• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
چوار شه‌ممه‌, نیسان 15, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    دیسانەوە لە خەمی پاراستنی هۆشیاریی ژینگەی گەشتیاری

    بڕیارێك لەبەرژەوەندی زمانی کوردی

    فەرامۆشکردن یان بەکارنەهێنانی وشەکان

    مەترسییە ئاسایشییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    لە ئایدیالیزمی وێڵسنەوە بۆ ڕیالیزمی ترەمپ: قەیرانی شەرعییەت لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    هەرێمی کوردستان و ئەگەری جەنگی ئەتۆمی “ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران”

    کورد وەك کارتی فشار بۆ ئەمریکا لە دژی ئێران

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 130

    بڕیارێك لەبەرژەوەندی زمانی کوردی

    سەرنج: گۆڕان، یاخود لەدەستدانی واتایی بنەڕەتی وشەکان

    نان و نیشتمان؛ کاتێک برسییەتی دەبێتە تەڵەیەکی هەواڵگری

  • شــیکار
    پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی

    کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

    جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران و کاریگەریی لەسەر قەیرانی وزەی ئەوروپا

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    ڕێکخستنەوەی ڕێساکانی نەزمی داهاتووی ناوچەیی لەژێر ڕۆشنایی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران

    سیاسەتە ئاڵۆز و  ناجێگیرەکانی ترامپ و ستراتیژی پێچەوانە

    گەرووی هورمز؛ لە نێوان دڵی ئاسایشی ئابووریی و گۆڕانی هاوکێشەی جیۆپۆلیتیکی جیهانییدا

    پاکستان و ئەنجومەنی ئاشتی؛ بەرژەوەندی و ئاڵنگارییەکان

    ئەو ئێرانەی لە بری هەڕەشە دۆستایەتی و بەرژەوەندی هاوبەشی هەناردە نەکرد

  • ئــــابووری
    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان   

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە

    پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید

    لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ دانووستانەکانى بەرەى کوردستانى و حکوومەتى ئێراقی لە ساڵى ١٩٩١دا

    هەڵوێستی مەرجەعه‌كانی شیعە لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا ڕیفراندۆم

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ کۆڕەوى ١٩٩١ى باشوورى کوردستان

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی دووەم و كۆتایی

     جینۆسایدی دووەمی هەڵەبجە​

    هۆكارەكانی دامەزراندنی میرنشینە كوردییەكان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

سەرەکی شــیکار

ئایا هەڵگیرساندنەوەی شۆڕش بۆ بەگژداچوونەوەی ڕژێمی ئێراق بوو؟

بەهرۆز جەحفەر لەلایەن بەهرۆز جەحفەر
شوبات 24, 2023
لە بەشی شــیکار
0 0
A A
ئایا هەڵگیرساندنەوەی شۆڕش بۆ بەگژداچوونەوەی ڕژێمی ئێراق بوو؟
0
هاوبەشکردنەکان
63
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“مامۆستا جەعفەر”، چل و چوار بەرهەمی چاپکراوی؛ فیکریی، مێژوویی، ئەدەبی، سیاسی بەزمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئەڵمانی نووسیوە و بڵاویکردوونەتەوە. ماستەری لە کۆمەڵناسیدا هەیە و، ئەندامی ناوەندی (کۆمەڵە و مەکتەبی سیاسی) بووە لە کۆتایی هەفتاکانی سەدەی ڕابردوو.  فازڵ کەریم  ئەحمەد “لەناوەڕاستی حەفتاکاندا هۆگری لێهاتوویی و زیرەکی و ئازایەتی جەعفەر عەبدلواحید” بووە، بۆیە دوای لە سێدارەدانی ئەو ناوی پێشمەرگایەتی خۆی ئەگۆڕێت بۆ ” جەعفەر” و بە ” مامۆستا جەعفەر” ناو دەرئەکات. دوایین کتێبی دوو بەرگە، بەناونیشانی “بە خەونی گەورەوە کەوتینە ڕێ”. بە قەبارەی نزیک بە (٨٠٠) لاپەڕە بیرەوەرییەکانی خۆی نووسیوە.

