کازم حەبیب، وه‌كو عه‌ره‌بێك له هه‌مبه‌ر قوربانییانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه داوای لێبوردن ده‌كه‌م.
وه‌كو عه‌ره‌بێك له هه‌مبه‌ر قوربانییانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه داوای لێبوردن ده‌كه‌م
وه‌كو هاوڵاتییه‌كی عه‌ره‌ب له ئێراق له‌گه‌ڵ ته‌واوی عه‌ره‌ب به‌رپرسیارێتی پێشكه‌شكردنی داوای لێبوردنێكی به‌هێز له گه‌لی كورد و قوربانییانی ئه‌نفال و خێزانه‌كانیان و قوربانییانی كۆكوژی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له ئه‌ستۆ ده‌گرم. له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه باش و دیموكراسیخوازه‌كاندا له عه‌ره‌ب به‌رپرسیارێتی كاركردن و هاوبه‌شیكردنی كارا له ئاشكراكردنی ئه‌و تاوانانه‌ی له‌وێ ئه‌نجامدرا، هه‌روه‌ها كاركردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری واقیعی و خێرا بۆ قوربانیانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و پێشكه‌شكردنی قه‌ره‌بووی گونجاو بۆ قوربانیانی گه‌لی كورد، له ئه‌ستۆ ده‌گرم. ئه‌مه وته‌ی نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری ئێراقی كازم حه‌بیبه كه رۆژی (30/ئاب/2021) له ته‌مه‌نی (86) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
“د. كازم حه‌بیب” نووسه‌رو سیاسه‌تمه‌دار و چالاكی بواری مافی مرۆڤ، له (16/4/1935) له شاری كه‌ربه‌لا له‌دایكبووه. سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندی له كه‌ربه‌لا خوێندوه. له (1955 – 1958) به‌هۆكاری سیاسی زیندانی كراوه‌و دورخراوه‌ته‌وه. له (1964) ماسته‌ری له كۆلێژی ئابووری زانكۆی به‌رلین به‌ده‌ستهێناوه. له (1968) دكتۆرای له فه‌لسه‌فه‌دا به‌ده‌ستهێناوه. له (1973) دكتۆرای دووه‌می له بواری زانست‌دا به‌ده‌ستهێناوه. له ( 1969 – 1975) بووه‌ته مامۆستا له زانكۆی موسه‌ته‌نسرییه و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كشتوكاڵ بووه. له (1978) به هۆكاری سیاسی ده‌ستگیركراوه‌و پاشان خانه‌نشین كراوه، له‌كۆتایی هه‌مانساڵدا ئێراقی به‌جێهێشتووه. له (1979 – 1981) بووه‌ته مامۆستا له په‌یمانگای زانستی ئابووری و په‌یمانگای مافی له زانكۆی جه‌زائیری پایته‌خت. تاوه‌كو ساڵی (1988) به‌شداربووه له خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی له كوردستانی ئێراق. پاشان له ریزی ئۆپۆزسیۆنی ئێراقیدا كاریكردووه. دواتر رویكردۆته ئه‌ڵمانیا و كچ و كوڕێكی هه‌یه. خاوه‌نی بیست كتێب و ده‌یان توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه و وتاری ئابووری و سیاسییه، هه‌روه‌ها له بواری مافی مرۆڤدا به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ئه‌ڵمانی ده‌نووسێت.
