جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ململانێكان و پڕۆسه‌كانی ئارامی رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌گه‌ر كۆدهنگیییهكی ناوخۆیی هه‌بێت، وڵاته‌كه‌م رێگر نییه له سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان.
سیاسهتمهدارێكیش ده‌ڵێت: دره‌نگ بێت یان زوو هه‌رێمی كورستان سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌ده‌ست دێنێت.
دینیس ناتالی ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ململانێكان و پڕۆسه‌كانی ئارامی له میانه‌ی سیمینارێكدا له واشنتن رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر كۆدهنگیییهكی ناوخۆیی له عێراق هه‌بێت و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت، وڵاته‌كه‌م رێگر نییه له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
هه‌روه‌ها بیته‌ر گالبرێس سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مریكی له سیمیناره‌كه‌دا گوتی: سهرهِرای ئه‌و باردودۆخه‌ی دوای ریفراندۆم هاته ئاراوه، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان، دره‌نگ بێت یان زوو، سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌ده‌ست دێنێت، چونكه له ٩٣%ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی داوه كه رێژه‌یه‌كی زۆره.
سەرچاوە: ماڵپەڕى کوردستان