(٢٧ / ٣ / ٢٠٢٢) سەرۆك و ستافی ناوەندی چاوی کورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی، سەردانی بەڕێز (مەلابەختیار)ی کرد
ڕۆژی (٢٧ / ٣ / ٢٠٢٢) سەرۆك و ستافی ناوەندی چاوی کورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی، سەردانی بەڕێز (مەلابەختیار)ی کرد.
لەدیدارێکی دۆستانەدا باس لە کاروچالاکیەکانی ناوەندی چاوی کوردکرا. دواتر بەڕێز مەلابەختیار باسی لەگرنگی وبایەخی کاری ڕێکخراوەیی و ناوەندەکانی توێژینەوەکرد، وە جەختی لەوەکردەوە پێویستە ڕوانگەی جیاوازی کارکردن ڕێزی لێ بگیرێت و هەموان پیکەوە لە گۆشەنیگای جیاوازەوە خزمەتی دۆزی نەتەوەکەمان بکەین و ڕێز لەجیاوازیەکان بگرین کە بناغەیەکی گرنگی دیموکراسیە و بۆ وڵاتی ئێمەیش گرنگترە چونکە لەدۆخی گواستنەوەی دیموکراسیداین و ئەم دۆخەیش تایبەتمەندی و تەحەدیاتی خۆیی هەیە.
لەمیانەی دیدارەکەدا بەڕێزیان پشتیوانی خۆیان بۆ هەماهەنگی نێوان (ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر) و (ناوەندی چاوی کورد) دەربڕی. لەلای خۆیانەوە سەرۆك و ستافی ناوەندی چاوی کورد زۆر سوپاسی بەڕێز (مەلابەختیار)یان کرد بۆ پێشوازی گەرمیان و پشتیوانیان.