ڕۆژی جیهانیی ژنان، پشوویەکی جیهانییە کە ساڵانە لە ٨ی مارسدا وەک خاڵێکی سەرەکی لە بزووتنەوەی مافی ژنان بەڕێوەدەچێت، کە سەرنج دەخاتە سەر پرسەکانی وەک یەکسانی جێندەری و مافی زاوزێ و توندووتیژی و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان. ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕۆژی (٨ی ئازار) ڕێزلێنان لە دەستکەوتەکانی ژنان و پێشخستنی مافەکانی ژنان. لە چەندین وڵاتدا پشوویەکی نیشتمانییە، لە ساڵی (١٩٧٥)ەوە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سپۆنسەر دەکرێت.
بە هاندانی بزووتنەوەی گشتگیری مافی دەنگدانی ژنان، ئەم ڕۆژە لە بزووتنەوە کرێکارییەکان لە ئەمریکای باکوور و ئەوروپا لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا سەرچاوەی گرتووە. گوایە سەرەتاییترین وەشانی “ڕۆژی ژنان”بوو کە لەلایەن پارتی سۆسیالیستی ئەمریکاوە لە شاری نیویۆرک لە ٢٨ی شوباتی ١٩٠٩ ڕێکخرابوو. ڕۆژی جیهانیی ژنان لە هەوڵەکانی سەرەتای سەدەی بیستەم بۆ پێشخستنی مافەکانی ژنان، بە تایبەتی مافی دەنگدان گەشەی کرد. پارتی سۆسیالیستی ئەمریکا لە هەڵمەتەکەیدا بۆ مافی ژنان، لە ساڵی ١٩٠٩ یەکەم ڕۆژی نیشتمانی ژنانی بەڕێوەبرد، کە لە ڕێگەی کۆبوونەوە جەماوەرییەکان لە سەرانسەری ئەمریکادا تیشکیان خستەسەر؛ کە ئەو ڕۆژە تاوەکو ساڵی ١٩١٣ بەڕێوەچوو. ئەمەش ئیلهامبەخش بوو بۆ نوێنەرانی ئەڵمانیا لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنانی سۆشیالیستی ساڵی ١٩١٠ پێشنیار بکەن کە ساڵانە “ڕۆژێکی تایبەتی ژنان” ڕێکبخرێت، هەرچەندە بەبێ هیچ بەروارێکی دیاریکراو؛ ساڵی دواتر یەکەم خۆپیشاندان و یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانیی ژنان سەرانسەری ئەوروپای بەخۆیەوە بینی. بە هاندانی چالاکوانی ئەڵمانی کلارا زێتکین، کۆنگرەی سۆسیالیستی نێودەوڵەتی لە ساڵی ١٩١٠ ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر درووستکردنی وەشانێکی نێودەوڵەتی بۆ ئەو ڕۆژە، کە تا ئەوکاتە تەنها تایبەت بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ١٩ی ئازاری ١٩١١ یەکەمین ڕۆژی جیهانی ژنان لە دەرەوەی ئەمریکا و لە هەر یەکێک لە وڵاتەکانی نەمسا، دانیمارک، ئەڵمانیا و سویسرا بەڕێوەچوو. زیاتر لە یەک ملیۆن کەس بەشدارییان لە گردبوونەوەکانی ئەو ڕۆژە کرد. لە ساڵانی دواتردا ئاهەنگی ئەم ڕۆژە لە وڵاتی زیاتر و لە بەرواری جیاوازتردا بەڕێوەدەچوو. لە ٨ی مارسی ١٩١٧، ژنان لە شاری پترۆگراد (سان پترسبۆرگ)ی ڕووسیا، ئەو ڕۆژەیان بە ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەرامبەر کەمی خۆراک و خراپی بارودۆخی ژیان و جەنگیی یەکەمی جیهانی مانگرتنێکیان ڕێکخست، ئەم مانگرتنە بۆ “نان و ئاشتی” یارمەتیدەر بوو بۆ سەرهەڵدانی شۆڕشی ڕووسیا لە ساڵی ١٩١٧، کە بووە هۆی دەستلەکارکێشانەوەی نیکۆلاسی دووەم لە ١٥ی ئازار. دوای ئەوەی ژنان لە ساڵی ١٩١٧دا لە ڕووسیای سۆڤیەت مافی دەنگدانیان بەدەستهێنا (سەرەتای شۆڕشی شوبات)، ئەم ڕۆژە لە ٨ی ئازاردا کرایە پشووی نیشتمانی؛ دواتر لەو بەروارەدا لەلایەن بزووتنەوەی سۆشیالیستی و وڵاتانی کۆمیوونیستەوە ئاهەنگیان گێڕا. لە ساڵی ١٩٢١ بەرواری ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان بە شێوەیەکی بە فەرمی گۆڕدرا بۆ ٨ی ئازار.
ئەم ڕۆژە پەیوەندی بە بزووتنەوە و حکوومەتە چەپەکانی دوورەوە هەبوو تا لە کۆتایی شەستەکاندا لەلایەن بزووتنەوەی فێمینیستی جیهانییەوە پەسەندکرا. ئەم ڕۆژە بووە پشوویەکی سەرەکی جیهانی دوای پەسەندکردنی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە ساڵی 1977. ڕۆژی جیهانی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا بە چەندین شێوە یاد دەکرێتەوە؛ لە چەند وڵاتێکدا پشووی فەرمییە، لە وڵاتانی دیکەدا لە ڕووی کۆمەڵایەتی یان ناوخۆییەوە بەڕێوەدەچێت بۆ ئاهەنگگێڕان و بەرەوپێشبردنی دەستکەوتەکانی ژنان. نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیوەندی لەگەڵ پرسێکی دیاریکراو، هەڵمەتێکی دیاریکراو یان بابەتێکی تایبەت بە مافەکانی ژناندا ئەم ڕۆژە بەڕێوەدەبات. لە هەندێک ناوچەی جیهان، ئەم ڕۆژە هێشتا ڕەنگدانەوەی سەرچاوە سیاسییەکانی خۆیەتی، بە ناڕەزایەتی و داوای گۆڕانکاری ڕیشەیی؛ لە بوارەکانی تردا، بە تایبەتی لە ڕۆژئاوا، تاوەکو ڕێژەیەکی زۆر کۆمەڵایەتی و کولتوورییە.