• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
سێ شه‌ممه‌, شوبات 10, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    ناوی خوازراو

    تایبەتمەندێتی و فرەواتایی ڕەنگەکان

    بەرپرسیارێتی باشوور لەدوای بەرخودانی ڕۆژئاڤا

    نەتەوەو ئایین دوو پرسی گرێدراو

    ئەمریکا و چاو ترساندنی ئێران؟

    ئەمریکا و نوری مالیکی

    ڕەگەز پەرستی عەرەبی هەموو سنورەکانی تێپەڕاندووە

    ژینگەی کارکردن لە کەرتی تایبەت؛ کەموکوڕیی و چارەسەر

    ناتۆ لە نێوان سینەما و ڕاستیدا

    ‏”نا”کەی هەسەدە

    ‏”نا”کەی هەسەدە

    کورد بێ ناسنامە دەکرێت، کە مەلەفی نەوت ناسنامەی پێدابوو

    کۆتایی بۆ کوردە

        سیناریۆکانی بەردەم ئایندە: ئێمە بەرەو کوێ دەچین!؟

    برایەتی گەلان تەنانەت دژی زانستە

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 126

  • شــیکار
    ئایا زیرەکی دەستکرد مامۆستای داهاتووە؟

    ئایا زیرەکی دەستکرد مامۆستای داهاتووە؟

    جیاوازی ترەمپ و ڕۆبۆت چییه‌؟

    جیاوازی ترەمپ و ڕۆبۆت چییه‌؟

    ستراتیژییەتی ئەوروپا بۆ پرسەکانی بەرگری، توانای کێبڕکێ و کۆچکردن لە ساڵی ٢٠٢٦

    پاشایەتیخوازی و کۆماری ئیسلامی؛ دوو ڕووخسار لە یەک لۆژیکی هەژموونیکی دەسەڵات

    کورتەیەک دەربارەى تێڕوانینى حزبى بەعس و سەدام بۆ مێژوو

    ئەحمەد شەرع و نەخشەی ململانێکان

    ئەحمەد شەرع و نەخشەی ململانێکان

    جیۆپۆلیتیکی مانەوە لە سوریای نوێدا؛ کورد لەنێوان ململانێی دیمەشق و شەڕی سەرچاوەکان

    ڕۆڵی پاشماوەی ماددە ڕەقەکان لە پیسکردنی ژینگەدا چیە؟

    چۆن لە دۆخی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان تێ بگەین؟

    تەکنۆلۆژیای چاککردنەوەی جینی (CRISPR) چیە؟

  • ئــــابووری
    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    کوردیزادە ئەحمەد ڕامیز؛ گەنجینەیه‌ک لە چاپەمەنی و بڵاوکراوه‌ی بەرهەمی كوردی

    هۆکارەکانی شکستی دەوڵەتی کوردی لە ڕێككه‌وتننامەی لۆزاندا؛ شیکارییەکی مێژوویی

    رەهەندی کۆمەڵناسییانەی پرسی کورد لە نێوان پێکهاتەی نەریتی و ئاڵنگارییەكانی مۆدێرنیتەدا

    پیلانگێڕییە هەرێمییەکە دژی کورد بەردەوامە

    وەڵامی “كورد كێیە” لە دیدی تۆماس بوا-وه‌

    مێژووی نکۆڵیکردن لە بوونی شوناسی نەتەوەیی کورد

    ڕۆڵی هۆزە ناودارەکان لەبواری مێژووی كولتووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی نەتەوەی کورد

    بووژاندنه‌وەی ئابووری و بازرگانی له‌ شاری سلێمانی لەلایەن جووله‌كه‌کانەوە

    قوتابخانەی ڕوشدییە؛ موڵکی و سەربازی شاری سلێمانی

    بوونیادنانی ناسنامە لە نێو نەوەی نوێی کورد؛ ناسنامە وەک بەرخۆدان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤێرجینیا وۆڵف

