له حاڵێکدا زیاتر له چه‌ند مانگێک به سه‌ر خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه‌کان له ئێران‌دا تێده‌په‌ڕێت، تا ئه‌م ساته‌ش ئه‌م ڕابوونه به‌شێوه‌ی په‌رته‌وازه و په‌رش و بڵاو به‌رده‌وامه و ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامیش به هه‌موو شێوه و ڕێگه‌یه‌ک هه‌وڵ ده‌دات ڕابوونه‌که کۆنترۆڵ و سه‌رکوت بکات و له ڕاستیدا بۆ ئه‌مه‌ش سڵ له هیچ کرده‌وه‌یه‌کی تووندوئاژۆ و کوشنده ناکاته‌وه، به‌ره‌یه‌کی به ناو ئۆپۆزیسیۆن و نیوه یه‌کانگیر و نیوه په‌رته‌وازه‌ی ئێرانی(فارس) ده‌ستیان داوه‌ته ده‌ستنیشانکردنی هێڵ و پێکهات و خه‌ریته‌ی داهاتووی سیاسیی ئێران، له پاش ڕووخان و نه‌مانی کۆماری ئیسلامی ده‌ستنیشانکردنێکی وه‌ها که نامۆ و غه‌واره‌بوونی ئه‌و به‌ره‌یه به پێکهات و گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م چل ساڵه‌ی کۆمه‌ڵگای ئێرانی و جوگرافیای کو‌لتووری و ئیتنیکی ئه‌و وڵاته زیاتر ده‌رده‌خات. ئه‌مه‌ی که ئیراده‌یه‌کی گشتگیر له نێو زۆربه‌ی هاووڵاتیانی ئێران و نه‌ته‌وه و که‌مینه‌کانی ئێران بۆ ڕووخان و له‌ناوچوونی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هه‌یه حاشاهه‌ڵنه‌گره، به‌ڵام ئه‌وه‌ش که ئۆپۆزیسیۆنی بۆینباخ له مل و پاشایه‌تیخوازی فارس له ده‌ره‌وه خه‌ریکن له‌سه‌ر خوێن و قوربانیدانی خه‌ڵک تیۆری سه‌یر و سه‌مه‌ره داده‌ڕێژن و له واقیعی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی و کو‌لتووری ئێران دابڕاون و تێگه‌یشتنێکی ئه‌وڕۆییان نییه، زه‌نگی مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر هاتنه ئارای هه‌رجۆره گۆڕانکارییه‌کی ڕیشه‌یی و نوێ له داهاتووی ئێرانی پاش کۆماری ئیسلامی.
ئه‌گه‌رچی له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌سه‌ڵاتی میدیایی و پڕوپاگه‌نده‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران به چڕی له‌گه‌ڵ ئه‌م وێنا و تێگه‌یشتنه گشتییه له ڕابوون و شۆڕشه‌که له‌شه‌ڕدایه، میدیاکانی کۆمار و به‌تایبه‌ت میدیاکانی سوپای پاسداران(هه‌واڵنێریی فارس و جه‌وان) به بڵاوکردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆ له ددانپێدانانی زۆره‌ملی ئه‌و که‌سانه‌ی که گیراون، پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی هه‌ندێ که‌سایه‌تی هونه‌ری و …هتد. له پشتیوانیکردنی جه‌ماوه‌ری، وا پیشان ده‌ده‌ن دۆخه‌که‌یان له ژێر کۆنترۆڵ دایه و هیچ شتێکی وه‌ها له ئارادا نییه، به‌هه‌مان شێوه له دوا لێدوانی‌دا “عه‌لی خامنه‌یی” له‌باره‌ی ناڕه‌زایه‌تی و ڕابوونه‌کان وتی “هه‌ندێ ناڕه‌زایه‌تی بچووک” هه‌ن و نابێ خه‌ڵک فریوی ئه‌مریکا و ئیسرائیل بخۆن.
