڵ و نیگەرانییە نوێکان”، گۆڤاری ڕووماڵی ئاسیای ناوەڕاست ٢: ٤ (دیسەمبەر، ١٩٨٣): ٣٧ – ٤٤.