“په‌یامی لێبووردن”
له پێشه‌كی وتارێكیدا به‌ناونیشانی بنه‌ما ئایدۆلۆژییه‌كانی ئه‌نفال، نووسه‌ر سه‌ره‌تا به په‌یامێكی هاوخه‌می و داوای لێَبوردن ده‌ست پێده‌كات و ده‌نووسێَت؛ ئه‌و تاوانانه‌ی له‌ماوه‌ی حوكمڕانی درێژی به‌عسدا به سه‌ركردایه‌تی دیكتاتۆر سه‌دام حسێن، له كوردستانی ئێراق و له دژی گه‌لی كورد و كوردانی فه‌یلی ئه‌نجامدران، به‌ناوی به‌رگریكردن له “عروبه‌ی ئێراق”و به‌ناوی “نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب”و “یه‌كێتی ئێراق” ئه‌نجامدران. بۆیه داخوازی به‌رده‌وام بۆ ئاشكراكردنی قوربانییانی ئه‌و پرۆسانه و كۆكوژی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له كوردستانی ئێراق، ئه‌ركێكه له ئه‌ستۆی هه‌موو عه‌ره‌بێكه له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی ئێراق، به‌رله‌وه‌ی ئه‌ركی گه‌لی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه بێت له كوردستانی ئێراقدا. وه‌كو هاووڵاتییه‌كی عه‌ره‌ب له ئێراق هه‌ست به‌و رووداوانه ده‌كه‌م كه له كوردستانی ئێراق و له‌دژی كوردانی فه‌یلی ئه‌نجامدران، سه‌رباری سه‌ركۆنه‌كردنی ئاشكرا‌و به‌رده‌وامم له دژی ئه‌و تاوانانه‌ی به درێژایی چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك ئه‌نجامدران، به‌هه‌مانشێوه له‌گه‌ڵ ته‌واوی عه‌ره‌ب به‌رپرسیارێتی پێشكه‌شكردنی داوای لێبوردنێكی به‌هێز له گه‌لی كورد و قوربانییانی ئه‌نفال و خێزانه‌كانیان و قوربانییانی كۆكوژی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له ئه‌ستۆ ده‌گرم. هه‌رچه‌نده ئه‌م داوای لێبووردنه هیچ نییه جگه‌له لایه‌نێكی ئه‌ده‌بی بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و تاوانانه‌ی به‌ناوی عه‌ره‌ب و عروبه و یه‌كێتی نیشتیمانی ئێراق ئه‌نجامدران و ئه‌وانیش لێی بێبه‌رین.
له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه باش و دیموكراسیخوازه‌كاندا له عه‌ره‌ب به‌رپرسیارێتی كاركردن و هاوبه‌شیكردنی كارا له ئاشكراكردنی ئه‌و تاوانانه‌ی له‌وێ ئه‌نجامدرا، هه‌روه‌ها كاركردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری واقیعی و خێرا بۆ قوربانییانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و پێكشه‌شكردنی قه‌ره‌بووی گونجاو بۆ قوربانیانی گه‌لی كورد، كه هه‌ر به سیمبولی ده‌مێنێته‌وه، له ئه‌ستۆ ده‌گرم. ئه‌م جۆره هه‌ڵوێستانه له‌لای عه‌ره‌ب، پێویستی به هۆشیاری هه‌یه له‌باره‌ی؛ سرووشتی ئه‌و تاوانانه‌ی له كوردستانی ئێراق ئه‌نجامدران، له‌باره‌ی ئه‌و مێنته‌لێتیه ره‌گه‌زپه‌رسته قێزه‌ونه‌ی كه له‌پشتی ئه‌و تاوانانه‌وه بووه، له‌باره‌ی ئه‌و ده‌ره‌نجامه كاره‌ساتبارانه‌ی لێیكه‌وتۆته‌وه. چونكه ئه‌و تاوانه ترسناكانه، كه رژێمی ئێراق به سه‌ركردایه‌تی سته‌مكاران و به فه‌رمانه ره‌گه‌زپه‌رستانه قێزه‌ونه‌كانی سه‌دام حسێن پیاده‌یان كرد، گه‌وره‌ترین سووكایه‌تی بوو به برایه‌تی عه‌ره‌بی و كوردی و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له ئێراق و یه‌كێتی نیشتیمانی ئێراق و مافه ره‌واو دادپه‌روه‌رانه‌كانی گه‌لی كورد كرا.
