له درێژه‌ی كار و چالاكی و زنجیره پانێڵه‌كانی “ناوه‌ندی چاوی كورد” له ڕێكه‌وتی (9/1/2021) پانێڵێكی ئه‌نجامدا ده‌رباره‌ی “ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م په‌روه‌رده و، فێربوون له دواكه‌وتنی پرۆسه‌ی خوێندندا” به به‌شداری چه‌ندین مامۆستا و، شاره‌زای به ئه‌زموونی په‌روه‌ردا، كه تێیدا ئه‌م پرسیارانه و چه‌ند پرسێكی دیكه خرانه به‌رباس و گفتوگۆ؛ – ئه‌و كاریگه‌رییانه چین؟ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی فێرخواز و، تێگه‌یشتن و، فێربوونیدا له دره‌نگ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن؟
– به‌و كاته كه‌مه‌ی له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی خوێندندا هه‌یه؛ قوتابی و خوێندكار ده‌توانێت سوود مه‌ند بێت له پرۆسه‌ی فێربوون بێت و، په‌روه‌رده-یش وه‌ربگرێت.
– تا چه‌ند خوێندنی ئۆنلاین و ئه‌لیكترۆنی له‌لایه‌ن فێرخوازه‌وه پێشوازی لێكرا؟ له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا و نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی قوتابخانه‌كان، ئایا ده‌كرێت خوێندنی ئۆنلاین و ئه‌لیكترۆنی بخوێندرێت. ئه‌مانه و، چه‌ند باسێكی دیكه كرانه ده‌ستپێك و ئامانجی پانێڵه‌كه و دواتر هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان تاوتوێی هه‌ریه‌ك له‌و پرسانه‌یان كرد، سه‌رنج و په‌یامی خۆیان خسته ڕوو. ناوه‌ندی چاوی كورد هه‌ر یه‌كێك له‌و پێشنیازانه به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت.
به‌ڕێزانی به‌شداربوو پێكهاتبوون له؛
1- د.مسته‌فا زه‌نگه‌نه 2- سه‌عید ئه‌حمه‌د 3- ئیبراهیم حاجی زه‌ڵمی 4- كنێر عه‌بدوڵڵا 5- عومه‌ر ساڵح 6- بابان جه‌عفه‌ر 7- ڕزگار حه‌سه‌ن 8- شڤان ڕه‌زا 9- محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 10- عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د 11- ئاسۆ جه‌مال موختار.