خوێندنەوەی ئەم کتێبە گرنگە! لە بەر کۆمەڵێک هۆکار؛ کتێبەکە تێمان ئەگەیەنێت ئایا دروستبوونی (یەکێتی نیشتیمانی کوردستان) زادەی پێداویستی مێژوویی و هەلومەرجی ناوخۆی کوردستان بوو یان گرێدراوی یارییەکی هەرێمایەتی بووە و فاکتەری دەرەکی تیایدا ڕۆڵی بینی بەتایبەت سوریا و لیبیا؟ ئایا کۆمەڵەی (مارکسی-لینینیی) ئەو کوتلە مرۆیی و تیۆرییە سەربازییە بووە کە تەحەددای ڕووداوەکان بکات؟. کێ کاک ئارامی بەشەهیدکردن داوە؟. لەگەڵ ئەمەشدا ئەم بەرهەمە وێنەیەکی پڕ لەفیداکاری و ماندوونەناسی زۆرێک لەپێشمەرگەکانی شۆڕشی کوردە لەقۆناخێکی دژواردا.

ئەگەرچی تا سەرەتای هەشتاکان “مامۆستا جەعفەر” عەرەبییەکەی باشتربووە لە کوردییەکەی، بەڵام لەمدواییانە بەوە ناسراوە کە ئاستی تەکنیکی نووسینی بە کوردی زۆر بەرزە، لەم کتێبەدا دەستت بە ووشەگەل و دەستەواژەی ئەوتۆی دوورە دەست ئەکەوێت کە پێی نەگەیشتویت؛ “لە بەر سمێڵی دوژمن تەپ و تۆزمان ئەکرد…هەلیکۆپتەر بەئاسمانەوە بۆ دەرزی لەناو کاداندا دەگەڕێت… وەک ڕەشەبای ئاگر خۆی کرد بە ژوورا… تادوایی”. لەوەش گرنگتر لەم کتێبەدا ناوی سەدان گوند و ناوچە و شاخ و گژوگیا و بەزمەساتی کوردیی ئەبیستیت کە تا ئەم چرکەیە پێی نەگەیشتووی و نەتزانیوە چین و لە کوێن.

“ماوتیستۆنگ و عەرەبانەکەی عەلی شامار”

یەکێک لەو ئایکۆنە سەیرو سەرەکییانەی لەناو شۆڕش و چەپەکانی کوردستاندا جێی گریان و هەم پێکەنینیشە بۆ ئێمەی نەوەی دوای ڕاپەڕین، پرسی ئامادەگی ” ماوتسیتۆنگ” ە. تێناگەیت ئەم برادەرانە بە شاخەکانی کوردستانەوە چییان ویستووە، خەباتی چینایەتی یان خەباتی نەتەوەیی؟ یەکێک لەو پیاوە سەر ڕاست و ماندووانەی ناو شۆڕشی کوردی لە حەفتا و هەشتاکاندا ” عەلی شامار”ه‌.

“عەلی شامار”، باوک و دایک و خوشک و برای، هەرهەمووی لەدەستدا بوو. ماڵی مامەکانی بۆی ببونە هێلانە و لە سێبەری ئەواندا ژیانی بەسەردەبرد. عەرەبانەیەکی دەستیی هەبوو؛ سێو، پرتەقاڵ و سەوزەی لەسەری دەفرۆشت، بەشێک لە کۆبوونەوە و یەکتر بینینەکانمان لای عەرەبانەکەی “عەلی شامار” بوو. ژێر عارەبانەکەی هەمووی کتێبی ماوتسی تۆنگ و شۆڕشی چین و ماچین بوو، هەرکەسێک سڵاوی لێبکردایە، یان دوو کیلۆ تەماتەی لێ کڕیبایە، باسی (پرۆلیتاریا) و (شۆڕشی جوتیاران و شەڕی پارتیزانی) بۆ دەکرد و چەند نامیلکەیەکی ماوتسۆنگ و کیم ئیل سۆنگی دەخستە بەر باخەڵییەوە (بەرگی یەکەم. ل٣٧).