“بنه‌ما ئایدۆلۆژییه‌كانی ئه‌نفال”
د.كازم، وتاره‌كه‌ی ته‌رخانكردوه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی؛ بنه‌ما ئایدۆلۆژییه‌كانی ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه چییه كه حیزبی به‌عس و سیستمه سیاسیه‌كه‌ی و سه‌ركرده‌كانی له‌دژی گه‌لی كورد‌و بزووتنه‌وه خه‌باتكاره‌كه‌ی ئه‌نجامیانداوه؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت؛ تاوانی ئه‌نفال و بۆردومانی كیمیاوی هه‌ڵه‌بجه به یه‌كێك له دڕندانه‌ترین ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه داده‌نرێن كه له ساڵی (1988)دا دووچاری گه‌لی كورد هات، لووتكه‌ی ره‌فتاری تۆقێنه‌رانه‌ی هه‌موو حكومه‌ته‌كانی پێشووی ئێراق بوو. وه‌كو هاووڵاتییه‌كی ئێراقی له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب هه‌ست به خه‌مێكی زۆر و شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌م له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی فاشییه عه‌ره‌به‌كان ئه‌نجامیاندا له هه‌رێمی كوردستانی ئێراق، ئه‌و تاوانانه‌ی كه ناوچه‌وانی مرۆڤایه‌تی له حه‌سره‌تدا ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاری لێده‌تكێ. هه‌موو قوربانییه مرۆییه‌كان ئه‌وه‌مان لێده‌خوازن تێ‌بكۆشین له‌پێناوی رێگرتن له دووباره گه‌یشتنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هێزه تاوانكارانه به ده‌سه‌ڵات له ئێراقدا، ئیدی به‌هه‌ر پاساوێكی فیكری و سیاسی و ئاینی و مه‌زهه‌بی بێت كه ده‌كرێت خۆیانی پێ بشارنه‌وه یان بانگه‌شه‌ی بۆ بكه‌ن یان ئه‌و پاساوانه‌ی پشتی پێده‌به‌ستن. هیوادارم هه‌موو هاووڵاتییه‌كی عه‌ره‌ب به‌هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌وه له ئێراق و هه‌ر شوێنێكی دیكه بێت، چالاكانه و له سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتییه‌وه به‌شداربن له په‌رده هه‌ڵماڵین له پێشینه‌ی فیكری و ئامانجه راسته‌قینه‌كانی پشته‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانی ئێراق روویاندا. سه‌ركۆنه‌كردن و سه‌رزه‌نشتكردن و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی برایه‌تی له‌نێوان ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كاندا له یه‌ك وڵات و له سه‌رانسه‌ری جیهاندا. كاتێك هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕێگای خۆی لاده‌دات و ده‌شێوێ، له‌و كاته‌دا هه‌ڵگرانی ئه‌و بیره ده‌توانن هه‌موو تاوانێكی سامناك به‌ناوی نه‌ته‌وه و به‌رگریكردن لێی و پاراستنی باشییه‌كانی ئه‌نجام بده‌ن! ئه‌و بیره‌ش له‌وكاته‌دا هیچ نییه جگه‌له شۆڤێنیزم و ره‌گه‌زپه‌رستی و په‌یڕه‌وكردنی ئامرازه‌كانی فاشیزم. ئه‌م تاوانه دژه‌مرۆیی و كۆمه‌ڵكوژی و تاوانی جه‌نگانه كه ماوه‌ی نۆ مانگ به‌رده‌وام بوون، ده‌ره‌نجامی كاردانه‌وه یان هه‌ڵوێستێكی سیاسی نه‌بوو له هه‌مبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی چه‌كداری كوردی له هه‌رێمی كوردستانی ئێراق، به‌ڵكو گوزارشت بوو له ئایدۆلۆژیاییه‌كی ئیتنی دژه نه‌ته‌وه‌كانی دیكه، گوزارشت بوو له میكانیزمه‌كانی حكومی فاشیانه كه هێزی به‌عسی فه‌رمانڕه‌وا له خۆی پێچابوو، چۆن ئه‌ویدی ره‌تده‌كرده‌وه و هه‌وڵیده‌دا بۆ پایه‌ماڵكردنی بزاڤی گه‌لێك كه داوای ئازادی و دیموكراسیه‌ت و ته‌واوی مافه‌كانی خۆی ده‌كرد، له‌نێویاندا بڕیاردان له مافی چاره‌نووسی خۆی به‌بێ چاودێری و سه‌رپه‌رشتی كه‌سانی تر.
هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفال و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، لووتكه‌ی كرده‌وه سه‌ربازی و دوژمنكارییه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی ئێراق بوون له‌دژی گه‌لی كورد. ئه‌و گه‌له‌ی به‌ر له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئێراقه‌وه داوای مافه ره‌واكانی خۆی ده‌كات، به‌رده‌وامیش بووه له‌و داوایه به‌درێژایی ده‌یه‌كانی رابردوو، تاوه‌كو به‌شێكی بنه‌ڕه‌تییان له (1991/1992) به‌دیهێنا، ئه‌ویش دروستكردنی حكومه‌تی فیدراڵی بوو له هه‌رێم له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێراقدا. لێره‌وه سه‌رله‌نوێ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌م كه هه‌ڵمه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نفال و پرۆسه‌كانی به‌عه‌ره‌بكردن و راگواستنی زۆره‌ملێ و گۆڕینی دیمۆگرافی ناوچه‌كانی كوردستان، ده‌ره‌نجامی مێنته‌لێتیه‌كی سته‌مكارانه‌ی سه‌ربازی و ئایدۆلۆژی ره‌گه‌زپه‌رستانه بوو، به میكانیزمی فاشیزمانه له سه‌ركوتكاری و له‌ناوبردن پیاده‌كرا.
