ناوەندی چاوی کورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی، له ڕێکەوتی 13-6-2021 سیمینارێکی ساز كرد بۆ مامۆستای زانكۆ “دکتۆر هه‌ردی مه‌هدی” له ژێر ناونیشانی “هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران؛ و ئه‌گه‌ر و چاوەڕوانیەکان”.بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندن
ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی
ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی، له درێژه‌ی پانێڵ و سیمیناره‌كانی تایبەت به هه‌رێمی كوردستان و گۆڕانکاریەکانی ناوچه‌كه، له ڕێکەوتی 13-6-2021 سیمینارێکی ساز كرد بۆ مامۆستای زانكۆ “دکتۆر هه‌ردی مه‌هدی” له ژێر ناونیشانی “هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران؛ ئه‌گه‌ر و چاوەڕوانیەکان”.
له پانێڵه‌كه‌دا، “د.هه‌ردی مه‌هدی” كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی مێژووی سیاسی هاوچەرخی ئێران و سیستەمە سیاسیەکەی باسكرد، دواتر تیشكی خسته سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردن و هەڵبژاردنی سەرۆك کۆمار له ئێران، هاوكات خوێندنەوەی هەمەلایەنی کرد بۆ ئه‌گه‌ری به‌هێزی كاندیده‌كان و سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجه سیاسی و جیۆ-پۆڵهتیكیەکان و كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی هەڵبژاردن و سیستەمەکە تایبه‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و پەیوەندیەکانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان، هەروەها ئاماژەی بە ئەگەری گۆڕانكاری و لێکەوتە سیاسیەکان و كاریگه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر پەیوەندیەکانی ئێران لە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه کرد.
دواتر هه‌ر یه‌كێك له ئاماده‌بوان سه‌رنج و تێبینیه‌كانی خۆیان خسته ڕوو و گەنگەشەی بابەتەکەیان کرد، بەمەیش بابەتەکە گفتوگۆیەکی گەرموگوڕی لەبارەوەکرا لەلایەن ئامادەبوانەوە.
ئاماده‌بووانی سیمینارەکە پێكهاتبوون له‌م بەڕێزانەی خوارەوە؛
1- دکتۆر به‌هرۆز جه‌عفه‌ر.
2- مامۆستا ئه‌ژی ئازاد ئه‌بوبه‌كر/ مامۆستای زانکۆ.
3- مامۆستا حسێن ڕابی/ مامۆستای زانکۆ.
4- مامۆستا میران حسن حسێن/ مامۆستای زانکۆ.
5- مامۆستا سیروان حه‌مه شه‌ریف/ ماستەر لە یاسا.
6- مامۆستا نه‌وزاد ساڵح/ نوسەر.
7- مامۆستا ڕێبوار محه‌مه‌د/ مامۆستای زانکۆ.
8- مامۆستا سه‌لاح كوردستانی/ نوسەر.
9- مامۆستا جه‌بار محه‌مه‌د/ سەرۆکی کۆمەڵەی زانستە سیاسیەکان.
10- مامۆستا چرا شه‌ماڵ/مامۆستای زانکۆ.
11- مامۆستا عومه‌ر غوڵامی/ نوسەر.