“کۆمەڵە و هەزار پرسیار و گومان”

ئەم ڕووداوانە هەر بۆ ئەوە خۆشە و باشە بیانکەیت بە زنجیرە فیلم و بە دیاریانەوە لە قارەمانێتی و هێزی باوەڕی کورد ڕابمێنیت. سەیری کە… هەموی واقیعە و لە فیکشن ئەچێت، لە شوێنێکدا “مولازم جوامێر” لە ناو بەغداد پیلانی داناوە و ئەیەوێت سەددام بکوژێت؟ لە شوێنێکی تردا، “سیروان تاڵەبانی” ئازاری ددان تەنگی پێ هەڵچنیووە، نیوەی کوردستان پزیشکێک یان ددان-کێشێکی تیانییە، ئەو پیاوەی لە ئاوایی ناڵ و بزماری گوێدرێژ دائەکوتێت بە گازو بزمار. گازەکەی دەستی شیاکەی ئاژەڵەکانی پێوەیە کە تووندی ئەکا لەددانی و بێ بەنج ڕای ئەکێشێت.

لەم نێوەندەدا؛ کۆمەڵە و کاک ئارام دوانەیەکن، توانایەکی ئەوتۆی فیکریی و تیۆریی و سەربازییان نەبووە، کەچی تا ئەم چرکەیە بووەتە میراتێک بە هەزاران لاپەڕەی لەسەر نووسراوە. “مامۆستا جەعفەر” ئەنووسێت ” کۆمەڵە لەو ماوەیەدا بەیانێکی بڵاوکردەوە گوایە؛ ناکۆکی ئێمە لەگەڵ (ئیمپریالیزم) و (زایۆنیزم) و (کۆنەپەرستی جیهانییە)، واتە ناکۆکی ئێمە لەگەڵ (ڕژێمی بەغداد)دا لاوەکییەو سەرەکی نییە و دەتوانرێت (بەرەی نیشتیمانی) لەگەڵیدا دروست بکرێت” بەرگی یەکەم- ل١٠٥. ئەمە ئاماژەیەکە کە ئەو دەنگۆیەش تەواوە کە دروستبوونی یەکێتی بەرئەنجامی پێداویستی و گەمەی هەرێمایەتی ئەو سەردەمە بووە. تەنانەت لەوە زیاتر ڕامان ئەکێشێت بۆ گومانی دیکە.

لە لاپەڕە (١١٤)، هەمان شت ئەڵێتەوە؛ هاوینی ١٩٧٥ سەرکردایەتی (کۆمەڵەی مارکسی-لینینی کوردستان- کملک) ناکۆکی لەگەڵ ئیمپریالیزم و زایۆنیزم بە ناکۆکی سەرەکی دادەناو ناکۆکی لەگەڵ ڕژێم بە ناکۆکی لاوەکی دادەنا. هەروەها ئەنوسێت؛ عەلی شامار هاوینی ١٩٧٥ کاتێک بەیانی کۆمەڵەی بینیبوو، هەزاران ڕەخنەی تووندی لە بیرکردنەوەی سەرکردایەتی کۆمەڵە گرت. نووسەر سەرکردایەتی کۆمەڵە بە بێ ئەزموون و لاوازیی لە ئاستی تیۆریی لەقەڵەم ئەدا، ئەڵێت؛ حیزب بەکەسانێک دروست ناکرێت شارەزایی تیۆرییان ئەوەندەکەم بێت ل١١٥. تەنانەت “شەهید ئارام” خۆی دانی بەوەدا ناوە و وتویەتی؛ ئێمە هێزێکی زۆر بچوک و کەم ئەزموونین، شەڕمان دژی حکومەتی ئێراق ڕاگەیاندووە، ڕژێمی ئێران تەنگمان پێ هەڵدەچنێت و پاڵەپەستۆمان دەخاتە سەر، لەگەڵ پارتی کۆمۆنیستی ئێراقی لە ململانێ و زۆرانبازی فیکری تووند-داین، بەرانبەر (بزوتنەوە) و عەلی عەسکەری بەردەوام لە کێشە و بێنەوبەرەداین، ئێمە تەنانەت ددان لە مام جەلالیش جیڕ دەکەینەوە. ل١٤٤.

