“قەیس خهزعهلی” لە جەنگی ئێراقدا ناوبانگی پەیدا کرد بەوەی کە دەجەنگا بۆ دەرکردنی سەربازە ئەمریکییەکان، دوای داگیرکردنی ئێڕاق ١٥ لە ساڵی پێشودا، ئێستا دووبارە خەزعلی دەیەوێت ھێزە ئەمریکییەکان وەدەربنێت، بەڵام ئەم جارە بە گوێرەی سیستەمی ئێراقی لە دوای بەدەستھێنانی رۆڵی سەرەکی لەھەڵبژاردنەکانی سەرەتای ئەم ساڵ، گەشەکردنی”خەزعهلی” لەنێو ھاوپەیمانیەتیئێران، قەدەغەکردنی روونکردنەوەی گۆڕانکاری سیاسەتی سروشتی ئێڕاق و، کێشەکانی ئیدارەیترەمپ وەک ھەوڵدانی کەمکردنەوەی ھەژموونی ئێران لەئێڕاق و تەواوی ڕۆژھەڵاتی ناوەراست.
وەک ئەوەی کە ئەمریکا ھەوڵی داوە بۆ لاوازکردنی ئەو میلیشیا شیعییانەی کە بریکاری ئێرانییەکانن ولەم ساڵانەی دواییدا پەرەیان سەندوە لەئێڕاق و سوریا و ھەندێکیان ئێستا پرۆفایلی خۆیان جێگیر کردوە، لەمیانەی ئەو پرۆسە زۆر دیموکراتییەی ئەمریکا پێشکەشی ئێڕاقی کردوە، وێنە و پرۆفایلی خەزعهلی دەرکەوت لەڕاپۆرتی ئەمریکیەکاندا لەبەرواری لە دەست بەسەرکردن و دواندنی لە لایەن ھێزە ئەمریکییەکانەوە لە ئێراق لە کۆتایی ساڵی 2007.
خەزعهلی لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی مایس سهركهوت، ئهویش بە بەدەستھێنانی ١٥ کورسی لە کۆی ٣٢٩ کورسی ئەندامی ئەنجومەن کە گەورەترین سەرکەوتنی حیزبی بوو، بەم بۆنەیەوە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی وەرگرت، سەبارەت بەم بابەتە ئەنجومەنی نوێنەرانیوڵاته یەکگرتوەکان ھەفتەی پێشوو، لیستێکی ناردوە و داوای لە سەرۆککۆمار کردووە بە سەپاندنی سزا بەسەر ئەو گروپانەی کە ھەرەشەن بۆسەر سەقامگیری و ئاشتی عێڕاق و بە تیرۆریست دیاریکردوون، لیستەکە ناوی ھەردوو پارتییزانی تێدایە بە ناوەکانی (خەزعهلیو میلیشیاکانی) و (عەسائیب ئەھل ئەلحەق یان كۆمهڵی ئههلی ههق).
خەزعهلی ئاشکرایکرد کە ئەم ستراتیژیەتە پەیامێکی ھەڵەیە، کاتێک ئێمە چەکدارمان ھەبوو بە تیرۆریست دانەنراوین، بەڵام کاتێک بەشداری کایەی سیاسیمان کردوە بە رێکخراوێکی تیرۆرستی ناسێنراوین.