سەرەکی شــیکار

گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو هەژموونی ئێران

شەریف فەلاح لەلایەن شەریف فەلاح
نیسان 1, 2023
لە بەشی شــیکار
0 0
A A
گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو هەژموونی ئێران
0
هاوبەشکردنەکان
50
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

بۆچی کاتێک لە بەیرووت، ڕاموڵا و غەزە، بەغدا، کەربەلا و نەجەف شیعە ڕادەچەنێ، ترس پەیکەری تاران و قوم و مەشهەد دادەگرێت؟

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکی فراوان لە ئێراق ماوەی زیاتر لە یەک مانگە دەستیان پێکردووەتە، جیاواز لە لوبنان کە بە دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران هەندێ ئارام بووەتە، بەڵام لە ئێراق توندوتیژییەکان بەردەوامن و لە شەپۆلی دووەمدا تاکوو ئێستا زیاتر لە 100 کەس کوژراون و زیاتر لە پێنج هەزار کەسیش بریندار بوون.

لەم نێوەندەدا کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە هەردوو وڵات و بەهۆی بوونی زۆرینەی شیعەوە پێگەو حزووری هەیە، بە نیگەرانی و ترسەوە لەو خۆپیشاندان و گۆڕانکارییانە دەڕوانێت و بەپێی لێدوانی هەندێ بەرپرسی سیاسی و سەربازیی ئێران ئەو خۆپیشاندانانە بە “پلانی دوژمنانی دەرەکی” لەقەڵەم دەدەن کە ویستوویانە ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن ئیمامی شیعەکان تێکبدەن و لە پێگە و سەنگی ئێران لەو دوو وڵاتە کەم بکەنەوە.

خۆپیشاندەران، کە زۆرینەیان شیعەن لە عێراق لە هەمبەر گەندەڵیی ئیداری و حکوومی، کەموکۆڕیی خزمەتگوزاریی ئاو و کارەبا و ڕێژەی باڵای بێکاری، ڕژاونەتە سەرشەقامەکان کە دواتر ویست و داخوازیی خۆپیشاندەران بەهۆی ڕەخنە و دزەی لایەنەکان گۆڕادران بۆ سیاسی و لە گەڕی دووەمدا داوای هەڵوەشانەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی ئێراق دەکەن. هاوکات لە لوبنانیش پرسی گەندەڵی و بێ کارەبایی لەسەرووی ویستی خۆپیشاندەرانەوە بووە.

عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەکەم کاردانەوە بە خۆپیشاندانەکانی ئێراق و لوبنان ڕایگەیاندووە: “ئەمریکاو تۆڕی هەواڵگریی ڕۆژئاوایی بەپاڵپشتیی پارەی وڵاتانی کۆنەپەرستی ناوچەکە بەتەمان ئاسایشی ئێراق و لوبنان تێک بدەن”، هاوکات حوسێن شەریعەتمەداری نوێنەری خامنەیی لە دامەزراوەی میدیایی کەیهان داوای داگیرکردنی باڵیۆزخانەی هەردوو وڵاتی ئەمریکا و سعوودیە لە بەغدا کردووە.

مانشێتی میدیا ناوخۆییەکانی ئێران لەمبارەوە وەکوو ماڵپەڕی (فارس‌نیوز)ی سەر بە سوپای پاسداران نووسیویە: “ئامانجی ڕەوتی عیبری – عەرەبی پێشگیری بووە لە ڕێپێوان و ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمی ئیمام حوسێن و هاوکات لە پشتی خۆپیشاندانەی ئێراقە ڕەوتی فیتنە و ئاژاوەی دەسەڵاتخواز و دیموکرات و لاییک و میانەڕەوەکان خۆیان حەشار داوە”.