ئەگەر ووردتر سەیری بکەیت؛ کۆمەڵە هیچ بنەمایەکی سەربازیی و توانستی سەرکردەبوونی ڕەچاو نەکردووە لە هەڵبژاردنی سەرکردایەتییەکەشیدا، ئەوەتا نووسەر ئەڵێ؛ من هەر ئاگام لێ نەبوەو لەو ئاستەدا خۆم نەبینیوەتەوە ئەوکاتە بکرێم بە ئەندامی سەرکردایەتی ڕەوتێکی وەها، نووسیویەتی؛ لەگەرمیان بووم کاتێک دەنگوباسی ئەوەم بیست لە کۆبونەوە فراوانەکانی (نۆکان) دا سێ کەس وەکو سەرکردایەتی نوێی کۆمەڵە، پاش شەهیدبوونی ئارام هەڵبژێردراون؛ (نەوشیروان و ئازاد هەورامی و بەندە). ل٢٩٥. ئەمە ئەوە ئەگەیەنێت دەستێک لە سەروو وە لە پشت “کۆمەڵە”ەوە هەبووە، ویستوویانە خەڵکانێک کە تەمەن و توانای سەربازیی و تەحەدداکردنیان لە ئاستێکی لاوازدایە بخەنە سەرکردایەتی، بۆ ئەوەی هەرکاتێک ویستیان کۆنترۆڵیان بکەن و بە گوێیان نەکەن… ئاخەر ئەگەر کۆمەڵە و ئارام ئەوەندە گەورە بوون، بۆچی کە لیژنەی لێکۆڵینەوە ئاشکرایکرد “ئاوات قارەمانی” دەستی لە شەهیدکردنی کاک “ئارام” دا هەبووە مەکتەبی سیاسی و ناوەندی کۆمەڵە ئاواتیان ئیعدام نەکرد؟.

من لە خوێندنەوەی ئەم کتێبە و کتێبەکانی تری هاوشێوەدا، لەوە تێناگەم، کە کاک “ئارام” هیچ شارەزاییەکی سەربازیی و پارتیزانی نەبووە، کە تەنانەت کتێبێکی نییە ئیمڕۆکە بیخوێنینەوە، لە ڕووی تیۆریی و فیکریشەوە چ کۆمەڵە و چ تەواوی باڵەکانی شۆڕش کورتیان هێناوە. ئیتر کاریگەری کۆمەڵە و کاک ئارام لە کوێدا بووە! کامەیە تێزی بزوتنەوەی سۆشیالیستی لە ڕێگای خەباتدا؟. هێشتا مامۆستا جەعفەر لە لاپەڕە (٤٠٢) دا پێی وایە؛ ئارام لە ژیاندا بوایە، ئەو دەمڕاستی کۆمەڵە بوو، بەبێ قەڵەم و ئیمزاو بڕیاری ئارام، کەس نەیدەتوانی لووت بژەنێتە کاروباری کۆمەڵەوە.! سەرەڕای ئەمەش؛ من کە هەردوو بەرگی ئەم کتێبە و هاوشێوەکانیم خوێندۆتەوە، سێ شتی جیاواز بە مێشکم دا دێت؛

یەکەم؛  ئەو ماندوو نە ناسی و ئازایەتییەی لە پێشمەرگەی کوردستان و هەندێک لە فەرماندەکانیدا هەبووە، هیچ  گیڤارایەک و هیچ رائولێک نەیبووه‌.

دووەم؛ ژیانی هەر کام لەم سەرکردە و فەرماندانەی شەست و حەفتا و هەشتاکانی شۆڕشی کوردستان وەربگریت، بەشی زنجیرەک فیلمی هۆلیوودیانە ئەکات. وەک “مامۆستا جەعفەر” وتویەتی؛ بڕواناکەم جگە لە کورد هیچ گەلێکی تر بەرد بکاتە دۆشەک و سەرین، بە لێفەی ئاسمانیش خۆی داپۆشێت. ل٢١٥. هەریەکێک لەمانە ئەگەر نووسەرێکی وەک “یەشار کەمال” لە نزیکەوە بیانی ناسیبایە ڕۆمانێکی وەکو ” حەمەدۆک” ی لەسەر ئەنووسین. ئاخەر ئەوە چەندە بەسەرهات و دیمەنێکی سەرنجڕاکێشە کە ” حەمەی تەلە بە دەرزی شاخی زەردە کون ئەکات!”. ئەبێت کام ئەکتەری بەناوبانگ ڕۆژێک ڕۆڵی پێشمەرگایەتی و قسە خۆشەکانی “حەمەی تەلە- شاهۆ” و عەشقەکەی بۆ شاخی زەردە بگێڕێت.