“له هه‌ڵوێسته‌وه بۆ كردار”
نووسه‌ر دوای ده‌ربڕینی په‌یامی هاوخه‌می‌و داوای لێبوردن له گه‌لی كورد، بۆ به‌كرده‌یكردنی ئه‌و هه‌ڵوێسته كۆمه‌ڵێك پێشنیار ده‌خاته‌ڕوو كه بریتین له؛
1. رێككه‌وتن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێكی زانستی یه‌كگرتوو له كوردستانی ئێراق بۆ كۆكردنه‌وه و پۆلێن‌كردن و رێكخستن و پاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به‌و تاوانانه‌ی له ماوه‌ی سه‌رده‌مه‌كانی پێشودا ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد ئه‌نجامدران. وه‌لێ به‌تایبه‌تی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له‌دوای گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵاتی به‌عسه‌وه دێت.
2. دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی جێبه‌جێكاری هه‌میشه‌یی، له‌ڕووی سیاسیه‌وه گرنكه باره‌گاكه‌ی له یه‌كێك له شاره‌كانی ئه‌ورووپا بێت، هه‌روه‌ها لقی له هه‌ندێك له شاره‌كانی دنیا‌و له‌هه‌ر كوێیه‌ك بتوانرێت، جگه‌له باره‌گایه‌كی ناوه‌ندی دیكه له كوردستان هه‌بێت. ئه‌نجومه‌نه فراوانه‌كه‌شی كه‌سایه‌تی زانستی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئێراقی سه‌ربه‌خۆو حیزبی له هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له‌خۆبگرێت، سه‌رباری كه‌سایه‌تی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی كه بتوانن ببنه بزوێنه‌ری كاركردن بۆ راپه‌ڕاندنی هه‌ڵمه‌تێكی جیهانی به‌رده‌وام بۆ سه‌رخستنی قوربانیانی ئه‌نفال له كوردستانی ئێراقدا.
3. پێشكه‌شكردنی داوایه‌كی فه‌رمی به‌ناوی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌میشه‌یی و به‌رپرسان له كوردستانی ئێراق به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌پێناوی رێكخستنی كۆڕبه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ماوه‌ی ئه‌م ده‌یه‌یه‌دا بۆ تاوتوێكردنی هۆكار و ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی تاوانه‌كانی ئه‌نفال كه رژێمی ئێراق ئه‌نجامیدا، به‌و پێودانگه‌ی كارێكی ره‌گه‌زپه‌رستانه بووه و ئامانج لێی پاكتاوكردن و كۆمه‌ڵكوژی گه‌لی كورد بووه له كوردستانی ئێراقدا. هه‌روه‌ها هه‌ڵێنجانی په‌ند و سیاسه‌ت و رێكارگه‌لێك كه بكرێت بگیرێنه‌به‌ر بۆ سزادانی رژێمه‌كه و له‌پێناوی رێگرتن له دووباره بوونه‌وه‌ی له كوردستانی ئێراق یان هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی جیهاندا، ئه‌مه‌ش وه‌كو هۆشدارییه‌ك بۆ هه‌موو حكومه‌ت و هێزو سیاسه‌ته ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان له ناوچه‌كه‌دا، به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه به‌شه‌كانی دیكه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردی تێداده‌ژی.
4. ئاماده‌كردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی تۆمه‌تباركردنی فه‌رمی دژی سه‌ركرده‌كانی حكومه‌تی ئێراق، به‌و پێودانگه‌ی بیریان كردۆته‌وه‌و پلانیان رێكخستوه‌و به‌كرداری كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نفالیان له كوردستانی ئێراق ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ها كاریان كردووه بۆ شاردنه‌وه‌ی سیماكانی له رایگشتی جیهانی و عه‌ره‌بی و ئێراقی، پێشكه‌شكردنی به دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به دادگایكردنی تاوانبارانی جه‌نگ و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ به‌تایبه‌تی مافی ژیانكردن. ئه‌م كاره‌ش پێویستی به ده‌رچواندنی فه‌رمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه له دادگاكه‌وه بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌كانی رژێم و راده‌ستكردنیان به‌و دادگا نێوده‌وڵه‌تییه.
5. كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت له ئینته‌رنێتدا به‌ناوی هه‌ڵمه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نفال، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵنامه‌ی تایبه‌ت به‌و تاوانه به زمانه جیاوازه‌كان.
6. لیژنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه كۆڕبه‌ندو كۆنگره‌ی ساڵانه له كوردستانی ئێراق رێكبخات، له‌پێناوی به‌رده‌وامبوون له هه‌ڵماڵینی ئه‌و سیاسه‌تانه‌و ئاشكراكردنی ئه‌و شێواز‌و ئامراز‌و هۆكارانه‌ی كه رژێم له كوشتنی ئه‌و ژماره بێشوماره له دانیشتوانی كورد له كوردستانی ئێراق و باقی تاوانه‌كانی دیكه‌ی رژێم له دژی گه‌لی كورد‌و رۆڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه، به‌كاریهێناون.
7. لیژنه نێوده‌وڵه‌تییه هه‌میشه‌ییه‌كه به هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه سیاسییه ئێراقییه‌كان، ئیدی عه‌ره‌بی بن یان كوردی یان ئه‌وانیتر، كۆڕبه‌ند له ده‌ره‌وه‌ی ئێراق سازبكات، جا له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان بێت یان له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كانیان موسڵمانن، یاخود له ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكای باكوور و باشوور و ئوسترالیا و ده‌وڵه‌تانی دیكه له‌باره‌ی ئه‌نفال و دۆخی ئێستای ئێراقه‌وه. ده‌كرێت رۆژێك له ساڵدا دیاری بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته رۆژی یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی ئه‌نفالی كوردستانی ئێراق له سه‌رانسه‌ری ئێراقدا.
8. پاڵپشتیكردنی گۆڤاری ئه‌نفال له‌لایه‌ن ناوه‌ندێكی زانستی به‌ڵگه‌نامه‌یی، تاوه‌كو ببێته ئامرازێكی فیكری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری كارا له ئاشكراكردنی ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامدراون و هه‌ڵماڵینی باكگراوندیان و ده‌ره‌نجامه‌كانیان بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی. پێویست ده‌كات جگه‌له زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به زمانه‌كانی دیكه‌ش بڵاوبكرێته‌وه و به فراوانی له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كاندا دابه‌ش بكرێت.
9. ئه‌نجامدانی پێشانگای هونه‌ری شێوه‌كاری له‌باره‌ی بارودۆخی ئێراق و كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نفاله‌وه، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی تاوانی هه‌ڵه‌بجه و خه‌باتی گه‌لی كورده‌وه. ده‌ركردنی ئه‌لبوومی تایبه‌تی ئه‌و تابلۆیانه و بڵاوكردنه‌وه‌یان به فراوانی، پێویست ده‌كات زۆرترین ژماره‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئێراقی له نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی بۆ بانگهێشت بكرێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته سه‌ركۆنه‌كردنێكی كرداری ره‌گه‌زپه‌رستانی عه‌ره‌ب به‌هۆی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی كه له دژی گه‌لی كورد ئه‌نجامیانداوه. له‌پێشی هه‌موویانه‌وه سه‌ركرده حوكمڕانه‌كانی ئێراق و له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه سه‌دام حسێن و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید.
10. حه‌واندنه‌وه‌و بایه‌خدانێكی گه‌وره به كه‌سوكار و رزگاربووانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نفال، بۆ مسۆگه‌ركردنی تۆماركردن و نووسینه‌وه یان ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵیاندا بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین و وردترین ورده‌كاری له‌باره‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ره‌گه‌زپه‌رستانه‌یه و تۆماركردنیان به ده‌نگ و ره‌نگ و بڵاوكردنه‌وه‌یان به شێوه‌یه‌كی رێكخراو‌و به‌رنامه بۆ دانراو.
11. پێویسته له‌لایه‌ن حیزبه نیشتیمانییه باڵاده‌سته‌كانی كوردستانی ئێراق‌و له ئێراقی دیموكراسیدا، بایه‌خێكی تایبه‌ت بدرێت به‌و كه‌سانه‌ی له كۆمه‌ڵكوژییه‌كان رزگاریان بووه، هه‌روه‌ها چاودێری و سه‌رپه‌رشتیكردنی منداڵان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئه‌نفال.
12. دروستكردنی مۆزه‌خانه‌یه‌ك له كوردستان بۆ قوربانییانی گه‌لی كورد، به‌تایبه‌تی قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نفال تاوه‌كو ببێته ئه‌دگارو شوێنێك خه‌ڵكی سه‌ردانی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاشناببن به سرووشتی ئه‌و تاوانانه‌ی كه له دژی مرۆڤایه‌تی له كوردستانی ئێراق له‌لایه‌ن رژێم و مێنته‌لێتی فه‌رمانڕه‌واوه ئه‌نجامدراون، هه‌روه‌ها ده‌كرێت بكرێته مه‌زارێك بۆ ته‌واوی گه‌شتیارانی كوردستان.
13. دروستكردنی مۆنۆمێنتێكی ناوه‌ندی و مۆنۆمێنتێكی دیكه بۆ قوربانیانی ئه‌نفال له ناوچه‌یه‌كی گونجاوی كوردستاندا.
14. حكومه‌تی ئێراق پشتیوانی ئه‌و كتێب و توێژینه‌وانه بكات كه باس له‌و نه‌هامه‌تی و كۆمه‌ڵكوژییانه ده‌كه‌ن كه گه‌لی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له كوردستانی ئێراق دووچاری هاتوون، له‌پێناوی تێگه‌یشتن له‌و هۆكارانه‌ی له‌پشت ئه‌نجامدانییانه‌وه بووه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی په‌ندی لێ وه‌ربگیرێ و رێگری بكرێت له روودانه‌وه‌یان له داهاتودا.
15. دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئێراقه‌وه خاپوركراون، به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی به چه‌كی كیمیایی بۆردومانكراون. ده‌كرێت پرۆسه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی نێوده‌وڵه‌تی سازبكرێت له‌پێناوی دروستكردنی شارێكی نوێ له هه‌ڵه‌بجه، وه‌كو هێمایه‌ك بۆ هاوپشتی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م شاره غه‌درلێكراوه‌دا.
16. بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی هۆشیاری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ به‌هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه، هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفال بكرێته مادده‌یه‌كی تایبه‌ت له چوارچێوه‌ی مافی مرۆڤدا و له زانكۆ‌و قوتابخانه و خوێندنگاكاندا بخوێنرێت.
17. داواكردن له حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی قوربانیانی ئه‌نفال، به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنێكی زانستی دروست.
18. دروستكردنی مۆنۆمێنتێك له شاری به‌غدا بۆ قوربانیانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه.
19. پێویستی گه‌شه‌كردنی په‌یوه‌ندییه‌كی ده‌ستووری ئاشكرا له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی له بواره‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئه‌رك‌و مافه‌كانیاندا. بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش پێویسته ئه‌و ده‌قه ده‌ستورییانه له یاسای پابه‌ندكه‌ردا دابنرێن، دادگای ده‌ستووریش ئه‌و ناكۆكییانه یه‌كلایی بكاته‌وه كه له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه‌دا رووده‌ده‌ن. ئامانجی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌ل و هه‌ردوو حكومه‌ت و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێراقه.
20. كاركردن له‌پێناوی بیناكردنی بناغه‌یه‌كی ماددی بۆ چێكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی دیموكراسی عه‌لمانی و په‌روه‌رده‌یه‌كی فیكری و رۆشنبیری كۆمه‌ڵایه‌تی دژی شۆڤێنیزم و ره‌گه‌زپه‌رستی، دژی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئاینه‌كانی دیكه‌و شوێنكه‌وته‌كانیان، هه‌روه‌ها له دژی تایه‌فه‌گه‌رایی سیاسی و جیاكاری ئاینی و تائیفی، له‌پێناوی فه‌راهه‌مكردنی ژیانی هاوڵاتیبوونی یه‌كسان، دژی سته‌مكاری و توندوتیژی و دڵڕه‌قی‌و پابه‌ندبوون به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به شێوازی ئاشتییانه‌و به ئامرازی دیموكراسیانه.