لەبارەی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لە ئێراق و لوبنان و ڕوانگەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوبیرەکانی بۆ ئەو خۆپیشاندانە، ئاژانسی (ئەسەوشیەیتێدپرێس) بڵاوی هەندێ زانیاریی لەبارەی نفووزی ئەمنیی ئێران بڵاو کردووەتەوە کە لێرەدا ئاماژە بە هەندێکیان دەکەین:

“سەردانی قاسم سلێمانی بۆ بەغدا”

یەک ڕۆژ دوای دەسپێکی ناڕەزاییە دژە حکوومییەکان لە عێراق، قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس (هێزی دەرەوەی سنوورەکانی سوپای پاسداران)، بە شەو سەردانی بەغدای کرد و بە کۆپتەری تایبەتی گەیشتە ناوچەی سەوزی بەغدا و لەوێ لەگەڵ کۆمەڵێک لە بەرپرسانی باڵای ئەمنیی ئێراق کۆ بووەوە و هەندێ لەو بەرپرسان لەباتی بینین و بەشداریی سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی ئاسایشی ئێراق لە کۆبوونەوەکە، بە بیننی قاسم سلێمانی و گوێگرتن لە قسەکانی سەریان سووڕ ما.

قاسم سلێمانی کە بە ئەندازیاری پارێزەری ئاسایشی کۆماری ئیسلامی و سەردەوای هەواڵگریی ئەو حکوومەت لە ناوچەکە دێتە ئەژمار، ئامادەبوونی لەو کۆبوونەوەیە، نیشانەی نیگەرانی و ترسی ئێرانە لە تەشەنەسەندنی ئەو ناڕەزاییانە لە بەغدای پایتەخت و شارە گەورەکانی دیکە کە بە دڵی ناوچەی شیعە دادەنرێت، ترسی بەرچاوی ئێران لەو خۆپیشاندانە ئەوەیە کە یەکێک لە ویست و داخوازییە سەرەکییەکانی خەڵکی ناڕازیی ئێراق، کۆتاییهێنان بە دەستێوەردانی ئێران و چوونە دەرەوەی ئەو وڵاتەیە لە ئێراق.

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لە ئێراق و لوبنان پرسێکی ناوخۆیی و ناوچەییە و زیاتر ڕووبەرووی بەرپرسانی باڵای سیاسی و قەوارەی ئەو دوو حکوومەتەیە کە تژین لە گەندەڵیی سیاسی و ئیداری و بێبەرین لە خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییانی خۆیان، وەلێ ئەو ئاڵۆزی و خۆپیشاندانانە هاوکات تەنگژە و قەیرانێکیان بۆ کۆماری ئیسلامیش دروست کردووە، چونکە ئێران هاوکات لەگەڵ ئەوەی پشتیوانی هەردوو دەوڵەتی ئێراق و لوبنانە، لەلایەکی دیکەشەوە کۆمەڵێک میلیشیای چەکدار و توندڕەو ئەو دوو وڵاتە لەلایەن ئێرانەوە لەڕووی سیاسی و سەربازییەوە پڕ چەک دەکرێن و ئایدۆلۆژییەکانی ئێران ڕەچاو دەکەن و لەڕاستای بەرژەوەندیی ئێران لە ناوچەکە دەجووڵێنەوە کە حزبوڵای لوبنان و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای بەدر لە ئێراق لەو گرووپانەن.

سەرکوتی خۆپیشاندەران لە ئێراق و کوژرانی زیاتر لە 230 خۆپیشاندەر و هێزی ئەمنی و برینداربوونی زیاتر لە پێنج هەزار لە بەغدا، ناسریە، میسان و زیقار و کەربەلا و…، هاوکات هێرشی لایەنگرانی حزبوڵای لوبنان بۆ سەر خۆپیشاندەران دوای سەردانەکەی قاسم سلێمانی بۆ بەغدا، بەرەبەرە نیشانەی ترس و دڵەڕواکێیەکانی ئێران و هاوپیەمانەکانی لەو دوو وڵاتە لە خۆپیشاندان و ئاڵۆزی خۆیان دەرخست.