سێیه‌م؛ دواجار هەموو ئەم ئازایەتی و تێکۆشان و سەرگوزەشتانەی شۆڕش و پێشمەرگایەتی، تەنهاو تەنها ڕاستی ناونیشانی کتێبەکەی حەمەی موکری ” سەگوەڕ” مان بۆ ئەسەلمێنێت، هەروا خەڵک بووە لە بەلاش گوللەباران کراوە، لەولاوە بزوتنەوەی سۆشیالیستی، لەملاوە کۆمەڵە و ئاڕاستەکانی، لەمسەرەوە “ڕەسول مامەند” پشێوی دروست ئەکا، ئینجا هێڵی گشتی و تەجەموعاتە ئێراقییەکان، لەولاترەوە پارتی، شیوعی، پاسۆک…و… تادوایی. لەسەرووی هەڕەمەکەوە هەموو خەریکی پاشقول لەیەکگرتن و کینەو داخی مێژوویی بوونە بۆ گیانی یەکتر. زۆربەیان خەریکی تۆڵەکردنەوەو ململانێی شەخسیی بوونە. نووسەر ئەڵێت، کاتێک لە ڕادیۆ هەواڵ بیستراوە ” ماوتیستۆنگ” مردووە، لە بەرەو هەورزاێکدا ” حامیدی حاجی غالی” لەگەڵ چەند هەڤاڵێکیدا ئەبن، دەست ئەکات بە باوکە ڕۆ کردن “برا ڕۆ باوکە ڕۆ سەرۆک ماو مرد… سەرۆک ماومان ڕۆ…” ئاخیر ئەمە لە کاتێکدا ماوتیستۆنگ نەک لە خزمەت چەپایەتی و چینایەتیدا نەبووە، بەڵکو بەرپرسیاری کوشتنی نزیکەی (١٢) ملیۆن جوتیارە. دیکتاتۆرێک بووە بۆ خۆی.

“هەڤاڵانی شام پەلەیان بوو لە دامەزراندنی یەکێتی”

ئەم کتێبە زیاتر بەرسڤی ئەوە ئەدا کە دامەزراندنی “یەکێتی” لە کەشێکی ئاڵۆزدا بووە. بەڵام پێویستە بپرسین خودی دامەزراندنەکە بۆ ئەوە بووە کە (تاڵەبانی و نەوشیروان موستەفا) جێگە بە ماڵی “بارزانی” لە خەباتدا لێژ بکەن و ئەو گرەوە مێژووییە ببەنەوە؟ یان ئەم سەرهەڵدانەوەی شۆڕش و (ی،ن،ک)ە لە گێژەنگی ڕووداوە ناوچەییەکاندا بووە و پێداویستی دەرەکی بووە؟. وە یاخود ئەمە پێویستی ناوخۆی کوردستان بووە لەو کاتەدا کە شۆڕشی ئەیلول لە میانەی ڕێککەوتننامەی جەزائیری -١٩٧٤ دا کۆتایی پێ هێنراوە؟.

لە لاپەڕە (٥١- بەرگی یەکەم) دا لەمیانەی گفتوگۆی نێوان مامۆستا جەعفەر و جوامێر “مولازم جوامێر” دا، لە پەیوەست بە دەستپێکردنەوەی شۆڕش و نا-هاوسەنگی چەک و تواناکانی نێوان حکومەت و پێشمەرگە، جوامێر ئەڵێت؛ ئێمە بڕیارمان دابوو خۆمان لە ڕووبەڕووبونەوەی سەربازیی بپارێزین… کەچی “مام جەلال” و هەڤاڵانی شام هەر زۆر بە پەلە بوون و پێیان وابوو لە ٢٦/ئابی ١٩٧٦ واتە هەر یەک دوو مانگ پاش هەڵگیرساندنی شۆڕش، لە بەغداد باڵی سووری حیزبی بەعس کودەتا دەکات و بۆیە هانی خەڵکیان دەدا بە لێشاو ڕووبکەنە شاخ و کورد لە ئاهەنگی دابەشکردنی کێکی پاش کودەتای سەربازیی بێبەش نەبێت! ئەو قسەیەی جوامێر ڕاستییەکی تێدایە، بەڵام ئەوەی کە هەڤاڵانی شام وتویانە بەلاڕێدا بردنە بۆ ئەوەی بنچینەی بابەتەکە کەس نەیزانێت.

سەیری تەوقیتەکە بکەین؛ دیارە کە سوریا ئەو کاتە، بەسەرۆکایەتی “حافز ئەسەد” ڕێبەرایەتی باڵی عەلەویی حیزبی بەعسی ئەکرد دژی باڵی سووننە بەسەرۆکایەتی سەدام حوسێن لە ئێراق و تورکیاو ئیسرائیل… چونکە لە دامەزراندنی (ی،ن،ک) دا سوریا “مەکۆی خۆ سازدان” بوو، لیبیا-ش سەرچاوەی چەک و پارە بوو. تەنانەت لە ڕووداوەکانی دواتردا، لە باسی دیلەکانی کارەساتی هەکاریدا مامۆستا جەعفەر ئەڵێت؛ مام جەلال وتی؛ نامە بۆ ئەسەد ئەنووسم بۆ ئەوەی داوا لە پارتی بکات دیلەکان نەکوژن.

ئایا حکومەتی بەغدا دەیەوێت کێشەی گەلی کورد چارەسەر بکات؟

سەد ساڵە کورد ئەم پرسیارە لە خۆی ئەکات؛ ئایا بەغدا مافی کورد ئەدات یان نە؟. ئەم کتێبەش لە بەرگی یەکەم و دووەمیشدا باسی کردووە. بێ ئەوەی ئەم برادەرانە بیرێک لەوە بکەنەوە بۆچی لە ناو یەک دۆڵدا لە قەندیل چوار خێمەی جیاواز هەڵدراوە! چوار حیزب و بەرەی جیاوازی کوردیی تێدایە؟.

سەیری ئەم نمونەیە بکەن؛ ڕۆژێکیان مام جەلال هەستی بەوە کردبوو، سەرماو سۆڵە خەریکە پیشمەرگەکان شپرزە دەکات، گوتی (دەبێ دۆڵێکی تۆزێ گەرم بدۆزینەوە، هەندێک دارودەوەنی تێدابێت…تاد). دکتۆر مەحمود گوتی (سەیری ئەقڵی کورد بکە، چوارساڵ لەمەوپێش، ساڵی (١٩٧٤) ڕژێمی بەغداد ئامادەبوو، هەموو کوردستانمان بداتێ، تەنیا کەرکوک هەردوولامان بەهاوبەشی ئیدارەی بدەین، ئێمە ڕازی نەبووین، ئەمڕۆ هەموو خاکی کوردستانمان لەدەست دەرهێنراوە، بێ نان، بێ ئاو، بەدوای دۆڵێکی تۆزێک گەرمدا دەگەڕێین، کە هەندێک دارودەوەنی تێدابێت) ئاخر، ئەوەتا شۆڕشی کوردی بە چاوی خۆی ڕووخانی “شا” ی لە ئێران (١٩٧٨) دا بینیووە، لە بەرگی دووەمی کتێبەکەدا (لاپەڕە ٦٢ -٦٣) باسلەوە ئەکات “شا”ڕۆیشت، کورد زۆر دڵی بەوە خۆش بوو، کە زوڵم و زۆر و دیکتاتۆرییەت کۆتایی پێهات، بەڵام ئەم گەلە خاوەن دامەزراوەی نەتەوەیی یەکگرتوو نەبوو؛ نە هێزی یەکدەست و نە بەرچاو ڕوونی هەبوو، دواتریش کوردی ئێراق لە (٢٠٠٣) ڕووخانی سەدام ئەبینێت، لە بەرئەوەی خاوەنی ستراتیجێکی یەکگرتوو نەبوو بۆ بەغداد و بۆ کەرکوک، ماوەی سیانزە ساڵ (٢٠٠٣بۆ ٢٠١٧) کورد فەرمانڕەوای سەرەتا و کۆتایی کەرکوک بوو، جگە لە چەتەیی و دزی و داگیرکردنی زەوی و کونکردنی بۆڕی نەوت و پەلاماردانی خەڵکی کەرکوک و قووت کردنەوەی کۆمەڵێک هەتیوە و نەخوێنەوار هیچی تریان نەکرد، تا عەرەب بەتەواوی دواتر شارەکەیان لەدەست کورد دەرکرد.

