ڕۆژی (١٤ / ٩ / ٢٠٢٢)، ناوەندی چاوی کورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی، سیمینارێکی ڕێکخست بۆ بەڕێز (میران حسێن) مامۆستای زانکۆ، بەناونیشانی (ئایندەی پرۆسەی سیاسی ئێراق بەرەوکوێ؟).
لە میانەی سیمینارەکەدا کە دەستەبژێرێك لە مامۆستایانی زانکۆ و توێژەران و نوسەران تیایدا بەشداربوون، کۆڕگێڕ تیشکی خستە سەر مێژووی ململانێکان لەئێراقدا و بەوردی باسی لە کێشە و ئاریشەکان کرد لەگەڵ هۆکارەکانی ئاڵۆزبوونی ڕەوشەکە و فاکتەرە ناوخۆیی و مەزهەبی و تینیکیەکان کە بوونەتە هۆی ئەوەی ئێراق هەمیشە ناسەقامگیربێت و سیستەمێکی سیاسی و بونیادێکی دەوڵەتی فشۆڵی هەبێت، هەورەها ئەو ئەگەرانەی خستەڕوو کە ڕەنگە ڕوبەڕوی چارەنوسی ئێراق و پرۆسە سیاسیەکەی ببنەوە.
دواتر لەلایەن ئامادەبوانەوە گفتوگۆی هەمەلایەنی بابەتەکە کرا و بەشێوەیەکی چڕ باس لە دەرفەت و ئاڵنگاریەکانی بەردەم دۆزی کورد و پێگەی هەرێمی کوردستانیش کرا لە چوارچێوەی کێشەو ئاڵۆزیەکانی ئێراقدا، وە ئامادەبوان بە ڕاو سەنجەکانیان بابەتەکەیان زیاتر دەوڵەمەند کرد.