لەم ھەفتانەی ئێستادا خەزعهلی سەرپۆشی سپی وعەبای ڕەشی ئاسایی پیاوی ئایینی شیعەکانی لەبەرکردوە، بە کەسێکی دیپلۆماسی بیانی و سیاسییەکی پایەبەرزی دیفاکتۆ ناسراوە لەپێگە نوێیەکەیدا، ئەوان سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی نوێی عێڕاقیان تێکردوە و چاویان لە پێشبرکێی بەشداریکردنی لایەنە سیاسییەکانە بۆ کابینەکەی، خەزعهلی دەسەڵاتی سیاسی وەرگرت لەوکاتەی کە پێشرەویی میلیشیا شیعەکانی دهكرد کە گروپی تیرۆریستی داعش لەعێراقدا بوون، سەرھەڵدانەوەی خەزعهلی بریتییە لەدەرئەنجامی شەری دژی تیرۆریستانی، داعش کاتێک کە عەسائیب ئەھل ئەلحەق و میلیشیا پاشکۆکانی دیکەی ئێران ڕۆڵیان ھەبوو، بەھێزبوون و ڕەوایی یاساییان وەرگرت، لەدوای کۆتایی ھێنانی شەرەکان سەرجەم ئەم میلیشیایانە بە دوای رێگەی پشتگیری و زیاترکردنی دەسەڵاتیاندان.
بەبڕوای من، ئەوان ھەوڵی کارێک دەدەن کە لە توانادا بێت و، دواتر لەوەش زیاتر ھەوڵ دەدەن، بەرپرسە ئێڕاقییەکان و ھەندێک لە ئەمریکییەکان ھەوڵی نھێنییان داوە لە دژی ھەوڵەکانی خەزعهلی و گروپەکەی لە سیاسەتدا. بەشدارییان لە ڕێرەوی گشتی سیاسەتی ئێڕاقدا، ئەوان دەڵێن دەتوانرێت بیربۆچوون و دەرگاکانی تاران کەمبکەینەوە، رەخنە گرتن لە خەزعهلی ئاگادارکردنەوەیە لە پێدانی دەسەڵات لە دژی نزیکترین دۆستی ئێرانیەکان لەئێڕاق و دەڵێن گروپەکەی بەرپرسە لە کوژرانی زۆرێک لە ئەمریکییەکان لە دوای سیاسەتی ڕزگارکردن.
سیناتۆرێکی باڵادەستی ئەمریکی دەڵێت: عەسائیب ئەھل ئەلحەق دوو جار براوەی کورسی پەرلەمانە ئەویتریان لەڕێگەی فوراتەوەیە.
بەرپرسێکی حزبی عەسائیب نکوڵی دەکات لەههبوونی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکان، بهڵام بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاند: پشت ئاواتە سیاسیەکانی خەزعهلی بریتییەلە ئامانجی دەسەڵاتداری میلیشیاکانی ھاوشێوەی حزبوڵڵای لوبنانی.
پرسیارەکە بریتییە لەوەی: کە ئێمە دەبێت چی بکەین لەم بارەیەوە؟ لەوانەیە توانایهكی بەھێز بەکاربھێنین، ئێمە دەبێت کەنارگیریان بکەین و ڕەوایەتی بە خەزعهلی نەدەین کە دەستبکات بەدژایەتیکردنی ئەمریکییەکان، وەک وتەبێژی سوپای مەھدی کە لە لایەن “موقتەدا سەدر ڕابەرایەتی دەکرێت و، ئێستا بەرپرسێکی دیکەی سیاسەتمەداری شیعە بەربەرەکانێی دەکات، ئەو لە فۆرمیعەسائیب ئەھل ئەلحەق لایداوە و لەلایەن ئێرانییەکانەوە ھاوکاری دارایی و چەکی پێدەدرێت.
گروپەکە ڕایگەیاندوە کە زیاتر لە ٦٠٠٠ (شەش ھەزار) ھێرشی لە دژی ئەمریکییەکان و ھێزە ھاوپەیمانیە ئێراقییەکان ئەنجامداوە، وەکو ھێرشی ئامێری تەقاندنەوەی سەرپێی و رۆکێت و ھاوەن و چەکی قەناس، لە یەکێک لهدیاترین ئۆپەراسیۆنە نا مرۆڤانەكانیاندا، پیاوە تفەنگچییەکانی عەسائیب ئەھل ئەلحەق کەمینیان دانا بۆ تیمێکی ئەمنی ئەمریکی لەڕێگهی گەڕانەوەیان بۆ بنکەی سەربازی ئەمریکی و، پێنج سەربازی ئەمریکییان کوشت لە ساڵی ٢٠٠٧، دوو مانگ دواتر ھێزە ھاوپەیمانەکان خەزعهلییان دەستگیر کرد.