به‌م شێوه‌یه شه‌ڕی گه‌وره‌ی میدیایی دژی هه‌ر شتێک که ڕۆژگارێک له ئایدۆلۆژی ئیسلامی شیعی‌دا له زاری خومه‌ینییه‌وه به لاچاوێک ئاماژه‌ی پێ کرابێت و وه‌کوو دوژمن و لایه‌نی به‌رامبه‌ر و شه‌یتان ئاماژه‌ی پێ درابێت، له‌ئارادایه و ئه‌م دوژمنه سه‌ره‌کییانه‌ش (هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه!) ئیسرائیل و ئامریکان و کورد و کوردستانیش له میدیاکانی ئێران (کۆمار و غه‌یری کۆمار) وه‌کوو سێبه‌ریان نیشان ده‌درێت! هه‌ر بۆیه له‌و ماوه‌یه‌دا به بۆردومانکردنی بنکه و باره‌گاکانی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له باشوور، خامنه‌یی و سوپا ویستیان به حسێبی خۆیان قامکێکی دروست و به‌رهه‌ست بخه‌نه سه‌ر سه‌رچاوه‌ی ئاژاوه‌کانی ناوخۆی ئێران! به‌ڵام ئه‌م تاکتیک و ستراتیژییه ئیتر سواوه و ئه‌سته‌مه خه‌ڵک به گشتی بکه‌ونه داوییه‌وه، به‌تایبه‌تی بۆ که‌سێک که له ناوخۆی ئێران ژیا بێت و به تایبه‌تی تر بۆ که‌سێکی کورد وا ئاگاداره ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی به چ ئاقارێکدا ڕۆشتووه و ئێسته له چ دۆخێکی ناجێگیر و داڕماودایه! هه‌روه‌کوو ڕوون و ئاشکرایه ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌م دواییانه که پاش مه‌رگی “ژینا ئه‌مینی” خه‌ڵکی سه‌قز له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ربڵاو بوویه‌وه و به‌شی زۆری ئێرانی گرته‌وه، یه‌که‌م ئه‌ڵقه‌ی زنجیره ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌کان له ئێران نییه، ئه‌گه‌رچی جیاوازترین و تایبه‌تترینیانه.
خۆپیشاندانه‌کانی ساڵی 78 له سه‌رده‌می سه‌رۆککۆماری سه‌ید “محه‌مه‌د خاته‌می”دا که بوو به‌هۆی ڕووداوی “کوی دانشگاه”، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ساڵی 88 له بزووتنه‌وه‌ی که‌سکدا و خۆپیشاندانه‌کانی ساڵی 98، هه‌موویان ئه‌گه‌رچی به ده‌وری داخوازیگه‌لی خوێندکاری، سیاسی و ئابووریدا ده‌خولانه‌وه به‌ڵام به گشتی ناڕه‌زایه‌تیگه‌لێک بوون که بێ هیواییان له ڕیفۆرم و چاکسازیی و پاشه‌کشێیه‌کی لانیکه‌می ئه‌و ده‌سه‌ڵاته پێوه دیار بوو، له‌وه‌ی ساڵی 98 دروشمه‌کان ڕاسته‌وخۆ خومه‌ینی و خامنه‌یی و بنه‌مای ڕژێم و ئایدۆلۆژییه‌که‌یان ده‌کرده ئامانج، به‌ڵام زۆر په‌رته‌وازه و لێکدابڕاو بوو، ئه‌مه‌یش که له لایه‌ن کورده‌وه به شۆڕشی “ژینا” ناو ده‌برێت سه‌ره‌ڕای گۆڕانێکی پارادایمیک له مێژووی بزووتنه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له ڕووی به‌شداریی ژنان و کچان به هه‌موو ته‌مه‌نه‌کانه‌وه و به زۆر ئایدۆلۆژیای جیاواز و لێک دژه‌وه، یه‌کانگیری و به‌رفراونییه‌کی بێوێنه‌شی هه‌یه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکانی دانیشتووی ئیرانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی له هه‌موو جیهاندا زه‌ق کردووه‌ته‌وه و وه‌کوو یه‌کێک له شرۆڤه‌کارانی سیاسی وتی “ده‌ریخست ڕا و تێگه‌یشتنی خه‌ڵکی ئێران له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی کۆمار چه‌نده لێک دوورن!” ئه‌مه کۆی به‌رجه‌وه‌ن و پانۆرامای کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتوورییه له ناو جوگرافیای ئێران، ساڵانێکه خه‌ڵکی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خه‌ریکی خه‌بات و شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ن دژی ئه‌و سیسته‌مه ڕزیو و گه‌نده‌ڵه، سیسته‌مێک ته‌نانه‌ت به‌ها ئه‌خلاقییه‌کانی خۆیشی بۆ ناپارێزرێت و له ئاستی باڵوێز و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وێنه و گرته‌ی ڤیدیویی بێئه‌خلاقی ده‌رئه‌که‌وێت و ئێسته جێگه‌ی قبووڵی خه‌ڵکێک نین که لانیکه‌می چاوه‌ڕوانیان پاراستنی بنه‌ماڵه و پێکهاتی خێزانیان بوو به چاوساغی و چاودێریی ئه‌وان.
به‌ڵام ئه‌م بڵقه ته‌قیوه و بۆ خه‌ڵک ده‌رکه‌وتووه که ئه‌م سیسته‌مه جگه له ڕووخسارێکی مه‌کیاجکراو به هه‌ندێ به‌های هاوبه‌شی گشتیی قبووڵکراوی خه‌ڵک و جگه له کارئه‌کته‌رێکی زمانباز و عیشوه‌کار له ژێر سۆز و قودسییه‌ت و نه‌وای دینی هیچی دیکه نییه، هیچ نییه جگه له کۆمه‌ڵێک بازرگان و گه‌نده‌ڵ و دز که سه‌رمایه و سامانی خه‌ڵک به تاڵان ده‌به‌ن، له یه‌کێک له دوا گه‌نده‌ڵییه‌کانی کۆمپانیای فوولادی موباره‌که‌ی ئیسفه‌هاندا 19 هه‌زار ملیارد تمه‌ن گه‌نده‌ڵی کراوه و دیاریش نییه له کوێیه! ئه‌مه ته‌نها یه‌ک نموونه‌ی به‌سیت و ساده‌ی دزی و گه‌نده‌ڵی له پێکهاتی ئیداریی سیسته‌می کۆماره و له زۆربه‌یاندا ده‌رده‌که‌ێت که ده‌ستی به‌رپرسێکی باڵای ئه‌منی یان سوپا یان کوڕی به‌رپرسێکیان له پشته، له حاڵێکدا خه‌ڵکانێک له هه‌موو قوڕنه‌ی جوگرافیای ئێران‌دا هه‌ن و په‌یدا ده‌بن که پێیان ده‌ڵێن زبڵگه‌ر(زباله‌گرد) واته ئه‌وانه‌ی که بۆ په‌یداکردانی بژێوی ڕۆژانه‌یان به ناو زبڵه‌کاندا ده‌گه‌ڕێن و هه‌ر شتێکی به‌نرخیان دۆزییه‌وه ده‌ڕۆن ده‌یفرۆشنه‌وه یان ئه‌گه‌ر پارووه نانێکیان بینییه‌وه که ته‌واو نه‌کراوه، ده‌یخۆنه‌وه، ئه‌م زبڵگه‌ڕییه ته‌نها پیاوان ناگرێته‌وه به‌ڵکوو ژنان و کچان و منداڵانی ته‌مه‌ن ده بۆ دوانزه ساڵیشی تێدایه، له ڤیدیۆیه‌کی دیکه‌ی بڵاو کراوه‌دا کوڕی باڵوێزی ئیڕان له ڤینزۆئیلا بوتڵێک شه‌راب ده‌کاته‌وه و که‌ف و غازه‌که‌ی ده‌کات به ناوگه‌ڵی دوو ژنی ڕووت که له گه‌ڵیدان.
ئه‌مانه وێنه کومیتراژیکه‌کانی به‌رخۆرانی ئایدۆلۆژییه‌کن که ڕۆحیان مردووه! ڕسته‌یه‌کی به‌ناوبانگی “میشیل فۆکۆ” فه‌یله‌سووفی فه‌ره‌نسی هه‌یه که هه‌م ئێرانییه‌کان و هه‌م ده‌سه‌ڵاتدارنی ئێرانی جار نا جار ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن که ده‌ڵێت شۆڕشی ئێران(مه‌به‌ستی شۆڕشی ساڵی 1979یه) ڕۆحی جیهانێکی بێ ڕۆحه ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌واشه تێگه‌یشتن و که‌وتنه‌داوی فۆکۆش به ڕاست له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین ئه‌وا ده‌گه‌ین به‌و ئه‌نجامه که ئه‌م شۆڕشه وا گه‌لانی ئێران کردیان و ئیسلامی شیعی له‌سه‌ر به‌روبوومه‌که‌ی خواردی و ئێسته‌ش بووه به مۆته‌که‌ی ناوچه‌که و دونیا، هه‌نووکه جگه له جه‌سته‌یه‌کی شێرپه‌نجه لێدراو و ڕزیو هیچی دیکه‌ی لێ نه‌ماوه‌ته‌وه! ئه‌گه‌ر که‌سێک له ماوه‌ی ئه‌م چل و سێ ساڵه‌دا له ئێران نه‌ژیابێت نازانێت ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی چ دۆزه‌خێکی دروست کردووه! نازانێت سه‌ره‌تاییترین شتێک که مرۆڤ له کیسی ده‌دات ئازادی و هه‌موو مافه ئینسانییه‌کانێتی. ئه‌مه ئه‌گه‌ر کورد بیت ئه‌وا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌و مافانه له کیس ده‌ده‌یت به‌ڵکوو دوو تاوانی سه‌ره‌کیشت هه‌میشه له‌سه‌ر شانه؛ کوردبوون و سونیبوون، کوردبوون و قه‌ڵخانیبوون(ئه‌هلی حه‌ق)، کوردبوونی په‌تی(ئه‌گه‌رچی شیعه‌ش بیت وه‌کوو ناوچه‌کانی ئیلام و کرماشان و …). ئێسته دوای ئه‌م هه‌موو خوێندان و قوربانیدانه که کورد به‌رده‌وام که‌واسووری پێش له‌شکر بووه، دوو گوتاری پانئێرانیستی(سه‌ڵه‌ته‌نه‌ت خوازه‌کان) و گوتاری کۆماری ئیسلامی ڕووبه‌ڕووی یه‌ک بوونه‌ته‌وه و له ئاستی میدیاییدا شه‌ڕیکی گه‌رموگوڕ له ئارادایه، هه‌رچی کوردیشه که خۆی ئاخێزگه‌ی ڕابوونه‌که و قوربانیده‌ری ڕاسانه‌که‌یه لای ئه‌وان وا پیلانی بۆ داڕێژراوه که وه‌کوو بکه‌ر و مافخواز و نه‌ته‌وه په‌راوێز بخرێت! کورد به دوو سه‌ده خه‌بات بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی و ئۆتۆنۆمی و…ناوی له پاڵ به‌لووچ و عه‌ره‌بدا دێت.
ئه‌مه به واتای دابه‌زاندنی خواستی سیاسی و مافی ئه‌وان وه‌کوو نه‌ته‌وه نییه به‌ڵکوو درکاندنی ئه‌م ڕاستییه مێژووییه‌یه که کورد ده‌یان ساڵ زیاتر له‌وان پێشه‌نگی خه‌باتی ڕزگاری و پێشکه‌وتنخوازانه بووه! هه‌رچه‌ند ئه‌مه هه‌موو گوتاره‌که‌یان ناگرێته‌وه و کورد له لایه‌ن به‌شێک له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی و گوتاری هه‌ندێ له سیاسیی و شرۆڤه‌کارانیان پشتگیریی ده‌کرێت و واقیعبینانه دان به خواست و ویست و شۆڕشگێڕی و قوربانیدانیان ده‌نرێت، به‌ڵام هه‌ر ده‌بێ له نێوان ئه‌م دوو گوتاره‌دا ئاگادار بین. له ماوه‌ی ڕابردوو له لێدوانێکی یه‌ک کاتژمێری شازاده په‌هله‌وی دا (له‌م ماوه‌یه‌دا که دیاره ده‌یانه‌وێت وه‌کوو ڕێبه‌رێک بۆ داهاتووی ئێران بیناسێنن و مانیفێستی که‌ن) هه‌ندێ ئاماژه‌ی گشتی و لێڵ به داهاتووی سیسته‌می سیاسیی ئێران کراوه که گوایه ده‌بێ هه‌موو لایه‌ن و ڕه‌نگه‌کان تێیدا به‌شدار بن به بێ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ باسی مافی نه‌ته‌وه‌کان و ئه‌و گه‌لانه به تایبه‌تی کورد بکات که له بوولێڵی مێژووه تا ئێسته کۆڵی نه‌داوه و بۆ مافه‌کانی قوربانی داوه و ئه‌یدا. له ڕاستیدا نه‌ته‌وه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ساڵانێکه قوربانی و خوێن ده‌دات بۆ به پێوه ڕاگرتنی ڕۆحی کوردایه‌تی و شوناسی خۆی، ئه‌وه‌ی که ڕوون و ئاشکرایه پیرۆزیی خه‌باتی پێشمه‌رگه و کوردایه‌تی ڕۆژهه‌ڵاته که مه‌شخه‌ڵی ئه‌م ڕێگایه‌ی ڕۆشن ڕاگرتووه، به‌ڵام ده‌بێ کوردانی ڕۆژهه‌ڵات بیری جیددی بکه‌نه‌وه له پلانی سه‌ڵه‌ته‌نه‌تخواز و لایه‌نه سیاسی و ئایدۆلۆژیکه‌کانی ئێران، ئه‌گینا ئه‌م نیشانانه‌ی که ئێمه له کوڕی حه‌مه‌ڕه‌زا شا ده‌یانبینین هه‌مان ئاماژه‌ن که کاتی هاتنی خومه‌ینی بۆ ئێران له ساڵی 1979دا له ته‌له‌ڤیزیۆن بینیمان و له بڵاڤۆک و کتێبه مێژووییه‌کان خوێندمانه‌وه. ئه‌م گوتاره کلیل وشه‌ی سه‌ره‌کیی پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاکی ئێرانه و ئه‌وه‌نده داکۆکی له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌کات باسی پلانه‌کانی خۆیان بۆ داهاتووی ئابووری، کو‌لتووری و ڕۆشنبیری و ئازادییه‌کانی تاک له‌و وڵاته ناکات ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه‌یه کورد له هه‌مبه‌ر دۆزێکی دیکه‌ی وه‌کوو ساڵی 1979دایه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر له ئێسته خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و گوتاره و لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی یه‌کلا بکاته‌وه ئه‌گینا مێژوو دووپات ده‌بێته‌وه.