ژماره‌یه‌كی زۆری كورد له میسر ده‌ژین كه به شار‌و ناوچه جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێكیشیان له‌نێو زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌دا بوونه‌ته ئاردی ناو دڕك و په‌رته‌وازه بوون. سه‌رباری ئه‌وه‌ش هێشتا ده‌یان خانه‌واده هه‌ن كه به ڕچهڵهكه كوردییهكهیانهوه ماوهنو ناوباونگیان ده‌ركردووه، له‌نێو ئه‌وانه‌دا كه‌سایه‌تی وا هه‌ڵكه‌وتووه كه له پێگه‌ی به‌رزدا كارده‌كات، دادوه‌رو پارێزهرو رۆژنامهنووسو به‌ڕێوه‌به‌رو هونه‌رمه‌ندو بازرگانیان تێدایه.
هه‌ندێك له خێزانه كورده‌كان له ناوچه‌ی صهعیدی میسر جێگیربوون‌و وه‌ك میسرییه‌كان ژیان ده‌كه‌ن، له ناوچه‌ی (حه‌ی شبرا)ی قاهیره‌ی پایته‌خت (كۆمه‌ڵه‌ی كوردی) هه‌یه كه كورده‌كانی صه‌عید دایانمه‌زراندووه. هه‌روه‌ها چه‌ندین خوێندكاری كوردستانی عیراق هه‌ن كه له زانكۆكانی میسر خوێندنیان ته‌واوكردووه، به‌تایبه‌ت له زانكۆی ئه‌زهه‌ری شه‌ریف.
له میسر چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی ناسراوی كوردی هه‌ن، له‌وانه: بنه‌ماڵه‌ی ته‌یمور پاشا، كه ئه‌حمه‌د ته‌یمور پاشای نووسه‌رو خانمی شاعیر عائیشه تهیموریو ئه‌حمه‌د ته‌یموری نووسه‌ر دیارترین كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ن، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بهدرخانو زازا و ئهلكوردیو وانلی و عهونیو ئه‌بازی و خورشید.
بنه‌ماڵه‌ی به‌درخان له شاری فه‌یوم نیشتهجێبوونو به (والی) ناوبانگیان ده‌ركردووه، چونكه والی بوون به‌سه‌ر شاره‌كه‌وه، هه‌ربۆیه والی بووه‌ته نازناویانو به‌وه ناسراون. ناسراوه‌كانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه: سه‌ید بهگو والی به‌درخان كه ئه‌وه‌ی دووه‌میان به‌هۆی مردنی جه‌لاده‌ت به‌درخان له دیمه‌شق له ساڵی 1951، پرسه‌نامه‌یه‌كی له فهیومهوه بۆ ناردوون. هه‌ندێك له به‌درخانییه‌كان له قاهیره جێگیر بوون، به‌درخانییه‌كان له نه‌وه‌ی به‌درخان پاشای میری بۆتان-ن.
هه‌ندێك له گونده‌كانی میسر هه‌ڵگری ناوی كورده‌كان (ئهكراد)ن، وه‌كو: كه‌فر ئهكراد، منیه ئه‌لكوردی، گوندی ئه‌لكوردی له شارۆچكه‌ی (دكرنس)ی پارێزگای ده‌قهه‌لییه.
سه‌رباری په‌رته‌وازه‌بوونیان له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی میسریدا، به‌ڵام كورده‌كان پارێزگاری‌یان له ڕه‌چه‌ڵه‌كی خۆیان كردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لێكدانه‌وه‌ی جیاواز هه‌یه سه‌باره‌ت به یه‌كه‌م هه‌نگاوی گه‌یشتنی كورده‌كان به میسر، هه‌ندێك ده‌ڵێن كورده‌كان له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای دروستبوونی په‌یوه‌ندیی نێوان میتانییه‌كان –باوانی كوردان-و پاشاكانی فیرعه‌ونیدا له سه‌ده‌ی چوارده‌ی پێش زایینه‌وه چوونه‌ته میسره‌وه، له كتێبی “كورده‌كانی میسر به‌درێژایی سه‌رده‌مه‌كان”دا ئه‌وه هاتووه. هه‌ر له هه‌مان كتێبدا بۆچوونێكی تر باس كراوه، گوایه كورده‌كان دوای “فه‌تح”ی ئیسلامی له كوردستانه‌وه ڕوویان كردوه‌ته میسر‌و بوونه‌ته به‌شێك له كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانی ئهوكاتو به‌شداربوون له بنیاتنانی شارستانیه‌تی ئیسلامی‌دا، به‌تایبه‌ت له‌وساته‌وه‌ی كه سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ده‌بێته خه‌لیفه‌ی موسڵمانان.
