لەپاش تێپەڕینی چەند دەیەیەك بەسەر پرۆسەی بەدناوی ئەنفالدا، كەتیایدا دەوڵەتی داگیركەری ئیراق جینۆسایدی گەلی كوردی كرد، لەئیستادا یەكێك لەو ئەفسەرانەی كە خۆی لەو پرۆسەیەدابووەو، بەچاوی خۆی ڕووداوەكانی بینیوە، هاتۆتە دەنگ و نهێنی پرۆسەكە ئاشكرا دەكات.
چاوەڕوان دەكرێت تاكو دەیان ساڵی تر، بەردەوام زانیاری نوێ لەسەر گۆشە تاریكەكانی ئەو پرۆسە تۆقێنەرە ئاشكرا بكرێن. چاوی كورد بە ئەركی خۆی زانی كاری “ژێرنوسی كوردی” بۆ گەواهیدانەكەی ئەو ئەفسەرە عەرەبە بكات و، بیخاتە بەردەم خەڵك و حكومەتی كوردستان.
لینکی ڤیدیۆیەکە
Anfal eyewitness-شایەتحاڵێکی پرۆسەی بەدناوی ئەنفال – YouTube