ناونیشانی پانێڵێكی ناوه‌ندی چاوی كورد بوو، له ڕێككهوتی 24-2-2021 بۆ ژماره‌یه‌ك له چاودێری سیاسی و ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌رانی ڕێكخست، گفتوگۆی ڕژد و چڕ كرا ده‌رباره‌ی ” هۆ و هۆكردی پشت هێرشه‌كان و دووباره بوونه‌وه‌یان” سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه باسكرا و تیشك خرایه سه‌ر سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێگه‌كه‌ی له ناوچه‌كه‌دا.
لە دریژەی پانێڵەکەدا، باسی دەرئەنجامە ئەرێنی و نەرێنییەکانی هێرشی ئەم دواییەی سەر پایتەختی هەرێمی کوردستان کرا.
ناونیشانی پانێڵێكی ناوه‌ندی چاوی كورد بوو، له ڕێككهوتی 24-2-2021 بۆ ژماره‌یه‌ك له چاودێری سیاسی و ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌رانی ڕێكخست، گفتوگۆی ڕژد و چڕ كرا ده‌رباره‌ی “هۆ و هۆكردی پشت هێرشه‌كان و دووباره بوونه‌وه‌یان” سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه باسكرا و تیشك خرایه سه‌ر سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێگه‌كه‌ی له ناوچه‌كه‌دا. هه‌ر له درێژه‌ی گفتوگۆی ناو پانێڵه‌كه ئاماده‌بووان چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی و وابه‌سته به هه‌رێمی كوردستانیان وروژاند و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا “پێویسته ناو ماڵی كورد ڕێكبخرێته‌وه و، هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێر و تێكدانی ته‌ناهی و ئارامییه‌كه‌ی، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه بۆ سه‌ر شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پێویسته هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هه‌ر سێ ئاستی؛ نێوده‌وڵه‌تی-هه‌رێمایه‌تی-ناوخۆ، پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به ستراتیژ و سیاسه‌تیدا بكات و، بتوانێت مامه‌ڵه‌ی دروستتر له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكات”