له‌م وتاره‌دا ده‌مه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسه بده‌مه‌وه كه، ئایا بابه‌تێك به‌ناوی گفتوگۆی راسته‌قینه له نێوان كوردستان و ئێراقدا بوونی هه‌یه؟
لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانانی، له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، نیشتمانی كوردستانیان دابه‌شكرد و خاك و وڵاتێكیان به‌ناوی “عیراق” بۆ عه‌ره‌بی سوونه له میسۆپۆتامیا بنیاتنا.
بنه‌مای هزریی دروستكردنی ئێراق، له‌سه‌ر پاشكۆیه‌تی باشووری كوردستان بنیاتنراوه، به فێڵ و به زۆر، پێكه‌وه‌لكاندنی ویلایه‌تی موسڵ- باشووری كوردستان، به ئێراقی دروستكراوه‌وه، له‌وپێناوه‌دابوو.
هه‌ر له‌خۆوه نییه كه، میس بێڵ-ی ژنه سیخوڕی به‌ریتانی و ئه‌ندازیاری دروستكردنی ئێراق، له رۆژانی كۆتایی شوومی مه‌رگیدا، له نامه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه، ده‌ڵێت: “بڕوابكه‌ن؛ دروستكردنی مه‌لیكه‌كان هێنده ماندووی كردووم، كه جارێكی ترهه‌رگیز دووباره‌ی نه‌كه‌مه‌وه”وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی مه‌لیك و مه‌مله‌كه‌تی ئێراق.
دروستكردنی ده‌وڵه‌تی ئێراق، بڕیارێكی سته‌مكارانه‌ی به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانه‌كانی بوو، قوربانی ئه‌وبڕیاره‌ش گه‌لی كورد و خاكی كوردستان بوو، له‌و پێناوه‌دا گه‌لی كورد له باشووری كوردستان، هه‌زاران قوربانی داوه‌و نه‌سره‌وتووه، له‌پێشی هه‌مووانه‌وه خه‌باتی كوردستانیانه‌ی شێخ مه‌حمود، پاشای كوردستان، له سێ قۆناغی جیاوازدا مایه‌ی شانازییه، به‌ڵام هێزی نا هاوسه‌نگ و نابه‌رابه‌ری نێوان كوردستان و به‌ریتانیا، ته‌رازوی به‌ختی ده‌وڵه‌تی، به‌لای ئێراقدا خست.
“ئایا ئێراق گفتوگۆ ده‌كات”
یه‌كێك له بنه‌ماكانی گفتوگۆی راسته‌قینه، بریتییه له بوونی دوو لایه‌نی وه‌كیه‌ك، مه‌به‌ستمان له وه‌كیه‌ك، روانینی لایه‌نه‌كانه بۆ یه‌كتری له ڕوانگه‌ی خاوه‌ندارێتی بۆ پرسێكی دیاریكراو، كه هیچ لایه‌ك خۆی له‌وه‌ی تر به گه‌وره‌تر نه‌زانێت، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا “گفتوگۆ (مفاوه‌زات) بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گه‌یشتنه به خاڵێكی جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا.
به‌ڵام، له‌وه‌ته‌ی ئێراق دروستكراوه، هیچ كاتێك، نه له‌سه‌رده‌می سه‌رپه‌رشتیارێتی به‌ریتانیا 1921 و دواتریش له دوای رزگاربوون له (ئینتیداب)ی به‌ریتانیا 1930، بڕیار به‌ده‌ستی ئێراق، وه‌ك خاوه‌ن پرس، له گه‌لی كوردستانیان نه‌ڕوانیوه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ستراتیژیی گۆڕینی “پرسی كورد” له “پرسی ره‌وای نیشتمانی” بۆ”كێشه” گۆڕیوه وبه‌رگی ئابووری و تێكده‌ریی و ئاسایشییان، به به‌ردا كردووه، ئه‌م روانگه‌یه له‌ئێراقدا هه‌تا ئێستاش به به‌رده‌وامی درێژه‌ی هه‌یه.
هه‌رچه‌ند له روداوێكی ده‌گمه‌ندا له دوای پرۆسه‌ی داگیركردنی ئێراق 2003، به‌ڕێز د. عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی ئێراق له مانگی 9/2019 دا، وتی:” پرسی كورد، پرسێكی دورو درێژی مێژووی ئێراقه”.
له‌سه‌رده‌می كۆنداو له دوای 1920یشه‌وه، كورد زۆر هه‌وڵیداوه كه وه‌ك لایه‌نی به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و دواتریش ئێراق گفتوگۆ بكات، به‌ڵام هیچ كات ئه‌وان له‌ڕوانگه‌ی خاوه‌ن ماف و پرسه‌وه، له كوردیان نه‌ڕوانیوه، زۆرجار پرسی كوردیان له بابه‌تی ئابووریدا كورت و ته‌نگ كردۆته‌وه.
گوزاره‌ی “ئه‌ی توتنه‌كه‌تان له كوێ ده‌فرۆشن” له‌مێژووی ئه‌و ماوه‌یه‌دا قورسترین قسه‌بووه كه به‌رامبه‌ر نوێنه‌ری كوردستان كراوه، هه‌ر بۆیه هۆنراوه‌ی “وه‌فدی كوردستان، میلله‌ت فرۆشان”ی هۆنه‌ری كورد،حاجی تۆفیق- پیره‌مێرد، نمونه‌یه‌كی زیندووه له‌و مێژووه‌دا كه سه‌ركۆنه‌ی نوێنه‌رانی كورد! ده‌كات كه هه‌ندێكیان له‌سه‌ر پرسی ئابووری له‌گه‌ڵ ئێراق رێك كه‌وتوون، به‌ڵام ده‌بێت لێره‌دا گه‌مژانه نه‌كه‌وینه ناو دۆخێكه‌وه كه وه‌ك جه‌هه‌نه‌م بۆمان دروستكراوه، چونكه پیلانی نه‌گریسی ئینگلیز به‌جۆرێك بووه، كه پرسی كوردی له‌ده‌ست نوێنه‌ری نوێنه‌ر و خه‌باتكاری راسته‌قینه‌ی كورد كه شێخ مه‌حمود بوو، ده‌ركرد و بۆمبارانی شاری سلێمانی پایته‌ختی حوكمڕانییه‌كه‌یشی كرد و دواتر له‌گه‌ڵ بازرگانه‌كان كۆده‌بوویه‌وه و ناوی ده‌نان نوێنه‌ری كورد.
گوزاره‌ی “چۆن موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین ده‌كه‌ن” بۆ سه‌رده‌می ئێستا دیسانه‌وه ناخۆشترین و قورسترین قسه‌یه، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی توشی دۆخێكی نه‌خوازراو كردووه، لێره‌دا دیسانه‌وه گه‌ر له روانگه‌ی ئێراقی بدوێین، هه‌مان روانگه‌یه كه كۆن هه‌بووه، ئه‌ویش ته‌نگ كردنه‌وه‌ی پرسی كورده له‌بابه‌تی ئابووری له‌وه بچووكتریش بۆ بابه‌تی ته‌نها مووچه.
حكومه‌ته‌كانی ئێراق، له یه‌كه‌م حكومه‌تی عه‌بدولڕه‌حمان نه‌قیبه‌وه بۆ حكومه‌تی موسته‌فا كازمی، یه‌ك فه‌لسه‌فه‌یان هه‌یه، ئه‌ویش: روانینه بۆ كوردستان، وه‌ك به‌شێك له گرفتی نا سه‌قامگیریی ئێراق و سه‌رئێشه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی، هه‌موو حكومه‌ته‌كانی ئێراقیش ده‌زانن ناتوانن به‌بێ كورد حوكمی كوردستان بكه‌ن.
ئه‌م روانگه ئێراقیی – عه‌ره‌بییه، ره‌گی له ناو بیركردنه‌وه‌ی عه‌ره‌بیی خێڵه‌كیدایه، كه به‌هه‌موو بنه‌ماكانی حوكمی دیموكراتی نامۆیه، چونكه ئێستا بڕوانه، له ئێراقدا ده‌ستوور هه‌یه، سه‌رجه‌م هێڵه گشتییه‌كانی تێدایه، به‌ڵام كاری پێناكرێت و لۆجیكی هێز، جێگه‌ی لۆجیكی ده‌ستووری گرتۆته‌وه، بۆه له‌م دۆخه‌دا به‌هیچ جۆرێك گفتوگۆ ناكرێت.
“كوردستان له ئێراقدا چی ده‌كات”
كوردستان، وه‌ك خاك، وه‌كو چه‌مكێكی جوگرافیش له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانه‌وه وه‌رناگیرێت، هه‌ر كه‌سێك له ئێراقدا ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ده‌ست كار له‌سه‌ر رازیكردنی شه‌قامی عه‌ره‌بی نه‌ته‌وه‌په‌رست، له‌سه‌ر بنه‌مای لاوازكردنی كوردستان ده‌كات.
گرفتی نوێنه‌ری كوردستان له گفتوگۆدا، گرفتێكی راسته‌قینه‌یه، پڕه له‌كێشه و دووفاقیی چاره‌سه‌رنه‌كراو، كێشه‌ی ناوه‌كیی و ده‌ره‌كیی، كێشه‌ی ده‌ره‌كیی له‌وه‌ی كه ئێراق، نوێنه‌رانی كوردستان، وه‌ك خاوه‌ن پرس ته‌ماشا ناكات.
كێشه‌ی ناوه‌كیش، وه‌كئه‌وه‌ی كه نوێنه‌رانی كوردستان، به‌ڕاستی له ئاستی پرسی ره‌وای كوردستاندا نین و هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕی حیزبین، كه ناتوانن وه‌ك نوێنه‌ری كوردستان گفتوگۆ بكه‌ن، چونكه له دیوه‌ی ناوه‌وه، ناكۆكیی نێوخۆیی هێنده لاوازی كردوون، ناتوانن پێداگریی له‌سه‌ر به‌رنامه‌كانیان له گفتوگۆدا بكه‌ن، چونكه گفتوگۆ له ناوه‌ڕۆكدا مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ هێزی پشته‌وه‌ی نوێنه‌راندا كه‌خاوه‌نی چین، ئێراق چۆن حساب بۆ شاندێك ده‌كات كه له به‌غداوه هه‌ندێك له نوێنه‌رانی حیزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دژی نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه دێن بۆ گفتوگۆ به‌یاننامه ده‌رده‌كه‌ن، گفتوگۆ چۆن له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان سوودی ده‌بێت كه له‌ناو سنووری جوگرافی حكومه‌تی هه‌رێمدا دوو حكومه‌تی حیزبی هه‌ن؟ حیزبه‌كان له حكومه‌ت به‌هێزترن؟ به‌ڵام دیسانه‌وه ده‌بێت ئاگامان له‌پیلانی دوژمنی ئێراقی و هاوپه‌یمانه‌كانی بێت، كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه كار له‌سه‌ر ترازاندن و له‌ناوبردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و حیزبه‌كانیان لێكجیاكردۆته‌وه و گوتاری كوردیان دابه‌شكردووه، به‌ڵام نابێت لێره‌دا ئه‌مه وه‌ك پاكانه‌یه‌ك بۆ هه‌رسێ حیزب : پ.د.ك و ی.ن.ك و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌ژمار بكرێت، كه به‌رپرسی یه‌كه‌م و راسته‌وخۆن له‌م دۆخه‌دا.
له كۆتاییدا ده‌بێت ئه‌وه وه‌بیر بهێنینه‌وه كه، باشووری كوردستان، به زۆر له‌ناو ئێراقدا هێڵراوه‌ته‌وه، جه‌هه‌نه‌می جیۆپۆله‌تێك، خاك و ژیان و سامانی ئه‌م وڵاته ده‌سووتێنێت، هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌م نێوه‌نده‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای هێز ده‌بێت و هیچ كات حكومه‌تی ئێراقی ئاماده نییه كه وه‌ك خاوه‌ن پرس دان به كوردستاندا بنێت، بۆیه هیچ كات گفتوگۆی راسته‌قینه‌ش بوونی نابێت و هه‌ر له‌سه‌ر هاتوچۆی بێ ئه‌نجام، به‌رده‌وام ده‌بین، هه‌تا كاتێك كه له‌ناوخۆدا به‌راستی له‌سه‌رئامانجێكی باڵارێكده‌كه‌وێن و بڕوا به ئێراق ده‌هێنین كه ده‌بێت گفتوگۆ بكات.