لەماوەی ٣ ساڵ زیندانی بەڕێز خەزعهلی بە پرسیارکەرە ئەمریکییەکانی دەگوت پێداویستیی و پشتگیری لە ئێرانیەکانەو بەدەست گەیشتوە، تەنھا ” لەبەرئەوە دەبێت ھیچ شوێنێکی تری نییە بۆی بچێت”بە پێی تازەترین ڕاپۆرتی لابردنی قەدەغەکراوەکان سەرنج ھەیە لەسەر تەواوی وردەکاری سەرجەم زیندانەکان، نیشانەیەکی زگماکی نزیک بن باخەڵی چەپی ھەیە، ئەو ھەتا ھاوکاری پێشکەش دەکرد بۆ ئەمریکییەکان لە دژی ئێران، کە دەیوت ئامانجیان داگیرکردنی عێڕاقە، لە دوای ئازاد بوونی لە ساڵی ٢٠١٠ بەشێوەیەکی بەردەوام ھاوکاری ماددی لە تاران وەردەگرت و ھێرشی دەکردە سەر ھێزەکانی ئەمریکا تاساڵی دواتر عێڕاقیان بە جیھێشت.
سەرھەڵدانی داعش ھێزە زەمینییە ئەمریکیەکانی گەڕاندەوە عێڕاق لە ساڵی ٢٠١٤، بەڵام ئەمجارە ئەمریکییەکان خۆیان ھاوشێوەی عەسائیب ئەھل ئەلحەق دەبینیەوە کە خۆیان کۆکردەوە بۆ شەری داعش، لەبەرئەوەی ھێزە ئەمنییە عێڕاقیەکان شکستیان ھێناوە.
ماوەی تێپەڕاندنی نزیکەی ساڵێک بەسەر ڕاگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر داعش، خەزعهلی دەڵێ: ئێستا دووبارە کاتی بەجێھێشتنی سەربازە ئەمریکییەکانە لە ئێڕاق، ١٥ ئەندام پەرلەمانەکەی بەشێکن لەو ھاوپەیمانییەی کە داوایان کردوە بۆ زۆرکردن لە دەرکردنی ئەو ٥٢٠٠ سەربازە ئەمریکییەی لەئێڕاقماون.
عهقید “سیان ریان” وتەبیژی هێزهكانی ئەمریکاو ھاوپەیمانان ڕایگەیاند: ھێزەکانی لەعێڕاق ھەن و، لەسەر داواکاری حکومەتی ئێڕاق دەمێننەوە ” بانگھێشتەکە یاساییە تاكو سەرکەوتنی سەرتاسەری بهسهر داعشدا”.
لەھەمان کاتدا خەزعهلی داوای کردوە بۆ فراوانکردنێکی گشتی بەرامبەر تاوانبارکردنی بە بەرھەڵستیکردن دژی ئەمریکییەکان، زیاتر لەوەی لەکاری گەندەڵی و خزمەت گوزاری، لە لافاوه کتوپرهكهی مانگی پێشوودا، خەزعهلی یارمەتی نارد و لە تویتەر ڕایگەیاند کە “عەسائیب ئەھل ئەلحەق” یەکەم لایهن بووە کە کاری بۆ کردوە.
دوای ساڵانێک لەکێشەو نارەحەتی، عێڕاقییەکان زیاتر سەقامگیری و کەمکردنەوەی ھەژموونی ئێرانیەکانیان دەوێت. چونکە لەدوای رووخانی سەرکردەی دیکتاتۆری سونی “سەدام حسێن” دەسەڵاتی ئێرانیەکان تەشەنەی سەندو” دەسهڵاتی زۆرینەی شیعەکانیان ھەیە، بەگوێرەی ئهم واقیعه تازهیه ئهدای خەزعهلی گۆڕا .