بە گوتەی دوو بەرپرسی باڵای ئەمنیی ئێراق کە بۆ میدیاکان قسەیان کردووە لەو کۆبوونەوە نهێنییەی بەغدا قاسم سلێمانی بە بەرپرسانی ئەمنیی ئێراقی گوتووە: “ئێمە لە ئێران دەزانین چۆن چۆنی لەگەڵ ناڕەزاییەکان و خۆپیشاندەران بجووڵینەوە، چونکە ئەو ڕووداوە لە ئێرانیش هاتە ئاراوە و ئێمە توانیمان کۆنترۆڵی بکەین”.

سەرەڕای تێپەڕینی یەک مانگ بەسەر خۆپیشاندانەکانی ئێراق، ناڕەزایی لە ئێراق بەردەوامە و لە لوبنانیش سەرەڕای دەستە لەکارکێشانەوەی سەعد حەریری سەرۆک وەزیر، هەر درێژەیان هەیە، ئەم ناڕەزاییانە هەردوویان ڕوویان لە دوو دەسەڵات و ئەو باڵ و کوتلانەی ناو ئێراق و لوبنانە کە هاوپەیمانی ئێرانن.

 یەک ڕۆژ دوای چوونی قاسم سلێمانی بۆ بەغدا، شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی ئێراق پەرەی سەندووە و بە دەستڕێژی قەناس بەدەستەکان بۆ سەر و سینگی خۆپیشاندەران تاکوو ئێستا لە مانگی ئۆکتۆبەردا زیاتر لە 230 خۆپیشاندەر و هێزی ئەمنی کوژراون کە بەپێی چەند گرتە ڤیدیۆیەک و وێنە کە بڵاو کرانەوە، چەند بەڵگەی پەیوەندیدار بە هێزەکانی سەر بە ئێران لەناو خۆپیشاندەران و چەند قەناس بەدەستێکی حەشدی شەعبی دەستگیر کران.

لەبارەی نەخش و ڕۆڵی فەیقلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران و قاسم سلێمانی لە سیاسەتی ناوخۆیی ئێراق، پێشتریش بە دەیان ڕاپۆرت و زانیاری بڵاو کراوەتەوە، بەڵام ئەو وردەکارییانەی کە ئاژانسی (ئەسیەوشیەتێدپرێس) لەبارەی ئامادەبوونی لەو کۆبوونەوەیە ئەمنیەی ناوچەی سەوزی بەغدا، یەکێک لە ئاشکراترین ئاماژەکانی دەستێوەردانی ئێران لە عێراق و ترسی ئەو وڵاتەیە لە پێگەی خۆی لە ناوچەکە.

هاوکات لەگەڵ حزووری قاسم سلێمانی لە بەغدا، فالح فەیاز، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێراق و سەرۆکی میلیشیای حەشدی شەعبی کە سەرەکیترین گرووپی هاوپەیمانی ئێرانە لە عێراق، ڕای گەیاند ئەم گرووپە وەک هێزی پاڵپشت بۆ پێشگیری لە “کووردەتا و شۆڕش” ئامادەی بڕیارەکانی حکوومەتە. لە ڕاپۆرتەکاندا هاتووە و خەڵکیت ناڕازی ئاشکرایان کرد بۆ سەرکوت و بێدەنگکردن و ترساندنی خۆپیشاندەران هێزی سەر بە ئێران هاتووەتە مەیدان و چەند خۆپیشاندەرێکی دیکەش بە ئاژانسی (ڕۆیتەرز)یان ڕاگەیاندووە ئەوانەی تەقەیان لێکردووەن ئێرانین و بە زمانی فارسی قسەیان کردووە.

“ئێران و میلیشیا سەربازییەکانی ئێراق “

لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ئێراق لە هەفتەکانی ڕابردوودا، دەیان کەسی هێزی ئەمنی بە جلوبەرگی ڕەش و دەمامکدار لە پێشەوەی سەربازە ئێراقییەکانەوە وەستابوون، ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە و گازی فرمێسکڕێژییان بەڕوودا پاژاندن و گوللەی مەشقییان بەکار هێنا و هەڕەشەی توندیان لە خەڵک دەکرد و بۆ بڵاوپێكردنی خەڵک باتۆنیان بەکار دەهێنا. بەشداربوانی خۆپیشاندانەکا دەڵێن گومانی تێدا نییە ئەو جلوبەرگ شەخسیانە ئێراقی نین و بێگومان ئێرانین.

هشام ئەلهاشمی، شرۆڤەکاری سیاسیی عێراقی پێی وایە: “ئێران لەو خۆپیشاندانەی ئێراق ترسی لێ نیشتووە، چونکە لە کاتی هێرشی ئەمریکا بۆ ئێراق لە ساڵی 2003 ئێران لەڕێگەی حزب و میلیشیاکانی نزیک لە خۆیەوە توانی زیاترین دەسکەوتی سیاسی و ئایدۆلۆژی لەناو دەوڵەت و پەرلەمانی ئێراق دەستەبەر بکات.

ئێستا ئێران نایهەوێ ئەو دەسکەوتانە بە ئاسانی لەکیسی بچن، بۆیە لە هەوڵدایە لەڕێگەی ئەو حزبە ئێراقیانەی نزیکی خۆین، خۆپیشاندانەک بە شێوازی ئێرانی کۆنترۆڵ بکات، هەرچەند ئەو شێوازانە لە ڕابردوودا وەڵامدەر بووە، بەڵام ئێستا کاریگەر نییە و بیروڕای گشتیی خۆپیشاندەری خوازیاری بەرنەگاربوونەوەی هێژموونیی ئێرانە لە عێراق.

“ئێران، لوبنان و حزبوڵا”

هاوشانی خۆپیشاندان و ناڕەزییەکانی ئێراق، لوبنانیش وەک یەکێکی دیکە لە وڵاتانی ناوچەکە شەپۆلێک لە ناڕەزایی و خۆپیشاندانی خەڵک دەستی پێکردووە، لێ جیاوازیی ئەو خۆپیشاندانانەن لەگەڵ عێراق، ئەوەیە کە لەباتی توندوتیژی و دەستڕژی گوللە بەڕووی خەڵکی ناڕازی، گۆڕەپانەکانی لوبان ببووە ژوانگەی کچان و کوڕان و شوێنی سەما و شەوئاهەنگ و شێوازی ناڕەزاییەکان لەگەڵ عێراق زۆر جیاواز بوو. بەڵام خاڵی هاوبەشیان لەگەڵ ئێراق جیاواز لە گەندەڵیی حکوومەتی و نەبوونی خزمەتگوزاری لە لوبنان، دیسان ئەو لایەنە لە حکوومەتی لوبنان کرایە نیشانە کە هاوپەیمانی ئێران و دیسان لەوێش ئێران ترسی لەدەستدانی پێگەی لە گۆڕێدایە.

لە لوبنانیش بە هەزاران خەڵکی ناڕازی ڕژانە سەرشەقام و لەدژی سیاسەتەکانی حکوومەت وەستانەوە و خوازیاری دەست لەکارکێشانەوەی دەوڵەت و باڵ و لایەنەکانی هاوپیەمانی ئێران بوو. ناڕەزاییەکانی لوبنانیش هاوشێوەی ئێراق بە پلەی یەکەم دەگەڕێتە بۆ سیاسەتی ناوخۆیی و گەندەڵیی ئیداری کە نەیانتوانیوە لەڕاستای ویست و داخوازیی خەڵکدا بجووڵێنەوە و دەربڕی ئەوەیە حزبوڵای لوبنان هاوپەیمانەکانی لەو وڵاتە کە هێزی سێبەری ئیرانن، نەیانتوانیوە ویستەکانی خەڵک دابین بکەن و نموونەیەک لە داڕووخانی پێگەی ئێران لە ناوچەکە.

هەرچەند دروشمی خەڵکی ناڕازیی لوبنان سەرجەم لایەنەکانی ئەو وڵاتەی بەبێ جیاوازی گرتەوە، بەڵام زیاتر ڕوویان لە سەرۆک کۆمار (میشێل عەون) و سەرۆک وەزیران (ڕەفیق حەریری) و وەزیری دەرەوەی لوبنانە کە هەموان سەر بە حزبێکی مەسیحیی هاوپیەمانی حزبوڵا و حەسەن نەسروڵان.

حەسەن نەسروڵا سەرۆکی حزبوڵا دوای چەند ڕۆژ لە ناڕەزییەکان بە هەڕەشەوە هاتە مەیدان و گوتی چەند دەسەڵاتێکی دەرەکی خەریک کەڵکی نابەجێ لەو ناڕەزییانە وەردەگرن و لایەنگرانی خۆی لەو ناڕەزاییانە دەکشێنێتەوە و دواتر خەڵکی ناڕازی دژی حەسەن نەسروڵا و حزبوڵا وەستانەوە و سەرەنجام خۆپیشاندانەکانی لوبنانیش هاوشێوەی عێراق توندوتیژیی تێکەوت، چونکە دەستیان بۆ پێگەی ئێران و هێزەکانی سەر بەو وڵاتە درێژ کرد.

پاش هێرشی خۆپیشاندەران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حزبوڵا لە بەیرووت، چەند کاتژمێر دوای ئەو ڕووداوە ڕەفیق حەریری سەرۆک وەزیران دەستی لەکار کێسایەوە و خۆپیشاندەرانیش ئەمەیان وەک دەسکەوتێکی خۆیان کردە جێژن، هەرچەند بە بڕیاری دەست لەکارکێشانەوەی سەعد حەریری لە لوبانان هەندێ لە ئاڵۆزی و ناڕەزاییەکان کەم بوونەوتەوە، بەڵام ئەمە سەرەتای قۆناغیکی دیکەیە لە بەهاری عەرەبی. ڕووداوەکانی ئێراق و لوبنان و خرۆشانی گەل ئەمجارە جیاواز لە بەرەنگابوونەوەی گەندەڵی و نادادپەروەریی حکوومەتەکان، ڕووی لە هەڵتەکانی پێگەی ئایدۆلۆژیی ئێرانی شیعەیە کە ساڵانێکە لە عێراق و لوبنان میلیشیا شیعەکان وەک سێبەری دەسەڵات و پێگەی خۆی بەکار دەهێنێت. ئاخۆ لە داهووتی ئەم دوو وڵاتەدا ئێران پێگە و سەنگی چۆن دەبێت؟ بۆچی کاتێک لە بەیرووت و ڕاموڵا و غەزە و بەغدا و کەربەلا و نەجەف شیعە ڕادەچەنێ، ترس پەیکەری تاران و قوم و مەشهەد دادەگرێت ڕاز و نهێنیی ئەم پەیوەندییە کەی دەردەکەوێت؟ کە دەبێ جاوەڕوانی گۆڕانکارییەکانی داهاتووی عێراق و لوبنان بین.

پۆستی پێشوو

جیۆ-کولتوور

پۆستی داهاتوو

دوا شێخی گەورەی نەقشبەندی لە هەرێمی ڤۆڵگا: بەشی یەکەم

شەریف فەلاح

شەریف فەلاح

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

ئایا زیرەکی دەستکرد مامۆستای داهاتووە؟
شــیکار

ئایا زیرەکی دەستکرد مامۆستای داهاتووە؟

شوبات 8, 2026
10
جیاوازی ترەمپ و ڕۆبۆت چییه‌؟
شــیکار

جیاوازی ترەمپ و ڕۆبۆت چییه‌؟

شوبات 4, 2026
39
ستراتیژییەتی ئەوروپا بۆ پرسەکانی بەرگری، توانای کێبڕکێ و کۆچکردن لە ساڵی ٢٠٢٦
شــیکار

ستراتیژییەتی ئەوروپا بۆ پرسەکانی بەرگری، توانای کێبڕکێ و کۆچکردن لە ساڵی ٢٠٢٦

شوبات 4, 2026
50

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

نیسان 2023
د س W پ ه ش ی
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
« ئازار   مارس »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە