نه‌ورۆز بۆ زۆرێک له وڵاتان چ ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی وڵاتی سه‌ربه‌خۆن و چ بۆ ئێمه‌ی کورد که هێشتا له قۆناغی خه‌باتی ڕزگاریخوازیداین، ده‌شێت وه‌کوو دالێکی ناوه‌ندی بێت. به‌و مانایه نه‌ورۆز سه‌ره‌تای ڕابوون و سه‌رهه‌ڵدانه، کاتێک ئێمه باس له دالێکی ناوه‌ندی ده‌که‌ین ئه‌مه‌شمان به گریمانه داناوه که کۆمه‌ڵێک مه‌دلوول و ده‌لاله‌تی جیاواز و له هه‌مانکاتدا بزۆز و بگۆڕ په‌یوه‌ست به‌م داله ناوه‌ندییه له ئارادایه و به‌رده‌وام له هه‌موو باس و خواس و گوتارێکی شوناستهوهرانهماندا دێته‌وه پانتاییه‌که‌وه و خۆی به بیر دێنیته‌وه. خاڵی تاڵ و ئایرۆنیی بابه‌ته‌که له‌وه‌دایه به‌پێی گێڕانه‌وه‌کان و ڕهچهڵهکناسییهکان، نه‌ورۆز له ناوچه‌ی نێوان دوو ڕووباران واته مێزۆپۆتامیا سه‌رچاوه‌ی گرتووه و به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ کورد و ڕووداوه‌کانی ژیانی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر و زوحاکی مار له شان گرێدراوه، به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه هیچ دانێک به‌م داله ناوه‌ندییه‌ی کورددا نانێن.
ئه‌مه ته‌نانه‌ت له شانامه‌ی فیرده‌وسیشدا که به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی سه‌رچاوه و ژێده‌ری زمانی و مه‌عنه‌وی و فیکریی ئێرانچییهکانه هه‌روا هاتووه، له شانامه‌شدا کاوه‌ی ئاسنگه‌ر وه‌کوو کوردێکی یاخی دره‌فش یان ئاڵای یاخیبوونی دژی خوێنخۆری و خوێنمژییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی زوحاک هه‌ڵده‌کات و له ئه‌نجامدا ده‌بێت به‌هۆی داڕمان و له‌ناوچوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته. کۆنترین ده‌ق که به زمانی کوردی باسی نه‌ورۆزی تێدا هاتبێت مهم و زینی ئه‌حمه‌دی خانییه که له‌وێش ئازادی و شادیی و خۆشیی کوڕان و کچان ده‌کات به هه‌وێنێک بۆ ئاشنابوون و سهوداسهربوونی مهم و زین و داڕمان و له‌گۆڕنانی به‌دکار و شۆفار. له ڕاستیدا له ناو فارساندا هه‌وڵێکی زۆر له خوێندنه‌وه و شیکارییه‌کانی شانامه و کاوه و زوحاکدا هه‌یه که نه‌ورۆزی کوردانه له‌گه‌ڵ نه‌ورۆزی ئێرانیانه جیا بکرێته‌وه و له هه‌ناوی خۆیاندا نوقمی بکه‌ن، نه‌ورۆزی کوردانه‌ش له تێڕوانینی ئه‌واندا نه‌ورۆزێکه که زیاتر په‌یوه‌سته به بووژانه‌وه‌ی سرووشت و نوێبوونه‌وه‌ی ته‌بیعه‌ت و سه‌رده‌رهێنانی ڕووه‌ک و گژوگیا که ئه‌مه‌ش وه‌کوو هه‌موو پرۆژه‌یه‌کی دیکه‌یان ده‌ستوه‌ردان و سته‌مکارییه‌کی دیکه‌یه دژی ڕه‌مزه مه‌عنه‌وی و داله مانابه‌خشه‌کانی کورد. له شیکارییه‌کی گشتیی و زاڵی عه‌جه‌مان به نیسبه‌ت نه‌ورۆز له ناو کورددا ئاوه‌ها ده‌گوترێت:-
(کاوه‌ی ئاسنگه‌ر که‌سایه‌تییه‌کی ئوستووره‌یی و پاڵه‌وانییه له شانامه‌ی فیرده‌وسیدا، شانامه‌ی ئهبوومهنسووریدا، گه‌رشاسپ نامه و شانامه‌ی کوردی‌دا یان که‌سایه‌تییه‌کی تا ڕاده‌یه‌ک واقیعیی بووه له سه‌رده‌می ئه‌شکانییه‌کاندا. کاوه ڕه‌مزی مرۆڤه پێشڕه‌و و پێشه‌نگه‌کان له چاخی ئاسن و پیشهگهرێتییه پاش حکوومه‌تی جه‌مشید و نیشتنی خه‌رمانه‌ی ئیزه‌دیی له‌سه‌ر پاشایه‌تیی ئه‌وه که ڕاپه‌ڕین و ڕابوونێکی جه‌ماوه‌ریی به یارمه‌تی فه‌ره‌یدوون، و خه‌ڵکی هه‌ڵاتوو و ڕزگاربوو له داوی زوحاک له دژی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی هه‌ڵده‌گیرسێنێت. کاوه په‌یامهێنی دادخوازی، سه‌ربه‌خۆیی، ئازادی و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ لایه‌نی زاڵ و زۆردار و سته‌مکاری سه‌ر ده‌سه‌ڵاته که کاریگه‌رییه‌کی قووڵ و بێوێنه‌ی له‌سه‌ر که‌لتووری ئێرانی و ڕه‌مزه پاشایه‌تییه‌کانی ئێران هه‌بووه.)
ئه‌مه ئه‌و تێڕوانینه‌یه که له دوو توێی هه‌ندێ گشتبێژیدا به سه‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌ک و نه‌ژادی کاوه وه‌کوو هێما و ڕه‌مزی چاخی ئاسن، ئازادی، بوێری و سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆبوون، باز ده‌دات و به ئاسانی گرێی ده‌داته‌وه به کولتووری ئێرانی و سیلسیله‌ی پاشایهتییهکهیانهوه. گه‌ر سه‌رنج بده‌ین لێره‌دا دالی ناوه‌ندیی(نه‌ورۆزی مێزۆپۆتامیا) له‌گه‌ڵ دالێکی ساخته و ده‌سکردی دیکه به ناوی (ئێران)دا جێگۆڕکێی پێ کراوه و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حسێبی نه‌ورۆز و کورد که‌وتووه. واته نه‌ورۆز لێره‌دا هۆیه‌کی جه‌وهه‌ری و بنه‌مایی واته دالێکی سه‌ره‌کیی بۆ ئێران نییه، به‌ڵکو مه‌دلوول و دهلالهتهێکه له ژیر سێبه‌ری ئێران و ئێرانیزم و ئه‌مه‌ش بۆیه وا بیچمبه‌ندیی کراوه تاکوو پێش به هه‌ر جۆره ده‌رکه‌وته‌یه‌کی کوردانه و ڕه‌چه‌ڵه‌کناسیی نه‌ورۆز بگرێت و ئه‌گه‌ریش ئه‌م پرۆسه‌یه گه‌یشته ئه‌نجام بنه‌ما و کۆڵه‌که‌ی ماڵه‌که‌ی نه‌له‌رزێت و ده‌کرێ بڵێین بڕێک ژیرانه یان فێڵبازانهش ئه‌مه‌یان کردووه، واته ئه‌گه‌ر ڕۆژێک له ڕؤژان ده‌هۆڵیان لێ کوتێنرا و دونیا زانیی نه‌ورۆز ده‌رکه‌وته‌ی مێژوویی ڕۆحی کوردانه ئه‌وان ده‌توانن بڵێن ده‌ی ئێمه به بێ نه‌ورۆزیش هه‌ر ئێرانمان هه‌بوو ه له‌سه‌ر کۆڵه‌که‌ی نه‌ورۆز وڵاتمان بونیات نه‌ناوه، ئه‌مه ئه‌و یارییه قێزه‌ونه‌یه که ئه‌وان ده‌یکه‌ن.
با دوا ڕسته‌کانی ئه‌و تێڕوانینه ساختهکارهش بخه‌مه ڕوو که له‌سه‌ر بکه‌ری ناو داله سه‌ره‌کییه‌که واته کاوه‌ی ئاسنگه‌ری کورده:- (خه‌ڵکی کوردستان جه‌ژنی نه‌ورۆز و چه‌که‌ره‌کردنی گژ و گیا و ڕووه‌کان هاوکات له‌گه‌ڵ کۆتایی ده‌سه‌ڵاتی زوحاک ده‌زانن و له ڕێگه‌ی هه‌ڵکردنی ئاگره‌وه ئه‌م بۆنه‌یه به‌رز راده‌گرن). ڕاسته نه‌ورۆز و سرووشت و ڕابوون ده‌ژی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری زوحاک گۆشه و ڕووبه‌ره‌کانی ئه‌م داله ناوه‌ندییه‌ن به‌ڵام له‌م ڕستانه‌ی ئه‌مانه‌دا کۆنتێکست و زه‌مینه یان ژێردهقێک هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که کولتووری نه‌ورۆز به سرووشت و بیره‌وه‌رییه‌کی کۆنی کوردان دژی زوحاکه‌وه گرێ ده‌ده‌ن و به‌م شێوه‌یه ده‌یانه‌وێت له سیاقێکی مۆدێڕن‌دا ماهییه‌تێکی به‌ده‌وی بده‌ن به نه‌ورۆز ئه‌مه له حاڵێکدایه بۆ که‌لتووری فارسان له قه‌واره‌ی جه‌ژنی میهرگان وه‌کوو ئایینێکی پیرۆز و ئاسمانیی و ئه‌به‌دی ڕایده‌گه‌یه‌نن. له نه‌ود له سه‌دی ئه‌و باسانه‌ی که له‌سه‌ر کاوه و ڕابوونی دژی زوحاک ده‌کرێت، قه‌ت باسی ڕه‌چه‌ڵه‌کی کاوه ناکرێت به‌ڵکوو باسی ڕابوونی ئێرانیان ده‌کرێت و پاش ئه‌م پرۆسه‌ی کپکردن و په‌راوێزکردنه ئه‌وه‌ی که ده‌بێته مژار و دالی سه‌ره‌کیی فه‌خر و پیرۆزیی ڕه‌چه‌ڵه‌کیی ئێرانیان و سیلسیله‌ی پاشایه‌تییانه. هه‌موو ئه‌مانه له پرۆسه‌یه‌کی به‌رنامه‌بۆداڕێژراوی سیاسی‌دا هاتووه‌ته ئه‌نجامدان و ئه‌وپه‌ڕی نه‌رجیسییه‌ت و خۆپه‌رستی له لایه‌ن ئه‌م داگیرکارانه‌وه له نووسینه‌وه‌ی مێژوودا هاتووه‌ته ئاراوه واته مێژوو به تێڕوانینی سیاسییه‌وه ده‌ستی تێبراوه.
به‌ڵام بابه‌ته‌که لێره‌دا کۆتایی پێ نایه‌ت چون ده‌رکه‌وتنی نه‌ورۆز ئێسته‌ش له کوردستان هه‌مان بۆن و به‌رامه‌ی ڕابوون و هه‌ستانه‌وه‌ی دژی سته‌مکار و زاڵم پێوه دیاره و ئه‌و نه‌ورۆزه‌ی که له داوێنی سرووشت و به هه‌ڵپه‌ڕکێ و هاواری ئازادی و قریوه‌ی شادیی ژنان و پیاوان به هه‌ڵپه‌ڕکێ و هه‌زاران ڕه‌نگ و جلی ئاڵاوواڵا ده‌بینرێت له کوێ و ئه‌و نه‌ورۆزه‌ش که به سفره‌ی حه‌وت سین له ژوورۆچکه‌یه‌کی موبیلهکراو ده‌گیرێت له کوێ! دیارده‌ناسیی ده‌رکه‌وته‌ی نه‌ورۆز له ناو کورد و عه‌جه‌مان و به‌راوردکردنێکی ئاساییان ده‌ریده‌خات که هێشتا نه‌ورۆز له ناو کورددا نه‌ک ته‌نها ده‌لاله‌ته ڕه‌سه‌ن و ئۆرژیناڵه‌که‌ی خۆی پاراستووه به‌ڵکوو هه‌مان دالی ناوه‌ندی و ئاڵای به‌رزی کاوه‌ی ئاسنگه‌ره که دژی هه‌ر جۆره سته‌م و ده‌سه‌ڵاتێکی جهفاکار ڕاده‌په‌ڕێت. هه‌موو هه‌وڵێکی ده‌سه‌ڵاته پاوانخواز و داگیرکه‌ره‌کان ئه‌وه‌یه که نه‌ورۆزی کورده‌واری وه‌کوو ڕێوڕه‌سمێکی مێژوویی قه‌تیسبوو له مێژوویه‌کی دیاریکراودا بناسێنن، به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌ر ساڵه کوردان به نه‌ورۆزی پڕشکۆیان له باکوور و باشوور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا ئه‌م پلانه پووچه‌ڵ ده‌که‌نه‌وه، هیچ نه‌ورۆزێکی کوردی نییه که له ده‌ره‌وه‌ی دروشم و خواست و هه‌ڵوێستی سیاسییه‌وه به‌ڕێوه ببرێت، بانگهێشتی زۆرێک له نوێنه‌رانی وڵاتان بۆ ڕیوڕه‌سمی نه‌ورۆز بۆ هه‌ولێری پایته‌خت گرینگییه‌کی ستراتیژیک و کاریگه‌ری له‌سه‌ر شوناسی سیاسی و کو‌لتووریی ئێمه له ناو بازنه‌ی دالێکی ناوه‌ندیی به‌ناوی نه‌ورۆز هه‌یه، ئه‌رکی ئێمه کردنی نه‌ورۆزه به هێمایه‌کی قه‌به‌تر و گه‌وره‌تر له خواست و ئامانجی سیاسیی ڕوون و پته‌و له هه‌موو جیهاندا نه‌ک هه‌ر له ناو کوردستاندا، عه‌جه‌مان سه‌ره‌ڕای هه‌موو نه‌رجسییه‌ت و خۆپه‌رستییان هه‌ر ساڵه به نه‌ورۆزی باکوو و باشوور سه‌رسام ده‌بن و ده‌حه‌په‌سێن و نه‌ورۆزی ئه‌مساڵی ئێمه ده‌شێت بانگێکی بڵند به په‌یامێکی سیاسیی به‌رزتر له ساڵان و ڕه‌تکه‌ره‌وه‌ی هه‌ر جۆره پاوانخوازی و ناوه‌ندگه‌رێتییه‌کی هیزه کۆنه‌په‌رسته‌کانی ئێرانه دژی کورد و هه‌موو که‌مینه و ڕه‌نگ و ده‌نگه‌کانی ناو ئێران، نه‌ورۆزی ئه‌مساڵمان سیاسیترن نه‌ورۆز و به‌رزترین هاواری شوناسی نه‌ورۆز ده‌بێت.