“ئاوات قارەمانی دەستی لە شەهیدبونی کاک ئارام دا هەبووە”

لە لاپەڕە (٣٥١ بۆ ٣٥٥) نووسەر پەردە لەسەر نهێنییەک لائەبا، کە تێیدا “ئاشتی چاوشین” لە زیندانی موسڵەوە نامەیەکی بە “کاوەی مەلا مەحمود” دا ناردووە، لە نامەکەدا بە ڕوونی و بێ پێچ و پەنا “ئاشتی چاوشین” گرتنەکەی ئەخاتە ئەستۆی ئاوات قارەمانی. تیایدا هاتووە کە “تەنانەت بەیەکەوە ئەنووستین لە یەک ژووردا، لوولەی تفەنگی جاشەکان لە ژوور سەرم بوو بواری ئاوڕدانەوەشم بۆ نەمابوو، کەچی “ئاوات قارەمانی” لە ژووری میوان دانیشتبوو چای ئەخواردەوە و جاشەکان سەرێکیان بە ژوورەکەی ئەودا نەکرد. “ئاوات قارەمانی” دەستی لە شەهیدبونی “ئارام – شاسوار جەلال” یشدا هەبووە. دوای ئەوەی مام جەلال و نەوشیروان، بۆ لێکۆڵینەوە “ئازادی سەرگرمە” ئەنێرنە برایماوا و قارەمان و گەرەزیل و تەنگیسەر، لەوێ دوای لێپێچینەوەی ورد دەرئەکەوێت “ئاوات قارەمانی” دەستی لە شەهیدکردنی “ئارام”دا هەبووە. سەیرەکە ئەوەیە؛ کە نەوشیروان لەوێدا وتویەتی ” من لایەنگری ئەوەم هەر ئێستا چەکی بکەین و سەری بخەینە ڕەشی بابیەوە و لەو چەمە با سزای ڕەوای خۆی وەربگرێت!” ل٣٥٢. کەچی لەمدواییە کە نەوشیروان لە یەکێتی جیابوەوە و بزوتنەوەی گۆڕانی دروست کرد ” ئاوات قارەمانی” ببو بە گۆڕانخواز.

لە کۆتاییدا؛ دێڕێک لە نامەیەکی “نەوشیروان موستەفا” بۆ مامۆستا جەعفەر (کە چووە بۆ سابڵاخ) ئەکەم بە دەست مایەی خۆم، نامەکە باس لە هەندێ گۆڕانکاری و چالاکی ئەکات، یەکێک لەوانە؛ لە سلێمانی (٢٣) ئافرەتی جاسوس و خراپ کوژراون (بڕوانە بەرگی دووەم، ل٥٥). من وەکو خۆم پێموایە لەو سەدەی بیستەدا بە سەدان پیاو و ئافرەتی جاسوس و خراپ لە سلێمانی دا هەبوون، ئیمڕۆکە هەندێ لە سیاسی و پلە بەدەستی باڵای دزو هەلپەرست و سازشکەر لە ئێراق و کوردستان ئەبینم، دووری نابینم کاتێک لەو گەرمیان و خەتە تەماسییانە باوک و باپیری ئێمە سەرقاڵی بەرگری و شاخەو شاخ بوون، ئەمانە لە ناو شاردا خۆیان و دایکیان لە خزمەتی مولازم موحسینەکاندا نەبووبن!.

پۆستی پێشوو

وه‌ڵامێك بۆ ئۆچه‌لان ناوچه‌كه‌ به‌ره‌و چه‌ند نه‌خشه‌یه‌كی نوێ ده‌چێت

پۆستی داهاتوو

كاتێك ئایدیۆلۆجیا مێژوو دەنووسێتەوە

بەهرۆز جەحفەر

بەهرۆز جەحفەر

شارەزا لەبواری نەوت

پەیوەندیداری بابەتەکان

پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی
شــیکار

نیسان 14, 2026
17
کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران
شــیکار

جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران و کاریگەریی لەسەر قەیرانی وزەی ئەوروپا

نیسان 7, 2026
40
جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان
شــیکار

کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

نیسان 6, 2026
56

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728  
« کانونی دووهەم   ئازار »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە