لەپاش ماوەیەك ڕاوەستان لە ئەنجامدانی چالاكی مەیدانی بەهۆی پابەندبوونی هەمووان بەڕێكارەكانی خۆپارێزی لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، جارێكی تر بۆردی پەیوەندییەكانی “ناوەندی چاوی كورد” یش، دەستی بەچالاكییەكانی خۆی كردەوە. بەهیواین هەموو لایەك پارێزراوبن و كوردستان بە كەمترین زیان لەم قەیرانە جیهانییە تێپەڕێنێت.

1-ڕۆژی 1/10/2020 لەسەر بانگهێشتی فەرمی “تۆڕی ڕێكخراوەكانی سلێمانی” بەشداریكردن لە سیمینارێكی بەرفراوان لەهۆڵی”ئازادی” هۆڵی چالاكییەكانی “حیزبی شیوعی كوردستان” لەژێر ناوی” فشارە مەدەنییەكان، لەنێوان ئاسۆی گەیشتن بە ئامانجە ڕەواكان و، ئاستەنگەكانی بەردەمیان”.
2-ڕۆژی 2/10/2020 بۆردی ئەكادیمی ناوەندی چاوی كورد، بەهاوكاری چەندین مامۆستای تایبەتمەندی زانكۆكانی”سلێمانی، دهۆك، كەركوك” كوراسەیەكی تایبەتی بەناوی ” كورد لەسەردەمی كازمیدا” چاپ و بڵاوكردەوە.
3-ڕۆژی 3/10/2020 ستافی ناوەندی چاوی كورد سەردانی (مەلابەختیار” سەرپەرشتیاری گشتی “پلاتفۆرمی دابڕان) ی كرد. لەسەردانەكەدا بەوردی تیشك خرایە سەر بارودۆخی ڕۆشنبیری ئەم قۆناغەی كۆمەڵگای كوردی و، ڕێگەچارەی تیۆری كێشە ستراكچەرییەكانی كۆمەڵگە باسیان لێوەكرا.
هاوكات، بڕیار لە هەماهەنگی نێوان “چاوی كورد” و هەرسێ دەزگای ڕۆشنگەری “ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر، پلاتفۆرمی دابڕان، بنکەی ئەدەبی گەلاوێژ” درا، كەلەماوەی نزیكی ئایندەدا بكرێتە بەرنامەی كاری هاوبەش.