هه‌روه‌ها له رۆژگاری حوكمداریی ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبیدا چه‌ندان خێزان‌و كه‌سایه‌تی تر وه‌ك پیاوانی فه‌رمانڕه‌وای ئیداری‌و سه‌ركرده‌ی سهربازیو سه‌ربازو بازرگان‌و خوێندكار ڕوویان كردووه‌ته میسر.
هیچ سه‌رژمێرییه‌كی ره‌سمی ئه‌نجام نه‌دراوه بۆ زانینی ژماره‌ی كورد له میسر، به‌ڵام هه‌ندێك ڕاپۆرت و سه‌رچاوه‌ی نوسراو ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه خۆی ده‌دات له چوار ملیۆن كه‌س، ئه‌مه جگه له 1100 خوێندكاری كورد له زانكۆی ئه‌زهه‌ر.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كوردانی میسر به هه‌موو پارێزگاكانی میسردا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و نیشته‌جێ بوون، چه‌ندین گوند‌و شار‌و شه‌قام ناوی كورد (اكراد)یان هه‌ڵگرتووه، وه‌كو: گوندی “مهنشهئهت ئه‌لكوردی” له پارێزگای ئه‌لغه‌ربییه، بهنوزهید ئه‌لئه‌كراد له صهعیدی میسر‌و كه‌فر ئه‌لكوردی له پارێزگای دهقههلییهو شه‌قامی عائیشه تهیمورییه له ناوچه‌ی گاردن سیتی ناوه‌ڕاستی قاهیره.
له‌نێو كورده‌كانی میسردا كه‌سانێك هه‌بوون كه پله‌و پۆستی باڵایان هه‌بووه. ئه‌حمه‌د بن زوحاك یه‌كێك بووه له میره‌كان كه له ده‌ورانی خه‌لیفه‌ی فاتمییه‌كان (القادر بیللاه)دا پله‌ی باڵای هه‌بووه له ڕیزی سوپادا، هه‌روه‌ها ئه‌بولحه‌سه‌ن سه‌یفه‌دین عه‌لی بن سالازارو وه‌زیر زافیر ئه‌لعوبه‌یدی.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه محه‌مه‌د عه‌لی پاشا دامه‌زرێنه‌ری میسری نوێ، به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورده‌و خه‌ڵكی دیاربه‌كری باكووری كوردستانه. ساڵی 1949 محه‌مه‌د عه‌لی نه‌وه‌ی محه‌مه‌د عه‌لی پاشا له لێدوانێكدا بۆ گۆڤاری (المصور)ی میسری ئه‌و زانیارییانه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د ئهلكاشف كوڕی ئیسماعیل كوری عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری پارێزگای شه‌رقییه بووه. ئیسماعیل ڕوشدیی كوڕزایشی چه‌ند جارێك پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رگرتووه‌و سه‌رۆكی دیوانی خدێوی بووه.
له‌نێو ژیانی میسرییه‌كاندا چه‌ندین كه‌سایه‌تی ده‌ركه‌وتوون كه رۆڵی گرنگیان گێڕاوه له رێنیسانسی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فكری‌و ئاینی‌و هونه‌ریدا، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بوونه‌ته پێشه‌نگی بواره‌كه‌ی خۆیان‌و جێپه‌نجه‌ی گه‌وره‌یان هه‌بووه له ژیان‌و مێژووی میسرییه‌كاندا، له‌وانه‌ش: ئه‌حمه‌د شه‌وقی میری شاعیران‌و مه‌حمود ته‌یموری نووسه‌رو عائیشه تهیموریهی نووسه‌رو ئیمام محه‌مه‌د عه‌بده‌و هه‌ردوو ده‌رهێنه‌ری گه‌وره ئه‌حمه‌د بهدرخانو عه‌لی بهدرخانو عه‌باس مه‌حمود عهقادو بیرمه‌ند قاسم ئهمینو توێژه‌ر دكتۆر حه‌سه‌ن زازاو شێخ عه‌بدولباست عهبدولسهمهدو خانمه نووسه‌ر دوڕییه عه‌ونی محه‌مه‌د سه‌یفه‌دین وانلی.
له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ش كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردن‌و جێپه‌نجه‌یان به‌سه‌ر كایه‌ی هونه‌ری میسرییه‌وه دیاره‌و بوونه‌ته ئایكۆنی ئه‌وتۆ كه هه‌مووان په‌نجه‌ی ستایش‌و پیاهه‌ڵدانیان بۆ ڕاده‌كێشن: مه‌حمود ملێحی و عادل ئهدههمو سه‌لاح سهعدهنیو ئه‌حمه‌د ره‌مزی و سه‌ندرێلا سوعاد حوسنیو نه‌جات سه‌غیره‌ی خوشكی‌و ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی ئه‌حمه‌د بهدرخانو عه‌لیی كوڕی، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان عومه‌ر خورشیدو شیرین‌و شیریهان.
سه‌رچاوه/ ahlmasrnews
وەرگێڕان: سیڤه‌ر