سەڕەرای سوربونی لەسەر دهركردنی سەربازە ئەمریکییەکان، خەزعهلی بەرھەڵستی نەدەکرد لە مامۆستای مەشقی سوپاو راوێژکارە ئەمریکییەکان کە لەلایەن حکومەتی عێڕاقەوە بانگھێشت کرابوون، ئێڕاق پێویستە لە بارودۆخێکی باشدابێت لەگەڵ وڵاته یەکگرتووەکان و وڵاتانی دراوسێی وەک سعودیەی عەرەبی.
خەزعهلی دەڵێت “ئێمە بەرپرس نین لە جێبەجێکردنی سیاسەتی ئێران لەئێڕاق، بەڵکو گرنگی بە بەرژەوندیەکانی خۆمان دەدەین”.
ھەتا ئێستا پیاوەکانی خەزعهلی لە ڕیزبەندی یەکەمن لەسوریا کەلە پێناو سەرۆکیسوریا “بەشار ئەسەد” وەک بەشێک لە ھاوپەیمانی بەرھەڵەستیکاران شەڕ دەکەن، کە لەلایەن سەرکردەی باڵای ئێرانی “ئایەتوللا علی خامنەئیی” رابەرایەتی دەکرێن. ساڵی ڕابردوو خەزعهلی لە باشوری سنوری لوبنان ھاوشانی حیزبوڵڵا دەرکەوت و وا خۆی نیشاندا کە ئامادەیە شەری “داگیرکاری ئیسرائیل ” بکات.
لە کاتێکدا زۆربەی پشتگیری گروپەکان لە بهغدادەوەیە و، زۆربەی زۆریشیان لە شیعەکانی باشورن، خەزعهلی خۆی وا نیشان دەدات کەسەرکردەی ھەموو عێڕاقیەکانە، عەسائیب ئەھل ئەلحەق لە ئێستادا بووهته ھاوبەش لەگەڵ سوننەکاندا بە دانانی نوێنەرانی ھۆزە ناوخۆییەکان و دانانی کاندیدیان بۆ ھەڵبژاردنەکان لە ناوچەکانی خۆیاندا، سەڕەرای تاوانبارکردنیان لەلایەن رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ بە تاوانی خراپ بەکارھێنانی تایفەگەریی.
خەزعهلی ھەروەھا پەیوەندی بەستوە لەگەڵ کەمایەتییە ئاینییە گەمارۆدراوەکانی وڵات، گروپەکەی بەشی ئافرەتانی تێدایە کە ۆرک شۆپیان بۆ ڕێکدەخات، مانگی پێشوو چاوی کەوت بە تیمی کەمئەندامان و لە مانگی نۆدا ھاوەڵی کچی کوژراوی عەسائیب ئەھل حەقی لە یەکەم رۆژی چونە قوتابخانەیدا کرد.
بەگوێرەی بەرپرسە ناوخۆییەکان و بازرگانەکان، عەسائیب وەکو گروپە میلیشیا دەستەڵاتدارەکان و پارتە سیاسیەکانی تر، لە ئێڕاق ھێزی خۆی بەکاردەھێنێت بۆ بەکارھێنانی سەرچاوەکانی دەوڵەت، بۆ بردنەوی گرێبەستەکان و، زیادکردنی چالاکیە داراییەکانیان بەتایبەتی لەدەرمانسازی و بەرھەمھێنانی نەوت.
من پەرۆشم لەوەی کە خەزعهلی و ئەوانی دیکەی وەکو ئەم، وڵات بەرەو نزیکبوونەوە لە تاران ببەن.”چ جۆرە عێڕاقییەک، ئەمریکییەکان بە نیازن دروستی بکەن؟”